سەڵتەنەتی عومان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، برەودان بە دیالۆگ، یاسا نێودەوڵەتییەکان و دانوستانی ئاشتیانە وەک بناغەیەک بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە درێژە بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خۆی دەدات.
بە نیشاندانی ڕێبازێکی لەو شێوەیە، فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانیی شاهانەی عومان لە مانگی کانوونی دووەمی 2025، ئەو 11 دەریاوانەی لەلایەن گروپی تیرۆریستی حوسییەکانی یەمەنەوە دەستبەسەرکرابوون لە سەنعاوە بەرەو مەسقەت گواستەوە.
حوسییەکان لەو کاتەوەی کە یاخیبووەکان لە مانگی تەمموزی 2025 لە دەریای سوور هێرشیان کردە سەر کەشتیەکەیان، کەشتیی بارهەڵگری ئیتێرنتی سیی یۆنان، دەریاوانەکانیان دەستبەسەر کرد. لە دوای ئەوەی حوسییەکان بە درۆن و موشەکی ناونجۆک هێرشیان کرد، کەشتییەکە نقوم بوو و بەهۆیەوە چوار ئەندامی تیمی کەشتییەکە گیانیان لەدەستدا.
دەریاوانە ئازادکراوەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ شاری مەسقەت لەلایەن دیپلۆماتکارە فلیپینی و هیندییەکانەوە پێشوازییان لێکرا. نۆ دەریاوان خەڵکی فلیپین بوون، وە یەکێکیان خەڵکی هیندستان و ئەوەی تریشیان خەڵکی ڕووسیا بوو.
سەرۆکی فلیپین فێردیناند مارکۆس جونیۆر سەبارەت بە هەماهەنگییە بێوچانەکانیان لە ئازادکردنی دەریاوانە فلیپینییەکان، سوپاسگوزاریی خۆی بۆ عومان و سوڵتان هەیسەم بن تاریق دەربڕی. “ئەوان بەڕاستی دۆستی گەلی فلیپینن،” ناوبراو ئاماژەی پێدا.
لە هەڵمەتێکی نایاساییدا بۆ تێکدانی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی کە لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 دەستیپێکرد، حوسییەکان بە بەکارهێنانی مووشەک و درۆن زیاتر لە 100 کەشتییان کردووەتە ئامانج.
سەرچاوەکان: Omandaily.om، کەنەیدیان پرێس
