پەیامی سەرەکیی سەرۆك

من خۆشحاڵم‭ ‬بە‭ ‬نووسینی‭ ‬ئەم‭ ‬پێشەکییە‭ ‬بۆ‭ ‬نوێترین‭ ‬چاپی‭ ‬یونیپاس‭ ‬کە‭ ‬تیشک‭ ‬دەخاتە‭ ‬سەر‭ ‬تەوەرکانی‭ ‬ئاسایش،‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬حکومڕانیی‭ ‬باش‭. ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باشور‭ ‬و‭ ‬ناوەڕاستی‭ ‬ئاسیادا،‭ ‬گەیشتن‭ ‬بەم‭ ‬ئامانجانە‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬بەرەنگاربوونەوە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬تریرۆیسم،‭ ‬توندەڕەوە‭ ‬یاخییەکان‭ ‬و‭ ‬توندوتیژەکان‭ ‬دەبێت‭. ‬باشترین‭ ‬وەڵام‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬ئالەنگارییانە‭ ‬چییە؟‭ ‬بۆ‭ ‬دەوڵەتانی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬من‭ ‬باوەڕم‭ ‬وایە‭ ‬کە‭ ‬دەبێت‭ ‬ئێمە‭ ‬سەرنج‭ ‬بخەینە‭ ‬سەر‭ ‬سێ‭ ‬لایەنی‭ ‬بەردەوامی،‭ ‬پێکەوە‭ ‬گونجان‭ ‬و‭ ‬پەیوەندی‭.‬

بۆ‭ ‬بەردەوامی،‭ ‬من‭ ‬مەبەستم‭ ‬لێی‭ ‬پابەندبوونە‭ ‬بە‭ ‬ڕێسا‭ ‬و‭ ‬بنەماکانی‭ ‬یاسای‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬لە‭ ‬نێوانیدا‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ناکۆکییەکان‭ ‬بە‭ ‬ئاشتییانە،‭ ‬بەکارنەهانی‭ ‬هێز‭ ‬یاخود‭ ‬هەڕەشە‭ ‬نەکردن‭ ‬بۆ‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬هێز‭ ‬و‭ ‬خۆبەدورگرتن‭ ‬لە‭ ‬دەستخستنە‭ ‬کاروباری‭ ‬ناوخۆی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تر‭. ‬بەڵام‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە،‭ ‬لە‭ ‬ڕوانگەیەکی‭ ‬فراوانترەوە،‭ ‬ئەمە‭ ‬واتە‭ ‬کارکردن‭ ‬بۆ‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬کلتووری‭ ‬گفتوگۆ‭ ‬و‭ ‬ڕێزگرتنی‭ ‬هاوبەش‭.‬

پێکەوە‭ ‬گونجان‭ ‬واتە‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬ئاسایش‭ ‬لەرێگەی‭ ‬هاریکاریی‭ ‬یەکگرتوو،‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێبازەی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداو‭ (‬GCC‭) ‬گیراوەتەبەر،‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬ئێمە‭ ‬بەهێزتر‭ ‬و‭ ‬زۆر‭ ‬کاریگەرتر‭ ‬دەبین‭ ‬کاتێك‭ ‬بە‭ ‬یەک‭ ‬دەنگ‭ ‬قسەدەکەین،‭ ‬جا‭ ‬ئاخۆ‭ ‬بۆ‭ ‬نەیارانی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬ناوچەکەمان‭ ‬بێت‭ ‬یاخود‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬وە‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬بەرژەوەندییەکانمان‭ ‬باشتر‭ ‬دەبیسترێن‭ ‬و‭ ‬دەگەیەنرێن‭.‬

پەیوەندی‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬هاوەبشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬هاوبیر‭ ‬لە‭ ‬ناوەوە‭ ‬و‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ناوچەکەمان‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬ئاسایشی‭ ‬هاوبەشمان‭ ‬بەهێز‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬تۆڕەکانی‭ ‬خۆراگری‭ ‬و‭ ‬ڕێگرتن‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬نەیارە‭ ‬شاراوەکان‭ ‬بنیات‭ ‬بنێت‭.‬

‭ ‬بۆ‭ ‬هەر‭ ‬یەکێك‭ ‬لە‭ ‬سێ‭ ‬لایەنەکان،‭ ‬دیپلۆماسی‭ ‬تەنها‭ ‬ڕێگای‭ ‬گەیشتنی‭ ‬بەردەوامە‭ ‬بە‭ ‬ئامانجەکانمان‭. ‬دەبێت‭ ‬ئێمە‭ ‬هەموومان‭ ‬لە‭ ‬ناوەوە‭ ‬و‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬هەرگریز‭ ‬ئومێدی‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬چارەسەری‭ ‬ئاشتییانەی‭ ‬سیاسی‭ ‬بۆ‭ ‬کێشە‭ ‬و‭ ‬ناکۆکییەکانمان‭ ‬لەدەست‭ ‬نەدەین‭. ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬بەبێ‭ ‬وچان‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬ململانێکان‭ ‬کاربکەین‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬پەرەبسێنن‭ ‬و‭ ‬جەنگە‭ ‬بەرپابووەکان‭ ‬بەخێرایی‭ ‬کۆتایی‭ ‬پێبهێنین‭. ‬ئەمە‭ ‬هەڵویستی‭ ‬ڕوون‭ ‬و‭ ‬جێگیری‭ ‬شانشینی‭ ‬بەحرەین‭ ‬و‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬کەنداوە‭.‬

