تیمێکی هەواڵگریی سەربازیی لوبنان لە جلوبەرگی پارێزەری سپییدا بە هێواشی و وریاییەوە لە ئۆتۆمبێلێکی جێهێڵراوی جۆری ڤان نزیک دەبنەوە. خوێندنەوەی دیجیتاڵی لەسەر ئامێری دەستنیشانکردنی دەستیان لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لە ئۆتۆمبێلە گوماناوییەکە بەرزترین ئاماژە نیشان دەدات: ڤانەکە تیشک بڵاودەکاتەوە. سەرۆک تیم پەیامێک بۆ فەرماندەکەی دەنێرێت: بۆ وەرگرتنی نموونەیەک لە سەرچاوەیەک کە گومانی پیسبوونی ئەتۆمی لێدەکرێت کە دەکرێت کۆمەڵگە بخاتە مەترسییەوە، پێویستیان بە تیمێکی وەرگرتنی نموونە دەبێت. ئەم کارمەندانەی وەڵامدەرەوە یەکەم ئەندامی یەکەیەکی هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) بوون کە بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی چەکی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکی و ئەتۆمی (CBRN) ڕاهێنانیان پێکرابوو. وە لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ئەمریکا بەشدارییان لە سیناریۆیەکی خەیاڵیدا کرد. لە…
Unipath
ناوچەی کەنداوی عەرەبی بە سامانێکی زۆر و شوێنێکی ستراتیژی کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە ڕێگەی ڕێڕەوی کەشتیوانیی جیهانیی گرنگەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، تایبەتمەندە. سەرەڕای ئەوەش، ململانێ یەک لە دوای یەکەکان لەناوخۆی ناوچەکە بوونەتە هۆی ناسەقامگیری کە بە کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری جیهانی، بەرهەمهێنانی خۆراک و ئاسایشی وزە، زیان بە ناوچەیەکی فراوانتر دەگەیەنێت. بوونی بارەگای تیرۆریستی لە ناوچە دوورەدەستەکان ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات. جەنگی ناوخۆی سوریا، کە پەلی کێشایە ناو لوبنان و عێراق، ئازارێکی بێئەندازەی بە خەڵکی ناوچەکە گەیاند، وەک نموونەیەکی سەرەکی بۆ ئەم بابەتە خزمەت دەکات. سەرەڕای ئەم کێشانە، وڵاتانی کەنداوی عەرەبی خاوەنی حکومەتی دانا و سەرچاوەی دارایی بەرفراوانن…
ئەو هەڕەشە ئاڵۆزانەی کە ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باشووری ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست دەبنەوە، لەوانە ڕێکخراوە تیرۆریستییە پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن دەوڵەتانەوە، هێرشەکان بۆ سەر ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکان و بەکارهێنانی موشەکی بالیستی و سیستەمی ئاسمانی بێ کارمەند لەلایەن نەیارانەوە، پێویستیان بە ڕێبازێکی گونجاوی ئەمریکا و هاوبەشەکانی هەیە. لە کاتێکدا ئەندامانی خزمەتگوزاریی ئەمریکا و زۆرێک لە هاوبەشەکان کەوتنە ژێر هێرشی سەدان سیستەمی ئاسمانیی بێ کارمەند و مووشەک، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ڕێگەی داهێنانەوە لە هەوڵدان لە باڵادەستبوون لە بەرەکانی شەڕ بەردەوامە. داهێنان بژاردە نییە. بەڵکو بۆ سەرکەوتنمان ئێجگار گرنگە. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، پێکهاتە ئاسمانی، زەمینی، دەریایی و ئۆپەراسیۆنە…
