Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      ناڕەوایەتیی سنووردارکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز

      November 19, 2026

      لووتکەی دووڕوویی: پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە یاسای نێودەوڵەتی

      November 9, 2026

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە
    بەشەکان

    کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

    UnipathBy UnipathAugust 10, 2026Updated:August 12, 202602 Mins Read
    ئەندامانی هێزی دەریایی کوەیت، پاسەوانی کەناراوەکانی کوەیت، هێزی دەریایی عێراق و پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا لەسەر کەشتیی وەڵامدانەوەی خێرای پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا گلێن هاریس ڕادەوەستن. سوپای ئەمریکا
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    کوەیت‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانوونی‭ ‬دووەمی‭ ‬2025،‭ ‬لە‭ ‬یەک‭ ‬کاتدا‭ ‬میوانداری‭ ‬دوو‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازیی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬کرد‭. ‬یەکەمیان‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬قەڵغانی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬2025،‭ ‬چالاکییەک‭ ‬کە‭ ‬ماوەی‭ ‬هەفتەیەکی‭ ‬خایاند‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬کوەیت،‭ ‬هێزی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬مووشەکیی‭ ‬بەحرەین‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬بەڕیتانیا‭ ‬بەشدارییان‭ ‬تێدا‭ ‬کرد‭.‬

    ئەوەی‭ ‬تریان‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬یەکێتیی‭ ‬دەریایی‭ ‬کەنداوی‭ ‬2025‭ (‬یان‭ ‬ئیتیحاد‭) ‬بوو،‭ ‬بە‭ ‬بەشداریی‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەندامی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ (‬GCC‭). ‬

    مەشقەکان‭ ‬بەشێکن‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬سوپای‭ ‬کوەیت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئەدای‭ ‬کارکردن،‭ ‬ئامادەیی‭ ‬شەڕ‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی،‭ ‬وە‭ ‬یەکخستنی‭ ‬چەمکە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬و‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬بەرگری‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬دەرکەوتووەکان‭.‬

    مەشقی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ (‬GCC‭) ‬ئامادەیی‭ ‬بۆ‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬هەرێمە‭ ‬ئابوورییە‭ ‬تایبەتە‭ ‬دەریاییەکانیان‭ ‬بەرزکردەوە‭. ‬

    لە‭ ‬دوای‭ ‬ڕزگاربوونی‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬داگیرکاریی‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1991،‭ ‬کوەیت‭ ‬سیاسەتی‭ ‬بەرگریی‭ ‬توندی‭ ‬گرتەبەر‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬گرنگییەکی‭ ‬تایبەتی‭ ‬بە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬تواناکانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬خۆی‭ ‬دا‭.‬

    ئەمەش‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬ڕاستە،‭ ‬چونکە‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬کوەیت‭ ‬ماوە‭ ‬ماوە‭ ‬لە‭ ‬دەوروبەری‭ ‬کێڵگەی‭ ‬گازی‭ ‬دۆرا‭ ‬لە‭ ‬دەریاوە‭ ‬کەوتوونەتە‭ ‬بەر‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬ئێران،‭ ‬بەشێکی‭ ‬بەهۆی‭ ‬ئەوەوەیە‭ ‬کە‭ ‬ئێران‭ ‬بە‭ ‬ناڕاست‭ ‬بانگەشەی‭ ‬ئەوە‭ ‬دەکات‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬خۆیدایە‭.‬

    دەوڵەتەکەی‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬مەشقە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬چڕتر‭ ‬کردەوە‭ ‬و‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬بەرگریی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوەوە‭ ‬و‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ ‬پێکهێنا‭. ‬جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬لەسەر‭ ‬خاکی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬خۆی‭ ‬میوانداریی‭ ‬هێزە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانی‭ ‬کرد‭.‬

    کوەیت‭ ‬میوانداریی‭ ‬ئامادەبوونی‭ ‬سەربازیی‭ ‬بەرچاوی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدات،‭ ‬وە‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆری‭ ‬جیهانیدا‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬دەکەن‭. ‬

    هاوپەیمانێکی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ناتۆیە‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬
    لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬لۆژیستیی‭ ‬گرینگە‭. ‬کوەیت‭ ‬میوانداریی‭ ‬
    بارەگای‭ ‬هێڵی‭ ‬پێشەوەی‭ ‬ناوەندی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەکات‭.‬

    کوەیت‭ ‬بووەتە‭ ‬کڕیارێکی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬ئامێرە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬ئەمریکا‭. ‬دوایین‭ ‬ڕێککەوتن‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬گرێبەستێک‭ ‬بە‭ ‬بڕی‭ ‬1.5‭ ‬ملیار‭ ‬دۆلار،‭ ‬کە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬جەنگی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردنی‭ ‬هێلیکۆپەرە‭ ‬هێرشبەرە‭ ‬نوێیەکانی‭ ‬ئاپاچیی‭ ‬AH-64E‭ ‬بۆ‭ ‬کوەیت‭ ‬و‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬تیمەکانیان‭ ‬بە‭ ‬کۆمپانیای‭ ‬بۆینگی‭ ‬بەخشیوە‭.‬

    سەرچاوەکان‭: ‬aljarida.com،‭ ‬دەزگای‭ ‬هەواڵی‭ ‬کوەیت،‭ ‬وەزارەتی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬سوپای‭ ‬کوەیت

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ
    Next Article هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان

    Related Posts

    پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

    November 3, 2026

    کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

    November 3, 2026

    ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.