وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، ڕێگایەکی گرنگ لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، هەوڵی فراوانکردنی هەماهەنگییە ئابووری و سیاسییەکان لە دەرەوەی ناوچەکە دەدەن.
سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا و پێنج وڵاتی ئاسیای ناوەڕاستی دوای سۆڤیەت، کازاخستان، کۆماری قڕغستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان، بۆ پێشخستنی ئەم پەیوەندییانە لە 3 بۆ 4ـی مانگی نیسانی 2025 لە سەمەرقەند، ئۆزبەکستان، کۆبوونەوە.
لە میانی لووتکەکەدا، سەرکردەکان چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد کە هەماهەنگیی فرەلایەنە و ناوچەیی، ئاڵنگاریی ئاسایشی، بازرگانی و وەبەرهێنان، وزە، مافەکانی مرۆڤ، و ئاڵوگۆڕ و هەماهەنگیی زانستی و پەروەردەیی لەخۆگرتبوو.
ئەم یەکەمین لوتکە ئاست باڵایەی یەکێتی ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست سەرەتای ئەو هەوڵەیە کە سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا ئومێدەوارن ببێت بە هاوبەشییەکی گەشەسەندوو. ئەمریکا لوتکەی هاوشێوەی خۆی لەگەڵ دەوڵەتانی ئاسیای ناوەڕاستدا ئەنجامداوە.
”من لەو باوەڕەدام کە هێشتا هاوبەشییەکەمان نەگەیشتووەتە تەواوی تواناکانی خۆی،“ ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە هاوبەشی سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی ئەوروپایان کرد، ئاماژەی پێدا. ”ئەم لوتکەیە دەستپێکی ڕەهەندێکی نوێیە لە پەیوەندییەکانمان، و تەنها جار نابێت.“
بە گونجاوبوون بە شاری میوانداری لوتکەکە سەمەرقەند، کە وێستگەیەکی مێژوویی بەناوبانگە لەسەر ڕێڕەوی بازرگانیی ڕێگای ئاوریشمی کۆن، بازرگانی و وەبەرهێنان بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان بوون.
یەکێتی ئەوروپا گەورەترین وەبەرهێنەر و دووەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانییە لە ئاسیای ناوەڕاست. لەکاتێکدا ئەوروپا کڕیارێکە بۆ سەرچاوە سروشتییەکانی ناوچەکە، ئاسیای ناوەڕاست هەوڵی دەستڕاگەیشتن بە تەکنەلۆژیای پیشەسازی پێشکەوتووی ئەوروپی دەدات.
بۆ ئاسانکاریکردنی ئەو بازرگانی و گەشتیارییەی لەزیادبووندایە ، ڤۆن دێر لاین دووپاتیکردەوە کە یەکێتی ئەوروپا بە 10 ملیار یۆرۆ وەبەرهێنان لە ڕێڕەوی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی ترانس کاسپیاندا دەکات، کە ئەمەش کاتەکانی گەشتکردن لە نێوان ئاسیای ناوەڕاست و ئەوروپادا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە و هاوکات ڕووسیای ناسەقامگیری جیۆپۆلیتیکی بەدەر دەکات.
ڕەزامەندی درا لەسەر ئەوەی هەماهەنگییەکانی داهاتوو لە چوارچێوەی یاسایی ڕێککەوتننامە بەرەوپێشبراوەکانی هاوبەشی و هەماهەنگیی دوولایەنەی ئێستا و داهاتوودا بێت (EPCA). کازاخستان و کۆماری قڕغستان لە ڕابردوودا ڕێککەوتننامە بەرەوپێشبراوەکانی هاوبەشی و هەماهەنگی (EPCA)ـیان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا هەبوو، وەکو دەرەنجامی دانوستانە دڵسۆزانەکانی دوای لوتکەکە، تاجاکستان لە مانگی تەمموزی 2025 ڕەزامەندی لەسەر EPCAـی خۆی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەربڕی.
شەڤکەت میرزیۆیێڤی سەرۆکی ئۆزبەکستان کە میوانداری لوتکەکەی کردبوو، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئاسیای ناوەڕاست لە ماوەی تەنها چەند ساڵێکدا دەستکەوتی بەدەستهێناوە بۆ کردنەوەی سنوورەکان و ئاسانکارکردنی باشترکردنی پەیوەندییەکان لە ناوخۆی ناوچەکە چەندێک هەنگاوی ناوە، ئەمەش وایکرد کە بتوانرێت لوتکەیەکی لەم چەشنە بەڕێوەببرێت.
”حەوت هەشت ساڵ لەمەوبەر، سنوورەکانی نێوان دەوڵەتەکان داخران. بازرگانی نەبوو، وەبەرهێنان نەبوو. … پەیوەندییەکان بەستبوویان،“ سەرۆک میرزیۆیێڤ ئاماژەی پێدا. ”کەس پێشبینی ئەوەی نەدەکرد کە بتوانین بۆ نوێنەرایەتیکردنی ناوچەکە لە دانوستان لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا یەکگرتووبین.“
سەرچاوەکان: ئەنجومەنی ئەوروپا، ڕادیۆی ئۆزۆدلیک، شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ تاجاکستان
