بەرپاکردنی ئاشتی لە ڕێگەی چەسپاندنی باشتری یاسا

بەرنامەی چەسپاندنی یاسا لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوان سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت

دەستەی‭ ‬یونیپاس

بەرنامەی چەسپاندنی‭ ‬یاسا‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬کۆمەڵانی‭ ‬عێراق‭ ‬سەرکەوتنێکی‭ ‬بەرچاوی‭ ‬لە‭ ‬دادگاییکردنی‭ ‬تاوانباران،‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬دەنگۆکان،‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬گەنجان‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬مەترسیی‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬و‭ ‬تیرۆریزم‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانەوەی‭ ‬قوربانیانی‭ ‬ئاڵوودەی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬بەدەستهێناوە‭. ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی،‭ ‬بۆ‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬پرسەکان‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬ئاستی‭ ‬بنچینەیی،‭ ‬پەیوەندی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوڵاتیاندا‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬ماڵەکانیان،‭ ‬لە‭ ‬دامەزراوە‭ ‬پەروەردەیی‭ ‬و‭ ‬تەندروستییەکان‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬تری‭ ‬دەوڵەتدا‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭. ‬یونیپاس‭ ‬لەگەڵ‭ ‬لیوا‭ ‬دکتۆر‭ ‬سەعد‭ ‬مەعان،‭ ‬ڕاوێژکاری‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬عێراق‭ (‬MOI‭) ‬بۆ‭ ‬تاوتوێکردنی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬کۆبووەوە‭.‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬جیاوازی‭ ‬چییە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬و‭ ‬پۆلیسی‭ ‬ناوخۆیی؟

لیوا‭ ‬سەعد‭: ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬ئاسایش‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ،‭ ‬کە‭ ‬مەبەست‭ ‬لێی‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬نێوان‭ ‬پێکهاتەی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵگایە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬دەستێوەردانی‭ ‬ئەندامانی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬لەو‭ ‬پرسانەی‭ ‬کە‭ ‬هەڕەشە‭ ‬لە‭ ‬ئاشتیی‭ ‬مەدەنی‭ ‬لە‭ ‬وڵاتەکەدا‭ ‬دەکەن‭. ‬دەکرێت‭ ‬ئەم‭ ‬دەستێوەردانانە‭ ‬بە‭ ‬چەند‭ ‬شێوەیەک‭ ‬بن،‭ ‬کە‭ ‬پێکدێن‭ ‬لە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬ئامۆژگاری،‭ ‬داخوازی‭ ‬و‭ ‬پەروەردە،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەندامانی‭ ‬کۆمەڵگە‭ ‬بۆ‭ ‬پێشگرتن‭ ‬لە‭ ‬تاوان‭ ‬و‭ ‬کاری‭ ‬هەڵە‭. ‬کاری‭ ‬پۆلیسی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬بەندە‭ ‬لەسەر‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬سەرەتاییەکان‭ ‬و‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬فەرمانی‭ ‬دەستگیرکردن‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬دادوەرییەوە‭ ‬دەردەچێت،‭ ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬ئەرکی‭ ‬تر‭. ‬سەرەڕای‭ ‬ئەوەش،‭ ‬لێکچوونی‭ ‬نێوان‭ ‬ئەم‭ ‬دووانە‭ ‬لە‭ ‬خەمی‭ ‬هەر‭ ‬تاکێکدا‭ ‬بۆ‭ ‬سەروەریی‭ ‬یاسا‭ ‬و‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاستی‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬کۆمەڵگا‭ ‬خۆی‭ ‬دەبینێتەوە‭.‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬بەشی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬چەند‭ ‬ئەندام‭ ‬و‭ ‬هۆبەی‭ ‬هەیە؟

