Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      توندکردنی بەڕێوەبردنی سنوور

      April 23, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » چاودێریکردنی پۆلیس
    ئاشتی و ئاشتەوایی

    چاودێریکردنی پۆلیس

    فەریق عاتف ئەل سودانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقBy فەریق عاتف ئەل سودانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقApril 23, 2026Updated:April 24, 2026010 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لە دوای‭ ‬2003،‭ ‬عێراق‭ ‬بەهۆی‭ ‬چەندین‭ ‬هۆکارەوە‭ ‬سووڕێکی‭ ‬خوێناوی‭ ‬توندوتیژیی‭ ‬بەخۆیەوە‭ ‬بینی،‭ ‬هەرە‭ ‬دیارترینیان‭ ‬بریتیی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬پێکهێنانی‭ ‬بەپەلەی‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬لەکاتێکدا‭ ‬عێراق‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬هێرشی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬دڕندانە‭ ‬و‭ ‬توندوتیژی‭ ‬تیرەگەری‭ ‬دەبووەوە‭. ‬شەقامەکانی‭ ‬پایتەخت‭ ‬پڕ‭ ‬بوون‭ ‬لە‭ ‬تەرمی‭ ‬نەناسراو‭ ‬و‭ ‬جەنگێکی‭ ‬ڕاگەیاندنیی‭ ‬بەدخوازانە‭ ‬گومانی‭ ‬لەنێوان‭ ‬هاووڵاتیان‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بڵاوکردەوە‭. ‬هەر‭ ‬لەبەر‭ ‬ئەمەش‭ ‬دڵنیاییدان‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬لە‭ ‬دزەکردن‭ ‬پارێزراون‭ ‬و‭ ‬پشتڕاستکردنەوەی‭ ‬دڵسۆزی‭ ‬کارمەندەکانیان‭ ‬پێویست‭ ‬بوو‭. ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬بە‭ ‬سەرکەوتوویی‭ ‬ئەم‭ ‬قۆناغە‭ ‬گرنگەی‭ ‬تێپەڕڕاند‭ ‬و‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬نموونەیەک‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دیکەی‭ ‬ناوچەکە‭.‬

    کۆمیسیۆنی‭ ‬پشکنینی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬بەهۆی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕۆڵە‭ ‬کارایەی‭ ‬لە‭ ‬چاودێریکردن،‭ ‬هەڵسەنگاندن‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬بەردەوامدا‭ ‬دەیگێڕێت،‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬دەزگایەکی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬ناو‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭. ‬کۆمیسیۆنەکە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کاری‭ ‬مەیدانی،‭ ‬پشکنین‭ ‬و‭ ‬هەوڵە‭ ‬بەردەوامەکانیەوە‭ ‬توانای‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬هاندانی‭ ‬چاکسازیی‭ ‬دامەزراوەیی‭ ‬و‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬خزمەتگوزاری،‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬گەندەڵی‭ ‬و‭ ‬باشترکردنی‭ ‬ئاستی‭ ‬خزمەتگوزارییە‭ ‬پێشکەشکراوەکان‭ ‬بە‭ ‬هاوڵاتیان‭ ‬سەلماندووە‭.‬

    یونیپاس‭ ‬لەگەڵ‭ ‬فەریق‭ ‬عاتف‭ ‬ئەل‭ ‬سودانی،‭ ‬سەرۆک‭ ‬دەسەڵات‭ ‬کۆبووەوە،‭ ‬کە‭ ‬باسی‭ ‬لە‭ ‬دەستکەوتەکانی‭ ‬بەشەکەی،‭ ‬ئەو‭ ‬ئاڵنگارییانەی‭ ‬کە‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬دەبنەوە‭ ‬و‭ ‬پلانەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬باشترکردنی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬کارمەندانی‭ ‬وەزارەتەکە‭ ‬کرد‭.‬

