کاتێک سەرۆکی ئۆزبەکستان شەڤکەت میرزیۆیێڤ لە مانگی شوباتی 2026 سەردانی واشنتۆن دی سی کرد، عەمید ڕوکن جەیمس هانکینز لە پاسەوانی نیشتمانیی میسیسیپی یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکان کە پێشوازی لێکرد. هەر لەو مانگەدا شاندێک لە کەسایەتییە بازرگانی، سیاسی و سەربازییەکان لە ئەمریکاوە بەرەو بیشکێک، پایتەختی کۆماری قڕغستان گەشتیان کرد. دیاریترینیان لەنێوانیاندا بریتی بوون لە نوێنەرانی پاسەوانی نیشتمانیی مۆنتانا. هەر یەک لەم دوو ئاڵوگۆڕە تیشک دەخەنە سەر ئەو پەیوەندییە تایبەتانەی لە ڕێگەی بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت (SPP)ـی نووسینگەی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکاوە پێکهێنراون، کە سەربازانی یەکە جیاوازەکانی پاسەوانی نیشتمانی لەگەڵ هاوتاکانیان لە وڵاتانی هاوبەش کۆدەکاتەوە. بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت (SPP) زیاتر لە سێ دەیەیە…
Unipath
تەقەی چەکی خۆکار لە دۆڵی ڕووباری پانج بە درێژایی سنووری نێوان ئەفغانستان و تاجاکستان دەنگی دایەوە. شەڕ و پێکدادانی مانگی ئابی 2025 لە نێوان هێزەکانی سنووری تاجاکستان و تاڵیبانی ئەفغانستان بەهۆی ناکۆکی لەسەر کانگا و بەنداوەکانی سەر ڕووبارەکە سەریهەڵدا. ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا بە ناسەقامگیری دەمێنێتەوە و دراوسێکانی باکووری لە ئاسیای ناوەڕاست لە ململانێدان لەگەڵ چۆنیەتی ڕاگرتنی توندڕەوی، ماددەی هۆشبەر، چەک و پشێوی لە بەزاندنی سنوورە کەلێندارەکان .پێنج وڵاتی ئاسیای ناوەڕاست، کازاخستان، کۆماری قڕغستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان، هەستێکی بەپەلەی گەشەسەندووی هاوبەشیان هەیە کە بووەتە هۆی زیادبوونی هەماهەنگیی ناوچەیی. بەرەی ناجێگیر سنووری باکووری ئەفغانستان لە ساڵی 2021ـەوە لە دوای…
سەربازانی گروپی دەزگا تایبەتەکانی سوپای پاکستان و سوپای ئەمریکا لە میانی دوو هەفتەی مەشقکردندا لە مانگی کانونی دووەمی 2026 تواناکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان چڕکردووەتەوە. مەشقی ئۆپەراسیۆنە تایبەتە دوولایەنەکان، لە ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پاکستان لە خاریان بەڕێوەچوو، جوڵەی ئیلهامبەخشی 2026 ناسێنرا. پاش ئەوەی لە لایەن چەند گروپێکی تیرۆریستییەوە هێرشی کرایە سەر، پاکستان بۆ باشترکردن و ئاسانکاریکردنی هەماهەنگیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە، داوای هاوکاری لە هاوبەشە سەربازییەکانی کرد. ”ئامانجی مەشقەکە بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی لێکتێگەیشتن و هەماهەنگیی هاوبەش لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە هەمان کاتدا زیاتر پاڵاوتنی تاکتیک، تەکنیک و ڕێکارە پێویستەکان بۆ ئۆپەراسیۆنە کاریگەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر…
ئەردەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئاسایشییە هاوچەرخەکان، دەستی کردووە بە پلانێکی گۆڕانکاری بۆ هێزە چەکدارەکانی. لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2026، خاوەن شکۆ پاشا عەبدوڵلای دووەم بن ئەل حوسەین، فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئەردەن، سوپای عەرەب، فەرمانی بە سەرکردە سەربازییەکان کرد کە ستراتیژییەکی گشتگیر بۆ داڕشتنەوەی سەربازی دابڕێژن. ”بە پشت بەستن بە پابەندبوونمان بە بەهێزکردنی تواناکانی سوپای عەرەبیمان و دەستەبەرکردنی پەرەپێدانی بەردەوامی توانا و ئامرازەکانی، ئێمە فەرمانت پێدەکەین بە داڕشتنی ستراتیژییەکی گشتگیر و نەخشەڕێگایەکی ڕوون بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکارییەکی پێکهاتەیی لە هێزە چەکدارەکاندا لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا. “ شا لە نامەیەکدا بۆ لیوا یوسف حونێتی، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئەردەن ئاماژەی…
ئەنجومەنی نوێی ئاشتی بە دەستپێشخەری و سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و سەقامگیری و بەڕێوەبردنی ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگ لە غەززە دروستکراوە. کازاخستان و ئۆزبەکستان لەنێو ئەو 20 وڵاتەدا بوون کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2026 بۆ واژۆکردنی ئەو جاڕنامەی کە بنچینەی دامەزراندنی ڕێکخراوە نوێیەکە بوو، سەرکردەکانیان ڕەوانەی داڤۆسی سویسرا کرد. بۆ دوو دراوسێی ئاسیای ناوەڕاست، بەشداریکردن وەک ئەندامانی دامەزرێنەر لە ئەنجومەنی ئاشتی دەرفەتێک بۆ داڕشتنی میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکیی نێودەوڵەتی و گەورەکردنی دەنگ و کاریگەرییان لەسەر ئاستی جیهانی پێشکەش دەکات. سەرۆکی ئۆزبەکستان شەڤکەت میرزیۆیێڤ پشتیوانییەکی بەهێزی بۆ ئەنجومەنی ئاشتی دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی…
سەربازانی ئەندازیاری و ئەندازیارییە سەربازییەکانی کازاخستان کە لەگەڵ هێزی چاودێرانی کشاندنەوەی هێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDOF) لە بەرزاییەکانی جۆلان خزمەت دەکەن، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەرکەکەیانەوە لە مانگی نیسانی 2025 هەتا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2026 زیاتر لە 1,200 پارچە تەقەمەنی نەتەقیویان لەناوبردووە. هێزەکانی ئاشتیپارێزی کازاخستان جگە لە گەڕان، پاقژکردنەوەی کێڵگەکانی مین و پشکنینی تەکنیکی، 44 ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەیان ئەنجامداوە، وەزارەتی بەرگریی کازاخستان بڵاویکردەوە. بەگشتی کەرەستەی تەقەمەنیی نەتەقیو لە گوللەی تانک و تۆپهاوێژ، مین، تەقەمەنیی سەر درۆن و ئامێری تەقینەوەی چێندراو پێکدێت، ڕائید ئێرنار ئامانتایولیی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتیپارێزیی کازاخستان لە ئەلماتی ئاماژەی پێدا. گەڕی پێشووی ئاشتیپارێزیی کازاخستان زیاتر لە…
عێراق لە مانگەکای کانوونی دووەم و شوباتی 2026 داواکارییەکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (USCENTCOM)ـی بۆ گواستنەوەی زیاتر لە 5,700 دەستگیرکراوی داعش بۆ زیندانەکانی عێراق کە پێشتر لە کەمپە کاتییەکانی دەستبەسەرکردن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستبەسەرکرابوون، جێبەجێ کرد. ”ئێمە لە نزیکەوە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکان دەکەین، لەنێویاندا حکومەتی عێراق، و لە دڵەوە ڕۆڵیان لە مسۆگەرکردنی شکستی هەمیشەیی داعش بەرز دەنرخێنین،“ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (USCENTCOM) فەریقی یەکەمی هێزیی دەریایی بڕاد کووپەر ڕایگەیاند. ئەو هەزاران تیرۆریستەی لە سوریا دەستبەسەرکراون، لەگەڵ ژنان و منداڵانی ئەندامانی داعش، ئاڵنگاریی ئاسایشیی گەورە بۆ ناوچەکە دروست دەکەن. کاتێک داعش لە مانگی کانوونی دووەمی 2017 لە عێراق…
