سعودیە پێگەی وەک هاوپەیمانێکی سەرەکیی ئەمریکا لە دەرەوەی ناتۆ بەدەستهێناوە، پێگەیەک کە دەستڕاگەیشتنی سعودییەکان بە ئامێرە سەربازییەکانی ئەمریکا و فراوانکردنی مەشق و هەماهەنگیی ئاسایشی ئاسانتر دەکات. ڕاگەیاندنەکە لە میانی سەردانێکی خاوەن پایە شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی سعودیە محەمەد بن سەلمان لە مانگی تشرینی دووەمی 2025 بۆ واشنتۆن دی سی بڵاوکرایەوە. دیارترین بەشی گەشتەکە بریتیی بوو لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کە ستایشی ڕێککەوتنە ستراتیژییە نوێیەکەی نێوان هەردوو وڵاتی کرد. سهاوپەیمانییەکی بەهێزتر و بەتواناتر بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بەرەوپێش دەبات، وە بە هەمان شێوە خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای ئاشتی دەکات.ز دۆناڵد ترەمپ لە ئێوارەخوانێکدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ شازادە…
Unipath
وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و کەنداوی عەرەبی نەک تەنها پەیوەندی کلتووری بەڵکو بەرژەوەندی هاوبەشیشیان لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی ناوچەکانی خۆیاندا هەیە. وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) لە مانگی نیسانی 2025، بۆ سێیەم جار لە زنجیرەیەک بەشداریکردن بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە ستراتیژییەکانیان لە کوەیت کۆبوونەوە. میواندار، عەبدوڵڵا عەلی ئەل یەحیای وەزیری دەرەوەی کوەیت، کۆبوونەوەکەی بە خاڵی وەرچەرخان لە قووڵکردنەوەی هەماهەنگییەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبش و ئامانج و بەرژەوەندی هاوبەش پێناسەکرد. بەشداربووانی لوتکەکە باسیان لە کۆمەڵێک پرس و دەرفەتی بەرفراوانی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەرێمەکان و لە هەمان کاتدا بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی جیاواز کرد. …
لە ساڵی 2023 ەوە، جێگری فەریقی هێزی دەریایی مازن عەبدولواحید کەبیان فەرماندەیی هێزی دەریایی عێراقی کردووە، کە گرنگییەکەی وەک بەرگریکاری بەندەرەکانی عێراق کە ئێجگار گرنگن بۆ ئاسایشی ئابووری وڵاتەکە، پەرەی سەندووە. لە بەلەمی پاسەوانی پێکهاتووە کە پاسەوانی ئاوەکانی نزیک بەندەری قووڵی ئوم قەسر دەکەن لەسەر کەناراوە تەنگەکانی باشووری عێراق. بە هەمان شێوە بەرگریکاری سەرەکیی ناوچە ئاوییەکانی وڵاتەکەیە و بەرژەوەندی و سەروەریی عێراق لە ئاوە تەنیشتییەکان و ناوچە ئابوورییەکان دەپارێزێت. ”هێزی دەریایی بەندەرە بازرگانی و نەوتییەکانی عێراق دەپارێزێت، بەمەش خوێنبەری سەرەکیی ئابووری وڵاتەکە دەپارێزێت. هەر لەبەر ئەمەشە هێزی دەریایی عێراق زۆر گرنگە و ڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستنی سەقامگیری و ئابووری وڵاتدا…
عێراق، داکۆکیکارێکی سەرسەختی دیپلۆماسی، لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە ناوەندێک کە سەرکردەکانی ناوچەکە تێیدا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر چارەسەری ململانێکان دەکەن. لەناو پاشخانی پەرەسەندنی گێژاوی ناوچەییدا، 34ـمین لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە مانگی ئایاری 2025 لە بەغدا، لەژێر دروشمی ”دیالۆگ، هاودەنگی و گەشەکردن“ بەڕێوەچوو. شەش سەرۆک دەوڵەت، بەرپرسانی باڵا و شاندی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە نێویاندا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گەتێرێس و سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێزی بەلای خۆیدا ڕاکێشا. بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشید، لوتکەکە چەند تەوەرێکی لەخۆگرتبوو، لەوانە گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئاشتی و ئاسایش لە غەززە، بە هەمان شێوە پێویستیی بەپەلەی پەیوەندیی دیپلۆماسی بۆ ڕاگرتنی ململانێی وێرانکەری…
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی کازاخستان موراد نورتلێو لە مانگی حوزەیرانی 2025 بۆ گفتوگۆی ئاست بەرز سەبارەت بە بەرەپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی دەرفەتەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان، سەردانی ئەمریکای کرد. لە میانی کۆبوونەوەی نورتلیۆ لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دیپلۆماتکارە باڵاکانی هەردوو وڵات ”باسیان لە هەماهەنگیی سیاسی و ئابووری، وزە، بازرگانی و لۆژیستی کرد،“ وە بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاستانا تایمز، و ”بیروڕایان لەسەر ئاڵنگاریی ئاسایشیی ناوچەیی و جیهانی ئاڵوگۆڕ کرد.“ نورتلیۆ جەختی لەسەر پابەندبوونی کازاخستان بە ”هاوبەشییەکی سووددمەندی دوولایەنە“ لەگەڵ ئەمریکا کردەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی سەرەکی وڵاتەکەی لە پاراستنی سەقامگیریی وزەی جیهانی و زنجیرەکانی…
