بەرگرییەکی توندتر لە سنورێکی پەشێو
لوبنان بە هاوکاریی نێودەوڵەتی، ستراتیژێکی یەکخراوی بەڕێوەبردنی سنوری دەستپێکردووە
عەمید جۆ حەداد، هێزە چەکدارەکانی لوبنان
وڵاتێکی بچووک لە ژینگەیەکی جوگرافیی گرژدا، لوبنان پشکێکی ناهاوسەنگی لە ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان بەردەکەوێت: تریرۆزم، جەنگی نەریتی، هەڕەشە ناهاوسەنگەکان، کارەساتە دەستکردەکان، کۆچکردنی بە لێشاوی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاخچیەتی بەرهەم، چەک و ماددە نایاساییەکان. هەموو ئەم کێشانە فشار دەخەن سەر سنوردەکانی، هەردوو جۆری
وشکانی و ئاوی.خەمڵاندنی ژمارەی دانیشتوانی بە 5.6 ملیۆن، لوبنان میوانداری زۆرترین ژمارەی پەنابەر بۆ هەر تاکێک دەکات لە جیهاندا، بە نزیکەیی 1.5 ملیۆن پەنابەری سوری لەگەڵ نزیکەی 500,000 پەنابەری فەڵەستنی لە کەمپە قەڵەباڵغەکاندا دەژین.
لە ساڵی 2006، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە حکومەتی لوبنان کرد ئاسایشی سنورەکانی و هەموو خاڵەکانی چونەژوورەوە بۆ ڕێگریکردن لە کوچکردن و قاچاخچیەتیی نایاسایی پبارێزێت. لوبنان، و بە دیاریکراوی هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF)، بە هاوکاریی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بەرنامەیەکی بەڕێوەبردنی سنوری بنیاتناوە. کەنەدا، یەکێتی ئەوروپا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، سویسرا و ئەمریکا هەموویان لەم پرسە هەستیارەدا هاوکاریی وڵاتەکەیان کردووە.
لە مانگی ئابی 2006، لیژنەی هاوبەشی ئاسایشی سنوور بە فەرمانی حکومەت دامەزرێنرا و خرایە ژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی لوبنان. لەگەڵ بەرپرسیاریەتییە سەربازییە بنچینەییەکان، هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) ئەرکی چاودێرکردن و بەڕێوەبردنی سنورە وشکانیی و ئاوییەکانیان پێسپێردرا. ئەوان ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لە پاراستنی سنورە گوندنیشنییەکاندا دەگێڕن لە ڕێگەی دامەرزاندنی پۆلی پیادەی سنوری وشکانی (LBR)، لە نێوانیاندا ئەنجامدانی چالاکییە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی کاری هێزی سنوریی هاوبەش لەسەر خاڵە سنورییەکانی باکور لەگەڵ سوپای سوریا.
هەروەها هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) ئاسایشی مرۆیی لە دەروازە فەرمییەکانی پەڕینەوە لەسەر سنورەکانی باکور و ڕۆژهەڵات، لە بەندەرە دەریاییەکانی چوونەژوورەوە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕەفیق حەریری لە بەیروت دابین دەکەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش و بەرگریی مەدەنی لوبنان دەروازەکانی چونەژوورەوە فەرمییە وشکانی و بەندەرە ئاوییە بەڕێوەدەبات و ڕێکدەخات لەکاتێکا هێزی ئاسایشی ناوخۆ هێڵی دووەمی لە ناوچە سنورییەکان و لە فڕۆکەخانەی بەیروتدا جێگردەکرێن.
جوڵەی سنور
ساڵی 2009 ئەو ساتە بوو کە تێیدا لوبنان بەڕێوەبردنی تەواوی 225 کیلۆمەتر لە کەنار دەریا و 375 کیلۆمەتر لە سنوورە وشکانییەکانی گرتە ئەستۆ. شەش دەروازەی چونەژووەرەوەی یاسایی لەگەڵ سوریادا بوونی هەیە، سێ دانە لە باکور، دوو دانە لە باکوری ڕۆژهەڵات و یەک دانە لە ڕۆژئاوا. دەروازەکانی باشور بە تەواوەتی داخراون. کەناراوەکانی لوبنان دوو بەندەری سەرەکی، بەیروت و تریپلی؛ دوو بەندەری لاوەکی لە باشور، سایدە و تیرە؛ و ژمارەیەکی زۆر لە دەروازەنی کات بەسەربردن و ماسیگرتنی هەیە.
