بە دیجیتاڵکردنی جەنگ

سوپاکان دەچنە سەردەمێکی داهێنان و باونەمان لە چەك و تەکتیکدا

لیوا‭ ‬محەمەد‭ ‬سەڵاحەدین‭ ‬حەسەن

یاریدەدەری‭ ‬وەزیریی‭ ‬بەرگری‭ ‬بۆ‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان،‭ ‬وەزیری‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬بەرهەمهێنانی‭ ‬سەربازی،‭ ‬میسڕ

جەنگ هەروەکو‭ ‬زۆربەی‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬تری‭ ‬مرۆڤ،‭ ‬بە‭ ‬تەکنەلۆژیا،‭ ‬کە‭ ‬هەمیشە‭ ‬ڕۆڵکی‭ ‬کاریگەری‭ ‬لە‭ ‬پەرەپێدان‭ ‬و‭ ‬گۆڕینی‭ ‬جەنگدا‭ ‬بینیووە،‭ ‬ئاسانکراوە‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەدەبرێت‭.‬

بۆ‭ ‬چەندین‭ ‬سەدە،‭ ‬پێویست‭ ‬بووە‭ ‬سوپاکان‭ ‬تواکانیان‭ ‬بۆ‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬کاریگەریەتی‭ ‬شەڕەکان،‭ ‬بەهێزتر‭ ‬بکەن‭. ‬لەگەڵ‭ ‬ئەمەشدا،‭ ‬ئەوانەی‭ ‬کە‭ ‬شکستیان‭ ‬هێنا‭ ‬لە‭ ‬نوێگەریکردن‭ ‬باڵادەستیی‭ ‬خۆیان‭ ‬لە‭ ‬گۆڕەپانەکانی‭ ‬جەنگدا‭ ‬لەدەستدا‭. ‬بەڵام‭ ‬لەم‭ ‬سەردەمەدا،‭ ‬ئەم‭ ‬سەرنج‭ ‬خستنەسەر‭ ‬کەرەستەی‭ ‬فیزیکییەکان‭ ‬بواری‭ ‬ڕەخساندووە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ڕادەی‭ ‬گرنگیدان‭ ‬بە‭ ‬توانا‭ ‬داهێنەرییەکان‭.‬

لە‭ ‬کاتێدا‭ ‬سەدەی‭ ‬بیستەم‭ ‬گەواهیدەری‭ ‬گۆرانکارییەکی‭ ‬بەرچاوبوو‭ ‬لە‭ ‬جەنگدا،‭ ‬لە‭ ‬سوارەی‭ ‬ئەسپ‭ ‬لە‭ ‬ساڵانی‭ ‬1910،‭ ‬بۆ‭ ‬بە‭ ‬ئامێرکردن‭ ‬لە‭ ‬ساڵانی‭ ‬1930،‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬فڕۆکە‭ ‬جەنگییەکان‭ ‬لە‭ ‬ساڵانی‭ ‬1940،‭ ‬بۆ‭ ‬سەردەمی‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمی،‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬هەموو‭ ‬ئەوانەی‭ ‬سەردەمەکانی‭ ‬تر‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬دەشارێتەوە‭.‬

لە‭ ‬سەردەمە‭ ‬کۆنەکانەوە،‭ ‬پەیوەندییەکی‭ ‬گرنگ‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬تەکتیکدا‭ ‬بوونی‭ ‬هەبووە‭ ‬بۆ‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردن‭. ‬ئامانجی‭ ‬باڵای‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬سەربازی‭ ‬هەمیشە‭ ‬سەرکەوتن‭ ‬بووە‭ ‬لە‭ ‬جەنگدا‭.‬

لەم‭ ‬ڕوانگەیەوە،‭ ‬دەکرێت‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬جەنگی‭ ‬دابەشبکرێت‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬پێنج‭ ‬پۆلی‭ ‬سەرەکیی‭: ‬تواناکانی‭ ‬هێرشبردن‭ (‬بۆ‭ ‬گوز‭ ‬وەشاندن‭ ‬لە‭ ‬دوژمن‭)‬،‭ ‬تواناکانی‭ ‬بەرگری‭ (‬بۆ‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬دوژمن‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬سوپا‭)‬،‭ ‬گواستنەوە‭ (‬بۆ‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬تواناکان‭ ‬و‭ ‬چەک‭ ‬بۆ‭ ‬گۆڕەپانی‭ ‬ئۆپەراسیۆن‭)‬،‭ ‬پەیوەندیکردن‭ (‬بۆ‭ ‬بەڕێوەبردن‭ ‬و‭ ‬ڕێکخستنی‭ ‬جوڵەی‭ ‬تواناکان‭) ‬و‭ ‬هەستەوەرەکان‭ (‬بۆ‭ ‬دەستنیشان‭ ‬کردن‭ ‬و‭ ‬ڕێبەریکردنی‭ ‬چەکەکان‭).‬

