ڕاهێنەر مەترسییە هاوچەرخەکان دەکاتە ئامانج

عەمید عەزام ئەلڕەواحنە، فەرماندەی کۆلێژی بەرگریی نیشتمانیی شاهانەی ئەردەن، جەخت لەسەر بەیەکگەیشتنی جیهانی بۆ پێگەیاندنی ئەفسەرانی باش ئامادەکراو دەکاتەوە

دەستەی‭ ‬یونیپاس

بۆ ئەوەی‭ ‬بتوانێت‭ ‬بە‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ناوچەییەکاندا‭ ‬بگات،‭ ‬ئەردەن‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬ستراتیژییە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬بە‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬بەرگری‭ ‬دەدات‭. ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بە‭ ‬یەکێک‭ ‬لەو‭ ‬سوپایانە‭ ‬دادەنرێت‭ ‬کە‭ ‬خاوەنی‭ ‬توانای‭ ‬ئاڵۆز‭ ‬و‭ ‬شارەزایی‭ ‬کەڵەکەبوون‭. ‬هەر‭ ‬لەم‭ ‬ئەزموونەوە،‭ ‬وەک‭ ‬ئەردەن‭ ‬دەیەوێت‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬سەقامگیر‭ ‬و‭ ‬سەلامەتتدا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬براکان‭ ‬و‭ ‬هاوڕێکانیدا‭ ‬هاوبەشی‭ ‬بکات،‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ (‬RJNDC‭) ‬بۆ‭ ‬بوون‭ ‬بە‭ ‬خانەیەکی‭ ‬مەزن‭ ‬کە‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬داهاتوو‭ ‬ئامادەبکات‭ ‬دامەزرێنرا‭. ‬یونیپاس‭ ‬لەگەڵ‭ ‬عەمید‭ ‬عەزام‭ ‬ئەلڕەواحنە،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬کۆلیژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانی،‭ ‬کە‭ ‬وەکو‭ ‬داب‭ ‬و‭ ‬نەریتی‭ ‬خۆی،‭ ‬بە‭ ‬گەرمی‭ ‬پێشوازی‭ ‬لە‭ ‬یونیپاس‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬لەبارەی‭ ‬دەستکەوتەکانی‭ ‬کۆلێژەکە‭ ‬و‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬پێشخستنی‭ ‬گفتقگۆی‭ ‬کرد‭.‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬ئەرکی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬چییە؟

عەمید‭ ‬عەزام‭:‬‭ ‬سەرەتا،‭ ‬دەمەوێت‭ ‬دەربارەی‭ ‬بنچینەی‭ ‬کۆلێژەکە‭ ‬قسە‭ ‬بکەم‭. ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬پێکهاتەیەکی‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬ئەردەنن‭ ‬و‭ ‬وەکو‭ ‬هێزی‭ ‬داینامیکی‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬دەرکەوتنی‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬دەردەکەون‭. ‬لەبەر‭ ‬ئەم‭ ‬هۆکارە،‭ ‬کۆلێژەکە‭ ‬لە‭ ‬سەرەتاوە‭ ‬بە‭ ‬ڕوانگەیەکی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬هاشمی‭ ‬دامەزراوە‭. ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬پێگەیاندنی‭ ‬سەرکردەکان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬توانایاندابێت‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬وڵات‭ ‬بکەن‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەی‭ ‬ببەن‭ ‬و‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬چارەسەربکەن،‭ ‬ئەوا‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬کۆلێژێک‭ ‬کە‭ ‬بتوانێت‭ ‬ئەمانە‭ ‬بەدیبهێنێت‭ ‬پێویستییەکی‭ ‬بەرچاوبوو‭. ‬بۆیە‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬جەنگیی‭ ‬شاهانە‭ ‬دەستمان‭ ‬پێکرد،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بنەڕەتی‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬پلاندانانی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬سەربازی‭ ‬دەدا‭. ‬ئەمە‭ ‬هەتا‭ ‬ساڵی‭ ‬2002‭ ‬بەردەوامبوو،‭ ‬کاتێک‭ ‬کە‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬سیاسیی‭ ‬و‭ ‬سەربازیی‭ ‬هاشمی‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکاندا‭ ‬بەرەو‭ ‬ئاستێکی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬کە‭ ‬بتوانێت‭ ‬هاوئاهەنگی‭ ‬و‭ ‬ئاوێتەیی‭ ‬دامەزراوە‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بەدەستبهێنێت،‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬گۆڕانکاری‭ ‬هەبوو‭. ‬ئامانجی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬سەرکردەیەک‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬توانایدابێت‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬ئاستی‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬مەدەنی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بەڕێوە‭ ‬ببات‭ ‬و‭ ‬ئامانج‭ ‬و‭ ‬بەرژەوەندییەکانی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بە‭ ‬ڕێگایەک‭ ‬کە‭ ‬سەرچاوە‭ ‬مرۆییە‭ ‬شایستەکان‭ ‬و‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬جوڵەپێکردنی‭ ‬دامەزراوەی‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬تری‭ ‬دەڵەت‭ ‬بەرەو‭ ‬پێشەوە،‭ ‬هاوتەریب،‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬هەمەچەشنە‭ ‬پەیدابووەکان،‭ ‬بەکاربهێنێت‭. ‬لەوێشەوە‭ ‬هەنگاوێک‭ ‬بەرەو‭ ‬چەمکی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬نرا‭. ‬بیرۆکەی‭ ‬بەرگریی‭ ‬هەمەلایەنە‭ ‬بۆ‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬هاوبەشکردنی‭ ‬ئەزموون،‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬شارەزایی‭ ‬ناو‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بوو‭. ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمەدا،‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2003‭ ‬کرایەوە‭. ‬RJNDC‭ ‬بە‭ ‬خولی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬جەنگی‭ ‬دەستیپێکرد‭. ‬کۆلێژەکە‭ ‬بەردەوامە‭ ‬لەم‭ ‬ڕێچکەیە‭ ‬و‭ ‬22‭ ‬یەکەی‭ ‬پیادەی‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ئامادەکردووە‭. ‬کاری‭ ‬کۆلێژەکە‭ ‬تەنها‭ ‬سنوردار‭ ‬نییە‭ ‬بە‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬سەرکردەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەردەن،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬جیهانیش‭ ‬لەخۆدەگرێت‭.‬

