لە 13ـی مانگی ئازاری 2025، لە بیشکێکی پایتەختی قڕغستان، سەرۆکی تاجاکستان ئیمۆماڵی ڕەحمۆن و سەرۆک کۆماری قڕغستان سەدیر جاپارۆڤ ڕێککەوتنێکیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکی دەیان ساڵە لەسەر دیاریکردنی سنوورەکان و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان واژۆ کرد. پەرلەمانی هەردوو وڵات دوای هەفتەیەک ڕێککەوتنەکەیان پەسەند کرد. کۆماری قڕغستان و تاجاکستان بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکیەکانیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بە قازانجی خەڵکی هەردوو وڵات و تەواوی ناوچەکە بۆ چەندین مانگ کاریان کرد. دانوستانەکان، کە کامچیبێک تاشیێڤ، بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی قڕغستان بە “زۆر سەخت” ناوزەندی کرد، بەرهەمەداربوو. تاشیێڤ و هاوتا تاجیکییەکەی، سایمومین یاتیمۆڤ، لە 21ـی مانگی شوباتدا پرۆتۆکۆلێکیان بۆ ئامادەکاریکردن بۆ کۆبوونەوەی دوو سەرۆک کۆمار لە دوای…
Unipath
هەماهەنگیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێوان پاکستان و ئەمریکا مێژوویەکی دێرینی هەیە. ئەو هەماهەنگییە بە بەهێزی دەمێنێتەوە، وەک لە دەستگیرکردنی ئەم دواییەی محەممەد شەریفوڵڵای پاکستان، تیرۆریستێکی دەوڵەتی ئیسلامیی ویلایەتی خۆراسان، کە بەهۆی پلانداڕێژیی بۆ هێرشە خۆکوژیەکەی مانگی ئابی 2021 لە فڕۆکەخانەی کابول لە ئەفغانستان داواکرابوو، ئاماژەی پێکرا. سوپای پاکستان لە ئۆپەراسیۆنێکی مانگی شوباتی 2025 لە دوای بەدەست گەیشتنی زانیاریی هەواڵگری لەلایەن ئەمریکاوە لەبارەی شوێنی ناوبراوەوە، شەریفوڵڵای لەسەر سنووری ئەفغانستان دەستگیر کرد و بۆ ڕووبەڕووکردنەوەی سزای تاوانەکانی ڕادەستی کرد. لە مانگی ئازاری ساڵی 2025، تیرۆریستەکە بە یارمەتیدانی پلاندانان بۆ هێرشەکەی دەروازەی چوونەژوورەوەی ئاببی لە فڕۆکەخانەی کابول، لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا تۆمەتبار…
میسڕ و بەحرەین لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی هاوبەش لە پێداویستییەکانی ئاسایش لە ناوچەکە سوودمەندی پەیوەندییەکی نزیکن. هەردوو وڵات بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە و پاراستنی گەشەی بەردەوام لە بەرژەوەندی گەلەکانیان، سیاسەتی بەردەوام و هەمەلایەنەی دووقۆڵییان داڕشتووە. لایەنی سەربازی پەیوەندییەکە هەماهەنگیی و یەکخستنی چەمکەکان لە ڕێگەی ڕاهێنان و مەشقی دوولایەنە و هاوبەشەوە، وە هەروەها ئاڵوگۆڕکردنی کارمەندانی سەربازی بۆ ئاشناکردنیان بە بەرنامە و پلانەکانی بەرەوپێشبردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی یەکتر لەخۆدەگرێت. بۆ ئەم مەبەستەش، شاندێکی ئەکادیمیای سەربازیی میسڕ، کۆلێژی باڵای جەنگ، لە مانگی شوباتی 2025 لە شاری مەنامەی بەحرەین، سەردانی کۆلێژی شاهانەی فەرماندەیی، دەستەی ئەرکان و بەرگریی نیشتمانیی هێزی بەرگریی بەحرەینیان کرد. …