لیوا‭ ‬سەعد‭: ‬دەستەی‭ ‬کارمەندان‭ ‬لە‭ ‬1،000‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬پیاو‭ ‬تێدەپەڕێت‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستێک‭ ‬و‭ ‬فەرمانبەرانی‭ ‬حکومی‭ ‬پێکدێن‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬سەر‭ ‬سەرانسەری‭ ‬پارێزگا‭ ‬جیاوازەکانی‭ ‬وڵاتدا‭ ‬دابەشکراون‭. ‬بەشی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬لە‭ ‬24‭ ‬کەرت‭ ‬پێکدێت،‭ ‬لەوانە‭ ‬16‭ ‬کەرت‭ ‬لە‭ ‬بەغدا‭ ‬و‭ ‬پارێزگاکان،‭ ‬و‭ ‬شەش‭ ‬کەرتی‭ ‬پسپۆڕیی‭ ‬تەکنیکی،‭ ‬یەکەی‭ ‬کارگێڕی‭ ‬و‭ ‬یەکەی‭ ‬چاودێریکردن‭.‬

یونیپاس‭: ‬چی‭ ‬شتێک‭ ‬وەکو‭ ‬هۆکاری‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬پاراستنی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬لە‭ ‬عێراقدا‭ ‬هەژماردەکرێت؟

لیوا‭ ‬سەعد‭: ‬هۆکاری‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬لە‭ ‬عێراقدا‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬نزیکایەتی‭ ‬ئەفسەران‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کۆمەڵگە‭ ‬و‭ ‬چالاکییەکانی‭. ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬جیاوازترە‭ ‬لە‭ ‬پێکهاتەکانی‭ ‬تر،‭ ‬بەوپەڕی‭ ‬سانایی‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭: ‬دابینکردنی‭ ‬ئامۆژگاری،‭ ‬ڕاوێژکاری،‭ ‬داکۆکیکاری‭ ‬و‭ ‬پەروەردە‭ ‬بەبێ‭ ‬هیچ‭ ‬دەستێکی‭ ‬زبری‭ ‬هاوشێوەی‭ ‬شێوازە‭ ‬نەریتییە‭ ‬پۆلیسییەکان‭. ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬دەکرێت‭ ‬سەرکەوتن‭ ‬بە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬ببەخشرێت،‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬خودی‭ ‬وەزیری‭ ‬ناوخۆ‭ ‬بەرجەستکراو‭ ‬و‭ ‬پشتیوانی‭ ‬گەورە‭ ‬و‭ ‬بەردەوامی‭ ‬ئەو‭ ‬بۆ‭ ‬پاسەوانیکردنی‭ ‬کۆمەڵایەتی،‭ ‬دابینکردنی‭ ‬پشتیوانی‭ ‬تەکنیکی‭ ‬و‭ ‬لۆژیستی‭ ‬بەرجەستەکرا‭. ‬ئەمانە‭ ‬هۆکاری‭ ‬گرنگن‭ ‬لە‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬یاسا‭ ‬لەناو‭ ‬کۆمەڵانی‭ ‬خەڵک،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بەهۆی‭ ‬سروشتی‭ ‬مرۆیی‭ ‬کارەکەوە‭ ‬لەلایەن‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکانیشەوە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬دەکرێت‭.‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬دەتوانیت‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬وردتر‭ ‬باسی‭ ‬ئەرکی‭ ‬ئەم‭ ‬ئەفسەرانە‭ ‬بکەیت؟

لیوا‭ ‬سەعد‭:‬‭ ‬بە‭ ‬ڕاستی‭ ‬ناوتوانرێت‭ ‬ئەرکی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬بۆ‭ ‬چەند‭ ‬دێڕێک‭ ‬کورت‭ ‬بکرێتەوە،‭ ‬بەڵام‭ ‬دەتوانین‭ ‬بە‭ ‬گشتی‭ ‬باسی‭ ‬گرنگترین‭ ‬ئەو‭ ‬ئەرکانە‭ ‬بکەین‭ ‬کە‭ ‬پێی‭ ‬سپێردراوە،‭ ‬بە‭ ‬دیاریکراوی،‭ ‬دڵسۆزییان‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬نێوان‭ ‬دامەزراوەی‭ ‬ئاسایش‭ ‬لە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵگا‭ ‬بە‭ ‬تاک،‭ ‬ڕێکخراوەکان‭ ‬و‭ ‬هەموو‭ ‬وردەکارییەکانیەوە‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬خواستێکی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بۆ‭ ‬باشترکردنی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تاوان‭ ‬بە‭ ‬هەموو‭ ‬شێوەکانییەوە‭. ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدایە‭ ‬کە‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬هیچ‭ ‬بەشێکی‭ ‬جیهان،‭ ‬نەک‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬عێراق،‭ ‬ناتوانرێت‭ ‬بەبێ‭ ‬هەوڵە‭ ‬چڕەکانی‭ ‬دانیشتوانەکەی‭ ‬و‭ ‬پشتیوانییە‭ ‬مەزنەکەیان‭ ‬بۆ‭ ‬کاری‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بەدەستبهینرێت‭.‬