یونیپاس‭: ‬زۆربەی‭ ‬ستراتیژییە‭ ‬ئاساییەکانی‭ ‬جەنگ‭ ‬گۆڕانکارییان‭ ‬بەسەرداهاتووە‭. ‬ئایا‭ ‬چۆن‭ ‬مەنهەجەکە‭ ‬باس‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬ئاوێتە‭ ‬و‭ ‬نەوەی‭ ‬پێنجەم‭ ‬دەکات؟

عەمید‭ ‬عەزام‭:‬‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگری‭ ‬هەمیشە‭ ‬ئاگاداری‭ ‬ڕەوتە‭ ‬باوەکانی‭ ‬سەردەمە‭. ‬یەکەم‭ ‬ڕێگا‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬ئەم‭ ‬ئەرکەی‭ ‬تێدا‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەین‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬بەردەوامەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوڕێکانمان‭ ‬لە‭ ‬ئەوروپا‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭. ‬هەروەها‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬ژینگەی‭ ‬کارکردندا‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی،‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬سکۆلەرشیپ‭ ‬و‭ ‬توێژینەوەوە‭ ‬ئاگاداری‭ ‬پێشهاتە‭ ‬نوێیەکان‭ ‬دەبین‭. ‬سەرەڕای‭ ‬ئەوەش،‭ ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەپێدان‭ ‬و‭ ‬نوێکردنەوەی‭ ‬مەنهەج‭ ‬لیژنەیەکمان‭ ‬هەیە‭ ‬تا‭ ‬بتوانین‭ ‬لەگەڵ‭ ‬تەواوی‭ ‬جیهاندا‭ ‬هەنگاوبنێین‭. ‬لێرەوە،‭ ‬من‭ ‬دڵنیاتان‭ ‬دەکەمەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ڕێنماییەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬ستانداردە‭ ‬نێودەوڵەتییە‭ ‬بەرزەکان‭ ‬چەمکەکانی‭ ‬جەنگی‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬لەخۆدەگرن،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬ئەمە‭ ‬جەنگی‭ ‬ئاوێتە‭ ‬یان‭ ‬ئەلیکترۆنی،‭ ‬یاخود‭ ‬جەنگی‭ ‬نەوەی‭ ‬چوارەم‭ ‬و‭ ‬پێنجەم‭ ‬بێت‭. ‬بۆیە‭ ‬ئێمە‭ ‬زۆر‭ ‬بە‭ ‬پەرۆشین‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬هیچ‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬توێژینەوەکانمان‭ ‬لەم‭ ‬بەشەدا‭ ‬تەنانەت‭ ‬ئەگەر‭ ‬بۆ‭ ‬ساتیکیش‭ ‬بێت‭ ‬دوانەکەوین،‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬ئێمە‭ ‬لەم‭ ‬بوارەدا‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بە‭ ‬نمونە‭ ‬دادەنرێین‭.‬

