هاوبەشیی هێزی دەریایی ئەردەن و ئەمریکا

ئاسایش لە دەریای سوردا سود لە ڕاهێنانی فرەنەتەوەیی سەرکەوتوو دەبینێت

هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬

نزیکی هاوبەشیی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬و‭ ‬ئەردەنی‭ ‬کە‭ ‬هەردوولا‭ ‬لە‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬ئامادەکارییدا‭ ‬بەیەک‭ ‬دەگەیەنێت‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬ئەزموونی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریاریی‭ ‬ئەمریکایە‭ ‬لە‭ ‬فەزای‭ ‬دەریایی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬وە‭ ‬بوونی‭ ‬کەشتیگەلیی‭ ‬پێنجەمـی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬متمانەیەی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬بە‭ ‬هێزی‭ ‬دەیایی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بەخشراوە‭ ‬بوونە‭ ‬هۆی‭ ‬پێدانی‭ ‬فەرماندەییکردنی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬یەکخراوی‭ ‬151‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانوونی‭ ‬دووەمی‭ ‬2021‭ ‬هەتا‭ ‬مانگی‭ ‬نیسانی‭ ‬2022‭.‬

ئەم‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازیی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬دەریایی‭ ‬بەردەوامەوە‭ ‬دروستکرا‭. ‬مەشقی‭ ‬سەرەکی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەمانەدا‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬ساڵانەی‭ ‬بەرگریکاریی‭ ‬هەمیشەیی‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬هاوتا‭ ‬ئەمریکییەکانیان‭ ‬لە‭ ‬پلاندانان،‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردن‭ ‬ئەزموونەکانیان‭ ‬ئاڵوگۆڕدەکەن‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬یەکخستنی‭ ‬بنەما‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬لە‭ ‬زاڵبوون‭ ‬بەسەر‭ ‬ئاڵنگاریی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئێستا‭ ‬و‭ ‬داهاتوو‭ ‬کاردەکەن‭. ‬ئامانجەکە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬تواناکانی‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬هیزە‭ ‬دەریاییە‭ ‬پیشەییەکان‭ ‬کە‭ ‬بتوانن‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬کاریگەرانە‭ ‬ئەو‭ ‬ئەرکانە‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدەن‭ ‬کە‭ ‬پێیان‭ ‬سپێردراوە‭. ‬

بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬26ـی‭ ‬مانگی‭ ‬شوبات‭ ‬هەتا‭ ‬14ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاری‭ ‬2023‭ ‬هاوشان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کەشتیگەلی‭ ‬پێنجەمی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬و‭ ‬43‭ ‬وڵاتی‭ ‬تر‭ ‬و‭ ‬15‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬بازرگانی‭ ‬و‭ ‬ناسەربازییەکان‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬دەریایی‭ ‬نێودەوڵەتیدا‭ (‬IMX 23‭) ‬کرد‭. ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەردەن‭ ‬سەرکردایەتیکردنی‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬مەشقەکەی‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوردا‭ ‬گرتە‭ ‬ئەستۆ،‭ ‬کە‭ ‬ناوی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬لێنرا‭.‬

لە میانی IMX 23ـدا درۆنێکی دەریایی خرایە کار. هێزە چەکدارەکانی ئەردەن

ئامانجەکانی‭ ‬IMX 23‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬سیستەمە‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینەکان‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تەکتیکییەکان‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭ ‬دەدات،‭ ‬بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬بۆ‭ ‬هاوکاریکردنی‭ ‬تیمەکانی‭ ‬پەلاماردان،‭ ‬سواربوون،‭ ‬گەڕان‭ ‬و‭ ‬دەستبەسەرداگرتن‭ (‬VBSS‭). ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئەوان‭ ‬بە‭ ‬جەختکردنە‭ ‬سەر‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬درۆنی‭ ‬ژێر‭ ‬ئاوی‭ ‬بە‭ ‬سەرپەرشتی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئوردنی‭ ‬بۆ‭ ‬سیستەمی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشین‭ (‬J-ROC‭) ‬کە‭ ‬بەم‭ ‬دواییە‭ ‬کرایەوە،‭ ‬گرنگی‭ ‬بە‭ ‬یەکخستنی‭ ‬چەمکە‭ ‬سەربازییە‭ ‬دەریاییە‭ ‬جیاوازەکان‭ ‬و‭ ‬سیستەمی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬دەریاییەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەشداربوو‭ ‬دەدەن‭. ‬پاشان‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬59ـی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬عەقید‭ ‬مایکڵ‭ ‬بڕاسەر‭ ‬و‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬عەقید‭ ‬هیشام‭ ‬ئەلجەڕاحی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئامادەی‭ ‬ڕێوڕەسمی‭ ‬کردنەوەی‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬بوون‭. ‬ناوەندەکە‭ ‬بە‭ ‬ئامێرەکانی‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬زیرەکی‭ ‬دەستکردی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬بۆ‭ ‬سیستەمەکانی‭ ‬درۆنی‭ ‬دەریایی‭ ‬تایبەتمەندکراوە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬شوێنهەڵگرتنی‭ ‬هاتوچۆی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدات،‭ ‬پێشبینی‭ ‬کەشوهەوا‭ ‬دەکات،‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬داتا‭ ‬و‭ ‬زانیاری‭ ‬زۆر‭ ‬دروست‭ ‬کۆدەکاتەوە‭ ‬و‭ ‬بەکاردەهێنێت‭.‬

وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬هەوڵەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬توانای‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬IMX 23،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانە‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬ئەردەندا‭ ‬ژمارەیەک‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬دەریایی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬بە‭ ‬ئەنجام‭ ‬گەیاند‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقانە‭ ‬چەندین‭ ‬تەوەرەی‭ ‬لەخۆگرتبوون،‭ ‬لەوانە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬درۆنی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینی‭ ‬سەر‭ ‬ڕووی‭ ‬ئاو،‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬بێ‭ ‬فڕۆکەوانی‭ ‬بێ‭ ‬تەل،‭ ‬درۆنە‭ ‬ژێر‭ ‬ئاوییە‭ ‬لە‭ ‬دوورەوە‭ ‬کارپێکراوەکان‭ (‬ROV‭) ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬J-ROC‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانە‭ ‬بەڕێوەدەبران،‭ ‬ئەمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬شێوازەکانی‭ ‬گەڕان‭ ‬و‭ ‬ڕزگارکردن،‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬مەلەکردنی‭ ‬ژێر‭ ‬ئاو،‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬دژە‭ ‬چەتەی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬بەندەر‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیمی‭ ‬VBSS‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬ئەنجامدران‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬قوربانییەکانی‭ ‬شەڕی‭ ‬تەکتیکی،‭ ‬ئاڵوگۆڕکردنی‭ ‬ئەزموونەکانی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬کەشتییە‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬درۆنە‭ ‬هاوچەرخەکان‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬تیمەکانی‭ ‬VBSS‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دەستەی‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬

مەلەوانانی ژێر دەریایی سەربازیی ئەردەنی و ئەمریکی لە میانی بەرگریکاری هەمیشەیی 23 لە عەقەبە، ئەردەن، ڕاهێنانی لە ناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی ئەنجام دەدەن.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا

چالاکییەکانی‭ ‬ڕۆژی‭ ‬کۆتایی‭ ‬IMX‭ ‬مانۆڕێکی‭ ‬تەکتیکی‭ ‬دەریایی‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬ناوچە‭ ‬ئاوییەکانی‭ ‬ئەردەندا‭ ‬لە‭ ‬خۆگرتبوو،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ناوچەی‭ ‬سەربازیی‭ ‬باشور‭ ‬عەمید‭ ‬ئەلزەبون‭ ‬و‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانە‭ ‬ئەلجەراح‭ ‬ئامادەبوون‭. ‬سەربازەکان‭ ‬بە‭ ‬ھەماھەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬بەرپەرچی‭ ‬هێرشی‭ ‬نیمایشکراویان‭ ‬دایەوە‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینی‭ ‬پوچەڵکردنەوەی‭ ‬مین،‭ ‬هەوڵی‭ ‬دژە‭ ‬چەتەی‭ ‬دەریایی،‭ ‬پشکنینی‭ ‬VBSSـی‭ ‬کەشتی،‭ ‬کشاندنەوەی‭ ‬پزیشکی‭ ‬دەریایییان‭ ‬ئەنجام‭ ‬دا،‭ ‬ئەمەش‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬مەشقەکەدا‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬ئاست‭ ‬بەرزی‭ ‬پیشەیی‭ ‬بوو‭.‬

هاوبەشیی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بە‭ ‬شێوازێک‭ ‬کە‭ ‬بەندە‭ ‬لەسەر‭ ‬هاوچەرخکردن‭ ‬و‭ ‬پێشکەوتنی‭ ‬بەردەوام‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬بوارەکاندا،‭ ‬بەهێزکراو‭ ‬بە‭ ‬مەشقی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬دەریایی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵتی،‭ ‬لە‭ ‬بەرەوپیشچوونە‭ ‬جێگیرەکەی‭ ‬بەردەوام‭ ‬دەبێت‭. ‬هەرە‭ ‬گرنگترینی‭ ‬ئەمانە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ئامادەبوونی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییە‭ ‬یەکخراوەکان،‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬34‭ ‬وڵات‭ ‬کە‭ ‬بنکەکەی‭ ‬لە‭ ‬بەحرەینە،‭ ‬بەرەنگاری‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬دەبێتەوە‭. ‬کاراییەکەی،‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬ئامێرییەوە‭ ‬بەڵکو‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬هێزی‭ ‬مرۆییشەوە‭ ‬لە‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬سیاسەتی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬نێودەوڵەتیدا‭ ‬بەشداریکردووە،‭ ‬کە‭ ‬ئامانجی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬دەریاییە‭ ‬نوێبووەوەکانە‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬ئاستی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬وە‭ ‬هاوبەشییەکی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬و‭ ‬دۆستایەتییەکی‭ ‬تایبەتی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردووە‭. 

Comments are closed.