هەندێک ناوچە لەسەر سنوورە وشکانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات لە سەردەمی داگیرکارییەوە لەگەڵ سوریای دراوسێدا ناکۆکییان لەسەرە، لەکاتێکدا هەتا ئێستا سنوورە دەریاییەکانی باشوور و ڕۆژئاوا و باکوور دیاری نەکراون.
جوگرافیای فیزیایی سنوورە وشکانییەکانی لوبنان لە ڕادەبەدەر جۆراوجۆرە و لە ڕووی ئاسایشەوە کاریگەریی جیاوازیان هەیە، کە دەرەنجامی ئاڵنگاریی کرداری جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە. بە زیاتر لە 280 گوند و شارۆچکە، هەرێمی عەکار ناوچەی سنوریی باکور پێکدەهێنێت. هەندێک لە گوندەکان دەکەونە هەردوولای سنورەکەوە.
نەخشەی مرۆیی بە هەمان ڕادە ئاڵنگارە، لەبەرئەوەی لە ڕووی مێژووییەوە عەکار یەکێکە لە ناوچە گوندنشینە دابڕێنراوەکانی لوبنان. جەنگی سوریا و چەقبەستووییەکەی، بە هەمان شێوە قەیرانی پەنابەرانی سوریا و لێشاوی جەماوەری بۆ ناوچەکە، دۆخە ئابوورییە ناوخۆییە تۆقێنەرەکەی ترسناکتر کرد، و بووە هۆی هەڵکشانی تاوان لە سنوورەکاندا، بە شێوەیەکی سەرەکی لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
چیا بەرزەکان، بیابان و زەوییە ناڕێکەکان تایبەتمەندی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتن. هەرچەندە ژمارەی دانیشتوان تاڕادەیەک کەمە، بەڵام لە ڕێگەی پەیوەندی تیرەیی و خێڵەکییەوە کە سنوورەکان تێدەپەڕێنن بەڕێوەدەبرێن و ئەمەش ئالەنگارییەکانی ئاسایش ترسناکتر دەکات.
ئەرکی سنووریی هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF)لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، لوبنان چوار پۆلی پیادەی سنوریی دروستکردووە کە سەربازەکانیان لەلایەن خویندنگەی ڕاهێنانی سنوری وشکانییەوە ڕاهێنراون. بە درێژایی ساڵان، ئەرکەکەیان لە چاودێریکردن و هەواڵدانەوە بۆ جێگیرکردنی تەواوەتی لە ناوچە سنوورییەکاندا بە لایەنە دەستنیشانکراوەکانی بەرپرسیارێتی پەرەی سەندووە، لەوانەش بەرگریکردن لە سنوورەکان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی سەقامگیری.
بەپێی بڕیارنامەی 1701ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) ئامادەیییەکی بەهێز لە باشووردا دەپارێزن، کە تێیدا ئۆپەراسیۆنی سەقامگیری بە هاوکاریی نزیک لەگەڵ هێزی ئەرکی کاتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (UNIFIL) ئەنجام دەدەن.
یارمەتی نێودەوڵەتی
لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ئاڵنگارییە زۆرانەی لەسەر سنوورەکان و دەزگا ئەمنییە جۆراوجۆرە بەشداربووەکان بوونی هەیە، بەتایبەتی بەشداریکردنی زیادەی ئاسایشی گشتیی لوبنان و گومرگی لوبنان، هەماهەنگی چالاکییەکان بۆ باشترکردن و هاوکاتکردنی بەکارهێنانی سەرچاوەکان بوو بە پێویستییەک. شەڕە ناوخۆییە نەخوازراوەکەی سوریا فشارێکی بێ وێنە دەخاتە سەر هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) لە کێشەکانی کۆچکردنی نایاسایی و تاوانە پەیوەندیدارەکان بە پەڕینەوەی سنور. فەرماندەییی هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییانە پەنا بۆ شارەزایی، لێهاتویی و سەرچاوەکاندا دەبات.
