Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      تاکتیکە شەڕانگێزی و تۆڕە نایاساییەکانی ڕژێمی ئێران کە ململانێکان درێژ دەکەنەوە، بەڕێوەبەرانی بازرگانی، و ئابووریی وڵاتان دەخەنە مەترسیەوە

      October 2, 2026

      ئاسایشی دەریای سوور لە وشکانییەوە دەستپێدەکات

      October 2, 2026

      پاسەوانی ئاسمانیی نیشتمانیی تەکساس لە میانی نمایشێکی ئاسمانیدا هاوبەشیی خۆی لەگەڵ میسڕ بەهێز دەکات

      September 21, 2026

      دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی لە ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگدا شارەزان

      September 2, 2026

      چاوەڕوانیکردنی ئایندەیەکی گەشتر لە کەنداوی عەرەبی

      September 2, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026

      کۆماری قڕغستان هەوڵی بەدەستهێنانی کورسیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات

      August 10, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » ئاسایشی دەریای سوور لە وشکانییەوە دەستپێدەکات
    تایبتمەندیەکان

    ئاسایشی دەریای سوور لە وشکانییەوە دەستپێدەکات

    ڕێگای پاراستنی بابل ئەل مەندەب و گەیشتن بە ئاسایشی بەردەوام
    موعەمەر ئەلعریانی، وەزیری زانیاری، کۆماری یەمەنBy موعەمەر ئەلعریانی، وەزیری زانیاری، کۆماری یەمەنOctober 2, 202606 Mins Read
    کەشتییەکی بازرگانی لە مانگی ئەیلولی 2026 لە باب ئەل مەندەب لەنگەر دەگرێت، ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی هێزە زەمینییەکانی حوسییەکان هەڕەشەی سنووردارکردنی کەشتیوانی نێودەوڵەتییان لە ڕێگەی گەرووەکەوە کرد. AFP/گێتی ئیمەیجس
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    هەر‭ ‬جارێک‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬کەشتییەک‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬دەکەنە‭ ‬ئامانج،‭ ‬پشتگوێخستنی‭ ‬یەک‭ ‬ڕاستی‭ ‬تا‭ ‬دێت‭ ‬قورستر‭ ‬دەبێت‭: ‬ئەو‭ ‬مەترسییەی‭ ‬لە‭ ‬دەریادا‭ ‬سەریهەڵدا‭ ‬لە‭ ‬وشکانییەوە‭ ‬دەستی‭ ‬پێکرد‭.‬

    بەر‭ ‬لەوەی‭ ‬مووشەکێک‭ ‬یان‭ ‬درۆنێک‭ ‬بگاتە‭ ‬ڕێڕەوێکی‭ ‬کەشتیوانی،‭ ‬پێشتر‭ ‬زنجیرەیەکی‭ ‬تەواو‭ ‬لە‭ ‬چالاکی‭ ‬ئەنجامدراوە،‭ ‬لەوانە‭ ‬قاچاخچێتی،‭ ‬هەڵگرتن،‭ ‬یەکخستن،‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬تەکنەلۆژیا،‭ ‬جوڵەی‭ ‬سەکۆکانی‭ ‬هەڵدان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ئەو‭ ‬ناوچانەی‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬حکومڕانیی‭ ‬دەوڵتدان‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییشدا‭ ‬بڕیارێکی‭ ‬سەربازی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬میلیشیایەکی‭ ‬چەکدارەوە‭ ‬دەدرێت‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬پابەندبوونە‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬یەمەن‭ ‬کاردەکات‭.‬

    ئەزموونی‭ ‬چەندین‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوو‭ ‬ئەوەی‭ ‬دەرخستووە‭ ‬کە‭ ‬جێگیرکردنی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬دەتوانن‭ ‬کەشتییەکان‭ ‬بپارێزن‭ ‬و‭ ‬هێرشەکان‭ ‬پەکبخەن‭. ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬ناتوانن‭ ‬بە‭ ‬تەنیا‭ ‬ئەنجامی‭ ‬بدەن،‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬هەڕەشەکانە‭.‬

    پێویستە‭ ‬ئەم‭ ‬جیاوازییە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬ڕیشەیی‭ ‬شێوازی‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬دابڕێژێتەوە‭.‬