لە کۆشکی ئەلریفا لە مەنامە، خاوەن پایەی شاهانە سەلمان بن حەمەد ئەلخەلیفە، شازادەی جێنشینی بەحرەین، لە مانگی شوباتی 2026 پێشوازی لە فەریقی یەکەم بڕاد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەکات. لە میانەی دیدارەکەدا، خاوەن پایە جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان شانشینی بەحرەین و ئەمریکا کردەوە لە هەموو ئاستەکاندا، بەتایبەتی لە کەرتی بەرگریدا. ئەم هەماهەنگییە سەربازییە گرنگیی خۆی سەلماند کە ئێران لە کۆتاییەکانی مانگی شوبات و سەرەتای مانگی ئازاری 2026 هێرشەکانی بۆ سەر بەحرەین دەستپێکرد. ئێران لە مێژە سەرپەرشتیی گروپە تیرۆریستییەکان دەکات بۆ تێکدانی سەقامگیری بەحرەین، ئەمەش پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی تێکداوە. لە ساڵی …
کوەیت بەنیازە وەبەرهێنان لە نوێکردنەوەی سیستەمی مووشەکی پاتریۆت کە لەلایەن ئەمریکاوە دروستکراوە بۆ بەرگریکردن لە هێرشە ئاسمانییەکان، ئەنجام بدات. کوەیت هاوپەیمانێکی سەرەکیی ئەمریکایە لە دەرەوەی ناتۆ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بە بەهای 800 ملیۆن دۆلار بەرەپێشبردنی یەکەکانی پاتریۆتی کوەیت کە پارچەی یەدەگ، چاککردنەوە، شوێنپێهەڵگرتنی ڕاداری پێشکەوتوو و مەشقکردن بۆ کارمەندان لەخۆدەگرێت، پەسەند کردووە. پاتریۆت ئامێرێکی بەرپەچدەرەوەی گەڕۆکی سەر ڕووی زەوییە بۆ ئاسمان، بەگشتی لەسەر پشتی بارهەڵگرێک جێگیردەکرێت، بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەکانی دوژمن و مووشەکی بالیستی دروستکراوە. کوەیت لە مانگی ئازاری ،2026 بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران کە بنکەی ئاسمانیی عەلی سالمیان کردبووە ئامانج، بەشێک لە پاتریۆت هاوێژەکانی چالاک کرد. کوەیت…
لە دوای بوونی خاوەن پایەی شاهانە محەمەد بن سەلمان ئال سعود بە شازادەی جێنشین لە مانگی حوزەیرانی ،2017 سعودیە پلانێکی گشتگیری هاوچەرخکردنی دەستپێکردووە. ئەمەش حوکمڕانیی باش، هەمەچەشنکردنی ئابووری و وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای بەرگری و هاوچەرخکردن لەخۆدەگرێت. تایبەتمەندییەکان بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی شاهانەی سعودیە، نوێکردنەوەی ئامێرەکانیان و دابینکردنی 50%ـی کەرەستەی سەربازیی سعودیە لە ناوخۆدا لەخۆدەگرێت. هاوتەریب لەگەڵ ئەو ڕوانگەیە، شانشینییەکە بۆ نیشاندانی داهاتووی یەکخستنی بەرگری لە ڕێگەی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان لە هەموو جیهانەوە، میوانداریی پێشانگای بەرگریی جیهان (WDS)ـی 2026ـی کرد. بە تیشک خستنە سەر تەوەری ”داهاتووی یەکخستنی بەرگری، “ پێشانگای بەرگریی جیهان (WDS)ـی 2026 ڕووبەری 800,000 مەتر دووجای لە مەودای…