    یونیپاس‭:‬‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬دوو‭ ‬دەیەی‭ ‬ڕابردوودا،‭ ‬حاڵەتی‭ ‬گەندەڵی‭ ‬و‭ ‬بەرتیلوەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬چەند‭ ‬بەشێکی‭ ‬ناو‭ ‬وەزارەتدا‭ ‬سەریهەڵداوە‭. ‬چۆن‭ ‬ئەمانەتان‭ ‬بەڕێوەبرد؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬دەبێت‭ ‬ئەوەمان‭ ‬لەیادبێت‭ ‬کە‭ ‬داڕشتنەوەی‭ ‬خێرا‭ ‬و‭ ‬سەرلێشێواوانەی‭ ‬سەرجەم‭ ‬بەشەکانی‭ ‬وەزارەت،‭ ‬بەبێ‭ ‬پەیڕەوکردنی‭ ‬ڕێکارە‭ ‬سەرەتاییەکان،‭ ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬دەستوەردانی‭ ‬لایەنە‭ ‬کاریگەرەکان‭ ‬لە‭ ‬پرۆسەی‭ ‬دامەزراندندا،‭ ‬بوونە‭ ‬هۆی‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬کەسانی‭ ‬ناکارامە‭ ‬و‭ ‬کەسانێکی‭ ‬تر‭ ‬کە‭ ‬دڵسۆزیی‭ ‬دژبەیەکیان‭ ‬هەبوو‭. ‬ئەمەش‭ ‬وایکرد‭ ‬ماوەی‭ ‬نێوان‭ ‬ساڵانی‭ ‬2004‭ ‬بۆ‭ ‬2007‭ ‬ببێتە‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬سەختترین‭ ‬ئەو‭ ‬ماوەیانەی‭ ‬کە‭ ‬وەزارەتەکە‭ ‬ئەزموونی‭ ‬کردبێت‭. ‬سەرەڕای‭ ‬ئەوەش‭ ‬بە‭ ‬پیشەیی‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬متمانە‭ ‬بەخۆبوون‭ ‬توانیمان‭ ‬ڕێڕەو‭ ‬ڕاست‭ ‬بکەینەوە‭ ‬و‭ ‬دەزگا‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬پەیوەست‭ ‬بە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬لەو‭ ‬پەیوەندی‭ ‬و‭ ‬وەفادارییاانەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دەوڵەتدا‭ ‬ناکۆکن‭ ‬پاک‭ ‬بکەینەوە‭. ‬وەزارەتەکە‭ ‬لە‭ ‬شێوەی‭ ‬گەندەڵیی‭ ‬ئیداریدا‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬ئاڵنگارییەکی‭ ‬گەورە‭ ‬دەبێتەوە،‭ ‬بێگومان‭ ‬ئەمەش‭ ‬ئاڵنگارییەکە‭ ‬کە‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬هەموو‭ ‬وڵاتان‭ ‬دەبێتەوە‭. ‬لەڕێگەی‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬لیژنەکانی‭ ‬چاودێری‭ ‬و‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬پشکنینی‭ ‬چاوەڕواننەکراوی‭ ‬زیاتر‭ ‬لەو‭ ‬بەڕێوەبەرایەتییە‭ ‬خزمەتگوزاری‭ ‬و‭ ‬ئاسایشییانەی‭ ‬کە‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬پەیوەندیان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاووڵاتیاندا‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬دۆخی‭ ‬ڕاستەقینەی‭ ‬ئەو‭ ‬بەڕێوەبەرایەتییانە،‭ ‬کەیسەکانی‭ ‬گەندەڵی‭ ‬کەمبوونەتەوە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬کارمەندەکانمان‭ ‬فێری‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬گەندەڵی‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬یاسای‭ ‬توندمان‭ ‬بۆ‭ ‬سزادانی‭ ‬ئەو‭ ‬کەسانەی‭ ‬بەشداری‭ ‬تێدا‭ ‬دەکەن‭ ‬داناوە‭. ‬

    یونیپاس‭: ‬ڕۆڵی‭ ‬ئێوە‭ ‬لە‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬لێکۆڵەر‭ ‬و‭ ‬سزادانی‭ ‬لەو‭ ‬کەسانەی‭ ‬لە‭ ‬بەجێهێنانی‭ ‬ئەرکەکانیان‭ ‬شکست‭ ‬دەهێنن‭ ‬چییە؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬لە‭ ‬کۆمیسیۆنی‭ ‬پشکنین،‭ ‬ئەرکەکانمان‭ ‬پێکدێن‭ ‬لە‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬ئەفسەرانی‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬لیژنە‭ ‬تایبەتمەندەکانی‭ ‬پشکنینی‭ ‬مەیدانی‭ ‬کە‭ ‬پێداچوونەوە‭ ‬بە‭ ‬کەیسە‭ ‬دۆزراوەکان،‭ ‬ڕەوانەکراوەکان‭ ‬و‭ ‬داخراوەکانی‭ ‬گەندەڵیدا‭ ‬دەکەن،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬دڵنیابوون‭ ‬لە‭ ‬پابەندبوون‭ ‬بە‭ ‬ڕێکارە‭ ‬یاساییەکان،‭ ‬ڕێنماییەکان‭ ‬و‭ ‬کۆنترۆڵەکان،‭ ‬وە‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬لێکۆڵینەوەکان‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێن‭. ‬لە‭ ‬ئەگەری‭ ‬پابەندنەبوون،‭ ‬ڕاپۆرتی‭ ‬ورد‭ ‬ئامادە‭ ‬دەکرێت‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێکاری‭ ‬یاسایی‭ ‬ئاڕاستەی‭ ‬لایەنە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬دەکرێت،‭ ‬ئەمەش‭ ‬لێپرسینەوەی‭ ‬کارگێڕی‭ ‬یاخود‭ ‬ڕەوانەکردنی‭ ‬بۆ‭ ‬لیژنەکانی‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬بەدووای‭ ‬خۆیدا‭ ‬دەهێنێت،‭ ‬بەمەش‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬پیشەیی‭ ‬مسۆگەر‭ ‬دەکرێت‭ ‬و‭ ‬ئاستی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداری‭ ‬بەرز‭ ‬دەبێتەوە‭. ‬ئێمە‭ ‬بڕوانامەی‭ ‬ئەو‭ ‬ئەفسەرانە‭ ‬کە‭ ‬بەربرژێر‭ ‬کراون‭ ‬بۆ‭ ‬بەشی‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬یاخود‭ ‬شایستەی‭ ‬پلەبەرزکردنەوەن‭ ‬پشتڕاست‭ ‬دەکەینەوە‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ساڵانە‭ ‬هەڵسەنگاندنێکی‭ ‬گشتگیر‭ ‬بۆ‭ ‬فەرمانبەرانی‭ ‬وەزارەت‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەین‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوون‭ ‬لەوەی‭ ‬هیچ‭ ‬سەرپێچییەک،‭ ‬سکاڵا‭ ‬یاخود‭ ‬سزایەک‭ ‬کە‭ ‬کاریگەری‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەدای‭ ‬کارەکانیان‭ ‬هەبێت،‭ ‬لە‭ ‬دژی‭ ‬ئەوان‭ ‬لەئاردا‭ ‬نییە‭. ‬هەموو‭ ‬ئەفسەر‭ ‬و‭ ‬فەرمانبەران‭ ‬بەپێی‭ ‬ستانداردە‭ ‬پیشەییەکان‭ (‬ڕاپرسیی‭ ‬هەڵسەنگاندن‭) ‬لەلایەن‭ ‬لیژنەکانی‭ ‬پشکنینەوە‭ ‬هەڵدەسەنگێندرێن‭ (‬ڕاپۆرتی‭ ‬پشکنین‭). ‬ئەم‭ ‬هەڵسەنگاندنە‭ ‬بنەمای‭ ‬دامەزراندن‭ ‬و‭ ‬پلە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬کارمەندان‭ ‬پێکدەهێنێت‭.‬

    یونیپاس‭: ‬ڕۆڵی‭ ‬پشکنەری‭ ‬گشتی‭ ‬لە‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬بەڕێوەبەرایەتییەکانی‭ ‬پۆلیس‭ ‬لە‭ ‬پارێزگا‭ ‬جیاوازەکاندا‭ ‬چییە؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬پشکنەر‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پشکنینی‭ ‬مەیدانی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬لیژنە‭ ‬تایبەتمەندەکانەوە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت،‭ ‬چاودێری‭ ‬بەشی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬پارێزگاکان‭ ‬دەکات‭. ‬ئەم‭ ‬لیژنانە‭ ‬پرسەکانی‭ ‬کارگێڕی،‭ ‬مەیدانی‭ ‬و‭ ‬پابەندبوون‭ ‬هەڵدەسەنگێنن،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬چاودێری‭ ‬ئاڵنگارییەکان‭ ‬دەکەن‭ ‬و‭ ‬لەڕووی‭ ‬کارمەند،‭ ‬کەرەستە‭ ‬یاخود‭ ‬ژێرخانەوە‭ ‬پێداویستییەکانی‭ ‬هەر‭ ‬بەڕێوەبەرایەتییەک‭ ‬هەڵدەسەنگێنن‭. ‬پاشان‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬پشتیوانییەی‭ ‬کە‭ ‬پێویستە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬کاریگەر،‭ ‬پێشنیارەکانمان‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬دەسەڵاتە‭ ‬باڵاکان‭ ‬دەکرێت‭. ‬هەروەها‭ ‬پشکنین‭ ‬و‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬سکاڵایانەی‭ ‬لەلایەن‭ ‬هاووڵاتییان‭ ‬یاخود‭ ‬لایەنە‭ ‬پەیوەندیدارەکانەوە‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکرێن،‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەین‭. ‬من‭ ‬دەمەوێت‭ ‬سوپاس‭ ‬و‭ ‬پێزانینی‭ ‬خۆم‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬هاوڵاتیانە‭ ‬دەرببڕم‭ ‬کە‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬ڕاپۆرتکردنی‭ ‬کەمتەرخەمی‭ ‬یاخود‭ ‬گەندەڵی‭ ‬لە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ،‭ ‬ئەرکی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬خۆیان‭ ‬بەجێدەهێنن‭. ‬ئێمە‭ ‬سکاڵاکان‭ ‬بە‭ ‬جددی‭ ‬وەردەگرین،‭ ‬نووسینگەی‭ ‬وەزیری‭ ‬ناوخۆش‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬تایبەت‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬بابەتە‭ ‬دەکات‭. ‬

    یونیپاس‭: ‬هەنگاوەکانی‭ ‬پرۆسەی‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬لە‭ ‬سەرەتاوە‭ ‬تا‭ ‬کۆتایی‭ ‬باس‭ ‬بکە‭.‬

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬کاتێک‭ ‬سکاڵایەکمان‭ ‬پێدەگات،‭ ‬پێداچوونەوەی‭ ‬بۆ‭ ‬دەکەین‭ ‬و‭ ‬ڕەوانەی‭ ‬لیژنەیەکی‭ ‬لێکۆڵینەوەی‭ ‬تایبەتمەندی‭ ‬دەکەین‭. ‬لێدوان‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬لایەنەکان‭ ‬وەردەگیرێت،‭ ‬وە‭ ‬بەڵگەی‭ ‬کارگێڕیش‭ ‬کۆدەکرێتەوە‭. ‬دوای‭ ‬تەواوبوونی‭ ‬لێکۆڵینەوەکە،‭ ‬ڕاسپاردەکان‭ ‬بۆ‭ ‬پەسەندکردن‭ ‬و‭ ‬ڕێکاری‭ ‬گونجاو‭ ‬دەخرێنە‭ ‬بەردەم‭ ‬لیژنە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭. ‬بە‭ ‬پشت‭ ‬بەستن‭ ‬بە‭ ‬بەڵگەکان،‭ ‬دەکرێت‭ ‬ئەنجامی‭ ‬ئەمە‭ ‬سزادان‭ ‬یاخود‭ ‬داخستنی‭ ‬کەیسەکە‭ ‬بێت‭. ‬پاشان‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬شەفافییەت‭ ‬و‭ ‬دادپەروەریی‭ ‬کارگێڕی،‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬بڕیارەکە‭ ‬دەکەین‭. ‬

    یونیپاس‭: ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬عێراقییەکان‭ ‬گلەیی‭ ‬لە‭ ‬مامەڵەی‭ ‬خراپی‭ ‬پۆلیس‭ ‬دەکەن‭. ‬ئایا‭ ‬چ‭ ‬ڕێکارێک‭ ‬دڵنیای‭ ‬دەدات‭ ‬لەوەی‭ ‬ئەفسەرەکان‭ ‬هێزی‭ ‬زۆر‭ ‬بەکارناهێنن‭ ‬یاخود‭ ‬مامەڵەی‭ ‬خراپ‭ ‬لەگەڵ‭ ‬گومانلێکراوەکاندا‭ ‬ناکەن؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬ئەم‭ ‬دیاردەیە‭ ‬سنووردار‭ ‬نییە‭ ‬بە‭ ‬وڵاتێکی‭ ‬دیاریکراو؛‭ ‬بەڵکو‭ ‬پرسی‭ ‬خراپ‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬دەسەڵات‭ ‬کێشەیەکە‭ ‬کاریگەری‭ ‬لەسەر‭ ‬تەواوی‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬هەیە‭. ‬چەندین‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬و‭ ‬کەیس‭ ‬دەریدەخەن‭ ‬کە‭ ‬هۆکاری‭ ‬سەرەکی‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬گەندەڵی‭ ‬یاخود‭ ‬توندڕەویی‭ ‬ئایینی‭ ‬یان‭ ‬نەژادی‭. ‬لە‭ ‬عێراقدا،‭ ‬توانیمان‭ ‬سەردەمی‭ ‬تاریکیی‭ ‬توندوتیژی‭ ‬تیرەگەری‭ ‬تێپەڕێنین‭ ‬و‭ ‬لەم‭ ‬بارەیەوە‭ ‬هیچ‭ ‬پێشێلکارییەکمان‭ ‬تۆمار‭ ‬نەکردووە‭. ‬سەرەڕای‭ ‬ئەوەش،‭ ‬دەکرێت‭ ‬کەیسی‭ ‬سەربەخۆ‭ ‬هەبێت‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬ئەندامانی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬خراپ‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوڵاتیاندا‭ ‬بکەن‭ ‬یاخود‭ ‬تەنانەت‭ ‬پەنا‭ ‬بۆ‭ ‬توندوتیژی‭ ‬جەستەیی‭ ‬ناڕەوا‭ ‬ببەن‭. ‬بێگومان‭ ‬وەزارەت‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬بە‭ ‬هەر‭ ‬سەرپێچییەکی‭ ‬لەو‭ ‬جۆرە،‭ ‬سیاسەتی‭ ‬لێنەبووردنی‭ ‬هەیە‭. ‬وەزارەتەکە‭ ‬بەڕێوەبەرایەتییەکی‭ ‬تایبەت‭ ‬بە‭ ‬مافی‭ ‬مرۆڤی‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬بەرپرسیارە‭ ‬لە‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬پرسە‭. ‬ڕۆڵی‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬کۆمیسیۆنی‭ ‬پشکنین‭ ‬بریتییە‭ ‬چاودێری‭ ‬و‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداری‭ ‬ئەم‭ ‬بەڕێوەبەرایەتییە‭ ‬و‭ ‬دڵنیابوون‭ ‬لە‭ ‬کاریگەرییەکەی‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬سکاڵا‭ ‬لە‭ ‬هاوڵاتیان‭ ‬وەردەگرین‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬لیژنەکانی‭ ‬پشکنینەوە‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوون‭ ‬لەوەی‭ ‬سەرپێچیکاران‭ ‬لێپرسینەوەیان‭ ‬لەگەڵدا‭ ‬دەکرێت‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬کلتوری‭ ‬ڕێزگرتن‭ ‬لە‭ ‬هاوڵاتیان‭ ‬و‭ ‬مافەکانی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬لەنێو‭ ‬دەزگا‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬لێکۆڵینەوەیان‭ ‬لێ‭ ‬دەکەین‭.‬

    یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬ستراتیژی‭ ‬ئێوە‭ ‬چییە‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬بکەن‭ ‬نموونەیەک‭ ‬بۆ‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬تری‭ ‬دەوڵەت؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬ئێمە‭ ‬ڕێگایەکی‭ ‬دوورمان‭ ‬بڕیووە‭ ‬و‭ ‬خاوەنی‭ ‬تۆمارێکین‭ ‬لە‭ ‬دەستکەوت‭ ‬و‭ ‬سەرکەوتنەکان‭. ‬پلاندانانی‭ ‬ورد‭ ‬و‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬ژیرانە‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬10‭ ‬ساڵی‭ ‬ڕابردوودا،‭ ‬کلیلی‭ ‬سەرکەوتنمان‭ ‬بوون‭. ‬ئێمە‭ ‬ئێستا‭ ‬لە‭ ‬سەرجەم‭ ‬بەشەکانی‭ ‬وەزارەتدا‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاستی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداری‭ ‬و‭ ‬ئامادەیی‭ (‬ئاسایش،‭ ‬شەڕ‭ ‬و‭ ‬خزمەتگوزاری‭) ‬تاکەکەسی‭ ‬و‭ ‬دامەزراوەیی‭ ‬دەکەین‭. ‬یەکەکانی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬فیدراڵی‭ ‬ئەزموونێکی‭ ‬بەرچاویان‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬ناو‭ ‬شاردا‭ ‬بەدەستهێناوە،‭ ‬وە‭ ‬ستراتیژی‭ ‬وەزارەتەکە‭ ‬بریتی‭ ‬بووە‭ ‬لە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬تواناکانی‭ ‬شەڕکردن‭ ‬و‭ ‬گرنگیدان‭ ‬بە‭ ‬مەشقی‭ ‬مەیدانی‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ستراتیژییەکەمان‭ ‬بەدواداچوونی‭ ‬توند‭ ‬لە‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ڕاسپاردە‭ ‬پێشینەکان‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬پرسانە‭ (‬لایەنە‭ ‬خراپەکان،‭ ‬بەربەست،‭ ‬ناڕوونی‭ ‬و‭ ‬هەڵسەنگاندنەکان‭)‬ـی‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬پسپۆڕییەکانی‭ ‬کارکردن‭ ‬لەلایەن‭ ‬لیژنەکانی‭ ‬پشکنینەوە‭ ‬دەستنیشانکراون،‭ ‬لەخۆدەگرێت‭. ‬هەروەها‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬پرۆسەی‭ ‬هەڵسەنگاندن‭ ‬و‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬یەکانەداین‭ ‬کە‭ ‬هێشتا‭ ‬هەڵسەنگاندنیان‭ ‬بۆ‭ ‬نەکراوە‭ ‬و‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دروستکردن،‭ ‬ئاوێتەکردن‭ ‬یاخود‭ ‬داخستنی‭ ‬بەشە‭ ‬جیاوازەکاندا‭ ‬بەردەوامین‭ ‬لە‭ ‬نوێکردنەوەی‭ ‬پێوەرەکانی‭ ‬پشکنین‭.‬

    یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬تا‭ ‬چەند‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوتاکانتان‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تر‭ ‬بۆ‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬شارەزایی‭ ‬و‭ ‬باشترکردنی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی،‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوپەیماناندا‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬سنووردارمان‭ ‬هەیە،‭ ‬بەڵام‭ ‬هیوادارین‭ ‬هەماهەنگییەکان‭ ‬زیاتر‭ ‬بکەین‭ ‬تا‭ ‬بواری‭ ‬زیاتر‭ ‬بگرێتەوە‭. ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2003ـوە‭. ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬دۆستەوە‭ ‬ڕاوێژکارمان‭ ‬هەبووە،‭ ‬وە‭ ‬هاوپەیمانییەکە‭ ‬سەرپەرشتی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬ئامێری‭ ‬یەکەکانی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬کردووە‭. ‬ئێمە‭ ‬ئێستا‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬چەتەکانی‭ ‬داعشدا‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬زیاترمان‭ ‬هەیە‭. ‬وەزارەت‭ ‬پسپۆڕی‭ ‬بەرپەرچدانەوەی‭ ‬تەقەمەنی‭ ‬بۆ‭ ‬خولە‭ ‬پێشکەوتووەکان‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ناردووە،‭ ‬هاوکات‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هێزە‭ ‬هاوبەشەکانەوە‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬ڕاگەیاندنیشدا‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬دەکەین‭. ‬سەردانەکەمان‭ ‬بۆ‭ ‬واشنتۆن‭ ‬وەک‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬شاندێکی‭ ‬باڵای‭ ‬حکومەت‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬وانەی‭ ‬پلاندانانی‭ ‬ستراتیژی‭ ‬لە‭ ‬ناەندی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬نزیک‭ ‬و‭ ‬باشووری‭ ‬ئاسیا‭ ‬بۆ‭ ‬توێژینەوە‭ ‬ستراتیژییەکان‭ ‬بەڵگەیە‭ ‬لەسەر‭ ‬پابەندبوونمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭. ‬هەروەها‭ ‬بەڕێوەبەرایەتی‭ ‬هێزە‭ ‬سنووریەکان‭ ‬و‭ ‬کۆمیسیۆنی‭ ‬بەندەرەکان‭ ‬لە‭ ‬نزیکەوە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دراوسێ‭ ‬کار‭ ‬دەکەن‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬گرنگی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬لە‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬ئەزموونەکان،‭ ‬فێربوون‭ ‬لەبارەی‭ ‬باشترین‭ ‬جێبەجێکارییەکانی‭ ‬ڕێکخستن‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدان‭ ‬بە‭ ‬میکانیزمەکانی‭ ‬پشکنین‭ ‬کە‭ ‬ستانداردە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بەرجەستەبکات،‭ ‬هیوادارین‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوتاکانمان‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تری‭ ‬جیهان‭ ‬کاربکەین‭. ‬ئەمەش‭ ‬دەبێتە‭ ‬هۆی‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬زیادکردنی‭ ‬کارایی‭ ‬پشکنەرەکان‭.‬

    یونیپاس‭: ‬چۆن‭ ‬پێداویستییەکانی‭ ‬بەشە‭ ‬جیاوازەکان‭ ‬دەستنیشان‭ ‬دەکرێن‭ ‬و‭ ‬بودجەکانیان‭ ‬تەرخان‭ ‬دەکرێت؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬پشکنینی‭ ‬مەیدانی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬لیژنە‭ ‬تایبەتمەندەکانەوە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت،‭ ‬سەرچاوە‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬ماددییەکان‭ ‬هەڵدەسەنگێنن‭ ‬و‭ ‬هاوکات‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەو‭ ‬ئەرک‭ ‬و‭ ‬کارانەی‭ ‬بە‭ ‬هەر‭ ‬بەشێک‭ ‬سپێردراوە‭ ‬بەراوردیان‭ ‬دەکەن‭. ‬بە‭ ‬پشت‭ ‬بەستن‭ ‬بەم‭ ‬زانیاریانە،‭ ‬پێشنیاری‭ ‬ورد‭ ‬دەخرێتە‭ ‬بەردەم‭ ‬لایەنە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬بەگوێرەی‭ ‬لەپێشینەیی‭ ‬و‭ ‬پێداویستییەکانی‭ ‬ئێستا‭ ‬بڕیار‭ ‬لەسەر‭ ‬خەرجکردنی‭ ‬پارە‭ ‬بدەن،‭ ‬هاوکات‭ ‬دڵنیابن‭ ‬لەوەی‭ ‬پارەکان‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬دادپەروەرانە‭ ‬دابەش‭ ‬دەکرێن‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬کارا‭ ‬بەکاردەهێنرێن‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬داواکاری‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەکانی‭ ‬یەکە‭ ‬و‭ ‬سەرۆک‭ ‬بەشەکان‭ ‬وەردەگرین‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬هەڵسەنگاندن‭ ‬پشکنەر‭ ‬دەنێرین‭. ‬

    یونیپاس‭: ‬چۆن‭ ‬لە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬ئامێر‭ ‬و‭ ‬پێداویستییەکانی‭ ‬وەزارەتدا‭ ‬وردبینی‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬لەلایەن‭ ‬لیژنە‭ ‬تایبەتمەندەکانی‭ ‬پشکنینەوە‭ ‬پشکنین‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێکارەکانی‭ ‬دابینکاریی‭ ‬ئامێر‭ ‬و‭ ‬پێداویستیەکان‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ڕاگەیاندنی‭ ‬داواکاری‭ ‬پێشنیارەکانەوە‭ ‬تا‭ ‬واژۆکردنی‭ ‬گرێبەست‭ ‬و‭ ‬گەیاندن‭ ‬و‭ ‬پشکنینی‭ ‬تەکنیکی،‭ ‬پێداچوونەوە‭ ‬بە‭ ‬تەواوی‭ ‬پرۆسەکەدا‭ ‬دەکەن‭. ‬ئێمە‭ ‬ئەوە‭ ‬پشتڕاست‭ ‬دەکەینەوە‭ ‬کە‭ ‬ئایا‭ ‬گرێبەستەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ستانداردە‭ ‬یاساییەکان‭ ‬و‭ ‬کەرەستەی‭ ‬دابینکراو‭ ‬لەگەڵ‭ ‬تایبەتمەندییە‭ ‬تەکنیکییەکان‭ ‬دەگونجێن،‭ ‬ئەمە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬پشتڕاستکردنەوەی‭ ‬یەکپارچەیی‭ ‬خەرجییەکان‭ ‬و‭ ‬ڕێکارەکانی‭ ‬ژمێریاری‭ ‬بۆ‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬شەفافیەت‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬بەفیڕۆدان‭ ‬و‭ ‬گەندەڵی‭. ‬خەرجییەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬لیژنە‭ ‬تایبەتمەندەکانی‭ ‬پشکنینی‭ ‬داراییەوە‭ ‬وردبینییان‭ ‬بۆ‭ ‬دەکرێت‭. ‬ئەوان‭ ‬ئەوە‭ ‬پشتڕاست‭ ‬دەکەنەوە‭ ‬کە‭ ‬ئایا‭ ‬خەرجییە‭ ‬ڕاستەقینەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەو‭ ‬پلانی‭ ‬داراییەدا‭ ‬دەگونجێت‭ ‬کە‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬وەزارەت‭ ‬کراوە‭ ‬و‭ ‬پەسەندکراوە‭. ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوون‭ ‬لە‭ ‬پابەندبوون‭ ‬بە‭ ‬دابینکاری‭ ‬و‭ ‬بودجە،‭ ‬خەرجییەکان‭ ‬پشتڕاست‭ ‬دەکرێنەوە‭. ‬لە‭ ‬ئەگەری‭ ‬سەرپێچیکردندا،‭ ‬ڕاپۆرتی‭ ‬ورد‭ ‬بۆ‭ ‬گرتنەبەری‭ ‬ڕێوشوێنی‭ ‬یاسایی‭ ‬و‭ ‬کارگێڕی‭ ‬ئامادە‭ ‬دەکرێت‭ ‬و‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬دەسەڵاتە‭ ‬باڵاکان‭ ‬دەکرێت‭.‬

