شوێنهەڵگرتنی ئامڕازەکانی گواستەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە کارەسات

بەرپرسانی ئاسیای ناوەڕاست ڕیگای نوێ تاقی دەکەنەوە لەپێناو وەستاندنی بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ

دەستەی‭ ‬یونیپاس

لەدوای‭ ‬هەڵوەشاندنەوەی‭ ‬یەکێتیی‭ ‬سۆڤیەت،‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬درکیان‭ ‬بەوەکرد‭ ‬کە‭ ‬ئەوان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ماددەی‭ ‬تیشکدەری‭ ‬کەڵەکەبوودا‭ ‬دەژین‭. ‬کانەکانی‭ ‬یۆرانیۆم،‭ ‬کۆکای‭ ‬عەمبارکردن‭ ‬و‭ ‬کارگەکانی‭ ‬بەڕێوەبردن،‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬هەندێک‭ ‬دۆخدا‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمیی‭ ‬ڕاستەقینە،‭ ‬بریتی‭ ‬بوون‭ ‬لە‭ ‬مێژووی‭ ‬ئەم‭ ‬دواییانەی‭ ‬سۆڤیەتەکەیان‭.‬

سی‭ ‬ساڵ‭ ‬لە‭ ‬داماڵینی‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬و‭ ‬پاقژکردنەوەی‭ ‬پاشماوە‭ ‬تیشکدەرەکان‭ ‬کازاخستان،‭ ‬قڕغستان،‭ ‬تاجاکستان،‭ ‬تورکمانستان‭ ‬و‭ ‬ئۆزبەگستانی‭ ‬سەلامەتتر‭ ‬کردووە‭. ‬بەڵام‭ ‬کێشەی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬نایاسایی‭ ‬ماددەی‭ ‬ئەتۆمی،‭ ‬و‭ ‬دەرکەوتنی‭ ‬ئاڵنگاریییە‭ ‬نوێیەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ویستی‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬بۆ‭ ‬چەکە‭ ‬بایۆلژییەکان،‭ ‬گرنگیدانێکی‭ ‬نوێ‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ (‬WMD‭) ‬دەبێتە‭ ‬کارێکی‭ ‬پێویست‭. ‬

د‭. ‬ئیلهۆم‭ ‬میرسەیدزادە،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەزگای‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیکشی‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ (‬CBRN‭)‬،‭ ‬باس‭ ‬لە‭ ‬ڕوداوی‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2021‭ ‬دەکات،‭ ‬کاتێک‭ ‬کارمەندانی‭ ‬تاجیکی‭ ‬خۆیان‭ ‬وەکو‭ ‬کڕیارانی‭ ‬ئەفغانی‭ ‬نیشاندا‭ ‬و‭ ‬دەستیان‭ ‬بەسەر‭ ‬بارێکی‭ ‬کەپسولی‭ ‬607‭ ‬گرامی‭ ‬یۆرانیۆمی‭ ‬235‭ (‬U-235‭)‬ـی‭ ‬قاچاخچییەکاندا‭ ‬گرت‭. ‬یۆرانیۆمی‭ ‬235‭ (‬U-235‭) ‬جۆرێکی‭ ‬دەوڵەمەندی‭ ‬ئەو‭ ‬توخمە‭ ‬قورسەیە‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬پیتاندنی‭ ‬ئەتۆم‭ ‬بەکاردەهێنرێت‭. ‬لە‭ ‬سەرەتادا‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬یۆرانیۆمە‭ ‬قاچاخەکە‭ ‬دەستبەجێ‭ ‬دیارنەبوو‭.‬

‭”‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوکارەکانمان‭ ‬لە‭ ‬ویلایەتە‭ ‬یەکگرتووەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بە‭ ‬ناردنی‭ ‬کەپسولە‭ ‬یۆرانیۆمەکان‭ ‬بۆ‭ ‬لۆس‭ ‬ئاڵامۆس‭ ‬کاردەکەین‭ ‬بۆ‭ ‬زانینی‭ ‬وڵاتی‭ ‬سەرچاوەکە،‭” ‬میرسەیدزادە‭ ‬ئەمەی‭ ‬ڕاگەیاند‭.‬