عەمید عەزام، ڕاست، لە کۆلێژی بەرگری سەرۆکایەتی کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی دەکات. هێزە چەکدارەکانی ئەردەن

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬فەلسەفەی‭ ‬ئێوە‭ ‬لەسەر‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬تواناکانی‭ ‬گەنجان‭ ‬بۆ‭ ‬بوون‭ ‬بە‭ ‬هەڵگرانی‭ ‬ئاڵا‭ ‬لە‭ ‬داهاتوودا‭ ‬چییە؟

عەمید‭ ‬عەزام‭: ‬من‭ ‬وادانانێم‭ ‬کە‭ ‬فەلسەفەکەم‭ ‬فەلسەفەی‭ ‬خودی‭ ‬خۆمە؛‭ ‬بەڵکو،‭ ‬ئەمە‭ ‬بە‭ ‬گشتی‭ ‬لە‭ ‬فەلسەفەی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬و‭ ‬فەلسەفەی‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬هاشمی‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬گرتووە،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بنچینەیی‭ ‬لەسەر‭ ‬بیرۆکەی‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬تواناکانی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬بۆ‭ ‬باشترکردنی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بەندە‭. ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬20‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوودا،‭ ‬فەلسەفەی‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬هاشمی‭ ‬سەرنجی‭ ‬خستووەتە‭ ‬سەر‭ ‬ئامادەکردن‭ ‬و‭ ‬دروستکردنی‭ ‬سەرکردەی‭ ‬گەنج‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬توانایاندابێت‭ ‬لە‭ ‬پێویستییەکانی‭ ‬سەردەمەکە‭ ‬و‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬هاوچەرخەکان‭ ‬تێبگەن‭. ‬ئەمەش‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕێنمایی‭ ‬فەرماندەی‭ ‬گشتیدا‭ ‬هاتە‭ ‬ئاراوە‭ ‬و‭ ‬لەلایەن‭ ‬خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬شازادەی‭ ‬جێنشین‭ ‬حسێن‭ ‬ئیبن‭ ‬عەبدوڵڵا،‭ ‬گەنجێک‭ ‬کە‭ ‬خاوەنی‭ ‬ڕوانگە‭ ‬و‭ ‬وزەیەکی‭ ‬بەهێزە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرک،‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬کراوە‭. ‬من‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدام‭ ‬کە‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬لە‭ ‬داهاتوو‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬لە‭ ‬سەرکردەی‭ ‬گەنج‭ ‬لە‭ ‬هەردوو‭ ‬ڕەهەندی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬سەربازیدا‭. ‬ئەمە‭ ‬باوترین‭ ‬ڕێبازە‭ ‬لە‭ ‬شانشینی‭ ‬هاشمیی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬وە‭ ‬RJNDC‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬ئامڕازەکانمان‭ ‬بۆ‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬ئەم‭ ‬فەلسەفەیە‭. ‬ئێمە‭ ‬پابەندین‭ ‬بە‭ ‬پەیرەوکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬ڕێبازە‭ ‬و‭ ‬سەرنج‭ ‬خستنە‭ ‬سەر‭ ‬پێشکەوتنەکان‭ ‬لە‭ ‬توێژینەوە‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬ستراتیژییەکان،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬پەیوەنی‭ ‬بە‭ ‬جەنگە‭ ‬هاوچەرخەکان‭ ‬و‭ ‬شێوازەکانیان،‭ ‬ژینگەی‭ ‬سەرهەڵدانی‭ ‬مەترسییەکان‭ ‬و‭ ‬ڕەقەکاڵاوە‭ ‬هەبێت،‭ ‬یاخود‭ ‬بەو‭ ‬ئامڕازانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬کابینەی‭ ‬حکومەتدا‭ ‬بەکاردەهێنرین‭. ‬من‭ ‬بە‭ ‬توندی‭ ‬باوەڕم‭ ‬وایە‭ ‬کە‭ ‬ناتوانرێت‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ئامڕازەکانی‭ ‬ڕابردووەوە‭ ‬بەڕێوەببرێت‭.‬

یونیپاس‭: ‬خوێنکارەکانت‭ ‬کێن‭ ‬و‭ ‬چی‭ ‬پۆستێک‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬وەردەگرن؟