میکانیزمێکی کرداریی کارا بە هەماهەنگی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بنیاتنرا. لەسەر ئاستی ستراتیژی، لوبنان ستراتیژێکی بەڕێوەبردنی یەکخراوی سنوری داڕشت کە دواتر پلانی کارکردنی ناوەندیی دەزگای بەدوای خۆیدا هێنا. لەسەر ئاستی ئۆپەراسیۆن و تەکتیکیدا، جەختکردنەوەکان لەسەر داڕشتنی چەمکێکی ئۆپەراسیۆنەکان و چوارچێوەی یاسایی گونجاو بوو بۆ هێزە چەکدارەکان کە پێکهاتە جیاوازەکانی، پۆلە پیادەییەکانی سنورە وشکانییەکان، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی، پۆلی کۆماندۆی دەریایی، و ئاسایشی ئەلیکترۆنی یەکبخات و ڕاهێنانی تایبەت بۆ پۆلە پیادەکانی سنووری وشکانی بنیاتبنێت بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوە دوورەکانیان.
چارەسەری دروست و کرداریی بریتیبوو لە ئاوێتەیەک لە نمونەی ڕاهێنانی لامەرکەزی بە ڕاهێنانکردن کە لەلایەن تیمە تایبەتمەندەکانەوە لە شوێنگەکانی پۆلە پیادەکانی سنووری وشکانیدا پێشکەش دەکرا و دروستکردنی خوێندنگەی ڕاهێنانی ناوەندی پۆلە پیادەکانی سنووری وشکانی. خوێندنگەکە، بە هاوکاری هۆڵەندا، بڕیاردراوە ببێتە ناوەندێکی ناوچەیی نایاب کە پاڵپشتییەکی زیاتر بۆ سەقامگیرکردنی سنوورەکانی ئوردن و عێراق پێشکەش بکات.
یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتیی دارایی و سەرپەرشتی داڕشتنی ستراتیژی بەڕێوەبردنی یەکخراوی سنور (IBM)ـی و پلانی کارکردنی کردووە. بە بەشداری تەواوەتی و بەرپرسیاریەتی زۆربەی وەزیرەکانی حکومەتی لوبنانی، بۆ بەرهەمهێنانی ئەم بەڵگەنامەیە زیاتر لە یەک ساڵی خایاند. دژ بە هەموو ئەگەرەکان، حکومەتی لوبنانی توانی لە ساڵی 2019ـدا ستراتیژی پلانی سنور بخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
لەسەر ئاستی ئۆپەراسیۆنی و تەکتیکی، کاتێک باس لە چاودێریکردنی سنورەکان دەکرێت، هێزە چەکدارەکانی لوبنان هێزی کاری ئەندازیاری و پسپۆڕیی و گۆڕەپان دابین دەکەن، بەریتانیای مەزن کاری مەیدانی بۆ تاوەرەکانی چاودێریکردن و ڕاهێنانی تەکتیکیی پاسەوانەکان دابین دەکات، وە ئەمریکایش ئامێری ئەلیکترۆنی و پسپۆڕیی بۆ چاودێریکردنی 24 کاتژمێریی سنوورەکان دابین دەکات. ئەم تەکنەلۆژیای دەستنیشانکردنە پێشکەوتووەی کە لەلایەن هێزەکانی سنورەوە بەکاردەهێنرێت ڕادار، کامێرا و هەستەوەرەکان، بەشێکیان مۆبایل لەخۆدەگرێت.
بە گشتی ئامانجی پڕۆژەکە یەکخستنی زانیارییەکانی کامێرا و ڕادارە سنورییەکانە لەگەڵ ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF)، ئامڕازەکانی هێزی ئاسمانی و پەیوەندییە ڕادیۆییەکانەوە کۆکراونەتەوە بۆ شیکردنەوە لەلایەن ناوەندی زانیاریی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە بارەگای هێزە چەکدارەکانی لوبنان.
هاوتەریب لەگەڵ ئەو هەوڵانە، دەزگای کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی سەر بە بەرگری ئەمریکا پاڵپشتی لە سەرکردایەتیی هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) بۆ باشتر یەکخستنی ڕۆڵ و ئەرکە نێودەزگاییەکان دەکات لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو ئالنگارییەی لە هەڕەشەکانەوە لە سەرانسەری بوارەکانی ئاسمانی، دەریایی، وشکانی و ئەلیکترۆنی سەرهەڵدەدەن. یەکێک لە سیما تایبەتەکانی ئەم بەڵگەنامەیە بریتییە لەوەی کە ڕێبازێک لەسەر بنەمای مەترسی بۆ سەر ئاسایش و یەکپارچەیی سنوورەکان دەگرێتەبەر. بەم جۆرە، لەگەڵ گۆڕان و سەرهەڵدانی مەترسییەکان، بەڵگەنامەکە تازەدەکرێتەوە.
هێزە چەکدارەکانی کەنەدا تیمەکانی ڕاهێنانی جەمسەری باکووریان لە خوێندنگەی جەنگی چیا لە چیای سیدارس جێگیر کرد بۆ ڕاهێنان بە یەکەکانی سنووری وشکانی، بە تایبەتی ئەوانەی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات جێگیر کراون.
بنەمای سەرەکی ئەم ڕێبازە یەکخراوە بریتییە لەوەی کە هەر دەزگایەک لە ڕۆڵی دەزگاکانی تر تێبگات. ئەمە بەربەستەکان تێکدەشکێنێت و هەماهەنگی بنیات دەنێت. ناساندنی بەڕێوەبردنی یەکخراوی سنور لە ڕێگەی چالاکییەکانی بنیاتنانی توانا (ڕاهێنان، مەشقی کرداری، وۆرک شۆپ، کۆنفرانس)، دابینکردنی ئامێری تایبەتمەند، نۆژەنکردنەوەی بینا، بە کۆمپیوتەرکردن و ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.
هۆڵەندا ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە بەهێزکردن و پڕچەک کردنی خویندنگەی ڕاهێنانی سنوری وشکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستەی حکومڕانیکردنی سنور. بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی، خوێندنگەکە تیشک دەخاتە سەر هاوکاری نێودەزگایی، ڕێبازێک لەسەر بنەمای مافەکان بۆ باشترکردنی ئاسایشی سنوورەکان، و ئاسانکاری بازرگانی و شەفافیەتی ڕێکارەکان. ئەمە بەشداری لە سەقامگیریی کۆمەڵگا سنوورییەکاندا دەکات، بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە بارگرانییەکی زۆریان لە ئەستۆیە لە میوانداریکردنی دانیشتوانی ئاوارە.
لوبنان بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنەکانی کەرتی ئاسایش پەرەی بە پڕۆژە مەدەنیی سەربازییەکان داوە. ئەوەی شایەنی باسە پڕۆژەی سویسریە، کە پاڵپشتی لە ڕێبازێکی مافەکان و هەستیاری جێندەر بۆ کۆچکردن و بەڕێوەبردنی سنوورەکان دەکات، وە هەروەها بەشداریکردنی ئیتاڵیایە لە پەرەپێدانی خولی سەرەتایی ماددە کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکی، ئەتۆمی و تەقەمەنییەکان (CBRNE) لە ڕێکارەکانی هەواڵگری و پاقژکردنەوە بۆ یەکە جێگیرکراوەکان لە سنوورەکاندا.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سنور (BCC) و خوێندنگەی ڕاهێنانی سنوری وشکانی زۆر گرنگبوون لە چەسپاندنی بەڕێوەبردنی یەکخراوی سنور. ئەوان یارمەتیدەر بوون لە پەرەپێدانی پلانی بەپەلە بۆ دۆخە فریاگوزاریەکان، کە پێشکەوتنێکی گەورە بوو بۆ وەڵامدانەوەی سەرەتایی دەزگا هەماهەنگەکان لە دەروازە یاساییەکانی پەڕینەوە بەدرێژایی سنوورەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات لە کاتی قەیرانەکاندا. فڕۆنتێکس (FRONTEX)، دەزگای سنوری یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سنور (BCC)ـەوە بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانی نێودەزگایی لە دەروازە یاساییەکانی پەڕینەوە، لە نێوانیاندا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەیروت، هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) دەکات.
