داکۆکیکارێکی سەرسەخت بۆ ئاشتی و سەقامگیری، شانشینی بەحرەین وەک بەشێک لە هەوڵێکی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی وڵاتانی هاوبیر بۆ برەودان بە ئاسایش، گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەوڵیدا هاوبەشیی خۆی لەگەڵ بەڕیتانیا قووڵتر بکات.
شێخ عەبدوڵڵا بن ڕەشید ئال خەلیفە، باڵیۆزی بەحرەین لە ئەمریکا؛ مۆرا نامداری نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک؛ و لوسی فێرگسۆن، جێگری سەرۆکی ئەرکیی بەڕیتانیا بە وەکالەت لە ئەمریکا، لە مانگی حوزەیرانی 2025ـدا لە واشنتۆن، بە بۆنەی پەیوەندیکردنی بەڕیتانیا بە ڕێککەوتنی یەکگرتنی گشتگیر و خۆشگوزەرانیی ئاسایشی گشتگیر (C-SIPA)، ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد.
”ئەمریکا، شانشینی بەحرەین و بەڕیتانیا خۆشحاڵن بە پەیوەندیکردنی بەڕیتانیا بە ڕێککەوتنی یەکگرتنی گشتگیر و خۆشگوزەرانیی ئاسایشی گشتگیرەوە، چوارچێوەیەکی کارە کە پەرەپێدانی یەکخستنی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهێزکردنی خۆپاراستنی هاوبەش لە بەرامبەر هەڕەشە دەرەکییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایش، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانج،“ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند.
لایەنەکان بەنیازن بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگیی ستراتیژی بەگوێرەی ئامانجەکانی ڕێککەوتنی یەکگرتنی گشتگیر و خۆشگوزەرانیی ئاسایشی گشتگیر (C-SIPA) لە برەودان بە سەقامگیری، داهێنانی تەکنەلۆژی، خۆشگوزەرانی و هاوبەشیی ئابووری و ئاسایشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، گروپی کار دابمەزرێنن.
شێخ عەبدوڵڵا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی یەکگرتنی گشتگیر و خۆشگوزەرانیی ئاسایشی گشتگیر (C-SIPA) بناغەی بنیاتنانی چوارچێوەیەکی گشتگیر بۆ یەکخستنی ئاسایشی و خۆشگوزەرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت. ڕوانگە و ڕێنماییەکانی خاوەن شکۆ شا حەمەد بن عیسا ئەلخەلیفەی بەحرەین و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانییە بۆ وڵاتان و گەلانی ناوچەکە و بە درێژایی جیهان بەرجەستە دەکات، شێخ ئاماژەی پێدا.
پەیوەندیی نێوان بەحرەین و بەڕیتانیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1861، کاتێک دوورگەی کەنداوی عەرەبی پەیمانی ئاشتی و دۆستایەتی هەمیشەیی لەگەڵ بەڕیتانیا واژۆ کرد. بەحرەین لە ساڵی 1971 سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام لەگەڵ بەریتانیا، بەتایبەتی لە کاروباری هێزی دەریایی دا هاوبەشییەکی بەهێزی پاراستووە.
سەرچاوەکان: دەزگای هەواڵی بەحرەین، alayam.com، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
