قەتەڕ لەڕێگەی چەند ڕێکەوتنێکەوە کە لەنێوان بارزان هۆڵدینگزی قەتەڕی و کۆمپانیا پێشەنگەکانی بەرگریی تورکیا واژۆ کرابوو، هاوبەشیی بەرگریی خۆی لەگەڵ تورکیادا قووڵتر کردەوە.
پێنج ڕێککەوتنە هەماهەنگییەکە بریتی بوون لە سەکۆی دەریایی، بەرهەمهێنانی تەقەمەنی، ئەندازیاری سیستەم و ئاڵوگۆڕیکردنی تەکنەلۆژیا، ئەمەش پێگەی تورکیای وەک هاوبەشێکی پیشەسازیی درێژخایەن لە پلانەکانی هاوچەرخکردنی بەرگریی قەتەڕ دەچەسپێنێت.
هەردوو وڵات لە پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرگریی دەریایی دۆحە لە سەرەتای ساڵی 2026ـدا گرێبەستەکانیان مۆر کرد.
کۆمەڵەی کەشتیسازیی تورکی تایس (TAIS) و بارزان هۆڵدینگز ڕێککەوتنێکی یەک ملیار دۆلارییان واژۆکرد کە کڕینی دوو کەشتی جەنگیی قەبارە مامناوەندیی جۆری ئیستف دەگرێتەوە. ڕێککەوتنێکی پێشووی قەتەڕ بۆ کڕینی دوو کەشتیی 50 مەتریی هێرشبەری خێرا بە ڕادەستکردنی یەکەم کەشتی لە مانگی تشرینی دووەم 2025ـدا گەیشتە لوتکە.
پڕچەککراو بە چەکی جەنگیی سەر ڕووی ئاو، ئاسمانی و ناهاوسەنگ، کەشتییە هێرشبەرە خێراکان بۆ پاسەوانیکردن لە ناوچە ئاوییەکان، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە چەتەی دەریایی، هەواڵگری، چاودێریکردن و گەڕان و ڕزگارکردن دروستکراون.
پەیوەندی نێوان قەتەڕ و تورکیا گەشەی سەندووە. لە ساڵی ،2015 تورکەکان بنکەی سەربازیی تاریق بن زیادیان لە قەتەڕ کردەوە، ئەمەش بوار بە سەربازانی تورکیا دەدات لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەریای سوور، باکوری ئەفریقا و کەنداوی عەرەبیدا بەشداری بکەن.
بە هەمان شێوە قەتەڕ یەکێکە لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی بیانی لە تورکیا . %10ـی پشکەکانی لە بۆرسە ئەستەنبوڵ، ئاڵوگۆڕی یەدەگی تورکیا، بەدەستە. لە ماوەی ناجێگیریی دراوی تورکیادا، قەتەڕ بۆ سەقامگیرکردنی لیرەی تورکی بەڵێنی ملیارەها دۆلاری لە وەبەرهێنان دا.
سەرچاوەکان: Aljazeera.com ،bairdmaritime.com defensenews.com ،globaldefensecorp.com