    چیتر‭ ‬ناتوانرێت‭ ‬پرسیارە‭ ‬ستراتیژییەکە‭ ‬سنوورداربکرێت‭ ‬بە‭: ‬چۆن‭ ‬کەشتییەکان‭ ‬بپارێزین‭ ‬کاتێک‭ ‬حوسییەکان‭ ‬مووشەک‭ ‬و‭ ‬درۆن‭ ‬هەڵدەدەن؟

    بەڵکو‭ ‬پێویستە‭ ‬بگۆڕدرێت‭ ‬بە‭: ‬چۆن‭ ‬ئەو‭ ‬توانایە‭ ‬لەناوبەرین‭ ‬کە‭ ‬بوار‭ ‬بە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬دەدات‭ ‬ئەو‭ ‬هەڕەشەیە‭ ‬دروست‭ ‬بکەن‭ ‬و‭ ‬خاکی‭ ‬یەمەن‭ ‬وەک‭ ‬سەکۆیەک‭ ‬بۆ‭ ‬مەترسی‭ ‬خستنە‭ ‬سەر‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بەکاربهێنن؟

    تا‭ ‬میلیشیای‭ ‬حوسی‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬کار‭ ‬بکات،‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بەردەوام‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سووردا‭ ‬بەدی‭ ‬نایەت‭. ‬کەواتە‭ ‬کۆتایی‭ ‬هێنان‭ ‬بە‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬و‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬سەروەری‭ ‬و‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬بەسەر‭ ‬خاک،‭ ‬کەناراوەکان‭ ‬و‭ ‬بەندەرەکانیدا‭ ‬ئامانجگەلێکی‭ ‬جیاواز‭ ‬نین‭. ‬ئەوان‭ ‬بەشێکن‭ ‬لە‭ ‬یەک‭ ‬ڕێبازی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬بە‭ ‬ئاڕاستەی‭ ‬سەقامگیرکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬یەمەن،‭ ‬باب‭ ‬ئەل‭ ‬مەندەب‭ ‬و‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭.‬

    بەلەمێکی ماسیگرتن لە مانگی ئەیلوولی 2026 بە تەنیشت کەشتییەکیی نەوتهەڵگری بازرگانیی لەنگەرگرتوو لە کەناراوەکانی یەمەن لە گەرووی باب ئەل مەندەب تێدەپەڕێت. AFP/گێتی ئیمەیجس

     

    لە‭ ‬یاخیبوونی‭ ‬ناوخۆییەوە‭ ‬بۆ‭ ‬هەڕەشەکردن‭ ‬لە‭ ‬ڕێڕەوی‭ ‬ئاویی‭ ‬نێودەوڵەتی

    میلیشیای‭ ‬حوسی‭ ‬چیتر‭ ‬بە‭ ‬تەنیا‭ ‬پرسێکی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬یەمەن‭ ‬نییە‭. ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬چەندین‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوودا،‭ ‬بە‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬سیستەمکاریی‭ ‬ئێران،‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬شارەزایی‭ ‬و‭ ‬تەکنۆلۆژیا‭ ‬و‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬تۆڕی‭ ‬قاچاخچێتی،‭ ‬حوسییەکان‭ ‬مووشەکی‭ ‬بالیستی،‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬بێ‭ ‬فڕۆکەوانی‭ ‬بێ‭ ‬تەل‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬دەریایی‭ ‬پێشکەوتووتریان‭ ‬پەرەپێداوە‭.‬

    ئەوان‭ ‬لە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬هێزی‭ ‬چەکدارەوە‭ ‬بۆ‭ ‬دەستبەسەرداگرتنی‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬دەوڵەت،‭ ‬پاشان‭ ‬بۆ‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬خاکی‭ ‬یەمەن‭ ‬بۆ‭ ‬هەڕەشەکردن‭ ‬لە‭ ‬کەشتییە‭ ‬بازرگانییەکان،‭ ‬بەندەرەکان‭ ‬و‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬کەشتیوانییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬پەرەیان‭ ‬سەندووە‭. ‬ئەم‭ ‬گۆڕانکارییە‭ ‬چەقی‭ ‬یەکلاکەرەوەی‭ ‬کێشەکەیە‭.‬

    مەترسیی‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬تاکە‭ ‬مووشەک،‭ ‬درۆن‭ ‬و‭ ‬کەشتییەکی‭ ‬پڕ‭ ‬لە‭ ‬تەقەمەنیی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬نییە‭. ‬بەڵکو‭ ‬بوونی‭ ‬میلیشیایەکی‭ ‬چەکدارە‭ ‬کە‭ ‬خاک‭ ‬و‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬کەناراوەکانی‭ ‬یەمەن‭ ‬بەڕێوە‭ ‬دەبات‭.‬

