تۆڕی هەماهەنگیی نێوان چین و ئێران لەگەڵ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای مووشەکی بالیستی و بارهەڵگری مووشەک هاوێژ (SLV) لە ساڵێک بەر لە ئۆپەراسیۆنە جەنگییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئێران کە لە 28ـی مانگی شوباتی 2026ـدا دەستیپێکرد، فراوانتر بوو.
لە ژێر پەردەی ئابووری و سیاسیدا، هاوبەشیی نێوان پەکین و تاران تا دێت بە ڕێژەیەکی زیاتر گواستنەوەی تەکنەلۆژیای بەکارهێنانی دوو لایەنە، دابینکاریی پێکهاتەکانی دروستی و پێکهاتەی کیمیایی پێشەنگ بۆ بزوێنەری مووشەکی ڕەق، وە پشتیوانیکردنی تۆڕە لۆژیستییەکان کە بەشێوەیەکی کەرەستەیی توانای هێرشی ستراتیژیی ئێرانیان بەهێزتر کرد، لەخۆدەگرێت. ئەم چالاکییانە، کە لە ڕێککەوتنی هەماهەنگیی گشتگیر (CCA)ـی ساڵی 2021ـی نێوان هەردوو ڕژێمەکەدا سەرچاوەی گرتووە، لە ژێر ڕۆشنایی ململانێی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەردەوامیی چڕکردنەوەی چەسپاندنی سزا ئابوورییەکان و پەرەسەندنی کێبڕکێی ستراتیژی، بە دیاریکراوی لە ناوچەی زەریای هیندی و هێمن، گرنگییەکی ئێجگار زۆر بۆ ئاسایشی جیهانی بەدەستهێناوە.
تێگەیشتن لە پاڵنەر، میکانیزم و دەرئەنجامەکانی هەماهەنگیی سەربازیی چین و ئێران دەبێتە کلیلی بەرپەرچدانەوەی هەماهەنگییەکان و پاراستنی ئاسایش لە ناوچەی زەریای هیندی و هێمن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی چین و ئێران، پەیوەندییە سەربازییەکان
پەیوەندتی نێوان چین و ئێران بۆ چەندین سەدە لەمەوبەر بۆ سەردەمی ڕێگا بازرگانییە کۆنەکان دەگەڕێتەوە، بەڵام لە یەکتر نزیکبوونەوەی هاوچەرخیان لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979 کە ڕوحوڵڵا خومەینی هێنایە سەر دەسەڵات، خێراتر بوو. لەگەڵ دابڕانی زیاتری تاران لە دابینکەرانی ڕۆژئاوایی، پەکین وەک سەرچاوەیەکی یەدەگی چەک، تەکنەلۆژیا و پاراستنی دیپلۆماسی دەرکەوت. فشارە نێودەوڵەتییەکان و نیگەرانییەکانی بڵاونەکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ بەشێوەیەکی ناوبەناو پەیوەندییەکەیان سنووردار دەکرد، بەڵام بەردەوام لە دەرەنجامی گۆڕانی داینامیکیی ناوچەیی و بەرژەوەندیی ستراتیژیی هاوبەشدا سەرلەنوێ سەریهەڵداوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی جەنگی ئێران و عێراق لە 1980 بۆ 1988، چین مووشەکی کروزی دژە کەشتیی جۆری سیلکۆرم و سیستەمەکانی تری بۆ ئێران دابین کردووە. ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، کە لە هێرشەکانی مانگی شوباتی 2026ـی ئیسرائیل و ئەمریکادا کوژرا، لە ساڵی 1989 لە دوای مردنی خومەینی دەسەڵاتی گرتە دەست. بە درێژایی ساڵانی 1990، هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کرد کە دامەزراوە چینییەکان هاوکاریی بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کردووە، بە دیاریکراوی لە دابینکردنی پێکهاتەکانی ئامێر، کانزای تایبەتمەند و شارەزایی تەکنیکی. لەگەڵ ئەوەی پەکین لە کۆتاییەکانی ساڵانی 1990 لە ژێر فشاری ئەمریکادا بەڵێنی کەمکردنەوەی هەندێک جۆری هەماهەنگیی پەیوەست بە مووشەکی دا، بەڵام نیگەرانییەکان سەبارەت بە گواستنەوەی ناڕاستەوخۆ و بەکارهێنانی دوو لایەنە بەردەوام بوون.
