Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن

      April 23, 2026

      سعودیە هەماهەنگیی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا فراوانتر دەکات

      April 23, 2026

      بەنزینکردن بە ئاگردا

      April 21, 2026

      پشتیوانیی چین بۆ بەرنامەی چەکی ڕژێمی ئێران دەبێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی

      April 14, 2026

      مێژوویەک لە هەماهەنگی

      April 13, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      ئەمریکا و ئۆزبەکستان پابەندبوونیان بە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست دووپاتکردەوە

      December 31, 2025

      قەتەڕ بەشداریی مەشقی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەکات

      December 31, 2025

      کوەیت هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ بەهێز دەکات

      December 31, 2025

      ئەفسەرێکی باڵای بەحرەین لە کۆلێژی سەربازیی ئەمریکا ڕێزی لێنرا

      December 31, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      بنیاتنانی هێزێکی دەریایی پیشەیی

      December 31, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home»ئاشتی و ئاشتەوایی»سعودیە هەماهەنگیی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا فراوانتر دەکات
    ئاشتی و ئاشتەوایی

    سعودیە هەماهەنگیی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا فراوانتر دەکات

    سەردانێکی سەرۆک وەزیرانی سعودیە بۆ ئەمریکا بەڵێنی کڕینی فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت
    UnipathBy UnipathApril 23, 202603 Mins Read
    تانکێکی سعودیە لە میانی گەڕێکی مەشقکردن لە ناوەندی مەشقی نیشتمانیی ئەمریکا لە فۆرت ئێروین، کالیفۆرنیا، لە تشرینی دووەمی 2025، گولە تانکی ڕاستەقینە دەتەقێنێت. عەریفی دەستە دێڤۆن جۆنز/سوپای ئەمریکا
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    سعودیە پێگەی‭ ‬وەک‭ ‬هاوپەیمانێکی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ناتۆ‭ ‬بەدەستهێناوە،‭ ‬پێگەیەک‭ ‬کە‭ ‬دەستڕاگەیشتنی‭ ‬سعودییەکان‭ ‬بە‭ ‬ئامێرە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئاسانتر‭ ‬دەکات‭.‬

    ڕاگەیاندنەکە‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬سەردانێکی‭ ‬خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬شازادەی‭ ‬جێنشین‭ ‬و‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیرانی‭ ‬سعودیە‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬سەلمان‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەمی‭ ‬2025‭ ‬بۆ‭ ‬واشنتۆن‭ ‬دی‭ ‬سی‭ ‬بڵاوکرایەوە‭. ‬دیارترین‭ ‬بەشی‭ ‬گەشتەکە‭ ‬بریتیی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬کۆبوونەوەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دۆناڵد‭ ‬ترەمپی‭ ‬سەرۆکی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬کە‭ ‬ستایشی‭ ‬ڕێککەوتنە‭ ‬ستراتیژییە‭ ‬نوێیەکەی‭ ‬نێوان‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵاتی‭ ‬کرد‭.‬

    سهاوپەیمانییەکی‭ ‬بەهێزتر‭ ‬و‭ ‬بەتواناتر‭ ‬بەرژەوەندییەکانی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬بەرەوپێش‭ ‬دەبات،‭ ‬وە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬خزمەت‭ ‬بە‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬باڵای‭ ‬ئاشتی‭ ‬دەکات‭.‬ز‭ ‬دۆناڵد‭ ‬ترەمپ‭ ‬لە‭ ‬ئێوارەخوانێکدا‭ ‬لە‭ ‬کۆشکی‭ ‬سپی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬شازادە‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬سەلمان‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    لە‭ ‬میانی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬دیپلۆماسییەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬هەردوو‭ ‬سەرکردەدا،‭ ‬ترەمپ‭ ‬فرۆشتنی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬جەنگیی‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬F-35ـی‭ ‬بە‭ ‬سعودیە‭ ‬ڕاگەیاند‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬سەبارەت‭ ‬بەوەی‭ ‬سعودیە‭ ‬سەدان‭ ‬تانکی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬بکڕێت،‭ ‬گەیشتنە‭ ‬ڕێککەوتن‭. ‬

    شازادە‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬سەلمان‭ ‬ستایشی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬نۆ‭ ‬دەیەییەکەی‭ ‬نێوان‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵاتی‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬هانی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬قووڵتری‭ ‬دا‭.‬

    سئێمە‭ ‬ماوەیەکی‭ ‬زۆرە‭ ‬پێکەوە‭ ‬کاردەکەین،ز‭ ‬شازادەی‭ ‬جێنشین‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. ‬سبەڵام‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬لە‭ ‬مێژووی‭ ‬ئێمەدا‭ ‬ساتەوەختێکی‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە‭.‬ز

    وڵاتانی‭ ‬تر‭ ‬کە‭ ‬پێگەی‭ ‬هاوپەیمانی‭ ‬سەرەکی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ناتۆیان‭ ‬وەرگرتووە‭ ‬بریتین‭ ‬لە‭ ‬بەحرەین،‭ ‬میسڕ،‭ ‬ئەردەن،‭ ‬کوەیت،‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬قەتەڕ‭.‬

    سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە مانگی تشرینی دووەمی 2025 لە واشنتۆن، پێشوازی لە خاوەن پایە شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی سعودیە محەمەد بن سەلمان دەکات. هەماهەنگییە سەربازییەکان، لەوانە کڕینی فڕۆکەی جەنگیی F-35 لە لایەن سعودیەوە، تاوتوێ کرا. گێتی ئیمەیجس

    هەماهەنگیی‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬نێوان‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2025،‭ ‬پێشکەوتنی‭ ‬گەورەی‭ ‬بەخۆیەوە‭ ‬بینی‭. ‬جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬لە‭ ‬ڕاگەیاندنەکانی‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەم،‭ ‬هێزەکانی‭ ‬سعودیە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموزی‭ ‬2025ـدا‭ ‬سیستەمی‭ ‬بەرگریی‭ ‬کۆتای‭ ‬ناوچەی‭ ‬زۆر‭ ‬بەرز‭ (‬THAAD‭)‬ـی‭ ‬دروستکراوی‭ ‬ئەمریکایان‭ ‬چالاک‭ ‬کرد‭. ‬یەکەکان‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬مووشەکی‭ ‬بالیستی‭ ‬بەرگری‭ ‬دەکەن‭.‬

    لە‭ ‬هەمان‭ ‬مانگدا،‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬مەشقێکی‭ ‬دەریایی‭ ‬هاوبەشیان‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ ‬بەرگریکاری‭ ‬دەریایی‭ ‬25‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬شاهانەی‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییەکانی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬کەشتیگەلی‭ ‬پێنجەمی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬بەدرێژایی‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەرەبی‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬جوبەیلی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬سعودیە،‭ ‬مانۆڕێکی‭ ‬هەفتەییان‭ ‬لەسەر‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬کەرەستەی‭ ‬تەقەمەنی،‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬بەرپەرچدانەوەی‭ ‬مین،‭ ‬یەکخستنی‭ ‬سیستەمی‭ ‬بێ‭ ‬کارمەند،‭ ‬شەڕی‭ ‬ناو‭ ‬شار‭ ‬و‭ ‬پاسەوانیی‭ ‬دەریایی‭ ‬هاوبەش‭ ‬ئەنجامدا‭.‬

    ئامانجی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬بریتیی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬یەکخراوی،‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬هاوکاریی‭ ‬نێوان‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬بوو؛‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬توانا‭ ‬بەرگرییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬لە‭ ‬ژینگە‭ ‬دەریاییە‭ ‬گرنگەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬ناجێگیر؛‭ ‬وە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬کاریگەریی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭.‬

    بۆ‭ ‬هەنگاونان‭ ‬شانبەشانی‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬ژینگەی‭ ‬سەنگەر،‭ ‬بەرگریکاری‭ ‬دەریایی‭ ‬25‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬مەشقی‭ ‬مەیدانی،‭ ‬شەڕی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬جەنگی‭ ‬دژە‭ ‬ژێردەریایی‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬پێکهێنانی‭ ‬هیزی‭ ‬دەریایی‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬

    سئەم‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬چالاکییە‭ ‬داینامیکییە‭ ‬سەربازی‭ ‬بۆ‭ ‬سەربازیانە‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬هاوبەشمان‭ ‬بۆ‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬ناوچەیی،‭ ‬ئامادەیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬و‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬بەرگریی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬نێوان‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬شانشینی‭ ‬سعودیە‭ ‬دەکەنەوە‭.‬ز‭ ‬دەیڤ‭ ‬ئیستبێرن،‭ ‬وتەبێژی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بە‭ ‬تۆڕی‭ ‬ئەل‭ ‬عەرەبیەی‭ ‬ڕاگەیاند‭. ‬

    ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬سەردانێکی‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬مایکڵ‭ ‬کوڕیڵا،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ئەوکاتەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ (‬CENTCOM‭) ‬بۆ‭ ‬سعودیە‭ ‬ئەنجامدرا،‭ ‬کە‭ ‬لەو‭ ‬میانەدا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬فەیاز‭ ‬بن‭ ‬حەمەد‭ ‬ئەلروەیلی،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬گشتیی‭ ‬سعودیە‭ ‬کۆبووەوە‭. ‬وەک‭ ‬پێزانینی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬پشتیوانییەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بۆ‭ ‬بەرگریی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬سعودیە،‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬ئەلروەیلی‭ ‬بۆ‭ ‬پشکنینی‭ ‬سیستەمی‭ ‬بەرگریی‭ ‬کۆتای‭ ‬ناوچەی‭ ‬زۆر‭ ‬بەرز‭ (‬THAAD‭) ‬یاوەریی‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬کوڕیڵا‭ ‬کرد‭. ‬

    سعودیە‭ ‬بە‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬140‭ ‬ملیار‭ ‬دۆلار‭ ‬گرێبەستی‭ ‬کارا،‭ ‬گەورەترین‭ ‬کڕیاری‭ ‬کاڵای‭ ‬سەربازیی‭ ‬بیانی‭ ‬ئەمریکایە‭. ‬کڕینەکانی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬F-35‭ ‬و‭ ‬تانکەکان‭ ‬ئەو‭ ‬بڕە‭ ‬گشتییە‭ ‬زیاد‭ ‬دەکات‭.  ‬‭ ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleپارێزەری بەندەرەکان
    Next Article پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن

    Related Posts

    پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن

    April 23, 2026

    پارێزەری بەندەرەکان

    April 23, 2026

    بەنزینکردن بە ئاگردا

    April 21, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.