لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد محەمەد ئیبراهیم ئال بن عەلی وەک ئەوەی چارۆکەی کەشتییە دوورەکان بەدی بکات، کە نیشانەی کاپتنێکی دەریایی بە ئەزموونە، دەڕوانێتە ئاسۆ. بە شارەزایی لە زانستە دەریاییەکان، فەرماندەی هێزی دەریایی شاهانەی بەحرەین (RBNF)، لە ناوچە ئاوییە پەشێوەکاندا کەشتیی دۆستانە لەوانە جیادەکاتدەکاتەوە کە جێگەی مەترسیین. زانیین، و ئەزموون و تێگەیشتن بریتینن لە تایبەتمەندیی گرنگ بۆ فەرماندەیی هێزی دەریایی شاهانەی بەحرەین. 35 کەشتی و بەلەمی فەرماندەییەکە پاسەوانیی ناوچەیەکی تەواو ناسەقامگیر دەکەن، کە بەهۆی ئەو لایەنە خراپەکارانەی هەڕەشە لە گواستنەوەی ئاوی لە کەنداوی عەرەبی، دەریای عەرەبی و دەریای سوور دەکەن، درووست بووە. لیوای هێزی دەریایی ئەحمەد خۆی مرۆڤێکی بێدەنگە و کاتێک…
Unipath
لە کاتێکدا ئەمریکا لەگەڵ ئاسیای ناوەڕاستدا بەشداری دەکات، ئۆزبەکستان بۆ فراوانکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی خۆی، بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە خۆی بە گفتوگۆی سیاسیی ”بەرەوپێشبراو” ناوی دەبات سەبارەت بە پرسە دوولایەنە و ناوچەییەکان و هەماهەنگیی ئاسایشی، تامەزرۆیی خۆی پیشان دا. لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تامی بروس، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە مانگی شوباتی 2025 لەگەڵ بەختیۆر سەیدۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئۆزبەکستان، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی ئەمریکای بۆ سەربەخۆیی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە دووپاتکردەوە. ئەوان گفتوگۆیان سەبارەت هەوڵێکی هاوبەش کرد لە ڕێگەی سەکۆی دیپلۆماسی C+5 کە نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر لە نێوان واشنتۆن و پێنج کۆماری…
قەتەڕ هەوڵیدا تواناکانی هێزی ئاسمانی خۆی بە ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە مەشقێکی گەورەی فرەنەتەوەیی بەهێزتر بکات. قەتەڕ پەیوەندی بە 13 وڵاتی دیکەوە کرد لە ئینیۆچۆسی 2025، کە یەکێکە لە گەورەترین و ئاڵۆزترین مەشقیە ئاسمانییەکان لە ناوچەکەدا. هێزی ئاسمانیی هێلینیک لە مانگەکانی ئازار و نیسانی 2025 لە بنکەی ئاسمانیی ئەندراڤیدا لە یۆنان میوانداری چالاکییەکەی کرد. مەشقە دوو هەفتەییەکە، کارمەندانی ئیماڕات، ئەمریکا، یۆنان، قوبرس، فەرەنسا، پۆڵەندا و ئیسپانیای لەخۆگرتبوو. بەحرەین چاودێرانی بۆ مەشقەکە نارد. قەتەڕ بە فڕۆکەی جەنگیی F-15 بەشداری کرد. ئینیۆچۆسی 2025، لە سیناریۆکانی مەشقکردندا وەکو شەڕی ئاسمان بۆ ئاسمان، ئەرکی ئاسمان بۆ زەمین و ئۆپەراسیۆنە…
کوەیت لە پێشخستنی ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕێت. سەرچاوە و تواناکانی خۆی بۆ خزمەتکردن وەکو ناوەندێک بۆ بەرپرسانی نێودەوڵەتی بۆ دیدار و گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵنگارییە ئاسایشی و مرۆییەکان کە ڕووبەڕووی جیهان و بە دیاریکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبنەوە، تەرخان کردووە. کوەیت لە زۆر ڕووەوە ئەم پابەندبوونە نیشان دەدات، یەکێک لەوانە بریتییە لە ناوەندی دەستپێشخەری هەماهەنگی ناوچەیی ناتۆ و ئەستەنبوڵ (NIRC)، یەکەم بارەگای ناتۆ کە ئامادەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراندووە، کە بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆی سیاسی، پەروەردە و ڕاهێنان و دیپلۆماسی گشتی لە ساڵی 2017 لە کوەیت کرایەوە. خافێر کۆلۆمینا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ ناوچەکانی باشوور لە…
ئەمریکا شانشینی بەحرەین وەک یەکێک لە هاوبەشە پشت پێ بەستووەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینێت. بۆ برەودان بە پیشەیی بوونی سەربازی و دامەزراندنی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ سەرکردەکانی داهاتووی بەحرەین، قوتابخانە سەربازییەکانی ئەمریکا سەدان ئەندامی هێزە چەکدارەکانی بەحرەینیان پەروەردە کردووە. لە مانگی ئازاری 2025، چوار خوێندکاری پێشووی نێودەوڵەتیی کۆلێژی فەرماندەیی و دەستەی ئەرکانی گشتی سوپای ئەمریکا لە هۆڵی ناوبانگداریی نێودەوڵەتی لە زانکۆی سوپای ئەمریکا، لە فۆرت لیڤنۆرس، کێنساس، لە هۆڵی ناوبانگداریی نێودەوڵەتی پەسەندکران. لە نێویاندا د.عبداللطیف بن ڕەشید ئەل زەیانی دەرچووی پۆلی خولی ساڵی 1988ـی خولی فەرماندەیی و ئەفسەری دەستەی ئەرکانی گشتی بوو. دکتۆر ئەل زەیانی وەک وەزیری کاروباری دەرەوەی…
