لە دوای بوونی خاوەن پایەی شاهانە محەمەد بن سەلمان ئال سعود بە شازادەی جێنشین لە مانگی حوزەیرانی ،2017 سعودیە پلانێکی گشتگیری هاوچەرخکردنی دەستپێکردووە. ئەمەش حوکمڕانیی باش، هەمەچەشنکردنی ئابووری و وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای بەرگری و هاوچەرخکردن لەخۆدەگرێت.
تایبەتمەندییەکان بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی شاهانەی سعودیە، نوێکردنەوەی ئامێرەکانیان و دابینکردنی 50%ـی کەرەستەی سەربازیی سعودیە لە ناوخۆدا لەخۆدەگرێت.
هاوتەریب لەگەڵ ئەو ڕوانگەیە، شانشینییەکە بۆ نیشاندانی داهاتووی یەکخستنی بەرگری لە ڕێگەی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان لە هەموو جیهانەوە، میوانداریی پێشانگای بەرگریی جیهان (WDS)ـی 2026ـی کرد.
بە تیشک خستنە سەر تەوەری ”داهاتووی یەکخستنی بەرگری، “ پێشانگای بەرگریی جیهان (WDS)ـی 2026 ڕووبەری 800,000 مەتر دووجای لە مەودای پێشانگای لە ڕیازی گرتەوە و بەشداربووان لە زیاتر لە 80 وڵاتەوە بەشدارییان تێداکرد.
بە دامەزراندنی لە 2022 لەلایەن دەسەڵاتی گشتیی سعودیە بۆ پیشەسازییە سەربازییەکان، پێشانگای بەرگریی جیهان (WDS)ـی بوو بە پێشانگایەک بۆ سیستەمی هونەری بەرگریی پێشکەوتوو کە سەدان بەڵێندەری بەرگری تێیدا کۆدەبنەوە و سەبارەت بە ئاڵنگاریی و چارەسەرەکانی ئاسایش گفتوگۆ دەکەن.
بڵاوبوونەوەی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی مووشەک لە نێو میلیشیا خراپەکارەکانی وەک گرووپی تیرۆریستی حوسی لە یەمەن، ئەو گرووپانەی کە لە دەرەوەی سنووری ڕێگریکردنی نەریتیی دەوڵەت بۆ دەوڵەت کاردەکەن، وایکردووە حکومەتی سعودیە هەوڵی بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی یەکخراوی پێشکەوتوودا بدات.
شانشینەکە بۆ کڕینی 44 مووشەک هاوێژی سیستەمی بەرگریی کۆتای ناوچەی زۆر بەرز ,(THAAD) هەروەها 300 مووشەکی ڕێگریکەری سیستەمی بەرگریی کۆتای ناوچەی زۆر بەرز (THAAD) و ئامێری پەیوەندیدار، لە مانگی تشرینی دووەمی 2018ـدا گرێبەستێکی 15 ملیار دۆلارییان لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کرد.
هێزی بەرگریی ئاسمانی شاهانەی سعودیە دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەی سیستەم، هەڵسەنگاندن و مەشقی مەیدانیی کارمەندان لە ئەمریکا و سعودیە، لە مانگی تەمموزی 2025ـدا یەکەم یەکەی سیستەمی مووشەکیی بەرگریی کۆتای ناوچەی زۆر بەرز (THAAD)ـی دامەزراند.
یەکەیەکی سیستەمی بەرگریی کۆتای ناوچەی زۆر بەرز (THAAD) پێکدێت لە شەش بارهەڵگری هاوێژەری M1120 کە هەریەکەیان هەشت مووشەکی بەرپەچدەرەوە، دوو ناوەندی ئۆپەراسیۆنی تاکتیکی گەڕۆک و ڕاداری زەمینی کە مەودای چاودێریکردنی دەگات بە 965 کیلۆمەتر، لەخۆدەگرێت. ئەمانە بۆ شکستپێهێنانی مووشەکی بالیستی مەودا کورت، مامناوەند و ناوەندی لە کۆتا قۆناغی فڕینیاندا داڕێژراوە.
سعودیە پێکەوەبەستنی هەندێک پێکهاتەی سیستەمی بەرگریی کۆتای ناوچەی زۆر بەرز (THAAD) لە ناوخۆ بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرهەمهێنان و تەکنەلۆژیی سعودیە وەک بەشێ لە ڕوانگەی 2030ـی سعودیە. شانشینەکە حاوییەکانی مووشەک و پێکهاتەکانی هەڵدان بەرهەم دەهێنێت، دەگوازێتەوە و هەڵدەدات.
بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی کۆتای ناوچەی زۆر بەرز (THAAD) لەلایەن شانشینەکەوە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی نیشتمانی و برەودان بە اسایشی ناوچەکە، هاوبەشییەکی گرنگە لەگەڵ ئەمریکا.
سەرچاوەکان :ئەل جەزیرە، پێزانینی سوپا، ،centcomcitadel.com ،thearabweekly.com لۆکهیید مارتن، vision2030.gov.sa
