Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      لووتکەی دووڕوویی: پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە یاسای نێودەوڵەتی

      November 9, 2026

      یەکڕیزی لەسەر کەنداوی عەرەبی

      November 3, 2026

      دەستێکی هاوکاریی مرۆیی

      November 3, 2026

      بەرنامەی هاوبەشیی ویلایەت بەها پێشکەش دەکات

      November 3, 2026

      پاراستنی پێگە

      November 3, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      November 3, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 11, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

      November 3, 2026

      کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

      November 3, 2026

      ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

      November 3, 2026

      عێراق تیرۆرستە ئازادکراوەکانی لە سوریا دەستگیر کرد

      November 3, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский (Russian)
      • العربية (Arabic)
    Unipath
    Home » سەربازەکان سەرنج دەخەنە سەر بوژانەوەی باشووری لوبنان
    ئاشتی و ئاشتەوایی

    سەربازەکان سەرنج دەخەنە سەر بوژانەوەی باشووری لوبنان

    UnipathBy UnipathApril 23, 2026Updated:April 24, 202602 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لە‭ ‬میانی‭ ‬مەراسیمێکی‭ ‬فەرمیدا‭ ‬لە‭ ‬بارەگای‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭ (‬LAF‭) ‬لە‭ ‬یەرزە‭ ‬لە‭ ‬بەیروت،‭ ‬لوبنان،‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموزی‭ ‬2025،‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭ (‬LAF‭) ‬لە‭ ‬پێشەنگایەتیکردنی‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬بوژانەوە‭ ‬لە‭ ‬باشووری‭ ‬لوبنان،‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬پڕۆژەیەکی‭ ‬نوێی‭ ‬بە‭ ‬بڕی‭ ‬12.5‭ ‬ملیۆن‭ ‬یۆرۆ‭ ‬ڕاگەیاند‭. ‬

    ئەم‭ ‬پڕۆژەیە‭ ‬کە‭ ‬بڕیارە‭ ‬لەلایەن‭ ‬بەرنامەی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬بۆ‭ ‬گەشەپێدان‭ (‬UNDP‭) ‬جێبەجێ‭ ‬بکرێت،‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬کۆمەڵگاکانی‭ ‬بۆ‭ ‬ئاوەدانکردنەوە‭ ‬کردووەتە‭ ‬ئامانج‭. ‬

    ”ئەم‭ ‬پڕۆژەیە‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬هەنگاوێکی‭ ‬گرنگ‭ ‬دەکات‭ ‬بۆ‭ ‬دامەزراوە‭ ‬سەربازییەکە‭ ‬کە‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬بەرپرسیارێتییەکی‭ ‬گەورە‭ ‬لەئەستۆ‭ ‬دەگرێت،“‭ ‬فەرماندەی‭ ‬سوپای‭ ‬لوبنان‭ ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬ڕۆدۆلف‭ ‬هەیکال‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬”سوپا‭ ‬لە‭ ‬هەوڵە‭ ‬بەرچاویەکانی‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزڕاگرتنی‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬دەوڵەت‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬خاکی‭ ‬لوبنان،‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬بڕیارنامە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بەردەوامە،‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬1701،‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬سنوورەکانی‭ ‬بەردەوام‭ ‬دەبێت‭.‬“‭ ‬

    لە‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬1701ـی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکاندا‭ ‬هاتووە‭ ‬کە‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬بەتاڵ‭ ‬لە‭ ‬چەک‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬سنووری‭ ‬باشووری‭ ‬لوبنان‭ ‬و‭ ‬ڕووباری‭ ‬لیتانی‭ ‬لە‭ ‬باشووری‭ ‬لوبنان،‭ ‬بەدەر‭ ‬لە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭ (‬LAF‭) ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬کاتی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬لە‭ ‬لوبنان،‭ ‬دابمەزرێنرێت‭. ‬لە‭ ‬ڕێککەوتنی‭ ‬ئاگربەستەکەدا‭ ‬هاتووە،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭ (‬LAF‭) ‬هێز‭ ‬بڵاودەکاتەوە،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بەربەست‭ ‬و‭ ‬خاڵی‭ ‬پشکنین‭ ‬لەسەر‭ ‬هەموو‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێگا‭ ‬و‭ ‬پردانەی‭ ‬بەدرێژایی‭ ‬ئەو‭ ‬هێڵەی‭ ‬کە‭ ‬ناوچەی‭ ‬باشووری‭ ‬لیتانی‭ ‬دیاری‭ ‬دەکات،‭ ‬دادەمەزرێنێت‭.‬

    باڵیۆزی‭ ‬یەکێتیی‭ ‬ئەورووپا‭ ‬لە‭ ‬لوبنان‭ ‬ساندرا‭ ‬دی‭ ‬وال‭ ‬ڕایگەیاند‭ ‬کە‭ ‬پڕۆژەکە‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬نەگۆڕی‭ ‬یەکێتیی‭ ‬ئەورووپایە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬لوبنان‭ ‬و‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬سەرتاسەری‭ ‬وڵاتەکە‭. ‬

    ”بەیەکەوە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەندامی‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬600‭ ‬ملیۆن‭ ‬دۆلار‭ ‬وەک‭ ‬پشتیوانییەک‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬ناوچە‭ ‬زیانلێکەوتووەکانی‭ ‬ململانێ‭ ‬لە‭ ‬لوبنان‭ ‬دەکەین،‭ ‬ئەمەش‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەم‭ ‬پابەندبوونە‭ ‬دەکاتەوە،“‭ ‬ناوبراو‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. ‬”ئەم‭ ‬هەوڵانە‭ ‬تەواوکەری‭ ‬کارە‭ ‬دیپلۆماسییەکانمانن‭ ‬بۆ‭ ‬هەنگاونان‭ ‬بە‭ ‬ئاڕاستەی‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬تەواوی‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬1701ـی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬و‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬هەموو‭ ‬لایەنەکان‭ ‬بە‭ ‬ڕێککەوتنی‭ ‬ئاگربەستی‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەمی‭ ‬2024‭.‬“

    پڕۆژە‭ ‬پارەدارکراوەکە‭ ‬لەلایەن‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپاوە،‭ ‬بەشێکە‭ ‬لەو‭ ‬یاداشتنامەی‭ ‬لێکتێگەیشتنە‭ ‬سێ‭ ‬قۆڵییەی‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئایاری‭ ‬2025‭ ‬لەلایەن‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگریی‭ ‬لوبنان،‭ ‬بەرنامەی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬بۆ‭ ‬گەشەپێدان‭ (‬UNDP‭) ‬و‭ ‬فەرمانگەی‭ ‬ڕێکخەری‭ ‬تایبەتی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬بۆ‭ ‬لوبنان‭ ‬ڕێککەوتنی‭ ‬لەسەر‭ ‬کراوە‭.‬

    ئامانج‭ ‬لە‭ ‬یاداشتنامەی‭ ‬لێکتێگەیشتنەکە‭ ‬هەماهەنگیکردنی‭ ‬هاوکارییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکانە‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬یارمەتی‭ ‬چەند‭ ‬وڵاتێکی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬بەخشەر،‭ ‬لەوانە‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا،‭ ‬دانیمارک،‭ ‬فەڕەنسا،‭ ‬ئەڵمانیا،‭ ‬نەرویج،‭ ‬هۆڵەندا‭ ‬و‭ ‬ئیسپانیا،‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭ (‬LAF‭) ‬دەکرێت‭.‬

    لەگەڵ‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬لە‭ ‬سەربەخۆیی‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬سەربازی‭ ‬بەهێز‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوتاکانیان‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبەش،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭ (‬LAF‭) ‬لەگەڵ‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬و‭ ‬مرۆییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬باشتر‭ ‬خزمەتکردنی‭ ‬وڵاتەکەیان‭ ‬کاردەکەن‭. ‬

    سەرچاوەکان‭: ‬بەرنامەی‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان،‭ ‬سوپای‭ ‬لوبنان

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleپاکستان و سعودیە ڕێککەوتنی بەرگری واژۆ دەکەن
    Next Article لوتکەی ئاسیای ناوەڕاست و یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی هەماهەنگیی قووڵتر دەدات

    Related Posts

    پلانی ئەردەن بۆ داڕشتنەوەی هێزە چەکدارەکانی

    November 3, 2026

    کازاخستان و ئۆزبەکستان پەیوەندی بە ئەنجومەنی ئاشتییەوە دەکەن

    November 3, 2026

    ئاشتیپارێزانی کازاخستان تەقەمەنی لە بەرزاییەکانی جۆلان لادەبەن

    November 3, 2026

    Comments are closed.

    پارستنی سنوورەکان

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.