عێراق لە مانگەکای کانوونی دووەم و شوباتی 2026 داواکارییەکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (USCENTCOM)ـی بۆ گواستنەوەی زیاتر لە 5,700 دەستگیرکراوی داعش بۆ زیندانەکانی عێراق کە پێشتر لە کەمپە کاتییەکانی دەستبەسەرکردن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستبەسەرکرابوون، جێبەجێ کرد.
”ئێمە لە نزیکەوە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکان دەکەین، لەنێویاندا حکومەتی عێراق، و لە دڵەوە ڕۆڵیان لە مسۆگەرکردنی شکستی هەمیشەیی داعش بەرز دەنرخێنین،“ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (USCENTCOM) فەریقی یەکەمی هێزیی دەریایی بڕاد کووپەر ڕایگەیاند.
ئەو هەزاران تیرۆریستەی لە سوریا دەستبەسەرکراون، لەگەڵ ژنان و منداڵانی ئەندامانی داعش، ئاڵنگاریی ئاسایشیی گەورە بۆ ناوچەکە دروست دەکەن.
کاتێک داعش لە مانگی کانوونی دووەمی 2017 لە عێراق و لە مانگی ئازاری 2019 لە سوریا شکستی هێنا، ئۆردوگاکانی دەستبەسەرکردن لە سوریا بۆ دەستبەسەرکردنی تیرۆریستانی دیل و خێزانەکانیان دامەزران.
زیاتر لە دەیان شوێنی دەستبەسەرکردنی جیاواز نزیکەی 9,000 شەڕکەریان لەخۆگرتبوو. بەڵام ناسەقامگیریی سیاسی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کەمپەکانی ناسەلامەت کردبوو، ئەمەش پێویستی بە گواستنەوەی زۆرێک لە تیرۆریستان بۆ شوێنە پارێزراوترەکان کرد.
لە ساڵی 2021ـەوە عێراق زیاتر لە 20,000 ئەندامی خێزانی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە و پێشتر لە کەمپی ئەلهول دەستبەسەرکرابوون، گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکانیان .بەشێکی زۆریان بۆ ئاوێتەکردنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگەی عێراقی هاوکاری وەردەگرن.
سەرچاوەکان :دەزگای هەواڵی کوەیت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ،USCENTCOM ڕۆیتەرز ،peacerep.org، سکای نیوز