لەم‭ ‬ڕوانگەیەوە،‭ ‬ئەرکی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬فرەلایەنە‭. ‬ئەمە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬خێزانی‭ ‬و‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬تاوانانە‭ ‬لەخۆدەگرێت‭ ‬کە‭ ‬هەڕەشەن‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬پێکهاتەکەی،‭ ‬وەکو‭ ‬هێرشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬و‭ ‬خاوەسەندن،‭ ‬و‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬داب‭ ‬و‭ ‬نەریتە‭ ‬ناتەندروستەکان‭ ‬لە‭ ‬ترسی‭ ‬بڵاوبوونەوەیان‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵگادا‭. ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬هەموو‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬پۆلیس‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تاوانەکان‭ ‬بەر‭ ‬لە‭ ‬ڕوودانیان،‭ ‬ئەمەش‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬داکۆکی،‭ ‬پەروەردە،‭ ‬ئامۆژگاریکردن‭ ‬و‭ ‬ڕاویژکاری،‭ ‬بەشداریپێکردنی‭ ‬هەموو‭ ‬هاوڵاتییان‭ ‬لە‭ ‬چالاکییەکان،‭ ‬ڕێوڕەسمەکان‭ ‬و‭ ‬پەیوەندی‭ ‬یەک‭ ‬بەدوای‭ ‬یەک‭ ‬و‭ ‬ئامادەبوون‭ ‬لە‭ ‬رێوڕەسمە‭ ‬ئاینییەکانی‭ ‬هەموو‭ ‬ئاینیەکان‭.‬

هەروەها‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬بەرپرسە‭ ‬لە‭ ‬ئەرکێکی‭ ‬تری‭ ‬گرنگ،‭ ‬کە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬ڕاهێنانەوەی‭ ‬هەموو‭ ‬ئەو‭ ‬ئەندامانەی‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬عێراق‭ ‬کە‭ ‬تووشی‭ ‬ئاڵوودەبوون،‭ ‬ئاوارەبوون‭ ‬یاخود‭ ‬چەوساندنەوە‭ ‬بوون،‭ ‬ئەمەش‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ئاوێتەکردنەوەیان‭ ‬بۆ‭ ‬ناو‭ ‬کۆمەڵگە‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬قۆناغدار‭. ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬سەردانکردن‭ ‬بۆ‭ ‬قوتابخانەکان‭ ‬و‭ ‬زانکۆکان‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدات‭ ‬و‭ ‬لەسەر‭ ‬بابەتەکانی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬گشتی‭ ‬و‭ ‬مەترسیی‭ ‬بوون‭ ‬بە‭ ‬قوربانیی‭ ‬تاوانباران‭ ‬قسە‭ ‬دەکەن،‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬چەندین‭ ‬ئەرک‭ ‬و‭ ‬کاری‭ ‬تر‭ ‬بە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەگەیەنن‭.‬

یونیپاس‭: ‬بۆچی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬سەرنج‭ ‬دەخاتە‭ ‬سەر‭ ‬دەستگەیشتنی‭ ‬تۆڕی‭ ‬کۆمەڵایەتی؟‭ ‬