ئاڵنگارییە‭ ‬بەردەوامەکانی‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬بەرهەمهێنان‭ ‬و‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬زۆربەی‭ ‬هەفتەکەی‭ ‬گرتەوە‭ ‬لە‭ ‬بۆدابست،‭ ‬هەنگاریا،‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلوولی‭ ‬2022‭. ‬دەزگای‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەیان‭ ‬نوێنەری‭ ‬لە‭ ‬کەرتی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاستەوە‭ ‬بۆ‭ ‬چوارەمین‭ ‬دیداری‭ ‬باشور‭ ‬و‭ ‬ناوەڕاستی‭ ‬ئاسیا‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬بانگێشت‭ ‬کرد‭.‬

سەربازانی تاجاکستان وەکو بەشێک لە ڕاهێنان لەگەڵ سوپای ئەمریکا بۆ باشترکردنی ئاسایشی سنوورەکان، پاسەوانیی خاڵێکی کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ دەکەن.عەریفی پلە یەک تی مەکنێڵی/
سوپای ئەمریکا

دیدارەکە‭ ‬پێکهاتبوو‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵێک‭ ‬وتاری‭ ‬پسپۆڕانی‭ ‬بوارەکە‭ ‬و‭ ‬هاوشێوەکردنی‭ ‬خەیاڵی‭ ‬لەسەر‭ ‬کۆمپیوتەری‭ ‬دیسکتۆپ‭ ‬کە‭ ‬داوای‭ ‬لە‭ ‬بەشداربووە‭ ‬فرەنەتەوەییەکان‭ ‬دەکرد‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬قەیرانێکی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬هێزەکانیان‭ ‬یەکبخەن‭. ‬ئامادەبووان‭ ‬25‭ ‬بەرپرسی‭ ‬لە‭ ‬کازاخستان،‭ ‬تاجاکستان،‭ ‬تورکمانستان‭ ‬و‭ ‬ئۆزبەگستان‭ ‬لەخۆگرتبوو،‭ ‬کە‭ ‬زۆربەیان‭ ‬سەرباز‭ ‬و‭ ‬ئەفسەری‭ ‬گومرک‭ ‬بوون‭ ‬کە‭ ‬کارەکانیان‭ ‬پاسەوانی‭ ‬سنورەکانی‭ ‬وڵاتی‭ ‬دەگرتەوە‭. ‬

داوا‭ ‬لە‭ ‬وڵاتەکان‭ ‬کرا‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬سنور،‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬مەترسیەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬هەواڵگری‭ ‬و‭ ‬توندکردنی‭ ‬ڕێساکان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬وڵات،‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬جڵەو‭ ‬بکەن‭. ‬بەشێکی‭ ‬زۆری‭ ‬کۆتایی‭ ‬دیدارەکە‭ ‬پەیوەست‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬هەناردەکردنی‭ ‬کەرەستە‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬جێ‭ ‬مەترسی‭ “‬دوو‭ ‬لایانەی‭ ‬بەکارهێنان‭” ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬و‭ ‬تاوانباران‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردنی‭ ‬چەک‭ ‬بەکاریبهێنن‭.‬

زۆربەی‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬سیمینارەکە‭ ‬ئاشنای‭ ‬مەترسیی‭ ‬کوشندەیی‭ ‬ڤایرۆسەکان‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ماددە‭ ‬بایۆلۆژییانەی‭ ‬ترن‭ ‬ئەگەر‭ ‬بکەونە‭ ‬دەستی‭ ‬کەسانی‭ ‬خراپەوە‭. ‬وەک‭ ‬چۆن‭ ‬د‭. ‬سێرمەت‭ ‬سێزگین‭ ‬لە‭ ‬زانکۆی‭ ‬زانستە‭ ‬تەندروستییەکانی‭ ‬تورکیا‭ ‬لە‭ ‬ئەنقەرە‭ ‬لە‭ ‬دیدارەکەدا‭ ‬ڕایگەیاند‭: “‬دوای‭ ‬کۆڤید‭-‬‭ ‬19،‭ ‬هەڕەشە‭ ‬بایۆلۆژییەکان‭ ‬جێگەی‭ ‬گرنگیی‭ ‬زیاترن‭.”‬