    جوگرافیای‭ ‬یەمەن‭ ‬بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬وا‭ ‬دەکات‭ ‬ئەم‭ ‬هەڕەشەیە‭ ‬ئێجگار‭ ‬مەترسیدار‭ ‬بێت‭. ‬وڵاتەکە‭ ‬کەناری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬باب‭ ‬ئەل‭ ‬مەندەب‭ ‬پێکدەهێنێت،‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬گرنگترین‭ ‬خاڵەکانی‭ ‬خنکاندنی‭ ‬دەریایی‭ ‬جیهان،‭ ‬وە‭ ‬کەناراوەکانی‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوورەوە‭ ‬بە‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەدەندا‭ ‬هەتا‭ ‬دەریای‭ ‬عەرەبی‭ ‬درێژدەبێتەوە‭.‬

    کاتێک‭ ‬گرووپێکی‭ ‬چەکداری‭ ‬خاوەن‭ ‬توانای‭ ‬لەم‭ ‬جۆرە‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬ڕێڕەوێکی‭ ‬وەها‭ ‬ستراتیژ‭ ‬دەبێت،‭ ‬ئەوا‭ ‬دەرئەنجامەکانی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬سنووری‭ ‬یەمەن‭ ‬زیاتر‭ ‬تێدەپەڕن‭. ‬مەترسییەکە‭ ‬دەتوانێت‭ ‬کاریگەری‭ ‬لەسەر‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬بازرگانی،‭ ‬بیمە‭ ‬و‭ ‬تێچووی‭ ‬گواستنەوە،‭ ‬زنجیرەکانی‭ ‬دابینکاریی‭ ‬جیهانی،‭ ‬بازاڕەکانی‭ ‬وزە،‭ ‬بازرگانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬گرنگترین‭ ‬خوێنبەرەکانی‭ ‬ئابووریی‭ ‬جیهان‭ ‬هەبێت‭.‬

    ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬گەشەسەندنە‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬سەربەخۆ‭ ‬و‭ ‬دوور‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬ئێران‭ ‬ڕووی‭ ‬نەداوە،‭ ‬مایەی‭ ‬نیگەرانیی‭ ‬زیاترە‭.‬

    بەردەوامیی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬میلیشیایەکی‭ ‬چەکداری‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬تاران‭ ‬و‭ ‬پڕچەک‭ ‬بە‭ ‬مووشەک،‭ ‬درۆن‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬دەریایی‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬بابل‭ ‬ئەل‭ ‬مەندەب،‭ ‬ئامرازێکی‭ ‬زیاتر‭ ‬بۆ‭ ‬سەپاندنی‭ ‬فشار‭ ‬و‭ ‬کاریگەری‭ ‬بە‭ ‬ئێران‭ ‬دەبەخشێت‭.‬

    هیچ‭ ‬ناکۆکییەک‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگیی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬پارێزگاریکردن‭ ‬لە‭ ‬کەشتییەکان‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئازادیی‭ ‬کەشتیوانیدا‭ ‬نییە‭. ‬

    لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬کەشتییەکی‭ ‬جەنگی‭ ‬دەتوانێت‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬مووشەکێک‭ ‬بکات،‭ ‬بەڵام‭ ‬ناتوانێت‭ ‬تۆڕێکی‭ ‬قاچاخچێتی‭ ‬هەڵبوەشێنێتەوە‭. ‬دەتوانێت‭ ‬درۆن‭ ‬بخاتە‭ ‬خوارەوە،‭ ‬بەڵام‭ ‬ناتوانێت‭ ‬ناوچەی‭ ‬هەڵدانی‭ ‬درۆنەکە‭ ‬بگەڕێنێتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬دەوڵەت‭. ‬ڕەنگە‭ ‬هێرشێک‭ ‬پەکبخات،‭ ‬بەڵام‭ ‬ناتوانێت‭ ‬لە‭ ‬دووبارە‭ ‬خۆ‭ ‬جێگیرکردن،‭ ‬چەکدارکردنەوە‭ ‬و‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬هێرشی‭ ‬داهاتوودا‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬میلیشیاکان‭ ‬بکات‭.‬

    ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬مووشەکێک‭ ‬دەتوانێت‭ ‬کەشتییەک‭ ‬بپارێزێت‭. ‬لەناوبردنی‭ ‬توانای‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬هەڵدانی‭ ‬مووشەک،‭ ‬خودی‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬دەریاییەکە‭ ‬دەپارێزێت‭.‬