شانشینی هاشمیی ئەردەن ڕۆڵێکی سەرەکی لە پشتیوانیکردنی ئاسایش، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگێڕێت. وڵاتەکە لە هەوڵە بەرچاوەکانی بۆ قووڵکردنەوەی هاوبەشی لە هەموو ئاستەکاندا، ئاسایشی، دیپلۆماسی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەردەوامە. لە مانگی ئازاری 2025، شانشینەکە بۆ تاوتوێکردنی ئاسایش، ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی پەنابەران بۆ سوریا، میوانداریی کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێی سوریا کرد. وەزیرانی دەرەوە و بەرگری، سەرۆک ئەرکان و بەڕێوەبەرانی هەواڵگری لە وڵاتانی سوریا، عێراق، لوبنان، تورکیا و ئەردەن بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد. بابەتەکانی گفتوگۆ بریتی بوون لە هەماهەنگیی کرداری لەسەر ئاڵنگاریی ئاسایشی ناوچەیی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بازرگانیکردن بە ماددی هۆشبەر و چەک. وەزیری دەرەوەی…
ئاسیای ناوەڕاست ناوچەی بەرفراوان لەخۆدەگرێت کە سەختن بۆ دەست پێگەیشتن. ئەمەش بەشە گەورەکانی سنووری وڵاتەکە، کە ناسراون بە “سنوورە سەوزەکان”، لە نێوان خاڵە فەرمییەکانی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکاندا دەگرێتەوە. ئەم سنوورە دوورە دەستانە، کە زۆرجار بە سەوزایی داپۆشراون، بە بەردەوامی لەلایەن قاچاخچییەکانی ماددەی هۆشبەر و چەکەوە دەکرێنە ئامانج. بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی باشتر بەسەر سەدان کیلۆمەتر لەم جۆرە سنوورانە، خزمەتگوزاریی سنووری لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی کازاخستان بۆ وەرگرتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (UAV) لە ئەرکەکەیدا هاوبەشیی لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسایش و هەماهەنگی لە ئەوروپا (OSCE) دەکات. لە مانگی کانوونی دووەمی 2025، بارەگانی بەرنامەی OSCE لە ئەستانە پێشنیاری گەشەپێدانی ناوەندی ڕاهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی توانا…
لوبنان سنوورێکی 396 کیلۆمەتری لەگەڵ سوریادا هەیە کە لە مێژە بەهۆی کەڵەکەبوون و سنوورە دیارنەکراوەکان لە زۆر ناوچەدا هۆکاری ناسەقامگیری بووە. قاچاخچییەکان چەک و ماددەی هۆشبەریان لە چەند خاڵێکی نافەرمیەوە دەگواستەوە، کۆچبەرانی نایاسایی سوریاش دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 ڕوویان لە لوبنان کرد. بە کەڵک وەرگرتن لە گۆڕانی ڕژێم لە سوریا، حکومەتی لوبنان کە لەم دواییانەدا پێکهێنراوە، هەوڵ بۆ باشترکردنی ئاسایشی سنوورەکانی خۆی دەدات. وەزیری بەرگریی لوبنان میشێل مێناسا لە مانگی ئازاری 2025، لە شاری جەددە لە سعودیە، چاوی بە موحەف ئەبو قەسرە هاوتا سورییەکەی کەوت. بە سەرپەرشتیی وەزیری بەرگری سعودیە خاوەن پایە شازادە خالید بن سەلمان،…
سەربازانی تاجاکستان و پاسەوانی نیشتمانیی ڤێرجینیا لە ڕێگەی بەرنامەی هاوبەشی ویلایەتیی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکاوە سوودمەند بوون لە هاوبەشییەکی 22 ساڵەی بەرهەمدار. هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ، باشترکردنی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری و پێشخستنی بەها هاوبەشەکان لە سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیدا، زیاتر لە 200 شەڕی سەربازی بەرامەبر سەربازییان ئەنجامداوە. چالاکییەکان لە مانگی شوباتی 2025ـدا بەردەوام بوو کاتێک سەربازان و فڕۆکەوانانی ڤێرجینیا لەگەڵ هێزەکانی تاجاکستان ئاڵوگۆڕێکیان ئەنجامدا، کە گرنگی بە گەشەپێدانی ئەفسەری ناڕاسپێردراو و ئەفسەری پلە نزم دەدات. ئاڵوگۆڕە پێنج ڕۆژییەکە بەشداربووانی تاجیکیی لە وەزارەتی بەرگری، پاسەوانی سنوور و پاسەوانی نیشتمانی لەخۆگرتبوو. ڕاهێنانەکە بە ئامانجی گەشەپێدانی توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بۆ مامەڵەکردن…
لە دوای شکستەکەی لە عێراق لە مانگی ئەیلوولی 2017 لەسەر دەستی هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵی کۆکردنەوە و چالاککردنی پاشماوە هەڵهاتووەکانی دەدات. هێزە عێراقییەکان، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی گروپەکە لە سەرانسەری عێراق و سوریا، کوشتن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر و ناچارکردنی ئەوانی دیکەش بۆ خۆحەشاردان لە شاخ و بیابانییە دوور و ناڕێکەکان بەردەوامن. لە مانگی ئازاری ساڵی 2025، دەسەڵاتدارانی عێراق هێرشێکی ئاسمانییان ڕاگەیاند کە بووە هۆی کوژرانی عەبدوڵڵا مەکی موسلیح ئەل ریفای ناسراو بە ئەبو خەدیجە، سەرکردەیەکی باڵای داعش و بە یەکێک لە مەترسیدارترین تیرۆریستەکانی جیهان ناوزەدیان کرد. ئەبو خەدیجە،…