سەرکەوتن لە بەڕێوەبردنی سنوورەکان لەسەر زەوی هاندەری پڕۆژەیەکی هاوشێوە بوو لە بواری دەریاییدا کە بە فەرمی ناوی بەڕێوەبردنی یەکخراوی دەریایی لێنرا. هەرێمە ناکۆکەکانی ناوچەکە، خراپی ژێرخانی دەریایی، تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، پیسبوونی دەریا، بڵاوبوونەوەی چەک، پاراستنی شوێنەوارەکانی ژێر ئاو، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و، لەم دواییانەدا، کۆچی نایاسایی لە زەقترین ئاستەنگەکانن کە ڕووبەڕووی لوبنان دەبێتەوە.
لە چوارچێوەی ئامانجەکە گشتگیرەکەدا بۆ بنیاتنانی خۆڕاگری لە بەرگیگردن لەبەرامبەر قەیرانەکاندا، لوبنان وەزارەتی زیاتری لە بەرگریکردن لە بواری دەریایی بەشداری پێکردووە. ئەمانە وەزارەتەکانی گواستەنەوە، کشتوکاڵ، تەندروستی، ئابوری، وزە و کاروباری دەرەوە لەخۆدەگرێت. فەڕەنسا بەشداربووە لە بنیاتنانی ناوەندێکی گەڕان و ڕزگارکردن لە بارەگاکانی هێزی دەریایی هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) لە بنکەی دەریایی بەیروت، و ئەڵمانیا یارمەتیدەرە لە دووبارە بنیاتنانەوەی بنکەکە و پاڵپشتیکردنی دارایی خوێندنگەی نوێی دەریایی هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) لە بنکەی دەریایی جونییە.
جێگەی ئاماژەیە کە هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) یەکەم دەزگایە لە نێوان دەزگاکانی ئاسایشی لوبناندا بۆ دروستکردنی بەرێوەبەرایەتی جێندەر بۆ زیاتر یەکخستنی ژنان بۆ ناو هێزە چەکدارەکان. ئەزموونی ئۆپەراسیۆنی لەسەر سنورەکان ڕەنگدانەوەی پێویستی یەکلاکەرەوەی بەشداربوونی ئەفسەرانی ژنە بە شێوەیەکی سەرەکی لە مامەڵەکردن لە بازرگانیکردن بە ژنانەوە. ئێمە ئومێدەوارین ئەم هەنگاوە مەزنە لە فراوانکردنی بەشداربوون لە هێزە چەکدارەکانمان هانی دەزگا ئاسایشییەکانی تر بدات هەمان هەنگاو بگرنەبەر.
دەرەنجام
ئەوە جێگەی سەرنجە کە بەڕێوەبردنی سنوری لوبنان سەڕەڕای ئاڵنگارییە سیاسی و ئابووریەکان لە لوبناندا و وێرانکاریەکەی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت لە مانگی ئابی 2020، وەکو بابەتی لەپێشینەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان ماوەتەوە. هاوپەیمانی جێ متمانەکەی نێوان هێزە چەکدارەکانی لوبنان (LAF) و کەنەدا، یەکێتیی ئەوروپا، ئەمریکا و هاوبەشە ئەوروپییەکان بەرەو هەماهەنگیەک پەرەی سەندووە کە بوار بە کرانەوەیەکی فروانتری لوبنان بە ئاڕاستەی ستاندارد و مەشقە کردارییە نێودەوڵەتییەکان دەدات.
بەدرێژایی چەندین ساڵ کۆمەڵێک لایەنی پڕۆژەی بەڕێوەبردنی یەکخراوی سنور شوێنی خۆیان گرت، لە تێگەیشتنێکی گەشەسەندوو و بەرفراوانی چەمکی بەڕێوەبردنی سنوورەکانەوە تا بەکارهێنانی کاریگەرانەی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان، ئامێر و ئاسانکارییەکان، و پەرەپێدانی ڕاهێنانی ناوخۆیی کە وەک سەکۆیەکی تۆکمە ڕۆڵی لە باشترکردنی ئاسایشی سنوورەکاندا بینیووە.
ستراتیژییەکە پشتی بە پێکهاتەیەکی بەرچاوی هاوکاریی ئەرێنی و ڕێزی هاوبەشی پەرەسەندوو بە سوودمەندە سەرەکییەکان بەستووە: هێزە چەکدارەکانی لوبنان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی، ئیدارەی گومرگی لوبنان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەوڵەت، بەرگریی شارستانیی لوبنان و پۆلی ئاگرکوژێنەوەی بەیروت.
Comments are closed.