    ستراتیژێک‭ ‬کە‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬مەترسییەکە‭ ‬چارەسەر‭ ‬نەکات،‭ ‬ئەوا‭ ‬بۆ‭ ‬هەمیشە‭ ‬سەرقاڵی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬دەرئەنجامەکانی‭ ‬دەبێت‭.‬

    دەبێت‭ ‬تەنها‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬بەندەرەکان‭ ‬بەڕێوەببات،‭ ‬کەناراوەکان‭ ‬بپارێزێت،‭ ‬چاودێریی‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکان‭ ‬بکات،‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬قاچاخچێتی‭ ‬بکات،‭ ‬چەکی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬کۆنترۆڵ‭ ‬بکات،‭ ‬بەکارهێنانیان‭ ‬دەستنیشان‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬ڕەهای‭ ‬بۆ‭ ‬بڕیاردان‭ ‬لەسەر‭ ‬پرسەکانی‭ ‬جەنگ،‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬هێز‭ ‬هەبێت‭.‬

    بۆیە‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬سەروەریی‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬بەسەر‭ ‬تەواوی‭ ‬خاکەکەیدا‭ ‬پرسێکی‭ ‬سیاسی‭ ‬جیاکراوە‭ ‬نییە‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭. ‬ئەمە‭ ‬پێکهاتەیەکی‭ ‬بنەڕەتیی‭ ‬خودی‭ ‬چارەسەرە‭ ‬ئاسایشییەکەیە‭.‬

    گەڕانەوەی‭ ‬هەر‭ ‬بەندەرێک‭ ‬بۆ‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬دەوڵەت،‭ ‬ئەو‭ ‬ڕووبەرەی‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬مەترسییەکە‭ ‬لێیەوە‭ ‬سەرهەڵبدات،‭ ‬کەم‭ ‬دەکاتەوە‭.‬

    داخستنی‭ ‬هەر‭ ‬ڕێڕەوێکی‭ ‬قاچاخچێتی‭ ‬توانای‭ ‬میلیشیاکان‭ ‬بۆ‭ ‬پڕ‭ ‬چەککردنەوە‭ ‬لاواز‭ ‬دەکات‭.‬

    وە‭ ‬هەتا‭ ‬زیاتر‭ ‬ناوچەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنیی‭ ‬بەردەست‭ ‬بۆ‭ ‬میلیشیاکان‭ ‬بچووک‭ ‬ببێتەوە،‭ ‬ئەوا‭ ‬پێویستی‭ ‬هێشتنەوەی‭ ‬هێزێکی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬گەورە‭ ‬و‭ ‬گرانبەها‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەیەکی‭ ‬درێژ‭ ‬کەم‭ ‬دەکاتەوە‭.‬

    دەوڵەت‭ ‬وەک‭ ‬هێڵی‭ ‬بەرگریی‭ ‬یەکەم

    بنیاتنانەوەی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بە‭ ‬واتای‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬ئامادەییەکی‭ ‬هێمایی‭ ‬یاخود‭ ‬بە‭ ‬تەنیا‭ ‬ئیداری‭ ‬نایەت‭.‬

    بەڵکو‭ ‬واتە‭ ‬دروستکردنی‭ ‬هێزێکی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬کەناراوەکان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬توانایدابێت‭ ‬چاودێریی‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکان‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬قاچاخچییەکان‭ ‬بکات‭.‬

    واتە‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬لە‭ ‬توانایدابێت‭ ‬بەندەر‭ ‬و‭ ‬دوورگەکان‭ ‬بپارێزێت‭.‬

    واتە‭ ‬دامەزراوەی‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬و‭ ‬هەواڵگری‭ ‬لە‭ ‬توانایدابێت‭ ‬تۆڕەکانی‭ ‬دابینکاری‭ ‬و‭ ‬پاڵپشتیی‭ ‬دارایی‭ ‬دەستنیشان‭ ‬بکات‭.‬

    واتە‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬گومرگ‭ ‬و‭ ‬دەسەڵاتەکانی‭ ‬بەندەر‭ ‬لە‭ ‬توانایاندابێت‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬قۆستنەوەی‭ ‬چالاکییە‭ ‬بازرگانییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬شاردنەوەی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬چەک‭ ‬بکەن‭.‬

