دەستەبەرکردنی دابینکاریی وزە

پێویستە وڵاتان لە نێوان دابینکردنی وزەی زۆر و پاراستنی هەسارەکە هاوسەنگی ڕابگرن

شێخ‭ ‬سالم‭ ‬عەبوڵڵا‭ ‬ئەلجابر‭ ‬ئەلسەباح‭ ‬وەزیری‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوە،‭ ‬کوەیت

دەوڵەتی ‭ ‬کوەیت‭ ‬لە‭ ‬دڵی‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬گرنگ‭ ‬و‭ ‬دەوڵەمەند‭ ‬بە‭ ‬سەرچاوە‭ ‬هەڵکەوتووە‭ ‬کە‭ ‬پشکی‭ ‬گونجاوی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬ناسەقامگیریدا‭ ‬هەبووە‭. ‬لەم‭ ‬ناوچە‭ ‬پشێوە‭ ‬و‭ ‬دەرەوەیدا،‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬کوەیت‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬درێژخایەنی‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬سیاسەتی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬وزەدا‭ ‬گیڕاوە‭.‬

ئێمە‭ ‬گەواهیدەری‭ ‬پەیوەندی‭ ‬نێوان‭ ‬بازاڕەکان‭ ‬و‭ ‬سروشتی‭ ‬بەکۆمەڵی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بووین‭. ‬شەپۆلەکان‭ ‬لە‭ ‬قڕم‭ ‬بوونە‭ ‬هۆی‭ ‬دروستبوونی‭ ‬تۆفان‭ ‬لە‭ ‬کامبریج‭ ‬و‭ ‬ماساشوسیتس‭. ‬هیچ‭ ‬ناوچەیەک‭ ‬لە‭ ‬دەرەنجامەکانی‭ ‬ململانێ‭ ‬پارێزراو‭ ‬نییە‭. ‬وە‭ ‬بەداخەوە،‭ ‬نرخی‭ ‬وزە‭ ‬بە‭ ‬دەنگی‭ ‬دەهۆڵەکانی‭ ‬جەنگ‭ ‬بەرز‭ ‬دەبێتەوە‭.‬

بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬لەبەر‭ ‬ئەم‭ ‬هۆکارەیە‭ ‬کە‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬پەرەسەندن،‭ ‬و‭ ‬گفتوگۆ‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگن‭. ‬وە‭ ‬پاشان‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬زیاتر‭ ‬لەسەر‭ ‬ئێمە‭ ‬پێویست‭ ‬دەبێت،‭ ‬بەجۆرێک‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬نەهێشتنی‭ ‬ئەو‭ ‬ئاڵنگارییانەدا‭ ‬خزمەت‭ ‬بکات‭ ‬کە‭ ‬پێکەوە‭ ‬ڕوبەڕوویان‭ ‬دەبینەوە‭.‬

دەوڵەتی‭ ‬کوەیت‭ ‬لە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬قەیرانەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ئاشتییەوە،‭ ‬بەردەوام‭ ‬دەبێت‭.‬

جگە‭ ‬لە‭ ‬ڕووداوە‭ ‬جیۆپۆلیتیکییەکان،‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬پێویستە‭ ‬دوو‭ ‬هۆکاری‭ ‬بنچینەیی‭ ‬کە‭ ‬دیدگای‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزە‭ ‬ئاڵۆز‭ ‬دەکەن،‭ ‬لەبەرچاوبگرین‭. ‬یەکەم،‭ ‬ئەگەری‭ ‬پاشەکشەی‭ ‬ئابووریی‭ ‬جیهانی‭. ‬شارەزایانی‭ ‬ئێمە‭ ‬و‭ ‬ئێوە‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬هاوشێوەیان‭ ‬هەیە،‭ ‬هەر‭ ‬ئەمەش‭ ‬پاڵنەری‭ ‬کرداری‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەرهەمهێنەری‭ ‬نەوتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬خۆمان‭ ‬بۆ‭ ‬پاشەکشەی‭ ‬ئابووریی‭ ‬جیهانی‭ ‬ئامادە‭ ‬بکەین،‭ ‬هەروەها‭ ‬بۆ‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬وەبەرهێنەران‭ ‬و‭ ‬گەلانی‭ ‬بەکاربەر‭ ‬لەوەی‭ ‬بازاڕەکان‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2023ـدا‭ ‬چی‭ ‬لەخۆدەگرن‭. ‬وە‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬بڕیارانە‭ ‬سیاسی‭ ‬نیین،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بوونگەرایین‭.‬

وە‭ ‬دووەم،‭ ‬لاوازبوونی‭ ‬زنجیرەکانی‭ ‬دابینکاری‭ ‬وزە‭. ‬پێویستە‭ ‬لەلایەن‭ ‬هەموومانەوە‭ ‬وەبەرهێنانی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬هەردوو‭ ‬کارەکانی‭ ‬دەرهێنان‭ ‬و‭ ‬پاڵاوتندا‭ ‬بکرێت‭. ‬پاڵاوگە‭ ‬کۆن‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬کارخراوەکانی‭ ‬نەوت‭ ‬تەنها‭ ‬توانای‭ ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬دانانی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬ئابوورییانەی‭ ‬کە‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەرهەمهێنەر‭ ‬و‭ ‬بەکاربەر‭ ‬دەپارێزن،‭ ‬سنووردار‭ ‬دەکات‭.‬

