Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      توندکردنی بەڕێوەبردنی سنوور

      April 23, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » هاوبەشیی هێزی دەریایی ئەردەن و ئەمریکا
    تایبتمەندیەکان

    هاوبەشیی هێزی دەریایی ئەردەن و ئەمریکا

    UnipathBy UnipathJanuary 25, 2024Updated:January 26, 202404 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬

    نزیکی هاوبەشیی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬و‭ ‬ئەردەنی‭ ‬کە‭ ‬هەردوولا‭ ‬لە‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬ئامادەکارییدا‭ ‬بەیەک‭ ‬دەگەیەنێت‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬ئەزموونی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریاریی‭ ‬ئەمریکایە‭ ‬لە‭ ‬فەزای‭ ‬دەریایی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬وە‭ ‬بوونی‭ ‬کەشتیگەلیی‭ ‬پێنجەمـی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬متمانەیەی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬بە‭ ‬هێزی‭ ‬دەیایی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بەخشراوە‭ ‬بوونە‭ ‬هۆی‭ ‬پێدانی‭ ‬فەرماندەییکردنی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬یەکخراوی‭ ‬151‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانوونی‭ ‬دووەمی‭ ‬2021‭ ‬هەتا‭ ‬مانگی‭ ‬نیسانی‭ ‬2022‭.‬

    ئەم‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازیی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬دەریایی‭ ‬بەردەوامەوە‭ ‬دروستکرا‭. ‬مەشقی‭ ‬سەرەکی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەمانەدا‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬ساڵانەی‭ ‬بەرگریکاریی‭ ‬هەمیشەیی‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬هاوتا‭ ‬ئەمریکییەکانیان‭ ‬لە‭ ‬پلاندانان،‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردن‭ ‬ئەزموونەکانیان‭ ‬ئاڵوگۆڕدەکەن‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬یەکخستنی‭ ‬بنەما‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬لە‭ ‬زاڵبوون‭ ‬بەسەر‭ ‬ئاڵنگاریی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئێستا‭ ‬و‭ ‬داهاتوو‭ ‬کاردەکەن‭. ‬ئامانجەکە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬تواناکانی‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬هیزە‭ ‬دەریاییە‭ ‬پیشەییەکان‭ ‬کە‭ ‬بتوانن‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬کاریگەرانە‭ ‬ئەو‭ ‬ئەرکانە‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدەن‭ ‬کە‭ ‬پێیان‭ ‬سپێردراوە‭. ‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬26ـی‭ ‬مانگی‭ ‬شوبات‭ ‬هەتا‭ ‬14ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاری‭ ‬2023‭ ‬هاوشان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کەشتیگەلی‭ ‬پێنجەمی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬و‭ ‬43‭ ‬وڵاتی‭ ‬تر‭ ‬و‭ ‬15‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬بازرگانی‭ ‬و‭ ‬ناسەربازییەکان‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتیدا‭ (‬IMX 23‭) ‬کرد‭. ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەردەن‭ ‬سەرکردایەتیکردنی‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬مەشقەکەی‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوردا‭ ‬گرتە‭ ‬ئەستۆ،‭ ‬کە‭ ‬ناوی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬لێنرا‭.‬

    لە میانی IMX 23ـدا درۆنێکی دەریایی خرایە کار. هێزە چەکدارەکانی ئەردەن

    ئامانجەکانی‭ ‬IMX 23‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬سیستەمە‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینەکان‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تەکتیکییەکان‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭ ‬دەدات،‭ ‬بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬بۆ‭ ‬هاوکاریکردنی‭ ‬تیمەکانی‭ ‬پەلاماردان،‭ ‬سواربوون،‭ ‬گەڕان‭ ‬و‭ ‬دەستبەسەرداگرتن‭ (‬VBSS‭). ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئەوان‭ ‬بە‭ ‬جەختکردنە‭ ‬سەر‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬درۆنی‭ ‬ژێر‭ ‬ئاوی‭ ‬بە‭ ‬سەرپەرشتی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئوردنی‭ ‬بۆ‭ ‬سیستەمی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشین‭ (‬J-ROC‭) ‬کە‭ ‬بەم‭ ‬دواییە‭ ‬کرایەوە،‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬یەکخستنی‭ ‬چەمکە‭ ‬سەربازییە‭ ‬دەریاییە‭ ‬جیاوازەکان‭ ‬و‭ ‬سیستەمی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬دەریاییەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەشداربوو‭ ‬دەدەن‭. ‬پاشان‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬59ـی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬عەقید‭ ‬مایکڵ‭ ‬بڕاسەر‭ ‬و‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬عەقید‭ ‬هیشام‭ ‬ئەلجەڕاحی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئامادەی‭ ‬ڕێوڕەسمی‭ ‬کردنەوەی‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬بوون‭. ‬ناوەندەکە‭ ‬بە‭ ‬ئامێرەکانی‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬زیرەکی‭ ‬دەستکردی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬بۆ‭ ‬سیستەمەکانی‭ ‬درۆنی‭ ‬دەریایی‭ ‬تایبەتمەندکراوە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬شوێنهەڵگرتنی‭ ‬هاتوچۆی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدات،‭ ‬پێشبینی‭ ‬کەشوهەوا‭ ‬دەکات،‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬داتا‭ ‬و‭ ‬زانیاری‭ ‬زۆر‭ ‬دروست‭ ‬کۆدەکاتەوە‭ ‬و‭ ‬بەکاردەهێنێت‭.‬

    وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬هەوڵەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬توانای‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬IMX 23،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانە‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬ئەردەندا‭ ‬ژمارەیەک‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬دەریایی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬بە‭ ‬ئەنجام‭ ‬گەیاند‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقانە‭ ‬چەندین‭ ‬تەوەرەی‭ ‬لەخۆگرتبوون،‭ ‬لەوانە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬درۆنی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینی‭ ‬سەر‭ ‬ڕووی‭ ‬ئاو،‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬بێ‭ ‬فڕۆکەوانی‭ ‬بێ‭ ‬تەل،‭ ‬درۆنە‭ ‬ژێر‭ ‬ئاوییە‭ ‬لە‭ ‬دوورەوە‭ ‬کارپێکراوەکان‭ (‬ROV‭) ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬J-ROC‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانە‭ ‬بەڕێوەدەبران،‭ ‬ئەمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬شێوازەکانی‭ ‬گەڕان‭ ‬و‭ ‬ڕزگارکردن،‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬مەلەکردنی‭ ‬ژێر‭ ‬ئاو،‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬دژە‭ ‬چەتەی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬بەندەر‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیمی‭ ‬VBSS‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬ئەنجامدران‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬قوربانییەکانی‭ ‬شەڕی‭ ‬تەکتیکی،‭ ‬ئاڵوگۆڕکردنی‭ ‬ئەزموونەکانی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬کەشتییە‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬درۆنە‭ ‬هاوچەرخەکان‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬تیمەکانی‭ ‬VBSS‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دەستەی‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬

    مەلەوانانی ژێر دەریایی سەربازیی ئەردەنی و ئەمریکی لە میانی بەرگریکاری هەمیشەیی 23 لە عەقەبە، ئەردەن، ڕاهێنانی لە ناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی ئەنجام دەدەن.
    فەرماندەیی ناوەندیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا

    چالاکییەکانی‭ ‬ڕۆژی‭ ‬کۆتایی‭ ‬IMX‭ ‬مانۆڕێکی‭ ‬تەکتیکی‭ ‬دەریایی‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬ئەردەندا‭ ‬لە‭ ‬خۆگرتبوو،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ناوچەی‭ ‬سەربازیی‭ ‬باشور‭ ‬عەمید‭ ‬ئەلزەبون‭ ‬و‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانە‭ ‬ئەلجەراح‭ ‬ئامادەبوون‭. ‬سەربازەکان‭ ‬بە‭ ‬ھەماھەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬بەرپەرچی‭ ‬هێرشی‭ ‬نیمایشکراویان‭ ‬دایەوە‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینی‭ ‬پوچەڵکردنەوەی‭ ‬مین،‭ ‬هەوڵی‭ ‬دژە‭ ‬چەتەی‭ ‬دەریایی،‭ ‬پشکنینی‭ ‬VBSSـی‭ ‬کەشتی،‭ ‬کشاندنەوەی‭ ‬پزیشکی‭ ‬دەریایییان‭ ‬ئەنجام‭ ‬دا،‭ ‬ئەمەش‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬مەشقەکەدا‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬ئاست‭ ‬بەرزی‭ ‬پیشەیی‭ ‬بوو‭.‬

    هاوبەشیی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بە‭ ‬شێوازێک‭ ‬کە‭ ‬بەندە‭ ‬لەسەر‭ ‬هاوچەرخکردن‭ ‬و‭ ‬پێشکەوتنی‭ ‬بەردەوام‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬بوارەکاندا،‭ ‬بەهێزکراو‭ ‬بە‭ ‬مەشقی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬دەریایی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵتی،‭ ‬لە‭ ‬بەرەوپیشچوونە‭ ‬جێگیرەکەی‭ ‬بەردەوام‭ ‬دەبێت‭. ‬هەرە‭ ‬گرنگترینی‭ ‬ئەمانە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ئامادەبوونی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییە‭ ‬یەکخراوەکان،‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬34‭ ‬وڵات‭ ‬کە‭ ‬بنکەکەی‭ ‬لە‭ ‬بەحرەینە،‭ ‬بەرەنگاری‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬دەبێتەوە‭. ‬کاراییەکەی،‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬ئامێرییەوە‭ ‬بەڵکو‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬هێزی‭ ‬مرۆییشەوە‭ ‬لە‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬سیاسەتی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬نێودەوڵەتیدا‭ ‬بەشداریکردووە،‭ ‬کە‭ ‬ئامانجی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬دەریاییە‭ ‬نوێبووەوەکانە‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬ئاستی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬وە‭ ‬هاوبەشییەکی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬و‭ ‬دۆستایەتییەکی‭ ‬تایبەتی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردووە‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleبەرپاکردنی ئاشتی لە ڕێگەی چەسپاندنی باشتری یاسا
    Next Article ئۆپەراسیۆنی شکاندنی بەربەستەکان

    Related Posts

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.