عەمید‭ ‬عەزام‭: ‬لە‭ ‬ساڵانی‭ ‬ڕابردوودا،‭ ‬خوێندکارەکانمان‭ ‬لە‭ ‬پلە‭ ‬بەرزەکانی‭ ‬عەمید‭ ‬و‭ ‬سەروتردا‭ ‬بوون‭. ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬کەرتی‭ ‬مەدەنی،‭ ‬مەرجی‭ ‬ڕوون‭ ‬بۆ‭ ‬ئاستی‭ ‬پاڵاوتن‭ ‬و‭ ‬ئاستی‭ ‬بڕوانامە‭ ‬هەیە،‭ ‬کە‭ ‬دەبێت‭ ‬پێش‭ ‬پەیوەندیکردنیان‭ ‬بە‭ ‬کۆلێژ‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬پلەی‭ ‬پۆلێنکردن‭ ‬و‭ ‬ئاستی‭ ‬کارەکانیان‭ ‬لە‭ ‬خزمەتی‭ ‬حکومیدا‭ ‬هەیانبێت‭. ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬سەربازییەوە،‭ ‬ئێمە‭ ‬پێشتر‭ ‬بە‭ ‬پلەی‭ ‬عەمید‭ ‬دەستمان‭ ‬پێدەکرد،‭ ‬بەڵام‭ ‬بە‭ ‬ڕەچاوکردنی‭ ‬فەلسەفەی‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬لە‭ ‬گەنجەکانمان،‭ ‬ئێستا‭ ‬خوێندکارمان‭ ‬بە‭ ‬پلەی‭ ‬عەقید‭ ‬و‭ ‬موقەدەم‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردن‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬سەرکردەی‭ ‬گەنج‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬داهاتوودا‭ ‬بتوانێت‭ ‬پۆستی‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬لە‭ ‬ئاستی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭ ‬و‭ ‬ستراتیژیدا‭ ‬وەربگرێت،‭ ‬بۆیە‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬باشتر‭ ‬بۆ‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬نەوەیەک‭ ‬کە‭ ‬توانای‭ ‬بڕیاردان‭ ‬و‭ ‬پلاندانانی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬هەبێت،‭ ‬گونجاوین‭.‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬پلانەکانی‭ ‬ئێوە‭ ‬بۆ‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬چییە؟

عەمید‭ ‬عەزام‭:‬‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬من‭ ‬لەو‭ ‬سەرکردانە‭ ‬وەرگیراوە‭ ‬کە‭ ‬پێش‭ ‬من‭ ‬لێرەدا‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬بناغەیەکی‭ ‬تۆکمەیان‭ ‬داناوە‭ ‬تا‭ ‬بتوانین‭ ‬لەسەری‭ ‬بنیات‭ ‬بنێن‭. ‬ئا‭ ‬لەوێوە‭ ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پێداویستییەکانی‭ ‬سەردەم‭ ‬و‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬تیۆرییە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬و‭ ‬بەرژەوەندییەکان‭ ‬دەوڵەت‭ ‬هەنگاوی‭ ‬بەردەوام‭ ‬بنێن‭. ‬ئەم‭ ‬دامەزراوەیە‭ ‬لە‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬سەرکرایەتیی‭ ‬بەتوانا‭ ‬بە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬و‭ ‬پێکهاتەکانی‭ ‬حکومەت،‭ ‬خاوەن‭ ‬ئەزموونێکی‭ ‬دەوڵەمەندە‭. ‬ڕوانگەی‭ ‬من‭ ‬بەندە‭ ‬لەسەر‭ ‬دوو‭ ‬ڕێبازی‭ ‬سەرەکی‭. ‬یەکەم‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬پێویستیی‭ ‬دروستکردنی‭ ‬پردی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬پەیوەندی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەموو‭ ‬زانکۆ‭ ‬گەورە‭ ‬جیهانییەکانی‭ ‬هاوشیوەی‭ ‬RJNDC،‭ ‬ئەوانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بەرگری،‭ ‬تیۆری‭ ‬ستراتیژی‭ ‬و‭ ‬بنەماکانی‭ ‬جەنگی‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬تایبەتمەندن،‭ ‬بۆ‭ ‬گواستنەوە‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬ئەزموونەکان‭ ‬و‭ ‬وانە،‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬سیمینار‭ ‬و‭ ‬خوێندنی‭ ‬هاوبەش‭. ‬بە‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ئەمە،‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬هەردوو‭ ‬ئاستەکەدا‭ ‬ئەنجامی‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگ‭ ‬بەدەست‭ ‬دەهێنین‭. ‬یەکەم،‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬کۆلێژەکانی‭ ‬بیرمەندیی‭ ‬خوێندکارانمان‭ ‬و‭ ‬پێگەیاندنی‭ ‬ئەو‭ ‬سەرکردانەی‭ ‬کە‭ ‬زیاتر‭ ‬ئاگاداری‭ ‬جیهانن،‭ ‬خزمەت‭ ‬بە‭ ‬ئەردەن‭ ‬دەکەین‭. ‬دووەم،‭ ‬ئێمە‭ ‬فەلسەفە‭ ‬و‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬ستراتیژیی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بە‭ ‬جیهان‭ ‬دەگەیەنین‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬بتوانین‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬نێودەوڵتییەکان‭ ‬کە‭ ‬خزمەت‭ ‬بە‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬هەمووان‭ ‬دەکەن‭ ‬برەوپێبدەین‭ ‬و‭ ‬بنیات‭ ‬بنێین‭. ‬وە‭ ‬دەربارەی‭ ‬نیوەکەی‭ ‬تری‭ ‬ڕوانگەکەمان،‭ ‬ئەوا‭ ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬برەو‭ ‬بە‭ ‬لایەنی‭ ‬بابەتی‭ ‬و‭ ‬تەکنیکیی‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬بدەین‭. ‬ئەمە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەوپێشچوونی‭ ‬کۆلێژەکە،‭ ‬لقەکانی‭ ‬و‭ ‬خوێندکاران‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬پێوستە‭ ‬زیاتر‭ ‬جەخت‭ ‬بخرێتە‭ ‬سەر‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬وۆرکشۆپی‭ ‬کرداری‭ ‬کە‭ ‬بنەماکان‭ ‬بچەسپێنێت‭ ‬و‭ ‬بوارمان‭ ‬پێبدات‭ ‬لە‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬قەیرانەکان‭ ‬هاوکاری‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بکەین،‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬ژینگەیەکداین‭ ‬نقوم‭ ‬بووی‭ ‬قەیرانەکانە‭. ‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬ئێوە‭ ‬خولتان‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬باس‭ ‬لە‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬هاوچەرخەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬درۆنەکان‭ ‬و‭ ‬بەرگری‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬بکات؟

عەمید‭ ‬عەزام‭:‬‭ ‬کاتێک‭ ‬ئێمە‭ ‬دەربارەی‭ ‬دامەزراوەیەکی‭ ‬ئەکادیمی‭ ‬کە‭ ‬سەرکردەی‭ ‬داهاتوو‭ ‬ئامادە‭ ‬دەکات‭ ‬قسەدەکەین،‭ ‬ئەوا‭ ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬ئامرازگەلێکمان‭ ‬هەبێت‭ ‬کە‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬لایەنی‭ ‬ئەکادیمیدا‭ ‬بکات‭. ‬لێرەدا‭ ‬مەبەستم‭ ‬لە‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬توانای‭ ‬دامەزراوەکە‭ ‬و‭ ‬ژێرخانە‭ ‬بۆ‭ ‬دابینکردنی‭ ‬هەموو‭ ‬ئەو‭ ‬تەکنەلۆژیایانەی‭ ‬کە‭ ‬یارمەتی‭ ‬خوێندکاران‭ ‬دەدەن‭ ‬توێژینەوە‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدەن‭ ‬و‭ ‬دەستیان‭ ‬بە‭ ‬زانیارییە‭ ‬پێویستەکان‭ ‬بگات‭. ‬وە‭ ‬بەڵێ،‭ ‬پێویستە‭ ‬هەموو‭ ‬سەرکردەکان‭ ‬ئاشنای‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬و‭ ‬پێداویستییەکانیان‭ ‬بن،‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬ئەمانە‭ ‬بوون‭ ‬بە‭ ‬بەشێکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬لە‭ ‬سیستەمی‭ ‬بەرگریی‭ ‬هەر‭ ‬وڵاتێک‭. ‬کاتێک‭ ‬ئێمە‭ ‬دەربارەی‭ ‬ئامرازەکانی‭ ‬بەرگری‭ ‬قسە‭ ‬دەکەین،‭ ‬ئەوا‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬پایە‭ ‬سەرەکییەکان،‭ ‬چونکە‭ ‬هێرشە‭ ‬ئەلیکترۆنییەکان‭ ‬هەڕەشەن‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئاسایشی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬دەکرێت‭ ‬ژیانی‭ ‬هاوڵاتیان‭ ‬بخەنە‭ ‬مەترسییەوە،‭ ‬ئەمە‭ ‬ئەگەر‭ ‬تۆڕەکان‭ ‬هاکبکرین‭. ‬هەروەها‭ ‬لە‭ ‬مەشقە‭ ‬کردارییەکاندا‭ ‬کە‭ ‬حاڵەتی‭ ‬راستەقینە‭ ‬نمایش‭ ‬دەکات،‭ ‬درۆن‭ ‬بەکاردەهێنین‭. ‬ئەمەش‭ ‬تێگەیشتنێکی‭ ‬فراوان‭ ‬بە‭ ‬خوێندکاران‭ ‬دەبەخشێت،‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬ڕوبەڕووی‭ ‬ئەم‭ ‬هەڕەشە‭ ‬هاوچەرخانە‭ ‬ببنەوە‭. ‬من‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدام‭ ‬کە‭ ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬توندگیری‭ ‬بیر‭ ‬لە‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬هەنگاونان‭ ‬بەرەو‭ ‬ئاستێکی‭ ‬تەکنیکی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬بکەینەوە،‭ ‬کە‭ ‬بتوانێت‭ ‬قەیرانەکان‭ ‬تێپەڕێنێت‭ ‬و‭ ‬کارایی‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬بڕیاردەرەکان‭ ‬بەرز‭ ‬بکاتەوە‭. ‬من‭ ‬ئەوە‭ ‬دووپات‭ ‬دەکەمەوە‭ ‬کە‭ ‬دەبێت‭ ‬هەر‭ ‬کاربەدەست‭ ‬یان‭ ‬ستراتیژوانێکی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەموو‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬هاوچەرخەکان‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێگایانەی‭ ‬کە‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬و‭ ‬دەوڵەتە‭ ‬پشتیوانکەرەکانی‭ ‬تیرۆر‭ ‬دەیانقۆزنەوە‭ ‬ئاشنایەتی‭ ‬هەبێت‭.‬