پێگەی ستراتیژی عومان و کەناراوەکانی کە بەدرێژایی زیاتر لە 3000 کیلۆمەتر بەسەر کەنداوی عەرەبی، کەنداوی عومان و دەریای عەرەبی درێژدەبێتەوە، وڵاتەکە دەکاتە پشتیوانێکی سەرەکیی ئاسایشی دەریایی. بە تێگەیشتن لەوەی کە ناتوانێت بە دەستێک چەپڵە لێبدرێت، وڵاتەکە هەوڵەکانی لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی و جیهانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی دەریایی، بازرگانی و بەردەوامیی ژینگەیی لەسەر ئەو سێ خاکە ئاوییە یەکدەخات. یەکێک بوو لەو یەکەم گەلانەی کە بەشداری هێزی دەریایی یەکخراوی هاوبەشیی دەریایی فرەنەتەوەیی کرد، کە هاوبەشییەکە بنکەکەی لە بەحرەینە و لە ساڵی 2002 دامەزرێنراوە. هەروەها سەڵتەنەت بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی کەشتیوانی لە خاڵی سەرەکی خنکاندنی دەریایی گەرووی هورمز، بە هەمان شێوە بۆ…
لە ساڵی 2025، سەرۆکی تورکمانستان سەردار بێردیموهومێدۆڤ هاوچەرخکردنیی سەربازی کرد بە ئامانجی سەرەکیی وڵاتەکەی. سوپای تورکمانی دەرکەوتوو، بە گوێرەی ئاماری هێزی تەقەمەنیی جیهانی خاوەنی 40,000 سەربازی بەهێزە، خەریکە دەبێتە هێزێکی ناوچەیی و لە ئێستادا لە ئاسیای ناوەڕاست خاوەنی گەورەترین فەیلەقی تانکە. تورکمانستان سەرمایەگوزاری لە باشترکردنی ڕاهێنان، ئامێر، چەک، شوێنی نیشتەجێبوون و زیادکردنی مووچەی ئەندامانی خزمەتی سەربازی دەکات. لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی حکومی وڵاتەکە لە مانگی کانونی دووەمی 2025، بێردیموهومێدۆڤ جەختی لەسەر “ڕۆڵی گرینگ”ـی سەربازیی لە “پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات” کردەوە. ”تورکمانستان بۆ ئەوەی توانا بە ئەشقئاباد بدات لە بەرامبەر ئاڵنگاریی ناوخۆیی و هەڕەشەکانی ئەفغانستان و زیادبوونی کێبڕکێ لەسەر…
ئیماڕات (UAE)، بەشداریکەرێکی سەرەکی لە تەکنەلۆژیای بەرگری بۆ پشتیوانیکردن لە ئاشتی و ئاسایش لە سەرانسەری جیهان، بووەتە ناوەندێکی جیهانی کە کۆمپانیا فرەنەتەوەییە تایبەتمەندەکان لە پیشەسازییەکانی بەرگریدا بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان تێیدا کۆدەبنەوە. لە مانگی شوباتی 2025، ناوەندی پێشانگای نیشتمانیی ئەبوزەبی لە ئیماڕات شانبەشانی پێشانگای بەرگریی دەریایی و ئاسایشی دەریایی (NAVDEX)، میوانداری پێشانگا و کۆنفرانسی بەرگریی نێودەوڵەتی (IDEX)ـی 2025 کرد. هەردوو پێشانگای IDEX و NAVDEX لە 65 وڵاتەوە 1,556 بەشداربووی پێشانگەیان بەلای خۆیدا ڕاکێشا، کە بە ڕێژەی 16% زیاترە لە گەڕی پێشوو. سەرۆکی لیژنەی باڵای ڕێکخستنی IDEX و NAVDEX، لیوا فڕۆکەوان فاریس خەلەف ئەل مەزروعی، ڕایگەیاند کە بەشداریکردنی…
بۆ ئەوەی شان بە شانی پێشکەوتنی بەردەوامی تەکنەلۆژیای بەرگری و تاکتیکی سەربازی هەنگاو بنێت، شانشینی سعودیە لە ڕووی ئامێر، سەرچاوە، توانا و لێهاتووییەوە هێزە چەکدارەکانی هاوچەرخ دەکات. گرێبەستی گەورەی بۆ دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو ئەنجامداوە، لە مەشقە دوولایەنە و هاوبەشەکاندا بەشداری کردووە و لە ڕوانگەی خۆی بۆ 2030 ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت نیوەی دابینکارییە سەربازییەکانی لە ناوخۆدا دابین بکرێت. لە چوارچێوەی بەرنامەی ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی، سعودییەکان مەشقێکی ساڵانەی فرەنەتەوەیی بە ناوی ‘ڕمی سەرکەوتن’ـیان ئەنجامدا. هێزە ئاسمانییەکانی 15 وڵات لە مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتی 2025 لە ناوەندی جەنگی ئاسمانیی هێزی ئاسمانیی شاهانەی سعودیە لە بنکەی ئاسمانیی…