لیوا‭ ‬سەعد‭: ‬بۆ‭ ‬پێڕاگەیشتن‭ ‬بە‭ ‬پێشکەوتنی‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬و‭ ‬ئاسانی‭ ‬بەدەستخستن،‭ ‬بەکارهێنان‭ ‬و‭ ‬پشتبەستن‭ ‬بە‭ ‬ئامێرە‭ ‬زیرەکەکان‭ ‬و‭ ‬تۆڕە‭ ‬کۆمەڵایەتییەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬چینە‭ ‬جۆراوجۆرەکانی‭ ‬کۆمەڵگا‭ ‬و‭ ‬گروپە‭ ‬تەمەنییەکان،‭ ‬پێویستە‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬ژمارەیەک‭ ‬کەناڵی‭ ‬گفتوگۆکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬خەڵکی‭ ‬گشتی‭ ‬لەسەر‭ ‬سەکۆکانی‭ ‬وەکو‭ ‬فەیسبووک،‭ ‬ئینستاگرام‭ ‬و‭ ‬یوتیوب‭ ‬دروست‭ ‬بکات‭. ‬ناوەڕۆکەکە‭ ‬نوێکردنەوەی‭ ‬هەواڵەکان،‭ ‬خۆ‭ ‬گەیاندن،‭ ‬بڵاوکراوەی‭ ‬فرەلایەن‭ ‬و‭ ‬گفتوگۆکردن‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬بەرنامەی‭ ‬نامەناردنی‭ ‬مۆبایل‭ ‬و‭ ‬هەروەها‭ ‬بەرنامەی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬ئینتەرنێتی‭ ‬کە‭ ‬بەشی‭ ‬پەروەردەیی‭ ‬دەربارەی‭ ‬دیاردەی‭ ‬نەرێنی،‭ ‬کێشە‭ ‬کۆمەڵایەتییەکان‭ ‬و‭ ‬تاوانە‭ ‬دوبارەبووەکان‭ ‬لەخۆبگرێت‭ ‬بەبێ‭ ‬لەدەستدانی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬بوارەکەدا،‭ ‬کە‭ ‬سەرەکیترین‭ ‬خاڵی‭ ‬کارەکانە‭.‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬چۆن‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬دادگایی‭ ‬تاوانبارانی‭ ‬تاوانی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬دەکات؟

لیوا‭ ‬سەعد‭: ‬هەرە‭ ‬دیارترین‭ ‬تاوانی‭ ‬ئەلیکترۆنیی‭ ‬چادێریکراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتییەوە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬سەرانە‭ ‬وەرگرتنی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭. ‬لەم‭ ‬بارەیەوە‭ ‬هێڵی‭ ‬گەرمی‭ ‬“497”ـی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬ڕۆژانە‭ ‬پەیوەندی‭ ‬پێوەدەکرێت،‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬هەزار‭ ‬پەیوەندی‭ ‬کراوە‭. ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬بە‭ ‬دوو‭ ‬ڕێگە‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬بابەتەی‭ ‬گرتووەتە‭ ‬ئەستۆ‭: ‬یەکەم،‭ ‬ئێمە‭ ‬وەڵامی‭ ‬ئەو‭ ‬هاوڵاتییانە‭ ‬دەدەینەوە،‭ ‬کە‭ ‬تووشی‭ ‬ناچارکردن‭ ‬و‭ ‬سەرانەوەرگرتن‭ ‬بوونەتەوە‭. ‬بۆ‭ ‬ئەوانەی‭ ‬کە‭ ‬دەیانەوێت‭ ‬خۆیان‭ ‬بەدوربگرن‭ ‬لە‭ ‬ڕێکارییە‭ ‬دادوەرییەکان،‭ ‬بە‭ ‬جۆرێک‭ ‬کە‭ ‬کەسی‭ ‬ناچارکەر‭ ‬لە‭ ‬لایان‭ ‬ئاشنابێت‭ (‬ناونیشانەکەی‭ ‬یان‭ ‬شوێنی‭ ‬کارەکەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەر‭ ‬وردەکارییەک‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬بەدەستبخرێت‭)‬،‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬هێزی‭ ‬یاسایی‭ ‬دەچێت‭ ‬بۆ‭ ‬ناونیشانەکەی‭ ‬و‭ ‬قسەکردن‭ ‬لەگەڵیدا،‭ ‬ئامرازی‭ ‬ناچارکردنەکە‭ ‬لەناودەبات،‭ ‬و‭ ‬بەڵێننامەی‭ ‬نووسراو‭ ‬بەدەستدەهێنێت‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئەو‭ ‬کەسە‭ ‬جارێکی‭ ‬تر‭ ‬ئەم‭ ‬کارە‭ ‬دووبارە‭ ‬ناکاتەوە‭. ‬دووەم،‭ ‬لەو‭ ‬حاڵەتانەی‭ ‬کە‭ ‬کەسی‭ ‬ناچارکەر‭ ‬هیچ‭ ‬ناونیشانیکی‭ ‬ئاشکرا‭ ‬یان‭ ‬شوێنی‭ ‬کاری‭ ‬نەبێت،‭ ‬ئەوا‭ ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتی‭ ‬زیاتر‭ ‬قوربانییەکان‭ ‬ڕەوانەی‭ ‬لایەنە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬دەکەین‭.‬

ئەفسەرانی پۆلیسی کۆمەڵایەتی بەشداری لە کاری خزمەتی کۆمەڵایەتی دەکەن، لەوانە پڕۆژەکانی پەروەردەی منداڵ و کاری گشتی. وەزارەتی ناوخۆی عێراق

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬چییە؟

لیوا‭ ‬سەعد‭: ‬هیچ‭ ‬گومانێک‭ ‬لەوەدا‭ ‬نییە‭ ‬کە‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬هیچ‭ ‬جیاوازییەکی‭ ‬نییە‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬تیرۆریزم،‭ ‬هەردووکیان‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬کۆمەڵگە‭ ‬دەکەن‭. ‬هەروەها‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬دارایی‭ ‬تیرۆرن‭. ‬لەبەر‭ ‬ئەم‭ ‬هۆیە،‭ ‬جەنگی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬بووە‭ ‬بە‭ ‬کاری‭ ‬لەپێشینەی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬عێراق‭. ‬لەو‭ ‬ڕوانگەیەوە،‭ ‬مامەڵەکردنی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەم‭ ‬پرسە‭ ‬گرنگ‭ ‬و‭ ‬مەترسیدارە‭ ‬ڕەهەندی‭ ‬گەورەی‭ ‬لێدەکەوێتەوە،‭ ‬بەر‭ ‬لە‭ ‬هەموویان‭ ‬جێگریکردنی‭ ‬کەرتی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتییە‭ ‬لەو‭ ‬ناوچانەی‭ ‬کە‭ ‬گەنجان،‭ ‬هەرزەکاران‭ ‬و‭ ‬خوێندکاران‭ ‬تێیدا‭ ‬نیشتەجێن،‭ ‬چونکە‭ ‬ئەم‭ ‬پێکهاتانە‭ ‬زۆرترین‭ ‬مەترسی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکانیان‭ ‬لەسەرە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬کار‭ ‬لەسەر‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬کلتوری‭ ‬هۆشیاری‭ ‬دەکات،‭ ‬ئامۆژگاری‭ ‬و‭ ‬ڕێنمایی‭ ‬و‭ ‬ڕاوێژکاری‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکات،‭ ‬و‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬شوێنکەوتنی‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬پیشانی‭ ‬ئەم‭ ‬پێکهاتانە‭ ‬دەدات‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬هەمووان‭ ‬لە‭ ‬شێوازەکانی‭ ‬گەیاندنی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬لەلایەن‭ ‬فرۆشیارانییەوە‭ ‬ئاگادار‭ ‬دەکاتەوە‭. ‬ئا‭ ‬لێرەوە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬لایەنێکی‭ ‬تر‭ ‬لەخۆدەگرێت،‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬ئەمە‭ ‬پەیوەندیدارە‭ ‬بە‭ ‬بەکاربەرانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬و‭ ‬ئاڵوودەبووان،‭ ‬واتە‭ ‬کارکردنی‭ ‬هەماهەنگ‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دامەزراوە‭ ‬ئەکادیمی،‭ ‬سایکۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵاتییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دووبارە‭ ‬ئاوێتەکردنەوەیان‭ ‬بە‭ ‬ژیانی‭ ‬ڕۆژانە،‭ ‬قسەکردن‭ ‬لە‭ ‬شوێنگەکانی‭ ‬دەستبەسەرکردنیان،‭ ‬گەیاندنی‭ ‬یارمەتیی‭ ‬هەمەجۆر‭ ‬بۆ‭ ‬خیزانە‭ ‬خاوەن‭ ‬پێداویستییەکان‭ ‬و‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬کرداری‭ ‬تر‭. ‬بەهۆی‭ ‬دەستڕاگەیشتنی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬کۆمەڵگە،‭ ‬زانیای‭ ‬دروستمان‭ ‬لەبارەی‭ ‬حەشارگەی‭ ‬باندەکانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر،‭ ‬ناوی‭ ‬فرۆشیارانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬و‭ ‬ڕێگاکانی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬شارەکاندا‭ ‬بەدەست‭ ‬گەیشتووە‭. ‬ئێمە‭ ‬ئەم‭ ‬زانیاریە‭ ‬بە‭ ‬لایەنە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬دەگەیەنین‭. ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬بە‭ ‬ئامانجکراو‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬شوێنگەکانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬و‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬سەدان‭ ‬تاوانبار‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬گەورەمان‭ ‬بەدەستهێناوە‭.‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬چەند‭ ‬وتاری‭ ‬پەروەردەیی‭ ‬پێشکەش‭ ‬کردووە‭ ‬و‭ ‬ئامڕاز‭ ‬و‭ ‬جۆرە‭ ‬بەردەستەکانی‭ ‬ئەم‭ ‬وتارانە‭ ‬چیین؟