    یونیپاس‭: ‬چۆن‭ ‬کارمەندانی‭ ‬کۆمیسیۆنەکە‭ ‬هەڵدەبژێردرێن،‭ ‬مەشقپێدەکرێن‭ ‬و‭ ‬هەڵدەسەنگێندرێن؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬ئەندامانی‭ ‬کۆمیسیۆنی‭ ‬پشکنین‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬پێوەرە‭ ‬پیشەییەکان‭ ‬کە‭ ‬دەستپاکی،‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬و‭ ‬ئەزموون‭ ‬لەخۆدەگرێت،‭ ‬هەڵدەبژێردرێن‭. ‬بەربژێرەکان‭ ‬خولی‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬و‭ ‬دەرەکی‭ ‬دەخوێنن،‭ ‬و‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬ماوەیی‭ ‬بە‭ ‬پشتبەستن‭ ‬بە‭ ‬کاری‭ ‬مەیدانی،‭ ‬توانای‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ڕێنماییەکان‭ ‬و‭ ‬پیشەیی‭ ‬بوونیان‭ ‬لە‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوانی‭ ‬تردا،‭ ‬ئەدای‭ ‬کردارییان‭ ‬هەڵدەسەنگێندرێت‭.‬

    یونیپاس‭: ‬لەم‭ ‬دواییانەدا‭ ‬عێراق‭ ‬ڕووبەڕووی‭ ‬هێرشی‭ ‬درۆنی‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ژێرخانی‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬ئابووری‭ ‬بووتەوە‭. ‬چۆن‭ ‬کۆمیسیۆنەکە‭ ‬دەتوانێت‭ ‬تواناکانی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬فیدراڵی‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬چەکانە‭ ‬بەرز‭ ‬بکاتەوە؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬ئەم‭ ‬پرسە‭ ‬ئاڵنگارییەکی‭ ‬گەورە‭ ‬بۆ‭ ‬هەموو‭ ‬وڵاتانی‭ ‬جیهان‭ ‬دروست‭ ‬دەکات،‭ ‬ئاڵنگارییەک‭ ‬کە‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬هەوڵی‭ ‬یەکگرتووی‭ ‬هەموو‭ ‬دامەزراوەکانی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬و‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬هەیە‭. ‬پێویستە‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬ئامێرانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬دروستکردنی‭ ‬درۆندا‭ ‬بەکاردەهێنرێن،‭ ‬چاودێریی‭ ‬دەروازە‭ ‬سنوورییەکان‭ ‬بکرێت‭. ‬ڕۆڵی‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬یەکەکانی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬فیدراڵی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ڕاپۆرتی‭ ‬مەیدانی‭ ‬و‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬کەلێنەکان‭ ‬لە‭ ‬ئامێر‭ ‬و‭ ‬مەشقکردن‭. ‬ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬خستنەخوارەوەی‭ ‬درۆن،‭ ‬پێشنیاری‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬ئاگادارکردنەوەی‭ ‬پێشوەختە‭ ‬و‭ ‬لەکارخستن‭ ‬دەکەین‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬لایەنە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬لە‭ ‬وەزارەت،‭ ‬پشتیوانی‭ ‬لە‭ ‬پلانەکانیی‭ ‬مەشقکردن‭ ‬بۆ‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬درۆن‭ ‬دەکەین‭. ‬

    یونیپاس‭: ‬ڕۆڵی‭ ‬ئێوە‭ ‬چییە‭ ‬لە‭ ‬هەماهەنگیکردن‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬پاسەوانی‭ ‬سنوور‭ ‬و‭ ‬دەزگا‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬تر‭ ‬بۆ‭ ‬وەستاندنی‭ ‬قاچاخچێتیی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەری‭ ‬نایاسایی‭ ‬بۆ‭ ‬ناو‭ ‬عێراق؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬سەردانی‭ ‬پشکنین‭ ‬بۆ‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬هێزە‭ ‬سنوورییەکان‭ ‬و‭ ‬بەرێوەبەرایەتی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەین،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬چاودێری‭ ‬خاڵە‭ ‬لاوازەکانی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬مەیدانی‭ ‬دەکەین‭. ‬ئێمە‭ ‬پێشنیار‭ ‬دەکەین‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬بچەسپێنرێن،‭ ‬میکانیزمەکانی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬سنوور‭ ‬نوێ‭ ‬بکرێنەوە‭ ‬و‭ ‬پێکهاتەکانی‭ ‬دەسەڵات‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەک‭ ‬ڕێکبخرێت‭ ‬کە‭ ‬دەزگاکان‭ ‬یەکبخات‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬قاچاخچێتی‭ ‬بەشداری‭ ‬بکات‭.‬

    یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬سەرنج‭ ‬دەخەنە‭ ‬لەسەر‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تاوانە‭ ‬ئەلیکترۆنییەکان‭ ‬و‭ ‬سپیکردنەوەی‭ ‬پارە؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬ئێمە‭ ‬لیژنەی‭ ‬پشکنینی‭ ‬تەکنیکیمان‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬لایەنە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬هەڵسەنگاندنیان‭ ‬بۆ‭ ‬تاوانە‭ ‬ئەلیکترۆنییەکان‭ ‬و‭ ‬سپیکردنەوەی‭ ‬پارە‭ ‬ئامادە‭ ‬کردووە‭. ‬ئێمە‭ ‬پێشنیارمان‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬تواناکانی‭ ‬یەکە‭ ‬پەیوەندیدارەکان،‭ ‬نوێکردنەوەی‭ ‬ڕێساکان‭ ‬و‭ ‬فراوانکردنی‭ ‬دەسەڵاتەکانی‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬لە‭ ‬تاوانە‭ ‬دیجیتاڵییەکان‭ ‬لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬یاساییدا‭ ‬پێشکەش‭ ‬کردووە‭. ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬لە‭ ‬دەستگیرکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬کەس‭ ‬و‭ ‬باندانەی‭ ‬کە‭ ‬بەشدارن‭ ‬لە‭ ‬تاوانە‭ ‬ئەلیکترۆنییەکان‭ ‬سەرکەوتوو‭ ‬بوون،‭ ‬وە‭ ‬ئێمەش‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬مەبەستە‭ ‬تیمی‭ ‬تایبەتمەندمان‭ ‬هەیە‭. ‬

    یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬پۆلیسی‭ ‬عێراق‭ ‬چۆن‭ ‬هەڵدەسەنگێنن؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬پۆلیسی‭ ‬عێراق‭ ‬لەم‭ ‬ساڵانەی‭ ‬دواییدا‭ ‬لە‭ ‬هەردوو‭ ‬ڕووی‭ ‬ئەدای‭ ‬مەیدانی‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬ستانداردە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬و‭ ‬پیشەییەکانەوە،‭ ‬پێشکەوتنی‭ ‬بەرچاوی‭ ‬بەدیهێناوە‭. ‬ئەم‭ ‬پێشکەوتنە‭ ‬دەرئەنجامی‭ ‬چەندین‭ ‬هۆکارە،‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬کۆمیسیۆنی‭ ‬پشکنین‭ ‬لە‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداری،‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬کەموکوڕییەکان،‭ ‬و‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬پێشنیار‭ ‬بۆ‭ ‬پێشخستن،‭ ‬ئەمە‭ ‬سەرەڕای‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬ئاستی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬و‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬پێشنیاری‭ ‬پێویست‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬پابەندبوون‭ ‬و‭ ‬کارایی‭ ‬لە‭ ‬بوارە‭ ‬جیاوازەکانی‭ ‬کاری‭ ‬پۆلیسدا‭.‬

    یونیپاس‭: ‬ئایا‭ ‬چۆن‭ ‬دەتوانیت‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬دزەکردنی‭ ‬بازرگانانی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬و‭ ‬تاوانبارانی‭ ‬تر‭ ‬بۆ‭ ‬ناو‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بکەن؟

    فەریق‭ ‬عاتف‭:‬‭ ‬لە‭ ‬وەزارەت‭ ‬بەشی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬کارمەندانمان‭ ‬هەیە،‭ ‬کە‭ ‬بەرپرسیارە‭ ‬لە‭ ‬پشکنینی‭ ‬پێشینەی‭ ‬فەرمانبەران‭ ‬و‭ ‬بەربژێرەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬دەستپاکییان‭ ‬و‭ ‬نەبوونی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬گوماناوی‭. ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬کۆمیسیۆنی‭ ‬پشکنین،‭ ‬ڕۆڵەکەمان‭ ‬بۆ‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬بەشی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬کارمەندان،‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬کاریگەریی‭ ‬ڕێکارەکانی‭ ‬و‭ ‬دڵنیابوونەوەیە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ستانداردەکانی‭ ‬پشتڕاستکردنەوەی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬پیشەیی‭ ‬جێبەجێ‭ ‬دەکرێن،‭ ‬بەمەش‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاسایش‭ ‬لە‭ ‬هەر‭ ‬دزەکردنێک‭ ‬یان‭ ‬کاریگەرییەکی‭ ‬نایاسایی‭ ‬دەپارێزێت‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleپاراستنی ناوچەی دەریای سوور
    Next Article سعودیە هەماهەنگیی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا فراوانتر دەکات

    Related Posts

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.