Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پاداشتکردنی وریایی

      April 28, 2026

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » ئەمریکا بەردەوامە لە پەکخستنی ئەو تۆڕە نایاساییانەی پشتیوانی لە ئێران دەکەن
    تایبتمەندیەکان

    ئەمریکا بەردەوامە لە پەکخستنی ئەو تۆڕە نایاساییانەی پشتیوانی لە ئێران دەکەن

    دەستەی سەکۆBy دەستەی سەکۆApril 22, 2026Updated:April 29, 202604 Mins Read
    هێزەکانی ئەمریکا ڕێگرییان لە کەشتیی م/ڤ تۆوسکای هەڵگری ئاڵای ئێران کرد، چونکە لە مانگی نیسانی 2026 گەمارۆی ئەمریکای بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران پێشێلکرد. وەزارەتی جەنگی ئەمریکا
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    جەنگی ئەمریکا ”بۆ پەکخستنی تۆڕە نایاساییەکان و قەدەغەکردنی کەشتییە سزادراوەکان کە پشتیوانیی ماددی بۆ ئێران دابیندەکەن، لە هەر ناوچەیەکی کارکردن،“ هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی عومان دەستیان بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگریی ئێرانیدا گرت کە لە چینەوە بەرەو بەندەرێکی ئێران دەڕۆیشت، بە هەمان شێوە لە ناوچەی زەریای هیندی و هێمن ڕگرییان کرد لە کەشتیگەلێکی نەوتهەڵگرری گوماناوی کە پەیوەندیداربوو بە قاچاخچێتی ئێرانەوە.

    کەشتیی تێکشکێنەری هەڵگی موشەکی ئاڕاستەداری هێزی دەریایی ئەمریکا سپروانس ڕێگریی لە کەشتیی م/ڤ تۆوسکای هەڵگری ئاڵای ئێران کرد چونکە گەمارۆی ئەمریکای بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران پێشێلکرد. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، بەرپرسانی ئەمریکا گومانیان لەوە هەبووە کە کەلوپەلی دوو فاقەی بەکارهێنانی هەڵگرتبێت کە دەکرێت لەلایەن سوپای ئێرانەوە بەکاربهێنرێت. کەشتییە بارهەڵگرەکە بەشێکە لە گروپی هێڵی کەشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە ساڵی 2020ـەوە کەوتووەتە ژێر سزا ئابوورییەکانی ئەمریکاوە و وەک ”هێڵی پەسەندکراوی کەشتیوانی بۆ لایەنە بڵاوکەرەوەکانی چەکی کۆمەڵکوژ و بریکارە دابینکەرەکانی ئێران“ لەنێویاندا گواستنەوەی ئەو کەرەستانەی بۆ بەرنامەی مووشەکی بالیستیی ئێران دانراون لەخۆدەگرێت، بەگوێرەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.

    گەمارۆی کەشتیوانیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران باری پۆلێنکراو بەکەلوپەلی نایاسایی لەخۆدەگرێت، ئەمەش چەک، تەقەمەنی و بەرهەمە نەوتی خاو و پاڵێراو، بە هەمان شێوە ئاسن، پۆڵا و ئەلەمنیۆم لەخۆدەگرێت. هەر کەشتییەک گومانی ئەوەی لێدەکرێت هەوڵی گەیشتن بە خاکی ئێران بدات، ”ڕێسای مافی ئۆپەراسیۆنی سواربوون و گەڕانی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت،“ هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند.

    لە کۆتایی مانگی ئازاری 2026، زانیارییەکانی مانگی دەستکرد کەشتیی تۆوسکایان لە بەندەری تایکانگی چین لە باکووری شەنگەهای و چوار ڕۆژ دواتر لە بەندەری گاولانی باشووری چین دەستنیشان کرد، دەزگای هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە شیکارییەکانی کۆمپانیای SynMax کە بنکەکەی لە ئەمریکایە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە. لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا کەشتییەکە لە گاولان و دواتر لە مالیزیا حاویەکانی بارکرد.

    بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا، کۆمپانیا چینییەکان ماددە کیمیاییەکان، سووتەمەنی و پێکهاتەکانیان بۆ بەکارهێنانی سەربازی ڕەوانەی ئێران کردووە. هەروەها گومان لە چین دەکرێت ئەو مووشەکانەی لەسەر سەرشان دەتەقێنرێن بۆ ئێران بگوازێتەوە

    لە مانگی نیسانی 2026، هێزەکانی ئەمریکا چوونە ناو کەشتی نەوتهەڵگری بێ وڵاتی م/ت تیفانی کە بەهۆی قاچاخچێتی نەوتی خاوی ئێران سزای ئابووری بەسەردا سەپێنراوە. بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، بەگوێرەی ماددەی 110ـی یاسای دەریایی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبێ ڕووداو لە کەنداوی بەنگال لە نێوان هیندستان و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پشکنینی دەریایی مافی سواربوون ئەنجامدراوە. وەزارەتی جەنگی ئەمریکا

    دوای ئەوەی تیمی کەشتییەکە بەدرێژایی شەش کاتژمێر پابەند نەبوون بە هۆشدارییە دووبارەبووەکان، هێزەکانی ئەمریکا سیستەمی پاڵنانی کەشتیی تۆوسکایان لەکارخست، بەگوێرەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا. هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ پشکنینی 5,000 حاویەی گواستراوە چوونە ناو کەشتیەکە. لە دەستپێکی گەمارۆدانی دەرەوەی گەرووی هورمز لە سەرەتای ئەو مانگەوە هەتا 20ـی مانگی نیسان، هێزی دەریایی ئەمریکا 27 کەشتییان گەڕاندە دواوە کە هەوڵی چوونە ناو بەندەرەکانی ئێران یاخود دەرچوونیان دەدا. تووسکا یەکەم کەشتی بوو هەوڵی تێپەڕاندنی ئەو گەمارۆیە بدا کە کەنداوی عومان، دەریای عەرەبی لە ڕۆأهەڵاتی گەرووەکە و تەواوی کەناراوەکانی ئێران لەخۆدەگرێت.

    دوو ڕۆژ دوای ڕێگریکردن لە تۆوسکا، ئەمریکا ڕایگەیاند بەگوێرەی ماددەی 110ـی یاسای دەریایی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای گومرکی نێودەوڵەتی، لە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی هیندستان و زەریای هێمن، مافی سواربوونی کەشتیی م/ت تیفانیی بێ وڵاتی ئەنجامداوە. لە ساڵی 2025ـەوە بەهۆی بەشداریکردنی لە قاچاخچێتی نەوتی خاوی ئێران و پشتیوانیکردنی تۆڕە نایاساییەکانی ئێران، کەشتیی تیفانی کەوتوەتە ژێر سزا ئابوورییەکانی ئەمریکاوە. کەشتییەکە، کە پەیوەستبوو بە گواستنەوەی ملیۆنان بەرمیل نەوت لە ئێرانەوە، گومانی ئەنجامدانی گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتی بۆ گەیاندنی کاڵاکان بۆ شوێنە قەدەغەکراوەکانی لێدەکرێت.

    قەدەغەکردنەکان جەخت لەسەر ئەرکی ئەمریکا دەکەنەوە بۆ  پەکخستنی چالاکیی دەریایی نایاساییپەیوەندیدار بەو دەوڵەت و بکەرانەی سزای ئابوورییان لەسەرە. هاوپەیمانان و هاوبەشان ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەیان ئەنجامداوە. بۆ نموونە، لە مانگی شوباتی 2026،  پاسەوانی کەناراوەکانی هیندستان تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاخچێتی نەوتی هەڵوەشاندەوە و لە نزیکەی 100 میلی دەریایی لە ڕۆژئاوای مومبای دەستی بەسەر سێ کەشتیدا گرت.  وەزارەتی بەرگریی هیندستان  ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە ”تۆڕێکی ئاڵۆزی تێوەگلاو لە گواستنەوەی نایاسایی بڕێکی زۆر لە نەوت و باری بنچینە نەوتی لە ناوچە پڕ لە ململانێکانەوە هەڵوەشاندەوە.“

    بە هەمان شێوە لەم دواییانەدا ئەمریکا دەستی بەسەر چەندین کەشتیی نەوتیی هەڵگری نەوتی نایاسایی فەنزوێلادا گرت.

    “ئاوەکانی نێودەوڵەتی پەناگەیەک نین بۆ کەشتییە سزادراوەکان.“ وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە دوای ڕێگریکردن لە تیفانی ئاماژەی پێدا. ئەمریکا ”لە ڕەتکردنەوەی مانۆڕکردنی ئازادی بکەرە نایاساییەکان و کەشتییەکانیان لە بواری دەریایی بەردەوام دەبێت.“

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleبەنزینکردن بە ئاگردا
    Next Article حوسییەکان برەو بە بێیاسایی دەدەن

    Related Posts

    پاداشتکردنی وریایی

    April 28, 2026

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.