بەڵام‭ ‬تەنانەت‭ ‬ماددە‭ ‬بە‭ ‬ڕواڵەت‭ ‬بێ‭ ‬زیانەکان‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬دامەزرێنراوەکان‭ ‬بۆ‭ ‬جێبەجێکارییە‭ ‬پیشەسازییە‭ ‬ڕۆتینییەکان‭ ‬بەرمەترسین‭ ‬بۆ‭ ‬خراپ‭ ‬بەکارهێنان‭ ‬لەلایەن‭ ‬دەوڵەتە‭ ‬خراپەکار‭ ‬و‭ ‬تیرۆریستەکانەوە‭. ‬لە‭ ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬دۆخەکاندا،‭ ‬ئەو‭ ‬بازرگانیانەی‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬بەرهەمانە‭ ‬بۆ‭ ‬دەرەوەی‭ ‬وڵات‭ ‬دەگوازنەوە،‭ ‬تەنانەت‭ ‬ئاگاداریی‭ ‬ئەوەش‭ ‬نین‭ ‬کە‭ ‬بەشداربوون‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هەڵەیەکی‭ ‬شاراوە‭.‬

هەروەها‭ ‬پەستانی‭ ‬شاوڵی،‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرهەمهێنانی‭ ‬کانزا‭ ‬بەکاردەهێنرێت،‭ ‬ئامرازێکی‭ ‬گرنگە‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردنی‭ ‬نوکی‭ ‬مووشەک‭ ‬یاخود‭ ‬ئامێری‭ ‬جیاکەرەوەی‭ ‬ناوەکیی‭ ‬ئەتۆمی‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە،‭ ‬تۆزی‭ ‬ئەلەمنیۆم،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕوپۆش‭ ‬و‭ ‬بۆیاخدا‭ ‬سودی‭ ‬لێوەردەگیرێت،‭ ‬دەتوانرێت‭ ‬بگۆڕدرێت‭ ‬بۆ‭ ‬ماددەی‭ ‬پاڵنەری‭ ‬موشەکی‭.‬

بۆ‭ ‬تیشک‭ ‬خستنە‭ ‬سەر‭ ‬سەختیی‭ ‬وەستاندنی‭ ‬هەناردەکردنی‭ ‬زیانبەخش،‭ ‬دەرکەوت‭ ‬کە‭ ‬پاشماوەی‭ ‬مووشەکێکی‭ ‬کۆریای‭ ‬باکوور‭ ‬کە‭ ‬کەوتە‭ ‬ناو‭ ‬زەریای‭ ‬هێمنەوە،‭ ‬پێکهاتەی‭ ‬بەرهەمهێنراو‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬یەکێتیی‭ ‬ئەوروپای‭ ‬تێدایە‭. ‬هەردوو‭ ‬حکومەتەکە‭ ‬هەوڵیان‭ ‬دابوو‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬تەکنەلۆژیایە‭ ‬لە‭ ‬دەستی‭ ‬پیۆنگیانگ‭ ‬بپارێزن‭.‬

چیرۆکەکانی‭ ‬سەرکەوتن

نزیکەی‭ ‬هەموو‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬1540ـی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬پلانی‭ ‬کارکردنی‭ ‬نیشتمانیان‭ ‬مۆرکرد،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2004‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬وەستاندنی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬مادەی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬پەسەندکرا‭. ‬تەنانەت‭ ‬هەندێکیان،‭ ‬وەکو‭ ‬تاجاکستان،‭ ‬هەنگاوی‭ ‬زیاتریان‭ ‬ناوە‭ ‬بە‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬پۆلی‭ ‬سەربازی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭.‬

میرسەیدزادە‭ ‬دووپاتی‭ ‬کردەوە‭ ‬کە‭ ‬هەموو‭ ‬بنکە‭ ‬سنورییە‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬وڵات‭ ‬ئامێری‭ ‬پێوەری‭ ‬تیشکدانەوەیان‭ ‬تێدایە‭. ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬2022،‭ ‬تاجاکستان‭ ‬فەرمانگەی‭ ‬لقی‭ ‬باکوری‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬دەزگای‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەلامەتی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمیی‭ ‬کردەوە‭. ‬ئەم‭ ‬فەرمانگەیە‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬بە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬یاسا‭ ‬دەکات‭. ‬دەزگاکە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬پلانەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬کردنەوەی‭ ‬لقی‭ ‬فەرمانگەی‭ ‬هاوشێوە‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬سنوری‭ ‬باشوی‭ ‬وڵات‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەنغانستان‭ ‬ڕاگەیاند‭.‬

تەنانەت‭ ‬بە‭ ‬ویستێکی‭ ‬بەهێزەوە،‭ ‬تاجیکییەکان‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬لێکۆڵینەوەی‭ ‬زانستیی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬لە‭ ‬دەشەنبێ‭ ‬بەڕێوەدەبەن‭ ‬کە‭ ‬ئومێدەوارن‭ ‬ببێتە‭ ‬پێشەنگ‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭. ‬وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬ڕاهێنانەکە،‭ ‬تاجاکستان‭ ‬ئامانجیەتی‭ ‬کتێبخانەیەکی‭ ‬کۆکراوەی‭ ‬لێکۆڵینەوەی‭ ‬زانستیی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬بۆ‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬و‭ ‬تۆمارکردنی‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬جوگرافی‭ ‬ماددە‭ ‬پیتێنراوەکان‭ ‬بکاتەوە‭.‬

‭”‬ئێمە‭ ‬هیوادارین‭ ‬ئەمە‭ ‬خزمەتی‭ ‬پێویستییەکانی‭ ‬هەموو‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بکات،‭” ‬میرسەیدزادە‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬زانستییەکان‭ ‬و‭ ‬ناوەندی‭ ‬ڕاهێنانەکە‭ ‬ئەمەی‭ ‬ڕاگەیاند‭. ‬

هەروەها‭ ‬دەکرێت‭ ‬بەڕیوەبردنی‭ ‬توندی‭ ‬سنور‭ ‬ببێتە‭ ‬بەربەست‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬مەبەستی‭ ‬زیانگەیاندنی‭ ‬تاوانباران‭ ‬و‭ ‬تیرۆریستان‭.‬

عەمید‭ ‬ئەمین‭ ‬ئەلقاعی‭ ‬لوبنان‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بەوە‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬بەشێکی‭ ‬زۆری‭ ‬سنورە‭ ‬گوندنشین‭ ‬و‭ ‬شاخاوییەکانی‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سوریادا‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬چەکە‭ ‬تیشکی‭ ‬و‭ ‬کیمیاییەکان‭ ‬بە‭ ‬هەستەوەرەکان‭ ‬ئامێربەند‭ ‬کراون‭ ‬و‭ ‬سەربازی‭ ‬ڕاهێنراو‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕێوەبردنیان‭ ‬دەجوڵێنێت‭.‬

کاتێک‭ ‬دێتە‭ ‬سەر‭ ‬بابەتی‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬ماددەی‭ ‬ئەتۆمی،‭ ‬پێویستە‭ ‬دەستنیشانکەرەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬ڕادار‭ ‬و‭ ‬ئامێری‭ ‬گەیجەر‭ (‬Geiger‭) ‬جێگیر‭ ‬بکرێن‭ ‬لە‭ ‬دەروازە‭ ‬ستراتیژییەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬بەندەرەکان‭ ‬و‭ ‬گۆڕەپانی‭ ‬هێڵەکانی‭ ‬شەمەندەفەر،‭ ‬ئامادەبوویەکی‭ ‬تری‭ ‬دیدارەکە‭ ‬ئەمەی‭ ‬ڕاگەیاند‭. ‬بەرگریەکی‭ “‬فرە‭ ‬چین‭ ‬و‭ ‬پێشبینی‭ ‬نەکروا‭” ‬باشترین‭ ‬ڕێگەیە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬لایەنە‭ ‬ناحەزەکان‭. ‬

جێسی‭ ‬مونۆز،‭ ‬جێگری‭ ‬سەرۆکی‭ ‬یەکەی‭ ‬چاودێریی‭ ‬سنووری‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬دڵنیایی‭ ‬دەدات‭ ‬لە‭ ‬کاریگەریی‭ ‬دیوار‭ ‬و‭ ‬پەرژینەکان‭ ‬لە‭ ‬سنووردارکردنی‭ ‬پەڕینەوە‭. ‬هەندێکجار‭ ‬تیرۆرستان‭ ‬کۆمەڵەی‭ ‬بازرگانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬بەکرێ‭ ‬دەگرن‭ ‬بۆ‭ ‬سود‭ ‬وەررگرتن‭ ‬لە‭ ‬تۆڕەکانی‭ ‬کۆمەڵەکە‭ ‬و‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬کارکردنیان،‭ ‬ئەو‭ ‬ئەمەی‭ ‬ڕاگەیاند،‭ ‬کە‭ ‬بەربەستە‭ ‬جێگیرەکان‭ ‬بە‭ ‬ڕێژەی‭ ‬90%‭ ‬کاریگەرن‭ ‬لە‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬جوڵەکانی‭ ‬پەڕینەوەی‭ ‬سنور‭.‬

سەربازانی ئەردەن و ئەمریکا لە ماوەی ڕاهێنانەکەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی چەکی کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکی و ئەتۆمی مەشقی کرداریی پاقژکردنەوە ئەنجام دەدەن. پسپۆڕ تیمۆسی هۆس/ سوپای ئەمریکا

شوێنهەڵگرتنی‭ ‬گواستنەوە

زۆرجار‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ،‭ ‬شوینهەڵگرتن‭ ‬و‭ ‬شوێنکەوتنی‭ ‬جوڵە‭ ‬ئاڵۆزەکانی‭ ‬باری‭ ‬جیهانیی‭ ‬بۆ‭ ‬ئاشکراکردنی‭ ‬بەکارهێنەرێکی‭ ‬بەدخوو‭ ‬لەخۆدەگرێت‭.‬

دۆسیەی‭ ‬مونیر‭ ‬ئەلئدریسی‭ ‬شێوەکراوە‭. ‬تیمێکی‭ ‬سوپای‭ ‬بەڕیتانی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بەسڕە،‭ ‬عێراق‭ ‬جێگیر‭ ‬کراون،‭ ‬پێکهاتەکانی‭ ‬دروستکردنی‭ ‬بۆمبیان،‭ ‬بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬تەختە‭ ‬نەخشە‭ ‬ئەلیکترۆنی،‭ ‬لە‭ ‬حەشارگەکانی‭ ‬تیرۆرستاندا‭ ‬دۆزیەوە‭ ‬و‭ ‬کەرەستەکانیان‭ ‬گواستەوە‭ ‬بۆ‭ ‬بەڕیتانیای‭ ‬مەزن‭.‬