پەیوەندیی نێوان چین و ئێران بە دەستپێکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی گشتگیری ساڵی 2016 و دواتر واژۆکردنی ڕێککەوتنی هەماهەنگیی گشتگیر (CCA)ـی 25 ساڵە، پێی نایە قۆناغێکی نوێوە. بە گوێرەی پەیماننامە ئابووری و ژێرخانییە گوماناوییەکە کە لەگەڵ پلانی ژێرخانی یەک پشتێنە و یەک ڕێگا (OBOR)ـی پەکین هاوئاهەنگە، چین بەڵێنی وەبەرهێنانی 400 ملیار دۆلاری لە بوارەکانی وزە، گواستنەوە، پەیوەندییەکان و ئاسایش بە ئێران داوە. لە کاتێکدا تەواوی دەقەکە بە ئاشکرا بڵاو نەکرایەوە، بەرپرسانی ئێران باسیان لە بڕگەکانی هەماهەنگیی بەرگری و پیشەسازی و لێکۆڵینەوەی هاوبەش دەکرد. شیکەرەوەکانی ئاسایش دووپاتی دەکەنەوە کە ڕێککەوتنەکە بووە هۆی ڕەخساندنی بواری گواستنەوە و هەماهەنگیی لۆژیستیی تەکنەلۆژیا و پێکهاتە سەربازییەکان، ئەمەش بووە خاڵی وەرچەرخان لە قەبارەی بازرگانیی سەربازی نێوان هەردوو ڕژێمەکە.
پێکهاتەی کیمیایی بزوێنەری مووشەکی ڕەق، گواستنەوەی بەکارهێنانی دوو لایەنە
لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە مانگی حوزەیرانی 2025، بەڵگەکان ئەوەیان خستەڕوو کە چین بۆ خواستەکانی مووشەک و ئاسمانیی ئێران، بە دیاریکراوی گواستنەوەی تەکنەلۆژیای بەکارهێنانی دوو لایەنە و دابینکردنی کەرەستەی پێکهاتەی کیمیایی بۆ بزوێنەری مووشەکی ڕەق، پشتیوانییەکانی چڕکردووەتەوە.
بزوێنەرەکانی مووشەکی ڕەق، کە بۆ مووشەکی بالیستی و سیستەمەکانی بارهەڵگری مووشەک هاوێژ (SLV) گرنگن، کە بە بەراورد بە سیستەمی سووتەمەنی شل، سوودی کارکردن پێشکەش دەکەن: کاتی هاویشتنی خێراتر، توانای مانەوەی بەرزتر و سەقامگیری زیاتری هەڵگرتن. پێشکەوتنەکانی ئێران لەم بوارەدا بنچینەی سیستەمەکانی وەک پۆلەکانی عیماد و سەجیل لە موشەکی بالیستیی سووتەمەنیی ڕەق، مەودا مامناوەند و سیستەمەکانی نوێیەکانی بارهەڵگری مووشەک هاوێژ (SLV)ـە. ئەم بزوێنەرانە پشت بە ماددەی کیمیایی تایبەتمەندی وەکو پێرکلۆراتی ئەمۆنیۆم و هایدرۆکسیلی تێکشکاوی پۆلیبوتادین دەبەستن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمپانیا چینییەکان ڕێژەیەکی ئێجگار زۆریان لەو ماددە کیمیاییانە، لە 2024ـەوە و 2025 ساڵانە زیاتر لە 3,000 تەن، هەناردەی دامەزراوە حکومییەکانی ئێران کردووە، لەوانە سوپای پاسدارانی شۆڕشگێڕیی ئیسلامی (IRGC) و بەڵێندەران کردووە، ئەمەش زۆرجار لە ڕێگەی زنجیرەی لۆژیستیی ئاڵۆزەوە کە بۆ خۆدزینەوە لە ئاشکرابوون و سزا ئابوورییەکان داڕێژراون. بڕیارنامەی 2231ـی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە ساڵی 2015 دەرکرا، فرۆشتنی ئەو جۆرە لە ماددەی کیمیایی بەکارهێنانی دوو لایەنە بە ئێران لە ڕێگەی ناوەندە دابینکارییەکانەوە قەدەغە دەکات. بە درێژایی ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا بەهۆی دابینکردنی بڕێکی ئێجگار زۆر لە پێکهاتەی کیمیایی پێرکلۆراتی ئەمۆنیۆم، تۆزی ئەلەمنیۆم، کەرەستە پێکهاتەییەکان و ئامرازەکانی ئامێری دروستی، کە پێکهاتەی زۆر پێویستن بۆ بەرهەمهێنانی پاڵنەری ڕەقی کارایی بەرز، چەندین تۆڕی دابینکاریی سزاداوە کە واپێدەچێت پەیوەندییان بە نێوەندگیرەکانی چینەوە هەبووبێت. هەرچەندە ئەو ماددە کیمیاییانە لە بواری مەدەنیدا بەکاردەهێنرێن، بەڵام پرسەکە بریتییە لە دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی بەکارهێنەری کۆتایی و شێوازی دووبارەبوونەوەی دەربازبوونی لایەنە سزادراوەکانی ئێران. لە ساڵی ڕابردوودا، بە هەمان شێوە ئەمریکا ئەو سزا ئابوورییانەی لەسەر ئەو چالاکییە داراییانەی چیین کە لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی نەوت و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەوە پاڵپشتیی چالاکیی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیی ئێران دەکەن، توندتر کرد.
