سەربازانی هێزە تایبەتەکانی کازاخستان، پاکستان، قەتەڕ، ئۆزبەکستان، ئازەربایجان و تورکیا لە مەشقە سەربازییەکانی برایەتی هەمیشەیی چوارەم لە مانگی ئەیلوولی 2025، خاڵە بەهێزەکانیان یەکخست.
مەشقەکە بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگیی سەربازی، بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە و پتەوکردنی هاوبەشیی ستراتیژی لە نێوان هێزە بەشداربووەکاندا لە بەرامبەر ئاڵنگارییە ئاسایشییە دەرکەوتووەکانی وەک تیرۆر داڕێژرابوو.
دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان بەشداربووانی هەمەچەشندا، کە هەریەکەیان خاوەنی توانای تایبەتی خۆیان بوون، ئامانجی سەرەکیی سیناریۆکانی مەشقی چڕ و جۆراوجۆر بوو. ئەوانەش تاکتیکەکانی شەڕکردن، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن و هەماهەنگیی ئۆپەراسیۆنی لەخۆدەگرن.
بۆ نموونە، تورکیای ئەندامی ناتۆ لە هەردوو ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕکردن و ئەرکەکانی ئاشتیپارێزیدا خاوەنی ئەزموونی سەربازیی فراوانە، وە توانای تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. سەربازانی پاکستان، لە ڕێگەی ئەزموونی بەدەستهێنراوی سەختەوە، لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا خاوەنی لێهاتوویین. وە هاوشێوەی پاکستان، ئۆزبەکستان سنوورێکی درێژی لەگەڵ ئەفغانستاندا هەیە و هۆشیارە بەو ناسەقامگیری و توندڕەوییەی لەو وڵاتە سەرچاوە دەگرێت.
برایەتی هەمیشەیی هەوڵیدا پەیامێکی ڕوون بۆ هەر بکەرێکی دەرەکی بنێرێت کە هەوڵی قۆستنەوەی لاوازییە ناوچەییەکان دەدات. کازاخستان لە مانگی ئەیلولی 2024، میوانداری گەڕی پێشووی مەشقەکەی کرد، برایەتی هەمیشەیی 3.
مەشقەکان بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە بەرگری و دیپلۆماسییەکان لە سەرانسەری ئۆراسیا و باشووری ئاسیا. هەروەها ئەم هەماهەنگییە لە پێشنیارەکانی بۆڕی وزە و ڕێڕەوی بازرگانی، بۆ بوارەکانی ئابووری و ستراتیژی درێژدەبێتەوە.
سەرچاوەکان: تایمزی ئاسیای ناوەڕاست، کاسپیان پۆست