لیوا‭ ‬سەعد‭: ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬گفتوگۆکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دامەزراوە‭ ‬ئەکادیمی‭ ‬و‭ ‬پەروەردەییەکان،‭ ‬تیمی‭ ‬پسپۆڕمان‭ ‬هەیە،‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬گەنجان‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬دیاردەی‭ ‬نەرێنی‭ ‬و‭ ‬پاراستنیان‭ ‬لە‭ ‬گاڵتەپێکردن‭ ‬و‭ ‬نائومێدی‭ ‬کە‭ ‬ڕەنگە‭ ‬ببێتە‭ ‬هۆی‭ ‬خۆکوشتن‭ ‬یان‭ ‬تاوانکاری،‭ ‬کاریان‭ ‬لەگەڵدا‭ ‬دەکەین‭. ‬ئێمە‭ ‬لەسەر‭ ‬هۆکارەکان‭ ‬و‭ ‬چارەسەری‭ ‬خۆکوشتن‭ ‬124‭ ‬سیمینارمان‭ ‬پێشکەش‭ ‬کردوون،‭ ‬کە‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬نیوەیان‭ ‬لە‭ ‬خوێندنگاکاندا‭ ‬پێشەکەش‭ ‬کراون‭. ‬نزیکەی‭ ‬1,900‭ ‬وانە‭ ‬لەبارەی‭ ‬گاڵتەپێکردن‭ ‬و‭ ‬توندوتیژیی‭ ‬خوێندکاران،‭ ‬توندوتیژی‭ ‬دژی‭ ‬مامۆستایان‭ ‬یان‭ ‬تەرککردنی‭ ‬قوتابخانە‭ ‬بوون‭. ‬وە‭ ‬235‭ ‬وتاری‭ ‬تری‭ ‬پەیوەندیدار‭ ‬بە‭ ‬توندوتیژیی‭ ‬خێزانی‭. ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬لە‭ ‬سەردانکردنانە‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬ماڵی‭ ‬قوربانییەکەدا‭ ‬دەبێت‭. ‬وە‭ ‬117‭ ‬وتاری‭ ‬تر‭ ‬کە‭ ‬پێکهاتبوون‭ ‬لە‭ ‬فێرکردنی‭ ‬خەڵکی‭ ‬گشتی‭ ‬لەسەر‭ ‬ڕێزگرتن‭ ‬لە‭ ‬دامەزراوە‭ ‬تەندروستییەکان‭. ‬لە‭ ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬بازنەکانی‭ ‬کۆمەڵگادا‭ ‬ئێمە‭ ‬زنجیرەیەک‭ ‬حاڵەتی‭ ‬هێرشکردن‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬کارمەندی‭ ‬تەندروستی‭ ‬و‭ ‬هەڵکوتانە‭ ‬سەر‭ ‬نەخۆشخانەکان‭ ‬و‭ ‬کلینیکەکان‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬کەسوکاری‭ ‬کەسی‭ ‬کۆچکردووەوە‭ ‬هەبووە‭.‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬هیچ‭ ‬ئامارێکتان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬تەلەفۆنیانە‭ ‬لەبەردەستدایە‭ ‬کە‭ ‬ئێوە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هێڵی‭ ‬گەرمی‭ ‬497‭ ‬وەڵامتان‭ ‬داونەتەوە‭ ‬و‭ ‬ئایا‭ ‬بابەتە‭ ‬باوەکانی‭ ‬ئەو‭ ‬پەیوەندییانە‭ ‬چیین؟

