Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پێشکەوتنی جەنگاوەرانی ئاڵتوونی

      August 11, 2026

      پێشکەوتنێک لە هەماهەنگیی ستراتیژی

      August 11, 2026

      بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاڵۆزەکان

      August 11, 2026

      ئاڕاستەکردنی ئاڵۆزییەکانی ئاسایشی ناوچەیی

      August 11, 2026

      هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان

      August 11, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026

      کۆماری قڕغستان هەوڵی بەدەستهێنانی کورسیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات

      August 10, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

      August 10, 2026

      ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

      August 10, 2026

      وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گروپی پەیوەندیی ئەفغانستان پێکدەهێنن

      August 10, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » ئیماڕات و ئەمریکا هاوبەشیی سەربازی بەرەوپێش دەبەن
    ئاشتی و ئاشتەوایی

    ئیماڕات و ئەمریکا هاوبەشیی سەربازی بەرەوپێش دەبەن

    UnipathBy UnipathApril 23, 2026Updated:April 24, 202602 Mins Read
    ئەندامانی پاسەوانیی سەرۆکایەتی ئیماڕات و هێزی دەریایی ئەمریکا لە میانی مەشقکردندا لە کالیفۆرنیا لە ئەمریکا، سەیری هێلیکۆپتەرەکانی UH-1Y ڤینەم و AH-1Zـی ڤایپەر دەکەن. سەربازی یەکەم ڕیکاردۆ ڕامیرێز/ هێزی دەریایی ئەمریکا
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    ئیماڕات‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬و‭ ‬سەربازییە‭ ‬دیارەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬بواردا،‭ ‬لەوانە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر،‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی،‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬بەرگری‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬دەکات‭.‬

    بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬هەماهەنگییە،‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2025ـدا‭ ‬نامەیەکی‭ ‬نیازخوازی‭ (‬LOI‭)‬ـیان‭ ‬بۆ‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬هاوبەشییەکی‭ ‬تۆکمەی‭ ‬گەورەی‭ ‬بەرگری‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬ئیماڕات‭ ‬واژۆ‭ ‬کرد‭. ‬واژۆکەرانی‭ ‬ئەبوزەبی‭ ‬بریتی‭ ‬بوون‭ ‬لە‭ ‬محەمەد‭ ‬موبارەک‭ ‬ئەل‭ ‬مەزروعی،‭ ‬وەزیری‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بۆ‭ ‬کاروباری‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬پیت‭ ‬هێگسێس،‭ ‬وەزیری‭ ‬جەنگی‭ ‬ئەمریکا‭. ‬

    بە‭ ‬مەبەستی‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬نەخشەڕێگایەک‭ ‬کە‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬سەربازی‭ ‬دوولایەنە‭ ‬بەڕێوەببات،‭ ‬نامەی‭ ‬نیازخوازی‭ (‬LOI‭)‬ـەکە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬پابەندبوونێکی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬توانای‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬دەکات‭. ‬

    لە‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬دەستپێشخەرییەکی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬نوێ‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬یەکەی‭ ‬داهێنانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬تەوازون،‭ ‬دامەزراوەیەکی‭ ‬سەربەخۆی‭ ‬حکومەتی‭ ‬ئیماڕاتە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬نزیکەوە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬دەزگا‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬پتەوکردنی‭ ‬بەرگری‭ ‬دەکات،‭ ‬وەک‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬هاوبەشییەکە‭ ‬دەستیپێکرد‭. ‬ئەم‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬هانی‭ ‬توێژینەوە‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬هاوبەش،‭ ‬داهێنان‭ ‬و‭ ‬وەبەرهێنان‭ ‬لە‭ ‬پیشەسازییەکانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵاتدا‭ ‬دەدات‭.‬

    هەروەها‭ ‬ئیماڕات‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬بەرنامەی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬ویلایەتیی‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬کردووە،‭ ‬کە‭ ‬یەکەکانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬لە‭ ‬ویلایەتە‭ ‬جیاوازەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تر‭ ‬کۆدەکاتەوە‭. ‬ئیماڕات‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬تەکساس‭ ‬یەکخراوە‭.‬

    کۆکردنەوەکە‭ “‬پاڵپشتیی‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬هاوچەرخکردنی‭ ‬سەربازی‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬مووشەکیی‭ ‬یەکگرتوو،‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی،‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬کارەسات‭ ‬و‭ ‬پلاندانانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬بەرز‭ ‬دەکاتەوە،“‭ ‬وەزارەتی‭ ‬جەنگی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

    جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬وەزارەتی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2025ـدا‭ ‬بە‭ ‬بڕی‭ ‬1.5‭ ‬ملیار‭ ‬دۆلار‭ ‬فرۆشتنی‭ ‬ئامرازی‭ ‬سەربازیی‭ ‬پەسەند‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬هێلیکۆپتەری‭ ‬چینهۆکی‭ ‬جۆری‭ ‬CH-47F‭ ‬و‭ ‬پێکهاتەکانی‭ ‬و‭ ‬پارچەی‭ ‬یەدەگی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬F-16‭ ‬لەلایەن‭ ‬ئیماڕاتەوە‭ ‬لەخۆدەگرێت‭.‬

    ئەم‭ ‬پەسەندکردنە‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ئەمریکایە‭ ‬کە‭ ‬تیشک‭ ‬دەخاتە‭ ‬لەسەر‭ ‬هاوپەیمانە‭ ‬ستراتیژییەکانی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬و‭ ‬ئەمەیش‭ ‬هاوکاتە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬ئاسایشییەکان،‭ ‬دیارترینیان‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬ئێران،‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬و‭ ‬ناڕاستەوخۆ‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬بەکرێگراوی‭ ‬ناوچەییەوە‭. ‬

    بە‭ ‬سەرنجدان‭ ‬بە‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬گرژییەکانی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬دوایین‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬ئەبوزەبی‭ ‬و‭ ‬واشنتۆن‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەرچاو‭ ‬زیادیان‭ ‬کردووە‭. ‬ئەبوزەبی‭ ‬شانبەشانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬سەربازیدا‭ ‬وەک‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬داعش‭ ‬بەشداریی‭ ‬کردووە،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬میوانداریی‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬دامەزراوە‭ ‬سەربازییە‭ ‬ستراتیژییەکان‭ ‬دەکات‭.‬

    هاوبەشیی‭ ‬بەهێزی‭ ‬دەیان‭ ‬ساڵە‭ ‬و‭ ‬متمانەی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬نێوان‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬گەیشتە‭ ‬لوتکە‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلوولی‭ ‬2024ـدا‭ ‬ئیماڕاتی‭ ‬وەک‭ ‬هاوبەشێکی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬بەرگری‭ ‬دەستنیشان‭ ‬کرد،‭ ‬ئەمەش‭ ‬بۆ‭ ‬هاوبەشیکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬کەرتی‭ ‬بەرگریدا‭ ‬دەرفەتی‭ ‬بێهاوتای‭ ‬بە‭ ‬ئەبوزەبی‭ ‬بەخشی‭.‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleلوتکەی ئاسیای ناوەڕاست و یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی هەماهەنگیی قووڵتر دەدات
    Next Article قەتەڕ پشتیوانی لە سەقامگیریی لوبنان دەکات

    Related Posts

    پەیامی سەرەکیی سەرۆك

    August 11, 2026

    کوەیت مەشقی سەربازیی چردەکاتەوە

    August 10, 2026

    ھاوبەشیی قەتەڕ و ئەمریکا دەگاتە ئاستی نوێ

    August 10, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت | بەرگی 14 بەهاری 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.