Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      پشتیوانیی چین بۆ بەرنامەی چەکی ڕژێمی ئێران دەبێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی

      April 14, 2026

      مێژوویەک لە هەماهەنگی

      April 13, 2026

      زیرەکانەتر، بەهێزتر، خێراتر

      April 9, 2026

      لە تۆڕێکی بەکرێگیراوەوە بەرەو سیستەمێکی جەنگیی سنووربڕ

      April 8, 2026

      شمشێری ئاسایشی بەحرەین

      April 1, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      ئەمریکا و ئۆزبەکستان پابەندبوونیان بە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست دووپاتکردەوە

      December 31, 2025

      قەتەڕ بەشداریی مەشقی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەکات

      December 31, 2025

      کوەیت هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ بەهێز دەکات

      December 31, 2025

      ئەفسەرێکی باڵای بەحرەین لە کۆلێژی سەربازیی ئەمریکا ڕێزی لێنرا

      December 31, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      بنیاتنانی هێزێکی دەریایی پیشەیی

      December 31, 2025

      ئەمریکا و ئۆزبەکستان پابەندبوونیان بە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست دووپاتکردەوە

      December 31, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home»تایبتمەندیەکان»پشتیوانیی چین بۆ بەرنامەی چەکی ڕژێمی ئێران دەبێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی
    تایبتمەندیەکان

    پشتیوانیی چین بۆ بەرنامەی چەکی ڕژێمی ئێران دەبێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی

    UnipathBy UnipathApril 14, 2026Updated:April 14, 202604 Mins Read
    پیاوێک لە کەناری ڕۆژئاوا لە تەنیشت پاشماوەی مووشەکی ئێران ڕاوەستاوە. ڕۆیتەرز
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    حزبیشیوعیی چین بەشێوەیەکی بەرنامەیی هاوبەشیی خۆی لەگەڵ ڕژێمی ئێران فراوانتر کردووە، وە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی مووشەکی بالیستی و کەشتیی گەشتی ئاسمانی (SLV)ـی تاران سوود لە ڕێککەوتنە ئابوورییەکان و گواستنەوەی تەکنەلۆژیای بەکاربراوی هەردوو کەرتی سەربازی و مەدەنی وەردەگرێت. بە هەمان شێوە پێدەچێت چالاکییە تاوانییەکانی چین لە میانی ململانێکەدا کە لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی 2026ـدا دەستیپێکرد، لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەشدارییان لە مردنی هاوڵاتیانی مەدەنیدا کردبێت.

    هاوپەیمانیی سەربازیی چین لەگەڵ ئێران، کە لە ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژیی هەمەلایەنەی ساڵی 2021ـیاندا سەرچاوەی گرتووە، لە ساڵێک بە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ڕژێمی ئێران کە لە مانگی شوباتی 2026 دەستیپێکرد، چڕتر بووەوە و بە شێوەیەکی بەرچاو ژینگەی ئاسایشی ناوچەکەی گۆڕی.

    شارەزایانی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا پارچەکانی ئەو مووشەکانەی ئێران بەم دواییە بەرەو چەندین دەوڵەتی کەنداو ئاڕاستەی کردبوون، تەکنەلۆژیا و پێکهاتەی چینییان تێدایە یاخود نا.

    چەقی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە بریتییە لە دابینکاریی کەرەستەی بەکارهێنانی دوو لایەنە، گواستنەوەی تەکنەلۆژیا، سیستەمی جوڵەپێکردنی مانگی دەستکرد و شارەزایی گرنگ بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکی پشت بەستوو بە سووتەمەنیی ڕەق لەلایەن چینەوە. بزوێنەری موشەکی ڕەق، کە کاتی هاویشتنی خێراتر، بەرزکردنەوەی توانای مانەوە و سەقامگیریی زیاتری هەڵگرتن پێشکەش دەکات، بنچینەی موشەکی بالیستیی مەودا مامناوەند و سیستەمە پەرەسەندووەکانی کەشتیی گەشتی ئاسمانی (SLV)ـی ئێران پێکدەهێنن.

    بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیا چینییەکان بڕێکی ئێجگار زۆر لە پێکهاتە کیمیاییەکان، لە نیوانیاندا پێرکلۆراتی ئەمۆنیۆمیان بۆ ئەو دامەزراوە ئێرانیانەی پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی شۆڕشگێڕیی ئیسلامییەوە هەیە، کە سەرپەرشتیی جبەخانەی مووشەکی بالیستیی ئێران دەکەن و لە سەرانسەری ناوچەکەدا پشتیوانیی لە گروپە چەکدارەکان دەکەن، هەناردە کردووە. ئەم گواستنەوانە، کە بەگشتی لە ڕێگەی تۆڕە لۆژیستییە ئاڵۆزەکانەوە دەگوازرێنەوە، بە بەکارهێنانی تاکتیکە چینییەکانی وەکو کەشتیگەلی سێبەر، کۆمپانیا کارتۆنییەکان و سپیکردنەوەی پارە، لە هەمان کاتدا نیگەرانییەکی بەردەوامیش سەبارەت بە پرۆسەی دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی بەکارهێنەری کۆتایی دروست دەکەن و سزا ئابوورییە نێودەوڵەتی و یاساکانی هەناردەکردن تێدەپەڕێنن.

    پشتیوانیی چین لە گەشەپێدانی چەکی ئێران بەردەوام دەبێت. بۆ نموونە لە سەرەتای مانگی ئازاری ساڵی 2026، چین مۆڵەتی بە دوو کەشتیی کۆمپانیایەکی ئێرانی دا، کە ئەمریکا دەڵێت کەرەستەیان بۆ بەرنامەی موشەکی بالیستیی تاران دابین کردووە تا لە بەندەرێکی کۆگای ماددە کیمیاییەکان لە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی چینەوە بەرەو ئێران بڕۆن. پێدەچێت کەشتییەکە سۆدیۆم پێرکلۆراتی هەڵگرتبێت، کە پێکهاتەیەکی کیمیایی سەرەکییە بۆ سووتەمەنیی موشەکی ڕەق، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردەوە.

    ”بە دابارینی مووشەک و درۆنەکان بەسەر وڵاتانی [کەنداوەوە]، هەر نیشاندانێکی پشتیوانی لەم شێوەیە بەرامبەر بە ئێران مەترسی لەسەر تێکدانی پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی [کەنداوە] هەیە،“ گرانت ڕوملێی، ئەندامی باڵا لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک بە ڕۆژنامەکەی ڕایگەیاند.

    بەدەر لە ماددە کیمیاییەکان، پشتیوانییەکانی چین بۆ ڕژێمی ئێران پێکهاتە پێشکەوتووەکان، ئامرازەکانی ئامێری دروستی و پێکهاتەکانی ڕێنماییکردنی وەک گایرۆسکۆپ و بزوێنەرە خێراکەرەکان لەخۆدەگرن. ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە بە شێوەیەکی بەرچاو ئامانج دروستی و متمانەپێکراویی مووشەکەکان باشتر دەکات، هاوکات بەربەستەکانی بەردەم توانای لێدانی مەودا دوور کەم دەکاتەوە. هاوکاریی تەکنیکی لە سیستەمەکانی هێزی پاڵنەر و یەکخستنی باری هەڵگیراو، گەشەپێدانی چەکی ئێران ئێجگار خێراتر دەکات.

    شیکەرەوەکانی هەواڵگری ئاماژە بەوە دەکەن کە پێدەچێت چین بۆ بەئامانجگرتنی سامانی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی جوڵەپێکردنی مانگی دەستکردی بێیدۆو (BeiDou)ـی خۆی کە خزمەتگوزارییەکانی جێگیرکردن و کاتی جیهانی پێشکەش دەکات، بۆ ئێران فەراهەم کردبێت. توانای بەئامانجگرنی ئێران لە ململانێی ئێستادا زۆر وردترە لە جەنگی 12 ڕۆژەی مانگی حوزەیرانی 2025، ئەل جەزیرە ڕایگەیاند.