    واتە‭ ‬سیستەمێکی‭ ‬دادوەری‭ ‬لە‭ ‬توانایدابێت‭ ‬ئەو‭ ‬لایەنانەی‭ ‬لەم‭ ‬تاوانانەدا‭ ‬تێوەگلاون،‭ ‬دادگایی‭ ‬بکات‭.‬

    واتە‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬لە‭ ‬توانایاندابێت‭ ‬یاساکان‭ ‬جێبەجێ‭ ‬بکەن‭ ‬و‭ ‬ڕێگری‭ ‬لەوە‭ ‬بکەن‭ ‬کە‭ ‬کەناراوەکان‭ ‬ببنە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬کراوەی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬بۆ‭ ‬میلیشیاکان‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوەکانی‭ ‬قاچاخچێتی‭.‬

    بەڵام‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬دامەزراوانە‭ ‬ناتوانرێت‭ ‬تەواوبکرێت‭ ‬کاتێک‭ ‬بەشێکی‭ ‬زۆری‭ ‬وڵات‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬ئەواندا‭ ‬ماوەتەوە‭.‬

    ناتوانرێت‭ ‬پاسەوانی‭ ‬کەناراوی‭ ‬کاریگەر‭ ‬دروست‭ ‬بکرێت‭ ‬کاتێک‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬کەناراوەکان‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬ماوەتەوە‭.‬

    نابێت‭ ‬هێزی‭ ‬هاوبەشییەک‭ ‬بە‭ ‬ژمارەی‭ ‬چالاکیی‭ ‬ئەنجامدراوی‭ ‬پاسەوانیی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بپێورێت،‭ ‬بەڵکو‭ ‬دەبێت‭ ‬بە‭ ‬هێزی‭ ‬ئەو‭ ‬دامەزراوە‭ ‬حکومییانەی‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬ڕۆشتنی‭ ‬کەشتییە‭ ‬جەنگییە‭ ‬بیانییەکان‭ ‬دەمێننەوە،‭ ‬بپێورێت‭.‬

    کاتێک‭ ‬کەشتییەکان‭ ‬دەڕۆن،‭ ‬دەبێت‭ ‬ئاسایش‭ ‬بە‭ ‬سەقامگیری‭ ‬بمێنێتەوە

    ئەو‭ ‬هێزە‭ ‬نێودەوڵەتییانەی‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬دەریاییدا‭ ‬بەشدارن،‭ ‬دەبێت‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬ناوچەی‭ ‬جیاوازدا‭ ‬پابەندبوونە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬جێبەجێ‭ ‬بکەن‭. ‬بۆیە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەرهەڵدانی‭ ‬پێشینە‭ ‬ستراتیژییەکاندا،‭ ‬گواستنەوە‭ ‬و‭ ‬ڕەوانەکردنەوەی‭ ‬کەشتی،‭ ‬فڕۆکە،‭ ‬تواناکانی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬سامانە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬تر‭ ‬شتێکی‭ ‬حەتمییە‭.‬

    هەر‭ ‬لەبەر‭ ‬ئەم‭ ‬هۆکارە‭ ‬ناتوانرێت‭ ‬ئاسایشی‭ ‬باب‭ ‬ئەل‭ ‬مەندەب‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬گریمانەیە‭ ‬بنیات‭ ‬بنرێت‭ ‬کە‭ ‬ئامادەیییەکی‭ ‬گەورەی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬بیانی‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬هەمیشەیی‭ ‬لەوێ‭ ‬دەمێنێتەوە‭.‬

    ئاسایشی‭ ‬بەردەوام‭ ‬بە‭ ‬جێگرتنەوەی‭ ‬خولیی‭ ‬کەشتییە‭ ‬تێکشکێنەر‭ ‬و‭ ‬کەشتییە‭ ‬فڕۆکەهەڵگرەکان‭ ‬بەناو‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەیەکی‭ ‬نادیار‭ ‬بەدەست‭ ‬ناهێنرێت‭. ‬بەڵکو‭ ‬بە‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬ئەو‭ ‬هەلومەرجانەی‭ ‬هەر‭ ‬جارێک‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەرهەڵدانی‭ ‬قەیرانێکی‭ ‬نوێ‭ ‬جێگیرکردنیان‭ ‬پێویست‭ ‬دەکات،‭ ‬بەدەست‭ ‬دێت‭.‬