لە هەوڵدان بۆ هەماهەنگیی ستراتیژیی قووڵتر لەگەڵ ئەمریکا، سەرۆکەکانی کازاخستان، کۆماری قڕغستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان لە مانگی تشرینی دووەمی 2025 لە یەکەمین لوتکەیاندا لەگەڵ سەرۆکێکی ئەمریکا کۆبوونەوە. دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن دی سی میوانداریی سەرۆکی وڵاتانی ناوبراوی کرد، کە تێیدا بەرزکردنەوەی هاوبەشیی ئاسایش، وەبەرهێنانی بازرگانی و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بوون. ئەو بەشدارییە مێژووییە بەشێک بوو لە چوارچێوەی کاری C5+1 کە لە ساڵی 2015 دامەزرا. ”لوتکەی ئەمڕۆ ئەوە دەردەخات کە ئەمریکا وەک هاوبەشێکی سەرەکی دەڕوانێتە ئاسیای ناوەڕاست. پێکەوە لەسەر بنەمای متمانە دەتوانین داهاتوویەک بنیات بنێین،” شەڤکەت میرزیۆیێڤی سەرۆکی ئۆزبەکستان لەبەردەم سەرۆکی دەوڵەتانی…
جەنگی نەوەی پێنجەم لە نێوان هەرە ئاڵۆزترینەکانە، لەبەرئەوەی بەکارهێنانی هاوکاتی هەڕەشەی نانەریتی و نەریتی لەخۆدەگرێت. کاتێک لەلایەن دەستدرێژکارێکەوە بەکاردەهێنرێت، ئەوا توانا و سەرچاوەکانی وڵاتی بەئامانجکراو بە ئامانجی لاوازکردنی بەرگری و بڵاوکردنەوەی سەرلێشێوادن فرەچەشن دەکات. ناتوانرێت لەلایەن یەک وڵاتەوە، بەبێ گوێدانە توانای شەڕکردن و یەدەگە ستراتیژییەکانی، بەرپەرچی ئەم جۆرە هێرشە بدرێتەوە. مەشقی هەڵۆی دڕندەی 6، کە لە مانگی تشرینی دووەمی 2025 لەلایەن قەتەڕەوە میوانداری کرا، سوودەکانی مەشقکردنی وڵاتان وەک هاوبەشی یەکتر بۆ بەهێزکردنی خۆیان لە دژی ئەم جۆرە دەستدرێژییە نیشان دا. هەڵۆی دڕندە لە ڕێگەی دامەزراندنی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە، هێزە چەکدارەکانی قەتەڕ و هاوتاکانیان لە ئەمریکا، بەڕیتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا و فەڕەنساوە…
کوەیت لە مانگی کانوونی دووەمی 2025، لە یەک کاتدا میوانداری دوو مەشقی سەربازیی هاوبەشی کرد. یەکەمیان بریتی بوو لە مەشقی قەڵغانی ئاسمانیی 2025، چالاکییەک کە ماوەی هەفتەیەکی خایاند و هێزی بەرگریی ئاسمانیی کوەیت، هێزی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی بەحرەین و هێزەکانی ئەمریکا و بەڕیتانیا بەشدارییان تێدا کرد. ئەوەی تریان مەشقی هاوبەشی یەکێتیی دەریایی کەنداوی 2025 (یان ئیتیحاد) بوو، بە بەشداریی هێزە دەریاییەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC). مەشقەکان بەشێکن لە مەشقی بەردەوامی سوپای کوەیت لەگەڵ وڵاتانی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای کارکردن، ئامادەیی شەڕ و هەماهەنگیی ئۆپەراسیۆنی، وە یەکخستنی چەمکە سەربازییەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی بەرگری بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە دەرکەوتووەکان.…
فڕۆکەوانە سەربازییەکانی قەتەڕ وەک بەشێک لە پلانی هەماهەنگیی مەشقی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، لە ئەمریکا لەسەر فڕۆکەی جەنگیی F-15 مەشق دەکەن. بۆ نیشاندانی پابەندبوونی ئەمریکا بە هاوبەشیکردن لەگەڵ قەتەڕ، وەزیری جەنگی ئەمریکا پیت هێگسێس لە مانگی تشرینی یەکەمی 2025 ڕایگەیاند کە فڕۆکەوانانی قەتەڕ بنکەی هێزی ئاسمانیی ماونتەین هۆم لە ویلایەتی ئایداهۆ بەکاردەهێنن، بنکەیەک کە پێشتر لەلایەن فڕۆکەوانە سەربازییەکانی سەنگافورەوە بەکارهێنراوە. لە میانی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکەدا لەگەڵ هێگسێس، وەزیری بەرگریی قەتەڕ، خاوەن پایە شێخ سەعوود بن عەبدولڕەحمان ئال سانی ستایشی “هاوبەشیی بەردەوام”ـی نێوان هەردوو وڵاتی کرد، کە مۆڵەتی بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە قەتەڕ لەلایەن ئەمریکاوە لەخۆدەگرێت. ”وڵاتەکانمان پەیوەندییەکی قووڵی بەرگرییان…
ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان کە لە ئەفغانستانەوە سەرچاوە دەگرن، بووەنە هۆی دروستکردنی گروپی پەیوەندیی ئەفغانستانی ئاسیای ناوەڕاست لەلایەن کازاخستان، کۆماری قڕغستان، تاجاکستان و ئۆزبەکستان. گروپەکە بوار بە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست دەدات لەسەر پرسەکانی ئاسایشی سنوور، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و ئاڵنگارییە ئاسایشییەکانی تر، کە هۆکارەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکییان لە ئەفغانستان، بە یەک دەنگ قسە بکەن. نوێنەرانی تایبەتی چوار وڵاتەکە لە کۆبوونەوەی مانگی ئابی 2025 لە شاری تاشکێنت، ئۆزبەکستان، میکانیزمی دیپلۆماسیی ناوچەیییان پێکهێنا. ناوچەکە نیشانەکانی زیادبوونی چالاکیی تیرۆریستی لە لایەن گرووپەکانی وەک داعش خۆراسانەوە تێدا بەدی دەکرێت. بۆ نموونە، تاجاکستان هۆکاری ئەو هێرشانەی بەدرێژایی ناوچە سنوورییەکانی خۆی، کە بووە هۆی ئاڵوگۆڕی…
قڕغستان هەڵمەتێکی بۆ بەدەستهێنانی یەکەمین کورسیی خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستپێکردووە. بۆ زیاترکردنی هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکی ناهەمیشەیی لە ئەنجومەنەکەدا لە ماوەی خولی 2027 بۆ 2028، وەزیری دەرەوە جینبێک کولوبایێڤ کاری لەپێشینەی وڵاتەکەی خستەڕوو: ڕێگریکردن لە ململانێ، گەشەپێدانی بەردەوام بۆ ئەو وڵاتانەی سنووری ئاوییان نییە و شاخاوین، داماڵینی چەکی ئەتۆمی و پشتیوانیکردن لە چاکسازیی نەتەوە یەکگرتووەکان. داواکارییەکەی قڕغستان بە کۆی دەنگ لەلایەن چوار وڵاتی دراوسێی ئاسیای ناوەڕاستەوە پشتیوانیی لێکرا: کازاخستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان. ئولوگبێک لاپاسۆڤ، نوێنەری هەمیشەیی ئۆزبەکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە وڵاتانی ئەندام کرد پشتیوانی لە بەربژێربوونی…
بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و هەماهەنگیی سەربازی نێوان وڵاتانی دۆست لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست، میسڕ لە مانگی تشرینی دووەمی 2025 میوانداری مەشقی هاوبەشی یەکخراوی مێدوسای 14ـی کرد. مانۆڕە سێ ڕۆژییەکە کە هێزە زەمینی، دەریایی، ئاسمانی و تایبەتەکان تێیدا بەشداربوون، لەسەر دەریا و لە بنکەی سەربازیی محەمەد نەجیب و چەندین بنکەی ئاسمانی لە میسڕ ئەنجامدرا. سەربازەکان لە میسڕ، سعودیە، قوبرس، فەرەنسا و یۆنانەوە هاتبوون. چاودێران لە وڵاتانی وەک ئەردەن، کوەیت، قەتەڕ و ئەمریکاوە بەشدارییان کرد. ئامادەبووان پێکهاتبوون لە فەریقی یەکەم عەبدولمەجید سەقڕ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی میسڕ و وەزیری بەرگری و بەرهەمهێنانی سەربازی؛ فەریق ئەحمەد خەلیفە، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی…