داگیرکاریی ڕووسیا نائارامی زیاتر دەکات

هێرشەکەی سەر ئۆکڕانیا بووەتە هۆی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاستدا

هێرشەکەی ڕووسیا‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئۆکرانیا‭ ‬شەپۆلی‭ ‬ناسەقامگیری‭ ‬نەک‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬بەسەر‭ ‬ئەوروپا،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بەسەر‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باشوری‭ ‬ئاسیا‭ ‬و‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬بڵاوکردووەتەوە‭. ‬هەرچەندە‭ ‬ئەم‭ ‬هەڕەشانە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئاسایش‭ ‬ڕاستەوخۆبن،‭ ‬هەڵهاتنی‭ ‬پەنابەران‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬جەنگییەکان،‭ ‬یاخود‭ ‬ناڕاستەوخۆبن،‭ ‬کورتهێنانی‭ ‬گەنم‭ ‬کە‭ ‬بووتە‭ ‬هۆکاری‭ ‬بەرزبوونەوەی‭ ‬نرخ‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬داگیرکارییەکەی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬زیانبەخش‭ ‬بووە‭.‬

شارەزایان‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬ئاسایش،‭ ‬لە‭ ‬هەردوو‭ ‬بەشی‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬مەدەنی،‭ ‬زیانە‭ ‬بەرکەوتووەکان‭ ‬بەهۆی‭ ‬جەنگی‭ ‬ڕووسیاوە‭ ‬لە‭ ‬کۆنفڕانسی‭ ‬شەشەمی‭ ‬ڕکابەریی‭ ‬زلهێزەکان‭ ‬لە‭ ‬زانکۆی‭ ‬باشوری‭ ‬فلۆریدا‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانوونی‭ ‬دووەمی‭ ‬2022ـدا،‭ ‬تاوتوێکرد‭. ‬سەرنجێکی‭ ‬تایبەتی‭ ‬کۆنفرانسەکە‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬کاریگەرییەکانی‭ ‬جەنگەکە‭ ‬لەسەر‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭.‬

وانەبێژان‭ ‬و‭ ‬ئەندامانی‭ ‬دەستەی‭ ‬کۆنفرانسەکە‭ ‬ژمارەی‭ ‬بێشوماری‭ ‬ئەو‭ ‬گرفتانەیان‭ ‬خستەڕوو‭ ‬کە‭ ‬بەهۆی‭ ‬قەیرانەکانی‭ ‬ئەوروپای‭ ‬ڕۆژهەڵاتەوە‭ ‬خراپتر‭ ‬بوون‭: ‬

ئێرانی‭ ‬بەهێزتر‭ ‬کردووە،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬فرۆشتنی‭ ‬چەک‭ ‬بە‭ ‬ڕووسیا‭ ‬سەدان‭ ‬ملیۆن‭ ‬یۆرۆی‭ ‬دەستکەوتووە‭. ‬ئەو‭ ‬داهاتە‭ ‬زیادەیە‭ ‬بوار‭ ‬بە‭ ‬تاران‭ ‬دەدات‭ ‬سەرکوتکردنی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵاتدا‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدات‭. ‬

گرنگیی‭ ‬گەرووی‭ ‬هورمزی‭ ‬وەک‭ ‬ڕێڕەوێکی‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬زیاتر‭ ‬کردووە‭. ‬قەدەغەکردنی‭ ‬نەوت‭ ‬و‭ ‬گازی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬وایکردووە‭ ‬کە‭ ‬کڕیاران‭ ‬بۆ‭ ‬دەستکەوتنی‭ ‬سوتەمەنیی‭ ‬زیاتر‭ ‬چاو‭ ‬بخەنەسەر‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭. ‬

تۆکمەیی‭ ‬سەر‭ ‬سنوورەکانی‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬لاواز‭ ‬کردووە‭. ‬سەرنجی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئۆکڕانیا‭ ‬توانای‭ ‬وەستاندنی‭ ‬قاچاخچیەتیی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەری‭ ‬لە‭ ‬ئەفغانستانەوە‭ ‬کەمکردووەتەوە‭.‬

ئەمە‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬بە‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬نائارامی‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆی‭ ‬ئەفغانستان‭ ‬سەرقاڵکردووە،‭ ‬و‭ ‬بواری‭ ‬بە‭ ‬دووبارە‭ ‬سەرهەڵدانەوەی‭ ‬بازرگانی‭ ‬تلیاک‭/‬هیرۆیین‭ ‬داوە‭. ‬ئەم‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرانە‭ ‬بە‭ ‬ڕێژەیەکی‭ ‬تەواو‭ ‬مەترسیدار‭ ‬سنورە‭ ‬وشکانی‭ ‬و‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬تێدەپەڕێنن‭.‬

ئاخۆ‭ ‬ڕووسیا‭ “‬جەنگی‭ ‬داگیرکاریی‭ ‬ئیمپڕاتۆریەت‭” ‬دەستپێکردبێت،‭ ‬وەکو‭ ‬لە‭ ‬لێدوانی‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬وتاربێژەکانی‭ ‬کۆنفرانسەکەدا‭ ‬بیسترا،‭ ‬یاخود‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬ناڕاستەوخۆ‭ ‬ئامانجی‭ ‬بەڕێوەبردن‭ ‬و‭ ‬باڵادەستی‭ ‬بێت‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬ئەوا‭ ‬جەنگی‭ ‬ئۆکڕانیا‭ ‬لێکەوتەی‭ ‬پێشبینی‭ ‬نەکراوی‭ ‬هەبووە‭.‬

لیوای‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬کێرت‭ ‬ڕێنشاو،‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی،‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بەوەکرد‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬ئاڵۆزییەکان‭ “‬هاوپەیمانێتی‭ ‬نەخوازراوی‭”‬ی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬و‭ ‬ئێرانی‭ ‬لێکەوتووەتەوە‭.‬

گواستنەوەکانی‭ ‬چەکی‭ ‬ئێران،‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬سەدان‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشین،‭ ‬ئەو‭ ‬بڕە‭ ‬پارە‭ ‬نەقدیەی‭ ‬بۆ‭ ‬حکومەتی‭ ‬ئێرانی‭ ‬بەدەستهێناوە‭ ‬کە‭ ‬پێویستی‭ ‬پێیەتی‭ ‬بۆ‭ ‬درێژکردنەوەی‭ ‬جەنگە‭ ‬بریگرتەکانی‭ (‬بەوەکالەتەکانی‭) ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵاتەکەدا،‭ ‬وەکو‭ ‬یەمەن‭. ‬

بە‭ ‬هاوکاریی‭ ‬چاوپۆشی‭ ‬ئێران،‭ ‬ڕووسیا‭ ‬توندتر‭ ‬دەستی‭ ‬بەسەر‭ ‬بنکەی‭ ‬دەریایی‭ ‬تارتوس‭ ‬لە‭ ‬سوریادا‭ ‬گرتووە،‭ ‬لەوێشەوە‭ ‬بوونی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬دەریای‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬دەپارێزێت‭. ‬

بەشێکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬سەرنجی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لەسەر‭ ‬پاراستنی‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬یاسایی‭ ‬و‭ ‬پچڕاندنی‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کەشتیوانیی‭ ‬نایاسایی‭ ‬بووە‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬و‭ ‬دەوروبەری‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭. ‬هەردووکیان‭ ‬کاریگەری‭ ‬ناسەقاگیرییان‭ ‬بەهۆی‭ ‬داگیرکاریی‭ ‬ڕووسیا‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئۆکرانیا‭ ‬لەسەرە‭.‬

هێزە‭ ‬دەریاییە‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬دەریایی‭ ‬بە‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬کەشتیگەلی‭ ‬پێنجەمی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکای‭ ‬جێگیرکراو‭ ‬لە‭ ‬بەحرەین،‭ ‬کە‭ ‬لەم‭ ‬دواییانەدا‭ ‬177‭ ‬کەشتیی‭ ‬چارۆکەداری‭ ‬وەکو‭ ‬کەشتیی‭ ‬گومانبەری‭ ‬قاچاخچیەتی‭ ‬دەستنیشانکرد،‭ ‬بەڵام‭ ‬بەهۆی‭ ‬کەمی‭ ‬توانای‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬کەشتییەوە‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬توانی‭ ‬دەست‭ ‬بەسەر‭ ‬33‭ ‬دانەیاندا‭ ‬بگرێت‭. ‬ناردنی‭ ‬تەنها‭ ‬یەک‭ ‬تێکشکێنەر‭ ‬بۆ‭ ‬گرتنی‭ ‬قاچاخچییەکان‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬عەرەبیدا‭ ‬وەکو‭ ‬بەشداری‭ ‬تەنها‭ ‬یەک‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬پۆلیسە‭ ‬لە‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬هەموو‭ ‬ویلایەتی‭ ‬کالیفۆرنیایی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬لیوای‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ڕێنشاو‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

چارەسەری‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬زیادکردنی‭ ‬ڕاهێنان،‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬هاوبەشییەکان‭ ‬و‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬لە‭ ‬داهێنانی‭ ‬وەکو‭ ‬درۆنی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینی‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬سەر‭ ‬ڕووی‭ ‬ئاویی‭ ‬و‭ ‬ژێر‭ ‬ئاویی‭ ‬و‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکرد‭. ‬کورتهێنان‭ ‬لە‭ ‬توانای‭ ‬مرۆیی،‭ ‬کەشتییەکان‭ ‬و‭ ‬فڕۆکەکان‭ ‬ئەم‭ ‬ڕێبازەی‭ ‬پێویست‭ ‬کردووە‭. ‬

‭”‬پێویستە‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬قوڵ‭ ‬و‭ ‬بەردەوام‭ ‬پێکبهێنین،‭” ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬مایکڵ‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬فەرماندەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

کەمبوونەوەی‭ ‬تەرکیزی‭ ‬ڕوسیا‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬کە‭ ‬بەهۆی‭ ‬ڕەتکردنەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬دواییانەی‭ ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬بۆ‭ ‬دابینکردنی‭ ‬سەرباز‭ ‬بۆ‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬جەنگی‭ ‬مۆسکۆ،‭ ‬دەرفەتی‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هاوبەشییەکان‭ ‬ڕەخساندووە‭.‬

وە‭ ‬پێشەنگی‭ ‬ئەو‭ ‬هاوبەشانە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬سنور‭. ‬بەرهەمهێنانی‭ ‬ڕووەکی‭ ‬خەشخاش‭ ‬لە‭ ‬ئەفغانستان‭ ‬نزیکەی‭ ‬85%ـی‭ ‬لە‭ ‬دابینکاری‭ ‬جیهانیی‭ ‬تلیاک‭ ‬و‭ ‬هیرۆینی‭ ‬نایاسایی‭ ‬پێکدەهێنێت‭. ‬نزیکەی‭ ‬500,000‭ ‬ئەفغانی‭ ‬لە‭ ‬بازرگانی‭ ‬تلیاکدا‭ ‬کاردەکەن‭. ‬زۆرجار‭ ‬بازرگانانی‭ ‬تلیاک‭ ‬بە‭ ‬پارێزبەندییەوە‭ ‬کاردەکەن،‭ ‬و‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پاسەوانانی‭ ‬سنوورەکان‭ ‬لە‭ ‬شوێنەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬ئێران‭ ‬شەڕ‭ ‬دەکەن‭. ‬

لەبەرئەوەی‭ ‬فرۆشتنی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬بووە‭ ‬بە‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬داهاتێکی‭ ‬مەزنی‭ ‬بەردەوام‭ ‬بۆ‭ ‬تیرۆرستان،‭ ‬زۆربەی‭ ‬کات‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەرەکان‭ ‬دوو‭ ‬هێندەی‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆریزم‭ ‬دەبن‭. ‬ڕێنشاو‭ ‬ڕایگەیاند‭ ‬کە‭ “‬گرنگیی‭ ‬هاوبەشیکردن‭” ‬لەگەڵ‭ ‬دەوڵەتەکانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬بۆ‭ ‬باشترکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬سنوری‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬یەکلاکەرەوەبوو‭.‬

بۆ‭ ‬نمونە،‭ ‬بە‭ ‬گشتی‭ ‬سنوری‭ ‬سەختی‭ ‬تاجاکستان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەنغانستان‭ ‬پڕ‭ ‬کەلێن‭ ‬دەمێنێتەوە،‭ ‬کە‭ ‬زۆربەی‭ ‬پێکدێت‭ ‬لە‭ ‬بنکەی‭ ‬کەم‭ ‬سەرباز‭ ‬لە‭ ‬هەر‭ ‬15‭ ‬میلێکدا‭. ‬هاوکارییەکەی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬بنکە‭ ‬سنورییەکان‭ ‬بنیات‭ ‬دەنێتەوە،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەم‭ ‬هەوڵە‭ ‬بەبێ‭ ‬وەبەرهینان‭ ‬لە‭ ‬سیخوڕی‭ ‬کردن،‭ ‬چاودێری‭ ‬کردن‭ ‬و‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬زانیاریی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬سەرکەوتوو‭ ‬نابێت‭. ‬

لە‭ ‬وتارێکی‭ ‬گرنگدا‭ ‬لە‭ ‬کۆنفڕانسەکە،‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬جەختی‭ ‬لەسەر‭ ‬وەبەرهێنانی‭ ‬تەکنەلۆژیی‭ ‬زیاتر‭ ‬کردەوە‭ ‬بۆ‭ ‬زاڵبوون‭ ‬بەسەر‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬وەکو‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬ڕووسیا،‭ ‬کە‭ ‬هەردوولایان‭ ‬پێشێلی‭ ‬یاساکانی‭ ‬پەیڕەوی‭ ‬نێودەوڵەتییان‭ ‬کردووە‭. ‬ئەو‭ ‬پێشنیاری‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬پێگە‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬لێهاتووییەکەی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬وادەکات‭ ‬ببێت‭ ‬بە‭ ‬شوێنێکی‭ ‬نمونەیی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬داهێنانانە‭. ‬

‭”‬پێویستە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ببێتە‭ ‬بەرەی‭ ‬پێشەنگی‭ ‬بیرکردنەوەی‭ ‬داهێنەرانە،‭” ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬ڕایگەیاند‭. 

Comments are closed.