هێزەکانی ئاسایشی میشر هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی حەرەکەت سەواعد میسڕ (HASM)، کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە گروپێکی تیرۆریستی دەستنیشانکراوە و بەرپرسیارە لە هێرشکردنە سەر بەرپرسانی حکومی. لە میانی هەڵمەتەکەدا، لە ڕووداوی ئاڵوگۆڕی تەقەکردن دوو تیرۆریست کوژران، کە پێشتر میسڕ بۆ تاوانەکانی پێشوویان سزای لە سێدارەدانی ئامادەبوونی بەسەریاندا سەپاندبوو، وەزارەتی ناوخۆی میسڕ لە مانگی تەمموزی 2025 ڕایگەیاند. بە گرتنەبەری ڕێگای دیارینەکراو لە ناوچە چۆڵەکانی سنوور، ئەو دوو تیرۆریستە بە نهێنی لە وڵاتێکی دراوسێی دیارینەکراوەوە هاتبوونە ناو میسڕ. هەروەها حەرەکەت سەواعد میسڕ (HASM) گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردبووەوە کە تیایدا چەکدارەکانی لە بیابانێکی دەرەوەی میسڕ مەشق دەکەن و بەڵێنی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە وڵاتەکە…
کۆماری قڕغستان لە مەشقی ئاک شومکاری 2025 میوانداریی هێزەکانی سەر بە ناوەندی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و سوپای مۆنتانا و پاسەوانی نیشتمانیی ئاسمانی مۆنتانای کرد. وەزارەتی بەرگریی قڕغستان بۆ فراوانکردنی هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات و بەرزکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی، لە 23 بۆ 27ـی مانگی حوزەیران لە بیشکێک مانۆڕی هاوبەشی ئەنجامدا. مانۆڕە سەرپەرشتیکراوەکە لەلایەن قڕغستانییەکان لە ڕاهێنانی مەدەنی بۆ سەربازی لە بوارەکانی وەک هاوکاریی مرۆیی و وەڵامدانەوەوەی کارەساتەکان، چۆڵکردنی پزیشکیی ئاسمانی، گەڕان و ڕزگارکردن و ئاسایشی سنوورەکان پێکهاتبوو. فەریقی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا دێریک فرانس، فەرماندەی هێزی ئاسمانی نۆیەم، ئاماژەی بەوەدا کە مەشقەکە ”لە بەهێزکردنی هەماهەنگییە ئاسایشییەکان لەگەڵ هاوبەشە قڕغستانیەکانمان، هەنگاوێکی بەرچاوە بەرەو…
داننان بە ڕۆڵی بەرچاوی قەتەڕ لە هێورکردنەوەی گرژییە ئاسایشییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆک وەزیرانی لوبنان نەواف سەلام لە مانگی حوزەیرانی 2025، وەک سەرۆکی شاندێکی وەزاری سەردانی دۆحەی کرد. سەرۆک وەزیر سەلام لەگەڵ خاوەن پایەی شاهانەی میری قەتەڕ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانیی سەرۆک وەزیرانی و وەزیری دەرەوە شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی و بەرپرسانی باڵای دیکەی قەتەڕ کۆبووەوە. کۆبوونەوەکان پرسەکانی بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێگاکانی بەرەوپێشبردنی هەماهەنگیی دوولایەنی نێوان هەردوو وڵاتی خستە بەر باس. سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەرفەتێک بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی گەشەپێدانی هاوبەش و برەودان بە وەبەرهێنانەکانی قەتەڕ لە لوبنان، بەتایبەتی لە کەرتە گرنگەکانی وەک وزە، تەندروستی…
ئیماڕات یەکێکە لە هاوبەشە ئاسایشی و سەربازییە دیارەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لە چەندین بواردا، لەوانە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاسایشی دەریایی، ئاسایشی ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیای بەرگری هەماهەنگی دەکات. بۆ بەهێزکردنی ئەم جۆرە هەماهەنگییە، هەردوو وڵات لە مانگی ئایاری 2025ـدا نامەیەکی نیازخوازی (LOI)ـیان بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەکی تۆکمەی گەورەی بەرگری لە نێوان ئەمریکا و ئیماڕات واژۆ کرد. واژۆکەرانی ئەبوزەبی بریتی بوون لە محەمەد موبارەک ئەل مەزروعی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگریی ئیماڕات و پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا. بە مەبەستی پەرەپێدانی نەخشەڕێگایەک کە هەماهەنگیی سەربازی دوولایەنە بەڕێوەببات، نامەی نیازخوازی (LOI)ـەکە بە هەمان شێوە نوێنەرایەتی پابەندبوونێکی هاوبەشی بەرزکردنەوەی توانای بەرگری و هەماهەنگی…
وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، ڕێگایەکی گرنگ لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، هەوڵی فراوانکردنی هەماهەنگییە ئابووری و سیاسییەکان لە دەرەوەی ناوچەکە دەدەن. سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا و پێنج وڵاتی ئاسیای ناوەڕاستی دوای سۆڤیەت، کازاخستان، کۆماری قڕغستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان، بۆ پێشخستنی ئەم پەیوەندییانە لە 3 بۆ 4ـی مانگی نیسانی 2025 لە سەمەرقەند، ئۆزبەکستان، کۆبوونەوە. لە میانی لووتکەکەدا، سەرکردەکان چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد کە هەماهەنگیی فرەلایەنە و ناوچەیی، ئاڵنگاریی ئاسایشی، بازرگانی و وەبەرهێنان، وزە، مافەکانی مرۆڤ، و ئاڵوگۆڕ و هەماهەنگیی زانستی و پەروەردەیی لەخۆگرتبوو. ئەم یەکەمین لوتکە ئاست باڵایەی یەکێتی ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست سەرەتای ئەو هەوڵەیە کە سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا ئومێدەوارن…