درۆنێکی بچووکی کۆپتەریی چوار پەروانەیی بێ کارمەند، ئامێرێک کە لە بازاڕی بازرگانیدا بە چەند سەد دۆلارێک دەستدەکەوێت، لە نزیک گوندێک دەکەونە خوارەوە. دوکەڵی سەوز لە تانکیەکەوە کە بە جەستەی درۆنەکەوە لکێنراوە، بڵاودەبێتەوە. هاوارێک هێمنیی بەیانی دەشێوێنێت: زگاز!س پێنج گوندنشین لەسەر زەوی دەکەون، و هەناسەبڕکێیانە و پەلەقاژێ دەکەن. ئەمە نیشانەی بەرکەوتنە بە ماددەیەکی کیمیایی جەنگی، کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، ئەوا دەکرێت قوربانییەکانی بخنکێنێت. تیمێکی فرەنەتەوەیی لە سەربازانی میسڕ، قەتەڕ و هیندستان دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە. کاتێک گوێزەرەوەیەکی بەڕێوەبراو لە دوورەوە خۆی دەگەیەنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پاشماوەی درۆنەکە، سەربازێک هاوار دەکات “ڕۆبۆتەکە بەگەڕبخە!”. سەربازانی قەتەڕیی شارەزا لە ناسینەوەی ماددە کیمیایی، بایۆلۆژی و تیشکییەکان…
ھێزە تایبەتەکانی قەتەڕ ھەڵیانکوتایە سەر سەکۆیەکی نەوتی ژێر دەسەڵاتی دوژمن، بە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بارمتەکانیان ڕزگارکرد، ھەڵیانکوتایە سەر شەمەندەفەرێکی میترۆ و شەقامەکانی شارەکەیان پاقژکردەوە. ئەم ھاوشێوەکردنانەی قەیرانەکان بەشێک بوون لە پاسەوانی نەبەردی 2025، کە مەشقێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە و تێیدا سەربازانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی قەتەڕ و ئەمریکا جارێکی تر سەلماندیان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە دەتوانن وەک هاوبەش پێکەوە کاربکەن. قەتەڕ لە 13 هەتا 17ـی مانگی نیسانی 2025 میوانداریی پاسەوانی نەبەردیی کرد، ئەمەش سێیەمجارە لە ماوەی شەش ساڵدا هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکە بانگهێشت دەکات. گەڕی پێشوو، لە ساڵی 2021، تیشکی خستە سەر دەستەبەرکردنی سەلامەتیی پاڵەوانێتی جامی جیهانیی 2022 لە…
لە جیهانێکدا کە هەڕەشە ناهاوسەنگەکان خێراتر لە وەڵامە ئاساییەکان پەرەدەستێنن، کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی کاریگەر چیتر بواری تایبەت بە مانگە دەستکردەکان، سامانی ئەلیکترۆنی یان تەنانەت یەکە سەربازییە دەستەبژێرەکان نییە. هەتا دێت، ئەوە هاوڵاتی هۆشیارە، ئەو کەسەی لەسەر شەقام، لە بازاڕ یان بەدرێژایی ڕاڕەوێکی قاچاخچێتی، دەبێتە کلیلی وەستاندنی هێرشی داهاتوو. بە دانپێدانان بەم ڕاستییە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە مێژە ئامرازێکی بەهێزی بەکارهێناوە: بەرنامەی پاداشتی وەزارەتی جەنگ (DoWRP). ئەم دەستپێشخەرییە پارە پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە زانیاریی هاوکات و باوەڕپێکراو دابیندەکەن کە یارمەتیی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەدات یان هەڕەشەکان بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە پوچەڵدەکەنەوە. بۆ گەلانی ناوچەی ژێر بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی…