Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      سەرەکیبوونی ئاسایشی دەریایی

      June 17, 2026

      ڕاهێنان لە سەردەمی ژیریی دەستکرد

      June 16, 2026

      ئەندامێکی سوپای ئەمریکا وەک یەکەم دەرچووی بەرنامەی زمان لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی کازاخستان ستایش دەکرێت

      June 10, 2026

      ڕاگەیاندنی پەیامی یەکڕیزی

      June 5, 2026

      شەمەندەفەر بەرامبەر دەریا: ڕژێمی ئێران بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان و بڵێسەدان بە ناسەقامگیریی ناوچەکە لە هەوڵی بێوچاندایە

      June 4, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      حوسییەکان مەترسی کارەساتی ژینگەیی لە دەریای سووردا دروست دەکەن

      June 8, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      حوسییەکان مەترسی کارەساتی ژینگەیی لە دەریای سووردا دروست دەکەن

      June 8, 2026

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » قەتەڕ پشتیوانی لە سەقامگیریی لوبنان دەکات
    ئاشتی و ئاشتەوایی

    قەتەڕ پشتیوانی لە سەقامگیریی لوبنان دەکات

    UnipathBy UnipathApril 23, 2026Updated:April 24, 202602 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    داننان بە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬بەرچاوی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬لە‭ ‬هێورکردنەوەی‭ ‬گرژییە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیرانی‭ ‬لوبنان‭ ‬نەواف‭ ‬سەلام‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬حوزەیرانی‭ ‬2025،‭ ‬وەک‭ ‬سەرۆکی‭ ‬شاندێکی‭ ‬وەزاری‭ ‬سەردانی‭ ‬دۆحەی‭ ‬کرد‭. ‬

    سەرۆک‭ ‬وەزیر‭ ‬سەلام‭ ‬لەگەڵ‭ ‬خاوەن‭ ‬پایەی‭ ‬شاهانەی‭ ‬میری‭ ‬قەتەڕ‭ ‬شێخ‭ ‬تەمیم‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭ ‬ئال‭ ‬سانیی‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیرانی‭ ‬و‭ ‬وەزیری‭ ‬دەرەوە‭ ‬شێخ‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬عەبدولرەحمان‭ ‬ئال‭ ‬سانی‭ ‬و‭ ‬بەرپرسانی‭ ‬باڵای‭ ‬دیکەی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬کۆبووەوە‭.‬

    کۆبوونەوەکان‭ ‬پرسەکانی‭ ‬بەرژەوەندیی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬ڕێگاکانی‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬دوولایەنی‭ ‬نێوان‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵاتی‭ ‬خستە‭ ‬بەر‭ ‬باس‭.‬

    سەردانەکەی‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیرانی‭ ‬لوبنان‭ ‬دەرفەتێک‭ ‬بۆ‭ ‬دەستپێکردنەوەی‭ ‬پڕۆژەی‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬وەبەرهێنانەکانی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬لە‭ ‬لوبنان،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬لە‭ ‬کەرتە‭ ‬گرنگەکانی‭ ‬وەک‭ ‬وزە،‭ ‬تەندروستی‭ ‬و‭ ‬ژێرخانی‭ ‬ئابووری‭ ‬دەخاتەڕوو‭.‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬گفتوگۆکان‭ ‬ڕێگاکانی‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬و‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬پەروەردەی‭ ‬پیشەییان‭ ‬لەخۆگرت،‭ ‬کە‭ ‬توانای‭ ‬لوبنان‭ ‬بۆ‭ ‬تێپەڕاندنی‭ ‬قەیرانەکان‭ ‬باشتر‭ ‬دەکات‭. ‬بەیروت‭ ‬هیوادارە‭ ‬ئەم‭ ‬سەردانە‭ ‬بۆ‭ ‬نوێکردنەوەی‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬عەرەبی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بۆ‭ ‬لوبنان‭ ‬هەنگاوێک‭ ‬بێت‭ ‬بۆ‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬ناسەقامگیریی‭ ‬ئابووری‭.‬

    قەتەڕ‭ ‬کاریگەریی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬مرۆیی‭ ‬بەرچاوی‭ ‬لە‭ ‬لوبناندا‭ ‬هەیە‭. ‬هەمیشە‭ ‬لەلایەن‭ ‬لایەنە‭ ‬جیاوازەکانی‭ ‬لوبنان‭ ‬ناوبژیوانێکی‭ ‬پێشوازی‭ ‬لێکراو‭ ‬بووە‭ ‬و‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬باڵای‭ ‬گێڕاوە،‭ ‬دیارترینیان‭ ‬لە‭ ‬سەرپەرشتیکردنی‭ ‬ڕێککەوتنی‭ ‬دۆحەی‭ ‬2008،‭ ‬کە‭ ‬ڕێککەوتنێکی‭ ‬دابەشکردنی‭ ‬دەسەڵات‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬لایەنە‭ ‬ڕکابەرەکانی‭ ‬لوبنان‭ ‬کە‭ ‬کۆتایی‭ ‬بە‭ ‬قەیرانێکی‭ ‬سیاسیی‭ ‬18‭ ‬مانگە‭ ‬هێنا‭.‬

    دەوڵەتەکەی‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬ئابوری‭ ‬و‭ ‬مرۆییەوە،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬بەشداریی‭ ‬چالاکانەی‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬گروپی‭ ‬کرداریی‭ ‬کوینتێت‭ (‬میسڕ،‭ ‬فەڕەنسا،‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭) ‬کە‭ ‬دۆخی‭ ‬سیاسی‭ ‬لوبنان‭ ‬چارەسەر‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬هانی‭ ‬چاکسازیی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬ئابووری‭ ‬دەدات،‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬لوبنان‭ ‬دووپاتکردەوە‭.‬

    لوبنان‭ ‬و‭ ‬قەتەڕ‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬بەرەدا‭ ‬پەیوەندییەکی‭ ‬دوولایەنەی‭ ‬بەهێزیان‭ ‬هەیە،‭ ‬وە‭ ‬دۆحەش‭ ‬وەک‭ ‬نموونەیەک‭ ‬بۆ‭ ‬هاودەنگیی‭ ‬عەرەبی‭ ‬کاری‭ ‬کردووە،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬قەیرانە‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬ئابوورییەکان‭ ‬
    لە‭ ‬لوبنان‭.‬

    لە‭ ‬ماوەی‭ ‬شەڕی‭ ‬نێوان‭ ‬ئیسرائیل‭ ‬و‭ ‬حزبوڵڵا‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2024،‭ ‬دۆحە‭ ‬پردێکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬بۆ‭ ‬گەیاندنی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬150‭ ‬تەن‭ ‬یارمەتی‭ ‬پزیشکی‭ ‬و‭ ‬خۆراک‭ ‬بە‭ ‬لوبنان،‭ ‬دروستکرد‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لە‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬توندوتیژی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەمی‭ ‬هەمان‭ ‬ساڵدا‭ ‬بە‭ ‬ڕێککەوتنی‭ ‬ئاگربەست‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬لایەنە‭ ‬شەڕکەرەکاندا‭ ‬دوایی‭ ‬هات،‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬گێڕا‭.‬

    سەرچاوەکان‭: ‬ئەلجەزیرە،‭ ‬ئاژانسی‭ ‬هەواڵی‭ ‬قەتەڕ

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleئیماڕات و ئەمریکا هاوبەشیی سەربازی بەرەوپێش دەبەن
    Next Article مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

    Related Posts

    حوسییەکان مەترسی کارەساتی ژینگەیی لە دەریای سووردا دروست دەکەن

    June 8, 2026

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.