لیوا‭ ‬سەعد‭: ‬21,906‭ ‬پەیوەندی‭ ‬کراون‭ ‬و‭ ‬سەرەکیترین‭ ‬بابەتی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬داواکاری‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانی‭ ‬سایکۆلۆژی،‭ ‬وە‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتی‭ ‬مرۆیی‭ (‬2,178‭ ‬پەیوەندی‭). ‬دواتر‭ ‬باوترین‭ ‬بابەتی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پەیوەندییەکان‭ ‬برتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬توندوتیژیی‭ ‬خێزانی‭ (‬1,514‭ ‬پەیوەندی‭).‬

یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬چۆن‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬دەتوانێت‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬پێویست‭ ‬بگرێتەبەر؟

لیوا‭ ‬سەعد‭: ‬دەتوانین‭ ‬بە‭ ‬دڵنیاییەوە‭ ‬بڵێین‭ ‬کە‭ ‬کۆمەڵگای‭ ‬عێراقی‭ ‬گوتاری‭ ‬توندڕەویی‭ ‬تێپەڕاندووە،‭ ‬تەنها‭ ‬کەسانێکی‭ ‬زۆر‭ ‬کەم‭ ‬نەبن‭ ‬کە‭ ‬ئەفسەرەکانمان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬بەشە‭ ‬تایبەتمەندەکانەوە‭ ‬بەدواداچوونیان‭ ‬بۆ‭ ‬دەکەن‭. ‬وە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬پۆلیسی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پەخشانکردنی‭ ‬کەشوهەوای‭ ‬خۆشەویستی،‭ ‬ئاسوودەیی‭ ‬و‭ ‬پێکەوەژیانیی‭ ‬ئاشتیانە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەندامانی‭ ‬کۆمەڵگادا‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬پرسە‭ ‬دەکات‭. ‬وەڵامی‭ ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬پرسە‭ ‬بەشێوەی‭ ‬ناراستەوخۆیە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پوچەڵکردنەوەی‭ ‬درۆ‭ ‬و‭ ‬دەنگۆکان‭ ‬کە‭ ‬ئاشتیی‭ ‬کۆمەڵگای‭ ‬عێراقی‭ ‬دەشێوێنێت‭. ‬بەهۆی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬ڕاستەوخۆمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کۆمەڵگادا،‭ ‬ئێمە‭ ‬خۆمان‭ ‬چاودێریی‭ ‬چەند‭ ‬حاڵەتێک‭ ‬دەکەین،‭ ‬یاخود‭ ‬دەکرێت‭ ‬هاوڵاتیان‭ ‬کەرتەکانمان‭ ‬لە‭ ‬چالاکییە‭ ‬گوماناوییەکانی‭ ‬ناو‭ ‬کۆمەڵگا‭ ‬ئاگاداربکەنەوە‭. ‬لە‭ ‬بەرامبەردا،‭ ‬ئێمە‭ ‬ئەم‭ ‬زانیاریانە‭ ‬دەگەیەنین‭ ‬بە‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬پەیوەندیدار‭ ‬تا‭ ‬بتوانن‭ ‬ئەرکی‭ ‬خۆیان‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدەن‭. 

Comments are closed.