بەرپرسانی‭ ‬بەریتانیا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کەرتی‭ ‬تایبەتدا‭ ‬کاریان‭ ‬کردوو‭ ‬و‭ ‬زانیان‭ ‬کە‭ ‬ئەلئدریسی،‭ ‬هاوڵاتییەکی‭ ‬بەریتانی‭ ‬بە‭ ‬ڕەچەڵەک‭ ‬لیبی‭ ‬کە‭ ‬پێشینەی‭ ‬تاوانکاریی‭ ‬هەیە،‭ ‬تەختە‭ ‬نەخشە‭ ‬ئەلیکترۆنییەکانی‭ ‬کڕیووە‭. ‬

لە‭ ‬بری‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬ئەلئدریسی‭ ‬دەستگیر‭ ‬بکەن،‭ ‬حکومەتی‭ ‬بەڕیتانیا‭ ‬ئەم‭ ‬جارەیان‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پێدا‭ ‬لەرێگەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬کۆمپانیایەکی‭ ‬جیهانی‭ ‬بەناوبانگی‭ ‬گواستتەوە‭ ‬تەختە‭ ‬نەخشەی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬زیاتر‭ ‬بگوازێتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ئیماڕات‭. ‬لە‭ ‬ئیماڕاتەوە،‭ ‬بارەکە‭ ‬بۆ‭ ‬عێراق‭ ‬ڕەوانەکرا‭.‬

پلانی‭ ‬نهێنی‭ ‬بۆ‭ ‬ئاشکراکردنی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬ئەلئدریسی‭ ‬لە‭ ‬دروستکردنی‭ ‬بۆمبی‭ ‬تیرۆریستیدا‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێوان‭ ‬دەسەڵاتدارانی‭ ‬بەریتانیا،‭ ‬ئیمارات،‭ ‬عێراق،‭ ‬ئەڵمانیا‭ ‬و‭ ‬ئازەربایجان‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬لە‭ ‬ساتێکی‭ ‬پێشوەختدا،‭ ‬پۆلیس‭ ‬شوێنهەڵگری‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬بە‭ ‬پاکەتەکەوە‭ ‬لکاند‭ ‬کە‭ ‬بە‭ “‬گەیەنەری‭ ‬جڵەوکراو‭” ‬ناسراوە‭.‬

بۆ‭ ‬هاوکاریکردن‭ ‬لە‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬هاوشێوەکانی‭ ‬ئەلئدریسی،‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬گومرگی‭ ‬جیهانی‭ ‬کتێبێکی‭ ‬ڕێبەریی‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬وڵاتان‭ ‬لە‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬بازرگانی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬لەسەر‭ ‬هەناردەکردنی‭ ‬بەرهەمەکانی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬دوو‭ ‬لایەنی‭ ‬بڵاودەکاتەوە‭. ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬بەڕێوەبردنانە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێکخستنی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬لە‭ ‬دەرکردنی‭ ‬یاسای‭ ‬نیشتمانییەوە‭ ‬دەست‭ ‬پێدەکات،‭ ‬لەوانەش‭ ‬غەرامە‭ ‬و‭ ‬سزا‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬کەس،‭ ‬کۆمپانیا‭ ‬و‭ ‬تاقیگەی‭ ‬توێژینەوانەی‭ ‬کە‭ ‬یاساکان‭ ‬پێشێل‭ ‬دەکەن‭. ‬

بەرەوپێشچوونەکان‭ ‬هێواش‭ ‬بوون‭. ‬کاتێک‭ ‬دێتە‭ ‬سەر‭ ‬باسی‭ ‬لە‭ ‬قەدەغەکردنی‭ ‬هەناردەکردنی‭ ‬ماددە‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬کیمیاییەکان،‭ ‬ئەو‭ ‬ماددانەی‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬بڕی‭ ‬کەم‭ ‬دەتوانن‭ ‬زۆرترین‭ ‬زیان‭ ‬بگەیەنن،‭ ‬ئەوا‭ ‬نزیکەی‭ ‬95%ـی‭ ‬وڵاتان‭ ‬هیچ‭ ‬یاسایەکیان‭ ‬بۆ‭ ‬قەدەغەکردنی‭ ‬هەناردەکردنیان‭ ‬نییە‭. 

Comments are closed.