ئاخۆ‭ ‬بابەتەکە‭ ‬جەنگی‭ ‬ڕوسیا‭ ‬و‭ ‬ئۆکرانیا،‭ ‬ئەرمینیا‭ ‬و‭ ‬ئازەربایجان‭ ‬یاخود‭ ‬ناوخۆی‭ ‬یەمەن‭ ‬بێت،‭ ‬ئێمە‭ ‬هەمیشە‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬چەقی‭ ‬چارەسەری‭ ‬ئاشتیی‭ ‬سیاسی‭ ‬دەکەینەوە‭. ‬بێگومان‭ ‬بەهاکانی‭ ‬گفتوگۆ،‭ ‬پێکەوەژیان‭ ‬و‭ ‬ڕێزگرتنی‭ ‬هاوبەش‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬بنچینەی‭ ‬سیاسەتی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬شانشینی‭ ‬بەحرەین‭ ‬بوون‭. ‬ئێمە‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەداین‭ ‬کە‭ ‬ئەمانە‭ ‬باشترین‭ ‬ڕێبەرن‭ ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬ئاشتی،‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەمان‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهان‭.‬

‭ ‬وەك‭ ‬چۆن‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬شا‭ ‬حەمەد‭ ‬بن‭ ‬عیسا‭ ‬خەلیفە‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬دوایین‭ ‬سەردانی‭ ‬خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬پاپا‭ ‬فڕانسیس‭ ‬دووپاتیکردەوە،‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬ئاشتییانە‭ ‬چەقی‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬و‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ململانێکانە‭. ‬بێگومان،‭ ‬پاپا‭ ‬فڕانسیس‭ ‬بەحرەینی‭ ‬وەکو‭ ‬گۆڕەپانێکی‭ ‬دەوڵەمەندی‭ ‬بەیەکگەیشتنی‭ ‬نێوان‭ ‬گەلان‭ ‬وەسفکرد‭. ‬

بەبێ‭ ‬هیچ‭ ‬گومانێك‭ ‬هێزە‭ ‬دەرەکییەکان‭ ‬لە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬ڕۆڵیان‭ ‬هەیە،‭ ‬بۆ‭ ‬نمونە،‭ ‬لە‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬بەردەوام‭ ‬بۆ‭ ‬ڕێککەوتنە‭ ‬ئیبراهیمییەکان،‭ ‬هەر‭ ‬وەك‭ ‬چۆن‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بواریان‭ ‬هەیە‭ ‬هەتا‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬و‭ ‬بەرهەمدار‭ ‬بگێڕن‭ ‬لە‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭.‬

بەڵام‭ ‬لە‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬هیچ‭ ‬لایەنێکدا‭ ‬نییە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بکاتە‭ ‬شانۆی‭ ‬نوێنەراتی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕکابەریی‭ ‬بەرفراوانتر‭.‬

تێڕامان‭ ‬لە‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬دروستبووەکانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ئەندازەی‭ ‬ململانێی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬گەورەتر‭ ‬وادەکات‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬چارەسەری‭ ‬بنەڕەتی‭ ‬سەرختتربێت‭. ‬وەك‭ ‬هەر‭ ‬ناوچەیەک،‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستیش‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬و‭ ‬ئاڵنگاریی‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬خۆیان‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬ئاڕاستەکردن‭. ‬

ئێمە‭ ‬ویستی‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬کاریگەرییەکانی‭ ‬هەر‭ ‬ململانێیەک‭ ‬و‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬دیکە‭ ‬بەرز‭ ‬دەنرخێنین،‭ ‬جا‭ ‬ئەو‭ ‬ناوچانە‭ ‬بریتیبن‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬یاخود‭ ‬شوێنێکی‭ ‬تر،‭ ‬و‭ ‬لەپێناو‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬کۆتوبەندکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬کاریگەرییانە‭ ‬تا‭ ‬ئەوپەڕی‭ ‬توانا‭ ‬کاردەکەین‭.‬

ئەمانە‭ ‬هەندێک‭ ‬لەو‭ ‬ئاڵنگارییانەن‭ ‬کە‭ ‬ڕوبەڕووی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬دەبنەوە‭. ‬من‭ ‬دەمەوێت‭ ‬وتەکانی‭ ‬خاوەن‭ ‬شکۆ،‭ ‬پاشا،‭ ‬دوبارە‭ ‬بکەمەوە‭. ‬وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬سەردانی‭ ‬پاپا،‭ ‬ئەو‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بەوەدا‭ ‬کە‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬کاریگەر‭ ‬پێویستن‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬پەرەسەندن‭ ‬و‭ ‬ڕوبەڕووبوونەوە‭ ‬و‭ ‬ئاڕاستەکردنەوەی‭ ‬هەوڵە‭ ‬جیهانییەکان‭ ‬لە‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬ئاڵنگارییانە‭.‬

ئەمە‭ ‬جارێکی‭ ‬تر‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگیی‭ ‬کارکردنی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بۆ‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬کاریگەرییەکانی‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬و‭ ‬هەروەها‭ ‬داننانە‭ ‬بەوەی‭ ‬لەم‭ ‬جۆرە‭ ‬هەوڵانە‭ ‬یارییەک‭ ‬نین‭ ‬لەسەر‭ ‬حسابی‭ ‬یەکتر،‭ ‬بەڵکو‭ ‬واتای‭ ‬سودمەندبوونی‭ ‬هەموومانە‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬ئاشتی،‭ ‬گەشەپێدان‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزەرانی‭.‬

د‭. ‬عەبدواللتیف‭ ‬بن‭ ‬ڕاشید‭ ‬ئەلزەیانی

وەزیری‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوە،‭ ‬بەحرەین

Comments are closed.