    هاوتەریب لەگەڵ ئەم گواستنەوانە، ڕژێمەکەی ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی دابینکاریی ڕاستەوخۆی سیستەمی چەکی پێشکەوتووی چینی کردووە. بە دیاریکراوی، تاران هەوڵی بەدەستهێنانی مووشەکی کروزی سەروو دەنگیی دژە کەشتی دەدات، کە دەتوانێت هەڕەشە لەڕێڕەوە ئاوییە گرنگەکانی وەک گەرووی هورمز بکات.

    چەند ڕۆژێک بەر لە قلیشانەوەی ململانێکە لە مانگی شوباتدا، ئێران لە ڕێککەوتنێک بۆ کڕینی مووشەکی CM-302ـی دروستکراوی چین نزیک ببووەوە، کە یەکێک لە شیکەرەوەکان بە گۆڕانکارییەکی گرنگ لە هاوکێشەکە پێناسەی دەکات، دەزگای هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە.

    تۆڕە لۆژیستییەکان بڕبڕەی پشتی هەماهەنگیی چین و ئێران پێکدەهێنن. کۆمپانیا و ناوەندەکانی کەشتیوانیی چینی ناوەندەکانی گواستنەوەی کەشتی، کۆمپانیای بەناو یاسایی و بەڵگەنامەی ساختە بۆ شاردنەوەی جووڵەی ماددە هەستیارەکان بەکاردەهێنن. ڕووداوەکانی وەک تەقینەوە کوشندەکەی ساڵی 2025 لە بەندەرێکی ئێرانی لە نزیک بەندەر عەباس، کە بە گوێرەی زانیارییەکان پێکهاتە پەیوەندیدارەکان بە مووشەکەکانی چین لەخۆدەگرن، تیشک دەخەنە سەر قەبارە و مەترسییەکانی ئەم زنجیرە دابینکارییە نهێنییانە.

    بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی ئێران پاراستنی زیاتر بۆ پێشکەوتنی سەربازی دابین دەکات. لە کاتێکدا بە شێوەیەکی گشتی وەک بەکارهێنانی مەدەنی دەستنیشان دەکرێت، بەڵام پەرەپێدانی کەشتیی گەشتی ئاسمانی (SLV) تەکنەلۆژیا سەرەکییەکانی لەگەڵ سیستەمی موشەکیی بالیستیی نێوان کیشوەرەکان هاوبەشن، لەوانەش پاڵنەر، ئامێر و ڕێنماییکردن. هێرشەکانی ئەم دواییەی تاران پێشکەوتن لەم بوارانەدا نیشان دەدات، ئەمەش نیگەرانییەکان لەبارەی بەرنامەی بەکارهێنانی دوو لایەنەی بەهێزتر کردووە. دوای هێرشەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2025 کە ژێرخانی مووشەکیی ئێرانی کردە ئامانج، ڕژێم توانا گرنگەکانی بەرهەمهێنانی خۆی بنیاتنایەوە، ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە پشتیوانیی دەرەکی وەردەگرێت.

    پشتیوانیی چین توانای مووشەکی و بارهەڵگری مووشەک هاوێژ (SLV)ـی ئێرانی بەرەو پێش بردووە. دەرئەنجامەکانی ئەم جۆرە لە پشتیوانی دەتوانێت هاوسەنگیی ستراتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت.

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleمێژوویەک لە هەماهەنگی

    Related Posts

    مێژوویەک لە هەماهەنگی

    April 13, 2026

    زیرەکانەتر، بەهێزتر، خێراتر

    April 9, 2026

    لە تۆڕێکی بەکرێگیراوەوە بەرەو سیستەمێکی جەنگیی سنووربڕ

    April 8, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.