پەیامی سەرەکیی سەرۆك
من خۆشحاڵم بە نووسینی ئەم پێشەکییە بۆ نوێترین چاپی یونیپاس کە تیشک دەخاتە سەر تەوەرکانی ئاسایش، سەقامگیری و حکومڕانیی باش. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشور و ناوەڕاستی ئاسیادا، گەیشتن بەم ئامانجانە لەڕێگەی بەرەنگاربوونەوە بەرامبەر هەڕەشەکانی تریرۆیسم، توندەڕەوە یاخییەکان و توندوتیژەکان دەبێت. باشترین وەڵام بۆ ئەم ئالەنگارییانە چییە؟ بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە، من باوەڕم وایە کە دەبێت ئێمە سەرنج بخەینە سەر سێ لایەنی بەردەوامی، پێکەوە گونجان و پەیوەندی.
بۆ بەردەوامی، من مەبەستم لێی پابەندبوونە بە ڕێسا و بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی، لە نێوانیدا چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە ئاشتییانە، بەکارنەهانی هێز یاخود هەڕەشە نەکردن بۆ بەکارهێنانی هێز و خۆبەدورگرتن لە دەستخستنە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر. بەڵام بە هەمان شێوە، لە ڕوانگەیەکی فراوانترەوە، ئەمە واتە کارکردن بۆ بڵاوکردنەوەی کلتووری گفتوگۆ و ڕێزگرتنی هاوبەش.
پێکەوە گونجان واتە دڵنیابوونەوە لە ئاسایش لەرێگەی هاریکاریی یەکگرتوو، ئەو ڕێبازەی کە لەلایەن وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) گیراوەتەبەر، لەبەرئەوەی ئێمە بەهێزتر و زۆر کاریگەرتر دەبین کاتێك بە یەک دەنگ قسەدەکەین، جا ئاخۆ بۆ نەیارانی ناوخۆی ناوچەکەمان بێت یاخود بۆ وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە، وە دڵنیابوونەوە لەوەی کە بەرژەوەندییەکانمان باشتر دەبیسترێن و دەگەیەنرێن.
پەیوەندی بریتییە لە بنیاتنانی هاوەبشی لەگەڵ وڵاتانی هاوبیر لە ناوەوە و دەرەوەی ناوچەکەمان کە دەکرێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئاسایشی هاوبەشمان بەهێز بکات و بە هەمان شێوە تۆڕەکانی خۆراگری و ڕێگرتن دژ بە نەیارە شاراوەکان بنیات بنێت.
بۆ هەر یەکێك لە سێ لایەنەکان، دیپلۆماسی تەنها ڕێگای گەیشتنی بەردەوامە بە ئامانجەکانمان. دەبێت ئێمە هەموومان لە ناوەوە و دەرەوەی ناوچەکە هەرگریز ئومێدی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانەی سیاسی بۆ کێشە و ناکۆکییەکانمان لەدەست نەدەین. پێویستە ئێمە بەبێ وچان بۆ ڕێگریکردن لە ململانێکان کاربکەین بەرلەوەی پەرەبسێنن و جەنگە بەرپابووەکان بەخێرایی کۆتایی پێبهێنین. ئەمە هەڵویستی ڕوون و جێگیری شانشینی بەحرەین و ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوە.
ئاخۆ بابەتەکە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا، ئەرمینیا و ئازەربایجان یاخود ناوخۆی یەمەن بێت، ئێمە هەمیشە جەخت لەسەر چەقی چارەسەری ئاشتیی سیاسی دەکەینەوە. بێگومان بەهاکانی گفتوگۆ، پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی هاوبەش بە بەردەوامی بنچینەی سیاسەتی دەرەوەی شانشینی بەحرەین بوون. ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەمانە باشترین ڕێبەرن بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەمان و لە سەرانسەری جیهان.
وەك چۆن خاوەن شکۆ شا حەمەد بن عیسا خەلیفە لە میانی دوایین سەردانی خاوەن پایە پاپا فڕانسیس دووپاتیکردەوە، گفتوگۆی ئاشتییانە چەقی ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی ململانێکانە. بێگومان، پاپا فڕانسیس بەحرەینی وەکو گۆڕەپانێکی دەوڵەمەندی بەیەکگەیشتنی نێوان گەلان وەسفکرد.
بەبێ هیچ گومانێك هێزە دەرەکییەکان لە بەهێزکردنی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆڵیان هەیە، بۆ نمونە، لە پاڵپشتی بەردەوام بۆ ڕێککەوتنە ئیبراهیمییەکان، هەر وەك چۆن وڵاتانی ناوچەکە بواریان هەیە هەتا ڕۆڵێکی سەرەکی و بەرهەمدار بگێڕن لە چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە نێودەوڵەتییەکان.
بەڵام لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە ناوچەکە بکاتە شانۆی نوێنەراتی بۆ ڕکابەریی بەرفراوانتر.
تێڕامان لە ئاڵنگارییە دروستبووەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی ئەندازەی ململانێی ناوچەیی گەورەتر وادەکات گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی سەرختتربێت. وەك هەر ناوچەیەک، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەرژەوەندی و ئاڵنگاریی دیاریکراوی خۆیان هەیە بۆ ئاڕاستەکردن.
ئێمە ویستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەر ململانێیەک و مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی بۆ ناوچەکانی دیکە بەرز دەنرخێنین، جا ئەو ناوچانە بریتیبن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاخود شوێنێکی تر، و لەپێناو دڵنیابوونەوە لە کۆتوبەندکردنی ئەم جۆرە کاریگەرییانە تا ئەوپەڕی توانا کاردەکەین.
ئەمانە هەندێک لەو ئاڵنگارییانەن کە ڕوبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبنەوە. من دەمەوێت وتەکانی خاوەن شکۆ، پاشا، دوبارە بکەمەوە. وەکو بەشێک لە سەردانی پاپا، ئەو ئاماژەی بەوەدا کە هاوبەشیی نێودەوڵەتیی کاریگەر پێویستن بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕێگریکردن لە پەرەسەندن و ڕوبەڕووبوونەوە و ئاڕاستەکردنەوەی هەوڵە جیهانییەکان لە چارەسەرکردنی ئەم جۆرە ئاڵنگارییانە.
ئەمە جارێکی تر جەخت لەسەر گرنگیی کارکردنی پێکەوەیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان دەکاتەوە و هەروەها داننانە بەوەی لەم جۆرە هەوڵانە یارییەک نین لەسەر حسابی یەکتر، بەڵکو واتای سودمەندبوونی هەموومانە لەڕێگەی برەودان بە ئاشتی، گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی.
د. عەبدواللتیف بن ڕاشید ئەلزەیانی
وەزیری کاروباری دەرەوە، بەحرەین
Comments are closed.