سعودیە پێگەی وەک هاوپەیمانێکی سەرەکیی ئەمریکا لە دەرەوەی ناتۆ بەدەستهێناوە، پێگەیەک کە دەستڕاگەیشتنی سعودییەکان بە ئامێرە سەربازییەکانی ئەمریکا و فراوانکردنی مەشق و هەماهەنگیی ئاسایشی ئاسانتر دەکات.
ڕاگەیاندنەکە لە میانی سەردانێکی خاوەن پایە شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی سعودیە محەمەد بن سەلمان لە مانگی تشرینی دووەمی 2025 بۆ واشنتۆن دی سی بڵاوکرایەوە. دیارترین بەشی گەشتەکە بریتیی بوو لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کە ستایشی ڕێککەوتنە ستراتیژییە نوێیەکەی نێوان هەردوو وڵاتی کرد.
سهاوپەیمانییەکی بەهێزتر و بەتواناتر بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بەرەوپێش دەبات، وە بە هەمان شێوە خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای ئاشتی دەکات.ز دۆناڵد ترەمپ لە ئێوارەخوانێکدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمان ڕایگەیاند.
لە میانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو سەرکردەدا، ترەمپ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی F-35ـی بە سعودیە ڕاگەیاند. بە هەمان شێوە هەردوو وڵات سەبارەت بەوەی سعودیە سەدان تانکی ئەمریکی بکڕێت، گەیشتنە ڕێککەوتن.
شازادە محەمەد بن سەلمان ستایشی پەیوەندییە نۆ دەیەییەکەی نێوان هەردوو وڵاتی کرد و هانی پەیوەندیی قووڵتری دا.
سئێمە ماوەیەکی زۆرە پێکەوە کاردەکەین،ز شازادەی جێنشین سەبارەت بە ئەمریکا ئاماژەی پێدا. سبەڵام ئەمڕۆ لە مێژووی ئێمەدا ساتەوەختێکی زۆر گرنگە.ز
وڵاتانی تر کە پێگەی هاوپەیمانی سەرەکی دەرەوەی ناتۆیان وەرگرتووە بریتین لە بەحرەین، میسڕ، ئەردەن، کوەیت، پاکستان و قەتەڕ.

هەماهەنگیی ئاسایشیی نێوان سعودیە و ئەمریکا لە ساڵی 2025، پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینی. جگە لەوەش، لە ڕاگەیاندنەکانی مانگی تشرینی دووەم، هێزەکانی سعودیە لە مانگی تەمموزی 2025ـدا سیستەمی بەرگریی کۆتای ناوچەی زۆر بەرز (THAAD)ـی دروستکراوی ئەمریکایان چالاک کرد. یەکەکان لە بەرامبەر هەڕەشەکانی مووشەکی بالیستی بەرگری دەکەن.
لە هەمان مانگدا، سعودیە و ئەمریکا مەشقێکی دەریایی هاوبەشیان بە ناوی بەرگریکاری دەریایی 25 ئەنجامدا. هێزی دەریایی شاهانەی سعودیە و فەرماندەیی ناوەندی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا، کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا، بەدرێژایی کەنداوی عەرەبی لە شاری جوبەیلی ڕۆژهەڵاتی سعودیە، مانۆڕێکی هەفتەییان لەسەر لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی، ئۆپەراسیۆنەکانی بەرپەرچدانەوەی مین، یەکخستنی سیستەمی بێ کارمەند، شەڕی ناو شار و پاسەوانیی دەریایی هاوبەش ئەنجامدا.
ئامانجی مەشقەکە بریتیی بوو لە بەرزکردنەوەی یەکخراوی، هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێزی دەریایی هەردوو وڵات بوو؛ گەشەپێدانی توانا بەرگرییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان لە ژینگە دەریاییە گرنگەکان لە ناوچەیەکی ناجێگیر؛ وە بەهێزکردنی کاریگەریی ئۆپەراسیۆنی.
بۆ هەنگاونان شانبەشانی پەرەسەندنی ژینگەی سەنگەر، بەرگریکاری دەریایی 25 بە هەمان شێوە مەشقی مەیدانی، شەڕی دەریایی و ئاسمانی، جەنگی دژە ژێردەریایی و ئۆپەراسیۆنەکانی پێکهێنانی هیزی دەریایی لەخۆگرتبوو.
سئەم مەشق و چالاکییە داینامیکییە سەربازی بۆ سەربازیانە جەخت لەسەر پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ سەقامگیریی ناوچەیی، ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی و هاوبەشیی بەرگریی بەردەوامی نێوان ئەمریکا و شانشینی سعودیە دەکەنەوە.ز دەیڤ ئیستبێرن، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بە تۆڕی ئەل عەرەبیەی ڕاگەیاند.
ئەم مەشقە لە دوای سەردانێکی فەریقی یەکەم مایکڵ کوڕیڵا، فەرماندەی ئەوکاتەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) بۆ سعودیە ئەنجامدرا، کە لەو میانەدا لەگەڵ فەریقی یەکەم فەیاز بن حەمەد ئەلروەیلی، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتیی سعودیە کۆبووەوە. وەک پێزانینی بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ بەرگریی ئاسمانیی سعودیە، فەریقی یەکەم ئەلروەیلی بۆ پشکنینی سیستەمی بەرگریی کۆتای ناوچەی زۆر بەرز (THAAD) یاوەریی فەریقی یەکەم کوڕیڵا کرد.
سعودیە بە زیاتر لە 140 ملیار دۆلار گرێبەستی کارا، گەورەترین کڕیاری کاڵای سەربازیی بیانی ئەمریکایە. کڕینەکانی فڕۆکەی F-35 و تانکەکان ئەو بڕە گشتییە زیاد دەکات.