لەسەر‭ ‬پرسی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزە،‭ ‬هیچ‭ ‬کەسێک‭ ‬ناتوانێت‭ ‬کاریگەرییەکانی‭ ‬لەسەر‭ ‬کەشوهەوا‭ ‬پشتگوێ‭ ‬بخات‭. ‬من‭ ‬وتەی‭ ‬سەرکردەیەک‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مێژە‭ ‬پشتگیری‭ ‬ئەم‭ ‬دۆزەی‭ ‬کردووە،‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬پاشا‭ ‬چاڕڵزی‭ ‬دووەمی‭ ‬شانشینی‭ ‬یەکگرتووی‭ ‬بەڕیتانیا‭ ‬دوبارە‭ ‬دەکەمەوە‭: ‘‬گۆڕانی‭ ‬کەشوهەوا‭ ‬مەترسییەکی‭ ‬بوونگەرایی‭ ‬گەورەتر‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭ ‬بەجۆرێک‭ ‬دەبێت‭ ‬خۆمان‭ ‬بۆ‭ ‬شتێک‭ ‬ئامادەبکەین‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬بە‭ ‬جەنگ‭ ‬ناوببرێت‭.” ‬

لە‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬نابێت‭ ‬هیچ‭ ‬گومانێک‭ ‬لەم‭ ‬بارەیەوە‭ ‬هەبێت‭. ‬گۆڕانی‭ ‬کەشوهەوا‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬سنوربەزێنی‭ ‬فرە‭ ‬نەوەییە‭. ‬لە‭ ‬ڕێککەوتنی‭ ‬پاریس‭ ‬و‭ ‬کۆنفرانسەکانی‭ ‬گۆڕانی‭ ‬کەشوهەوای‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکاندا‭ ‬بەڵێننامەی‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگ‭ ‬واژۆکران‭. ‬ئەو‭ ‬رێککەوتننامانە‭ ‬ئامانجی‭ ‬کوەیت‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬ڕێژەی‭ ‬بێلایەنکردنی‭ ‬کاربۆن‭ ‬لە‭ ‬کەرتەکانی‭ ‬نەوت‭ ‬گازی‭ ‬ئێمە‭ ‬تا‭ ‬ساڵی‭ ‬2050‭ ‬لەخۆدەگرێت،‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬تەواوی‭ ‬بێلایەنی‭ ‬کاربۆن‭ ‬هەتا‭ ‬ساڵی‭ ‬2060‭. ‬وەک‭ ‬چۆن‭ ‬لەم‭ ‬دواییانەدا‭ ‬لە‭ ‬کۆنفرانسی‭ ‬گۆڕانی‭ ‬کەشوهەوای‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬لە‭ ‬قاهیرە‭ ‬بەڵێنمان‭ ‬دابوو،‭ ‬ئێمە‭ ‬ڕێز‭ ‬لە‭ ‬بەڵێنەکانمان‭ ‬دەگرین‭.‬

ئێمە‭ ‬لە‭ ‬زنجیرەی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬گۆڕانی‭ ‬کەشوهەوا،‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزەرانی‭ ‬کۆدەبینەوە‭. ‬وەک‭ ‬چۆن‭ ‬براکانمان‭ ‬لە‭ ‬شانشینی‭ ‬سعودیە‭ ‬چەندین‭ ‬ساڵ‭ ‬لەمەوبەر‭ ‬هۆشیارییان‭ ‬دابوو،‭ ‬ئێمە‭ ‬بەبێ‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬هەردوو‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وزە‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزەرانیی‭ ‬ئابووری‭ ‬ناتوانین‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬تیشک‭ ‬بخەینە‭ ‬سەر‭ ‬کەشوهەوا‭. ‬هەردوو‭ ‬ئەم‭ ‬هۆکارە‭ ‬لەسەر‭ ‬تەرازووی‭ ‬هاوسەنگی‭ ‬هەستیار‭ ‬وەستاون‭.‬

پرسیارەکە‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬ناڕێک‭ ‬بەم‭ ‬جۆرە‭ ‬ئاڕاستە‭ ‬کرا‭: ‬ئایا‭ ‬ئێمە‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬لە‭ ‬تاریکیدا‭ ‬ڕەقدەبینەوە‭ ‬یاخود‭ ‬لە‭ ‬داهاتوودا‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬تیشکی‭ ‬خۆردا‭ ‬دەسوتێین؟‭ ‬کاتێک‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬پرسە‭ ‬ئاڵۆزە‭ ‬دەکرێت،‭ ‬پێویستە‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬ناسکیی‭ ‬بازاڕەکانی‭ ‬وزە‭ ‬و‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬وزە،‭ ‬کاریگەرییەکانیان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئابووریی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬هەڕەشە‭ ‬جیۆستراتیژییەکان‭ ‬و‭ ‬دەرەنجامەکانیان‭ ‬لەسەر‭ ‬وڵاتان‭ ‬و‭ ‬گەلانی‭ ‬کەمتر‭ ‬دەوڵەمەند‭ ‬بکرێتەوە‭.‬

وەک‭ ‬چۆن‭ ‬بازاڕەکانی‭ ‬وزە‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬ڕوداوەکانی‭ ‬داهاتوو‭ ‬ئامادە‭ ‬دەکەن،‭ ‬وەک‭ ‬چۆن‭ ‬ململانێکان‭ ‬چڕدەبنەوە‭ ‬و‭ ‬پاشەکشەی‭ ‬ئابووریی‭ ‬جیهانی‭ ‬لە‭ ‬ئارادایە،‭ ‬وەک‭ ‬چۆن‭ ‬خێزانەکان‭ ‬بۆ‭ ‬گەڕان‭ ‬بەدوای‭ ‬گەرمی‭ ‬و‭ ‬ئاسوودەییدا‭ ‬کۆدەبنەوە،‭ ‬با‭ ‬ئێمەش‭ ‬یەکبگرین‭. ‬چونکە‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هاوڕێیەتیمانەوە‭ ‬گەشە‭ ‬دەکەین‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هاوبەشیمانەوە‭ ‬سەرفراز‭ ‬دەبین‭. 

Comments are closed.