لە ژێر سەرپەرشتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیماڕات، 19ـمین خولی پێشانگای ئاسمانیی دوبەی پێگەی خۆی وەک یەکێک لە پێشانگە پێشەنگەکانی فڕۆکەوانیی جیهان پشتڕاستکردەوە.
ئامادەبووانی نمایشە ئاسمانییە پێنج ڕۆژییەکە لە مانگی تشرینی دووەمی 2025، 200,000 کەسی تێپەڕاند. ژمارەی بەشداربووانی پێشانگای کەرتی یشەسازیی فڕۆکەوانی، ئاسمانی و بەرگری گەیشتە 1,500 بەشداربوو لە 115 وڵاتەوە.
کەسانی زۆر گرنگ لە سەرانسەری جیهانەوە کە نوێنەرایەتیی هێڵە ئاسمانییەکان، بەرهەمهێنەرانی سەربازی، دابینکەران و دامەزراوە حکومییەکان دەکەن، بە هەمان شێوە ڕێژەیەکی بەرفراوان لە شارەزایانی گشتی و فڕۆکەوانی، بۆ بەشداریکردن لەم نمایشە ئاسمانییە ئاست بەرزە جیهانییە ڕوویان لە دوبەی کرد.
هێزی ئاسمانیی ئیماڕات یەکێک لە باشترین نمایشە ئاسمانییەکانی لە پێشانگای ئاسمانی دوبەی 2025ـدا پێشکەش کرد. نمایشەکە بە پێکهاتەیەکی مەزن، لەگەڵ هێلیکۆپتەر، فڕۆکەی پەروانەدار و فڕۆکەی مەدەنی و سەربازی، دەستی پێکرد.
تیمێکی ئەمریکا، کە تیشکیان خستە سەر پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ناوچەیی، نمایشێکی ئاسمانییان ئەنجامدا کە تێیدا فڕۆکەیەکی ستراتۆفۆرترێسی B-52، فڕۆکەی جۆری F-35 Lightning II، فڕۆکەی جەنگیی فاڵکۆنی F-16 و فڕۆکەی پاسەوانیی دەریایی P-8 Poseidon بەشدارییان کرد.
”ئامادەبوونمان لە دوبەی زۆر زیاترە لە نمایشێکی ئاسمانی،” فەریق دێریک فرانس، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی ئاسمانی ڕایگەیاند. “ئێمە بە ئاشکرا پیشەیی بوون، و مەشقکردن و کوشندەیی خۆمان لەسەر شانۆیەکی جیهانی نمایش دەکەین. ئەو پەیامەی ئێمە دەینێرین ڕوونە: ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە. ئێمە، لەگەڵ هاوبەشەکانمان پابەندین بە سەقامگیریی ناوچەکە، وە پڕ چەک، ڕاهێنراو و ئامادەین بۆ بەردەوامیدان بە سەقامگیری و بەهێزکردنی ئاسایش.”
نمایشی ئاسمانیی دوبەی کە دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هەر گەڕێکدا بەرەوپێش دەچێت. پێشانگای ئاسمانیی ساڵی 2025، پێشوازی لە 449 بەشداربووی تازە کرد، وە ژمارەی وڵاتانی بەشداربوو بە بەراورد بە پێشانگای ئاسمانیی 2023 بە ڕێژەی زیاتر لە 15 وڵات زیادی کرد.
سەرچاوەکان: پێشانگای ئاسمانیی دوبەی، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، sdarabia.com