دەستە و ئەنجومەنی کۆلێژی بەرگریی نیشتمانیی شاهانەی ئەردەنهێزە چەکدارەکانی ئەردەن هێزە چەکدارەکانی ئەردەن

یونیپاس‭: ‬ئێوە‭ ‬پەیوەندیتان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬زانکۆی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬ناوەندی‭ ‬تویژینەوەکانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬هەیە‭. ‬ئایا‭ ‬هیچ‭ ‬پەیوەندییەکی‭ ‬هاوشێوەتان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دامەزراوە‭ ‬ئەکادیمییە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دراوسێ‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تری‭ ‬جیهان‭ ‬هەیە؟

عەمید‭ ‬عەزام‭:‬‭ ‬شانشینی‭ ‬ئەردەن‭ ‬وڵاتێکی‭ ‬تەواو‭ ‬جیگیرە‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬پەیوەندییەکی‭ ‬باشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆست‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬جیهاندا‭ ‬هەیە‭. ‬ئێمە‭ ‬شانازی‭ ‬بە‭ ‬ڕێزی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتیمانەوە‭ ‬دەکەین‭ ‬و‭ ‬ئەم‭ ‬پەیوەندیانەش‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستەکاندا‭ ‬بوونەتە‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬هەماهەنگی،‭ ‬لەوانە‭ ‬لایەنی‭ ‬ئەکادیمی‭ ‬و‭ ‬سەربازی‭. ‬ئەگەر‭ ‬ئێمە‭ ‬دەربارەی‭ ‬زانکۆی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەدوێین،‭ ‬ئەوا‭ ‬ئەمە‭ ‬دامەزراوەیەکی‭ ‬بنیاتنراوە‭ ‬کە‭ ‬ناوبانگێکی‭ ‬جیهانی‭ ‬هەیە‭ ‬و‭ ‬سەرکردە‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستەکاندا‭ ‬پێدەگەیەنێت‭. ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬توانای‭ ‬مەزن‭ ‬و‭ ‬ئەزموونی‭ ‬کەڵەکەبووی‭ ‬بەردەست،‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬ئارەزوو‭ ‬دەکەین‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەکادیمیا‭ ‬نێودەوڵەتییەکانەوە‭ ‬بنیات‭ ‬بنێین‭ ‬و‭ ‬پەرەبستێنین‭. ‬لە‭ ‬هەمان‭ ‬کاتدا،‭ ‬ئێمە‭ ‬تۆڕێکی‭ ‬پەیوەندیمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پەیمانگا‭ ‬هاوشێوەکاندا‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬براکانمان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬کەنداو،‭ ‬میسر،‭ ‬سودان‭ ‬و‭ ‬عێراقدا‭ ‬هەیە،‭ ‬لەوانەش‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬خوێندکاران‭. ‬بەهەمان‭ ‬شێوە،‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬هاوشێوە‭ ‬هاوکاری‭ ‬زۆرێک‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەکەمان‭ ‬کردووە‭ ‬و‭ ‬من‭ ‬پێموایە‭ ‬هاوسەنگییەکی‭ ‬باشی‭ ‬پەیوەندیمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوڕێکانمان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژئاوادا‭ ‬هەیە،‭ ‬وەک‭ ‬چۆن‭ ‬پەیوەندیمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬زۆربەی‭ ‬ئەکادیمیا‭ ‬سەربازییەکاندا‭ ‬هەیە‭. ‬ئەم‭ ‬تۆڕی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬بەشێکی‭ ‬سەرەکییە‭ ‬لە‭ ‬ستراتیژی‭ ‬گەشەپێدانمان‭. ‬لە‭ ‬هەمان‭ ‬کاتدا،‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬تێگەیشتنێکی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەم‭ ‬دامەزراوانە‭ ‬لە‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬هەمووانە‭.‬