بەدەر لە ماددە کیمیاییەکان، کۆمپانیا چینییەکان پێکهاتەی کیمیایی پێشکەوتوو، پێکهاتەی ئەلیکترۆنی، سیستەمی ڕێنماییکردن و ئامرازی ئامێری گونجاویان بۆ بەرهەمهێنانی مووشەک دابین کردووە. گواستنەوەی شارەزایی پەیوەندیدار بە دروستکردنی بزوێنەری مووشەک، باشترکردنی سیستەمی پاڵنەر و تێکەڵکردنی کڵاوەی جەنگی، زیاتر تواناکانی ئێرانی بەهێز کرد بە هەمان شێوە دامەزراوە چینییەکان لە پڕکردنەوەی بۆشاییە گرنگەکانی تەکنەلۆژیا لە بەرنامەکانی مووشەکی سووتەمەنی ڕەقی ئێران، ڕۆڵێکی سەرەکییان گێڕاوە، شیکارکەران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە بەربەستی تەکنەلۆژی لەبەردەم خواستەکانی هێرشی دوورمەودای ئێران کەم کردووەتەوە.
گومان دەکرێت چەندین تۆڕی سزادراو ئامێری گایرۆسکۆپ، بزوێنەرە خێراکەرەکان و پێکهاتەی ئەلیکترۆنیی چینییان دابینکردبێت. ئەم جۆرە کەرەستانە دەتوانن دروستیی نیشانەپێکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدا، ئێران بەمەبەستی بەهێزکردنی زنجیرەی دابینکاریی چەک، ئاستی کڕینی ڕاستەوخۆی چەکی لە چین زیاد کردووە.
لە مانگی شوباتی 2026، چەند ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی، ئێران لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک بۆ کڕینی مووشەکی کروزی دژە کەشتیی لە چین نزیکببووەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەواڵی ڕۆیتەرز. مووشەکی CM-302ـی سەروو دەنگی دروستکراوی چین مەودای بڕینیان نزیکەی 290 کیلۆمەترە و دەتوانن خۆیان لە هێڵی بەرگریی کەشتییەکان بپارێزن. مووشەکی CM-302، کە بەگوێرەی زانیارییەکان دەتوانێت کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر یاخود تێکشکێنەر نوقم بکات، توانای ئێران بۆ دژە گەیشتن/بەرپەرچدانەوەی دەستڕاگەیشتن لە سەرانسەری گەرووی هورمز کە خاڵێکی خنکاندنی ئێجگار گرنگی گواستنەوەی ئاویی نەوتە، فروان بکات. هەروەها هەردوو ڕژێمەکە باسیان لە کڕینی مووشەکی سەروو دەنگی گلایدی DF-17ـی چینی لەلایەن ئێرانەوە کردووە، ماڵپەڕی ئاسایشی بەرگریی ئاسیا ڕایگەیاند.