    کاتی‭ ‬ئەوە‭ ‬هاتووە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬ڕێبازەکەی‭ ‬لە‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬حوسییەکانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬سەرچاوەکەی‭ ‬بگۆڕێت‭. ‬ئەوەش‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬چوار‭ ‬کاری‭ ‬لەپێشینەی‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬گرێدراو‭ ‬هەیە‭.‬

    یەکەم،‭ ‬پێویستە‭ ‬کۆتاییهێنان‭ ‬بە‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬و‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬سەروەریی‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬وەک‭ ‬پێکهاتەیەکی‭ ‬دانەبڕاو‭ ‬لە‭ ‬هەر‭ ‬ستراتیژییەک‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬و‭ ‬بابل‭ ‬ئەل‭ ‬مەندەب‭ ‬مامەڵەی‭ ‬لەگەڵدا‭ ‬بکرێت‭.‬

    دووەم،‭ ‬پێویستە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬ڕێگاکانی‭ ‬قاچاخچێتی،‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬سنووردارکردنی‭ ‬چەک،‭ ‬شوێنهەڵگرتنی‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬دارایی‭ ‬و‭ ‬پێکهاتەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬دوو‭ ‬لایەنە‭ ‬و‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬تۆڕە‭ ‬بەرپرسیارەکان‭ ‬لە‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬چەک،‭ ‬شارەزایی‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬بۆ‭ ‬حوسییەکان،‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬بە‭ ‬هەوڵە‭ ‬زەمینییەکانەوە‭ ‬پەیوەست‭ ‬بکرێن‭.‬

    سێیەم،‭ ‬پێویستە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬لە‭ ‬توانا‭ ‬هەمیشەییەکانی‭ ‬یەمەندا‭ ‬بکات،‭ ‬لەوانەش‭ ‬پاسەوانی‭ ‬کەناراوەکان،‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییەکان،‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش،‭ ‬دامەزراوە‭ ‬هەواڵگرییەکان‭ ‬و‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬بەندەرەکان،‭ ‬وەک‭ ‬لەوەی‭ ‬بە‭ ‬پلەی‭ ‬یەکەم‭ ‬پشت‭ ‬بەو‭ ‬وەڵامە‭ ‬کاتییانە‭ ‬ببەستێت‭ ‬کە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬گۆڕانی‭ ‬کاری‭ ‬لەپیشینەی‭ ‬نێودەوڵەتیدا‭ ‬لاوازدەبن‭.‬

    چوارەم،‭ ‬پێویستە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬لە‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬حکومڕانیی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بەسەر‭ ‬خاک،‭ ‬کەنار‭ ‬دەریا،‭ ‬بەندەر‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬ئاوییانە‭ ‬بکرێت‭ ‬کە‭ ‬میلیشیای‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردن‭ ‬و‭ ‬بنیاتنانەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬بەکاریاندەهێنن‭.‬

    کۆتاییهێنان‭ ‬بە‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بانگەوازێک‭ ‬نییە‭ ‬بۆ‭ ‬جەنگی‭ ‬هەمیشەیی‭. ‬بەڵکو‭ ‬بانگەوازێکە‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬هۆکارە‭ ‬بنەڕەتییانەی‭ ‬کە‭ ‬ڕێگە‭ ‬بە‭ ‬مەترسییەکە‭ ‬دەدات‭ ‬بێ‭ ‬کۆتا‭ ‬دروستببێتەوە‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleپاسەوانی ئاسمانیی نیشتمانیی تەکساس لە میانی نمایشێکی ئاسمانیدا هاوبەشیی خۆی لەگەڵ میسڕ بەهێز دەکات
    Next Article تاکتیکە شەڕانگێزی و تۆڕە نایاساییەکانی ڕژێمی ئێران کە ململانێکان درێژ دەکەنەوە، بەڕێوەبەرانی بازرگانی، و ئابووریی وڵاتان دەخەنە مەترسیەوە

    Related Posts

    تاکتیکە شەڕانگێزی و تۆڕە نایاساییەکانی ڕژێمی ئێران کە ململانێکان درێژ دەکەنەوە، بەڕێوەبەرانی بازرگانی، و ئابووریی وڵاتان دەخەنە مەترسیەوە

    October 2, 2026

    پاسەوانی ئاسمانیی نیشتمانیی تەکساس لە میانی نمایشێکی ئاسمانیدا هاوبەشیی خۆی لەگەڵ میسڕ بەهێز دەکات

    September 21, 2026

    دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی لە ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگدا شارەزان

    September 2, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت | بەرگی 14 بەهاری 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.