یونیپاس‭: ‬کام‭ ‬وڵات‭ ‬خوێندکار‭ ‬و‭ ‬پڕۆفیسۆری‭ ‬لە‭ ‬کۆلێژەکەدا‭ ‬هەیە؟

عەمید‭ ‬عەزام‭:‬‭ ‬ئێمە‭ ‬خوێندکاری‭ ‬خەڵکی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬پاکستان،‭ ‬تایوان،‭ ‬ئەڵمانیا،‭ ‬سعودیە،‭ ‬بەحرەین،‭ ‬ئیمارات،‭ ‬میسر،‭ ‬کوەیت،‭ ‬سودان‭ ‬و‭ ‬لوبنانمان‭ ‬هەیە‭. ‬وە‭ ‬لەبارەی‭ ‬پڕۆفیسۆرەکانمانەوە،‭ ‬لە‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬هیچ‭ ‬پڕۆفیسۆرێکی‭ ‬بیانی‭ ‬لە‭ ‬دەستەی‭ ‬مامۆستایانی‭ ‬کۆلێژدا‭ ‬بوونی‭ ‬نییە،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئێمە‭ ‬پرۆفیسۆر‭ ‬و‭ ‬توێژەرەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پەیوەندیکردن‭ ‬پێمانەوە‭ ‬وەکو‭ ‬میوانی‭ ‬سەردانکەر‭ ‬بانگهێشت‭ ‬دەکەین،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬خەڵکی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬یان‭ ‬ئەوروپا،‭ ‬یاخود‭ ‬ناتۆ‭ ‬یان‭ ‬وڵاتانی‭ ‬عەرەبی‭ ‬بن‭. ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬لەلایەن‭ ‬باڵیۆزی‭ ‬گەلانی‭ ‬دۆست‭ ‬و‭ ‬براوە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئەردەن‭ ‬جێگیرن‭ ‬سەردان‭ ‬دەکرێین‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەو‭ ‬دامەزراوە‭ ‬زانکۆییانەدا‭ ‬کە‭ ‬سوودمەند‭ ‬دەبین‭ ‬لە‭ ‬شارەزاییەکانیان‭ ‬پەیوەندیمان‭ ‬هەیە،‭ ‬لەوانە‭ ‬زانکۆی‭ ‬هارڤارد‭ ‬و‭ ‬ناوەندی‭ ‬جنێڤ‭ ‬بۆ‭ ‬توێژینەوەی‭ ‬ستراتیژی،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬ئێمە‭ ‬ساڵانە‭ ‬خولی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکەین‭. ‬بۆیە‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬پێشکەوتن‭ ‬بە‭ ‬شارەزایی‭ ‬ئەردەنی‭ ‬سنوردار‭ ‬نین؛‭ ‬بەڵکو،‭ ‬ئێمە‭ ‬هەوڵی‭ ‬سوودمەندبوون‭ ‬لە‭ ‬شارەزایی‭ ‬هاوڕیان‭ ‬و‭ ‬براکانمان‭ ‬دەدەین‭. ‬وە‭ ‬هەروەها،‭ ‬ئێمە‭ ‬چەند‭ ‬پرۆفیسۆر‭ ‬و‭ ‬ئەفسەرێکمان‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬دامەزراوە‭ ‬ئەکادیمییە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬کەنداودا‭ ‬خزمەت‭ ‬دەکەن‭. ‬زۆربەی‭ ‬ئەکادیمیا‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬بە‭ ‬شارەزایی‭ ‬ئەردەنی‭ ‬دامەزراون‭ ‬و‭ ‬هێشتا‭ ‬جێ‭ ‬پەنجەی‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬دەستکەوتەکانیاندا‭ ‬بوونی‭ ‬هەیە‭.‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬چۆن‭ ‬پەیوەندی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬RJNDC‭ ‬سوود‭ ‬بە‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تر‭ ‬دەگەیەنێت؟