تەقینەوەی بەندەر عەباس، مەترسییە پەرەسەندووەکان
لە مانگی نیسانی 2025، تەقینەوەیەکی کوشندە دامەزراوەکانی نزیک بە بەندەری بەندەر عەباسی هەژاند، کە دەروازەی بنچینەیی دەریایی ئێرانە. دەسەڵاتدارانی ئێران هۆکاری تەقینەوەکەیان بۆ ڕووداوێکی پیشەسازی گەڕاندەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە گریمانەکان هۆکارەکەی بۆ تێکدان یاخود مامەڵەکردنی نادروست لەگەڵ ماددە کیمیاییە پاڵنەرەکان دەگەڕێننەوە. شرۆڤەکاران ئاماژەی بەوە دەکەن کە بارهەڵگرە تێکشکێنراوەکان پێکهاتەی کیمیایی و پێکهاتەی ئەلیکترۆنییان بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی مووشەک تێدابووە.
وێنە مانگە دەستکردەکان و تۆمارەکانی کەشتیوانی ئاماژەیان بە بوونی کەشتییەکی چینی کرد کە ماوەیەکی کەم بەر لە تەقینەوەکە لە بەندەرەکە لەنگەری گرتبوو، ئەمەش پرسیاری سەبارەت بە سروشت و سەرچاوەی بارەکە و بە هەمان شێوە مەترسی و ئاڵۆزیی تۆڕە لۆژیستییە لەیەکئاڵاوەکان و گواستنەوەکانی پەیوەست بە مووشەکەوە دروستکرد.
پشتیوانیی لۆژیستی وەکو بنچینەی هاوکارییەکانی چین بۆ ئێران دەمێنێتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و گواستنەوەی باری چین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەندەرەکانیان بۆ گواستنەوەی کەرەستە هەستیارەکان بەکارهێناوە، وە لە ڕێگەی ناساندنی نادروست، کۆمپانیای کارتۆنی و دەرخستەی باری ناڕاستەوە سەرچاوە و شوێنی مەبەستیان شاردووەتەوە.

بۆشایی ئاسمان، یەکتربڕی سەربازی
هەرچەندە ئێران پێداگری دەکات کە بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی خۆی ئاشتیانەیە، بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی ساڵانێکی زۆرە جەخت لەوە دەکەنەوە کە پەرەپێدانی بارهەڵگری مووشەک هاوێژ (SLV)ـی تاران سەریەککەوتنی تەکنەلۆژیا لەگەڵ توێژینەوەکانی مووشەکی بالیستیی کیشوەربڕ دەخاتەڕوو. شۆرۆڤەکاران ئاماژە بە سیستەمی پاڵنەری هاوبەش، تەکنەلۆژیای نیشانەپێکان و تەکنیکەکانی قۆناغبەندی دەکەن.
بارهەڵگری مووشەک هاوێژ (SLV)ـی ئێران لەم ساڵانەی دواییدا لە جڵەوکردنی ئاراستەی پاڵنەر و یەکخستنی فرە قۆناغیدا پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە، تواناگەلێک کە پێشکەوتنی مووشەکی سووتەمەنی ڕەق دەخەنەڕوو.
بەگێرەی وێنەکانی مانگی دەستکرد و هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان، لە دوای هێرشەکان بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان و مووشەکی بالیستیی ئێران لە مانگی حوزەیرانی 2025 لە میانی ئۆپەراسیۆنی چەکووشی نیوەشەوی ئەمریکا، ئێران بە خێرایی بەشێکی زۆری بەرنامەی مووشەکی بالیستیی خۆی بنیاتنایەوە، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە مانگی شوباتی 2026 ڕایگەیاند. سئەو جەختکردنەوەیەی کە لەسەر بنیاتنانەوەی بەرنامە مووشەکییەکە ئەنجامدراوە، پێچەوانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیە،ز سام لایەر، توێژەری یاریدەدەر لە ناوەندی توێژینەوەکانی جەیمس مارتن بۆ توێژینەوەکانی بڵاونەبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاند. ناوبراو ڕایگەیاند پێدەچێت دامەزراوەی تاقیکردنەوەی مووشەکیی شەهرود، کە گەورەترین و نوێترین وێستگەی بەرهەمهێنانی مووشەکی پاڵنەری ڕەقی ئێرانە، لە ماوەی چەند مانگێکدا لە دوای ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2025 بنیات نراوەتەوە.
شوێنپێی بازرگانی، کۆمپانیا پێکەوەبەستراوەکان
ئاسانکاریکردن بۆ بەرنامەی مووشەکی و بارهەڵگری مووشەک هاوێژ (SLV)ـی ئێران پشت بە هەماهەنگیی نێوان تۆڕەکانی کۆمپانیا چینی و ئێرانییەکان دەبەستێت. کۆمپانیا حکومییە چینییەکان و کۆمپانیا تەکنۆلۆژییە تایبەتەکان بەیەکەوە دامەزراوەی هاوبەش و کۆمپانیای کارتۆنییان لە ئێران دامەزراندووە، ئەمەش وایکردووە بتوانن دابینکاریی و گواستنەوەی کەرەستەی هەستیار ئەنجام بدەن. لایەنە ئێرانییەکان، لەوانە ڕێکخراوی پیشەسازییەکانی فڕۆکەوانی و گروپی پیشەسازیی شەهید هەمەت، وەک وەرگری سەرەکی خزمەت دەکەن، وە زۆرجار لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە کار بۆ شاردنەوەی ناسنامەی بەکارهێنەری کۆتایی و تێپەڕاندنی سزا ئابوورییەکان دەکەن.
لە ساڵی 2025، شیکارکەرانی ئاسایش زیاتر لە دەیان کۆمپانیای چینییان دەستنیشان کرد کە پەیوەندییان بە هەناردەکردنی کەرەستەی بەکارهێنانی دوو لایەنەوە بۆ بەرهەمهێنەرانی مووشەکی ئێران هەیە. ئەم کۆمپانیایانە زۆرجار لە ڕێگەی ناوچە یاساییە ناڕوونەکانەوە کاردەکەن، کەلێنەکان لە یاساکانی بەڕێوەبردنی هەناردەکردندا دەقۆزنەوە و بۆ ئاسانکاریکردنی بارکردن سوود لە ژێرخانی یەک پشتێنە و یەک ڕێگا (OBOR)ـی چین وەردەگرن.
بە هەمان شێوە پەیوەندیی نێوان کۆمپانیا چینی و ئێرانییەکان هەوڵەکانی چەسپاندنی سزاکانی ئاڵۆزتر کردووە. کۆمپانیاکانی وزەی چین پشکی بەرچاویان لە پرۆژەکانی نەوت و غازی ئێراندا هەیە، زۆرجار بۆ دەربازبوون لە سزا ئابوورییەکان بە دراوی یوان مامەڵە داراییەکان ئەنجام دەدەن. لە بەرامبەردا، کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئێران لە ناوەندە بازرگانییەکانی چیندا فەرمانگە دابینکارییەکان بەڕێوەدەبەن.
لیستی دەستنیشانکردنی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەردەوام کۆمپانیا کارتۆنییەکان لە هۆنگ کۆنگ یاخود ناوچە پیشەسازییەکانی ناوخۆی چین کە وەک نێوەندگیر کاردەکەن، دەستنیشان دەکات. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە هەندێک حاڵەتدا، هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ کڕینی کاڵای کۆنترۆڵکراو، کۆمپانیای کارتۆنییان دامەزراندووە. ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ سیستەمێکی پارەدانی نهێنی ئاشکرا دەکات کە بۆ کڕینی نەوتی خاو لە دەرەوەی سیستەمی دارایی نەریتی، ملیارەها دۆلار لە پەکینەوە بۆ تاران دەگوازێتەوە. بە هەمان شێوە بەگوێرەی دامەزراوەی هەواڵی بلومبێرگ، کۆمپانیا چینییەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و کانزا بۆ دەربازبوون لە سیستەمی بانکیی سەرپەرشتیکراو لەلایەن ئەمریکاوە، سیستەمێکی ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ ئێران بەڕێوەدەبەن.
هەروەها کۆمپانیا ئێرانییە پەیوەستەکان بە سوپای پاسداران (IRGC)، بە دیاریکراوی هێزی فڕۆکەوانیی ئاسمانی، لە ژێر سەرپەرشتیی کەرتی مەدەنیدا هەوڵی هاوبەشیی تەکنیکییان داوە. سوپای پاسداران (IRGC) بریتییە لە ناوەنی پێکهاتەی مووشەکیی بالیستیی ئێران، وە زۆرێک لە دامەزراوە دابینکارییە سزادراوەکان سەر بەو سوپایەن، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
خۆدزینەوە لە سزاکان، دروستکردنی هەمەچەشنی
چین و ئێران هەردوو لایان لە هەماهەنگییەکانیان سوودمەندن. بۆ ئێران، بەشداریکردنی چین هێڵی ژیانی ئابووری و دەستڕاگەیشتنی تەکنەلۆژی دابین دەکات، کە ساڵانە زیاتر لە 34 ملیار دۆلار لە بازرگانی نا نەوتیش لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پەکین دەبێتە پایەی سەرەکیی ستراتیژیی خۆدزینەوەی ئێران لە سزا ئابووریەکان، شرۆڤەکاران جەخت لەوە دەکەنەوە.
بۆ چین، پێدەچێت هەڵسەنگاندنی بەرژەوەندییەکان بە بەراورد بە بیروباوەڕ زۆر ستراتیژیتر بێت. ئێران خاوەنی پێگەیەکی زۆر گرنگی جیۆئابوورییە لە سەر ڕێڕەوی وزە و ڕێگا دەریاییەکان کە ئاسیا بە ئەوروپا دەبەستێتەوە. سەقامگیری لە هەناردەی وزەی ئێران پشتیوانی لە ئاسایشی درێژخایەنی سەرچاوەکانی چین دەکات.
هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ تاران هاوتەریبە لەگەڵ خواستە فراوانەکانی پەکین و لە هەمان کاتدا بواری پێدەدات بەرپرسیارێتی خۆی برەودان بە ناسەقامگیری ناوچەکە ڕەت بکاتەوە. پشتیوانی چین بۆ بەرنامەکانی مووشەکی و بارهەڵگری مووشەک هاوێژ (SLV)ـی ئێران خزمەت بە لاوازکردنی بەرگریی مووشەکیی ئەمریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی و کاریگەریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئەمەش بەرژەوەندییەکانی وزەی پەکین مسۆگەر دەکات و لە ڕێگەی ژێرخانی یەک پشتێنە و یەک ڕێگا (OBOR) شوێنپێی جیۆپۆلەتیکی خۆی فراوانتر دەکات. ململانێ بەکرێگیراوەکان لە ناوچەکە، لەوانەش گرژییەکان لە عێراق، سوریا و یەمەن، بوون بە هۆکاری زیادبوونی خواست لەسەر سیستەمی مووشەکیی پێشکەوتوو و پاڵپشتیی لۆژیستی. دابینکاریی تەکنەلۆژیای مووشەکیی ئێران بۆ گروپە هاوپەیمانەکان، بەشێکی بەهۆی کەرەستە و پسپۆڕیی دابینکراوی چینەوە ئاسانکاری بۆ کراوە. فراوانکردنی ژێرخانی یەک پشتێنە و یەک ڕێگا (OBOR)، لەوانە ناوەندەکانی لۆژیستی، بەندەر و هێڵی ئاسن، وەک پڕۆژەی شەمەندەفەری بارهەڵگری قۆم ییوو کە لە ساڵی 2024 خرایە کار، ناوەنەکانی بۆ جوڵەکردنی کاڵای بەکارهێنانی دوو لایەنە دابینکردووە، ئەمەش هەوڵەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی بۆ قەدەغەکردنی گواستنەوەی نایاسایی سەختتر کردووە.
کاریگەرییەکان بۆ ناوچەی زەریای هیندی و هێمن درێژدەبنەوە، کە تێیدا پەرەسەندنی پەیوەندییە سەربازی و تەکنەلۆژییەکانی چین لەگەڵ ئێراندا لە نیگەرانییە بەرفراوانەکان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ، ناسەقامگیری و کێبڕکێی ستراتیژی بەشداردەبن.
پێشتر بەر لە هێرشەکانی مانگی شوباتی 2026، جبەخانەی مووشەکیی ئێران ئاسۆی ئاسایشیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕیبوو. سیستەمی نیشانەپێکانی ورد توانای تارانی بۆ هەڕەشەکردن لە بنکەکانی ئەمریکا، ژێرخانی وزەی کەنداو و ناوچەی شام بەرز کردبووەوە. لە ڕێگەی تۆڕە بەکرێگیراوەکانی ئێرانەوە، تەکنەلۆژیای مووشەک و درۆن بۆ دەستی بکەرە نادەوڵەتییەکان بڵاوبووتەوە.
کێبڕکێی ستراتیژی بە ڕێژەیەکی بەرچاوتر لە کاراکردنی ناڕاستەوخۆدا دەردەکەوێت. تێگەیشتن لەو پەیوەندییانە و پەکخستنیان ناوەندی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و جیهانە، شیکەرەوەکانی بەرگری ئاماژە بەوە دەکەن.
کاریگەرییەکانی ئاسایشی سنوور
بەر لە ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکانی دژ بە ئێران، ئەمریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی بە پیکهاتەیەک لە سزا ئابوورییەکان، کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردن، هاوبەشپێکردنی هەواڵگری و فشاری دیپلۆماسی وەڵامی هەماهەنگییە مووشەکییەکانی چین و ئێرانیان دابووەوە. فراوانکردنی بەئامانجگرتنی ئەو کۆمپانیا چینییانەی کە گومانی ئاسانکاری لە گواستنەوەی نایاساییان لێدەکرێت، لەگەڵ بەهێزکردنی ئۆپەراسیۆنی قەدەغەکردنی دەریایی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام ئەم جۆرە هەوڵانە بەهۆی توانای گونجانی تۆڕەکانی ئاسانکارییەوە تووشی بەربەست دەبن.
دەستپێشخەرییە فرەلایەنەکان، لەوانە دەستپێشخەریی ئاسایشیی بڵاونەکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ، کە لە ئێستادا زیاتر لە 20 وڵات لەخۆدەگرێت، وە هێزی ئەرکی کرداریی دارایی، هەوڵیان داوە کەلێنەکان دابخەن و دەستنیشانکردنی باری بەکارهێنانی دوو لایەنە باشتر بکەن. سەرەڕای ئەوەش، یەکخستنی ژێرخانی یەک پشتێنە و یەک ڕێگا (OBOR) و بەکارهێنانی تاکتیکی ئاڵۆزی حەشاردانی لۆژیستی ئاڵنگاریی بەردەوام دروست دەکەن. بەرەنگاربوونەوەی پشتیوانییەکانی چین بۆ بەرنامەی مووشەکی ئێران پێویستی بە بەشداریکردنی فرەلایەنەی بەردەوام، داهێنانی تەکنەلۆژی و زیادکردنی شەفافیەت لە زنجیرەکانی دابینکاریی جیهانیدا هەیە، شیکارکەران ئاماژە بەوە دەدەن.
بە هەمان شێوە ئەمریکا نزیکبوونەوەی دیپلۆماسی بۆ هاوبەشە ناوچەییەکان زیاد کردووە، هانی بەرزکردنەوەی ئاسایشی بەندەر، هەماهەنگیی گومرگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری دەدات. لە کاتێکدا پەکین بەردەوامە لە لەپێشینەدانانی هاوبەشییە ستراتیژییەکانی خۆی لەگەڵ تاران، هەوڵەکان بۆ هاندانی پابەندبوون لە نێوان کۆمپانیا چینییەکان لە ڕێگەی سزا ئابوورییە لاوەکییەکانەوە ئەنجامی ناڕوونی بەرهەمهێناوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ڕێگەی گواستنەوەی تەکنەلۆژیای بەکارهێنانی دوو لایەنە، دابینکاریی پێکهاتەی کیمیایی و نێوەندگیری بازرگانیەوە، تۆڕەکانی پەیوەست بە چین توانای ئێرانیان بۆ جێگیرکردنی سیستەمی مووشەکیی سووتەمەنیی ڕەقی پێشکەوتووتر بەرزکردووەتەوە. ئەم پێشهاتانە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و لەسەر هاوسەنگیی ناوچەی زەریای هیندی و هێمن کە پێویستی بە وریایی بەردەوام هەیە، دەرئەنجامی ناڕاستەوخۆیان دەبێت.
ئەگەر گواستنەوەی بەکارهێنانی دوو لایەنە و هەماهەنگییە تەکنەلۆژییە سەربازییەکانی چین یاخود دەوڵەتە شکستخواردووەکانی تر لەگەڵ ئێران بەردەوام بن، ئەوا ئەمریکا و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی پێویستیان بە ڕێبازی پتەو و فرەلایەن، سوود وەرگرتن لە داهێنان و زانیاریی هەواڵگری بۆ پەکخستنی تۆڕە نایاساییەکان، کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بڵاوکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەریی ئاسایشیی فراوانتر هەیە.