عەمید‭ ‬عەزام‭:‬‭ ‬مێژوو‭ ‬و‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬کۆلێژەکە،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬فەرماندەی‭ ‬گشتی،‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬سەردانی‭ ‬RJNDC‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬نزیکەوە‭ ‬چاودێریی‭ ‬بەرەوپێشچوون‭ ‬و‭ ‬مەنهەجەکەی‭ ‬دەکات،‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬هاوکاریکردنی‭ ‬لە‭ ‬بەرەوپیشچوون‭ ‬بۆ‭ ‬هەموو‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬دابینکردووە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬ئاستی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬دایدەنێت،‭ ‬کە‭ ‬توانای‭ ‬پێدەبەخشێت‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشێکی‭ ‬چالاک‭ ‬و‭ ‬ئەرێنی‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬چارەسەری‭ ‬پەیوەندیدار‭ ‬بە‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬جیهان‭. ‬ئێمە‭ ‬بزوێنەرێکین‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬کاتێک‭ ‬لە‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنییەوە‭ ‬قسە‭ ‬دەکەین‭. ‬هەمەچەشنی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬گرنگە،‭ ‬و‭ ‬هەرچەندە‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگریی‭ ‬نیشتمانیمان‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬برەو‭ ‬بە‭ ‬هەموو‭ ‬پێکهاتەکانی‭ ‬کۆلێژەکانی‭ ‬بەرگری‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬دەدات،‭ ‬هێشتا‭ ‬خوێندکارەکانمان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوروپا،‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تر‭ ‬دەنێرین‭. ‬هەروەها‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬RJNDC‭ ‬پرۆفیسۆرمان‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬خاوەنی‭ ‬بڕوانامەی‭ ‬چەندین‭ ‬ئەکادیمیا‭ ‬و‭ ‬کۆلێژی‭ ‬نێودەوڵەتین‭. ‬ئەم‭ ‬هەمەچەشنییە‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬باڵایی‭ ‬و‭ ‬بەهێزییە‭. ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬ئەزموونی‭ ‬کەڵەکەبوومان،‭ ‬متمانەی‭ ‬ئاست‭ ‬پلە‭ ‬بەرز،‭ ‬گەشەسەندنی‭ ‬بەردەوام‭ ‬و‭ ‬کەشوهەوای‭ ‬مامناوەند‭ ‬و‭ ‬سروشتی‭ ‬جوگرافیای‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬پێشوازیکردن‭ ‬لە‭ ‬سەردانکەران‭ ‬یارمەتیدەرن،‭ ‬بە‭ ‬تایبەت‭ ‬کە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬کۆمەڵگەیەکی‭ ‬لێبوردەیە‭ ‬و‭ ‬پێشوازی‭ ‬لە‭ ‬میوانەکان‭ ‬دەکات‭. ‬متمانەی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬نێوان‭ ‬ئێمە‭ ‬و‭ ‬هاوڕێکانمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەو‭ ‬سەرکردانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬ساڵانی‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬لە‭ ‬کۆلێژەکەمان‭ ‬دەرچوون،‭ ‬سەلماندوویانە‭ ‬کە‭ ‬دەرچووانی‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬کۆلێژی‭ ‬بەرگری‭ ‬بۆ‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ئەرکی‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬خۆیان‭ ‬زۆر‭ ‬لێهاتوون‭ ‬و‭ ‬شایشتەن‭. ‬ئێمە‭ ‬ستانداردی‭ ‬جیاوازمان‭ ‬هەیە‭. ‬ئێمە‭ ‬لەسەر‭ ‬سەرمایە‭ ‬و‭ ‬ئەزموونی‭ ‬مێژوویی‭ ‬خۆمان‭ ‬و‭ ‬لەسەر‭ ‬متمانەی‭ ‬بەرزمان‭ ‬لە‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬سەرکردەکاندا‭ ‬بنیات‭ ‬دەنێین‭. ‬ئەمە‭ ‬سەرمایە‭ ‬و‭ ‬ناوبانگی‭ ‬ئێمەیە،‭ ‬و‭ ‬بەم‭ ‬هۆیە‭ ‬ناکرێت‭ ‬بە‭ ‬هیچ‭ ‬شێوەیەک‭ ‬سازش‭ ‬بکەین‭. 

Comments are closed.