هەردوو‭ ‬دەیەی‭ ‬سەرەتای‭ ‬سەدەی‭ ‬بیست‭ ‬و‭ ‬یەک‭ ‬گەواهیدەری‭ ‬تەقینەوەیەکە‭ ‬لە‭ ‬پێشکەوتنە‭ ‬تەکنەلۆژییەکان‭ ‬کە‭ ‬کاریگەری‭ ‬لەسەر‭ ‬کلتوورەکان،‭ ‬ئابوورییەکان‭ ‬و‭ ‬حکومەتەکان‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهاندا‭ ‬هەبووە‭. ‬کاریگەریشی‭ ‬لەسەر‭ ‬کەرتە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬بە‭ ‬هیچ‭ ‬جۆرێک‭ ‬جیاوازتر‭ ‬نەبووە‭. ‬داهێنانە‭ ‬تەکنەلۆژییەکان‭ ‬بەشیوەیەکی‭ ‬هیواش‭ ‬ڕێگەکانی‭ ‬بەریەککەوتنی‭ ‬سوپاکانیان‭ ‬گۆڕیووە‭. ‬لە‭ ‬ئەنجامی‭ ‬ئەمەدا،‭ ‬دووبارە‭ ‬گۆڕانکاریی‭ ‬لە‭ ‬نەخشەی‭ ‬چوارچێوەکانی‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬شەڕکردن‭ ‬لە‭ ‬جەنگەکاندا‭ ‬دەکەن‭.‬

ئایا‭ ‬ئەو‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬نوێیانە‭ ‬کامانەن‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬گۆڕەپانی‭ ‬جەنگدا‭ ‬بەکاردەهێنرێن؟‭ ‬ئەوانە،‭ ‬بە‭ ‬کورتی،‭ ‬زانیاری،‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکرد،‭ ‬زیادکردنی‭ ‬پەیوەستبوون‭ ‬و‭ ‬خودکارین‭. ‬ئەمانە‭ ‬ئەو‭ ‬لایەنانەن‭ ‬کە‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬لە‭ ‬چەکە‭ ‬دیجیتاڵییەکانی‭ ‬داهاتوو‭ ‬دەکەن‭.‬

ئەم‭ ‬شۆڕشە‭ ‬دیجیتاڵییە‭ ‬ئاماژە‭ ‬بە‭ ‬جۆرە‭ ‬جەنگێکی‭ ‬نوێی‭ ‬ئەوپەڕی‭ ‬هاوچەرخ‭ ‬دەدات‭. ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکرد‭ ‬نمونەیەکی‭ ‬نایابی‭ ‬ئەمەیە‭. ‬ئەگەر‭ ‬ئامێرێکی‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکرد‭ ‬بتوانێت‭ ‬لە‭ ‬خولەکێکدا‭ ‬زانیاریی‭ ‬زیاتر‭ ‬بخوێنێتەوە‭ ‬بە‭ ‬بەراورد‭ ‬بە‭ ‬توانای‭ ‬خوێندنەوەی‭ ‬مرۆڤێک‭ ‬لە‭ ‬ساڵێکدا،‭ ‬کەواتە‭ ‬ئەمە‭ ‬بۆ‭ ‬بوارە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬زۆر‭ ‬بە‭ ‬بەهایە‭.‬

دەستپێکی‭ ‬بە‭ ‬دیجیتاڵکردن‭ ‬جۆرێک‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬نوێی‭ ‬پێشخست‭. ‬ئەمە‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬بنیاتنراو‭ ‬و‭ ‬تازە‭ ‬بەرهەمهێنراودا‭ ‬پێناسە‭ ‬دەکرێت،‭ ‬بە‭ ‬واتایەکی‭ ‬تر،‭ ‬ئاوێتەکردنی‭ ‬ڕەقەکاڵای‭ ‬پیشەسازی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پێشکەوتنە‭ ‬ئەلیکترۆنییە‭ ‬نوێیەکان‭. ‬ململانێ‭ ‬نوێیەکان‭ ‬ئەم‭ ‬ڕەوتەیان‭ ‬بەدەرخستووە‭.‬

درۆنەکان‭ ‬دەتوانن‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬خودکار‭ ‬ئامانجەکان‭ ‬دەستنیشان‭ ‬بکەن‭ ‬و‭ ‬تێکیان‭ ‬بشکێنن‭. ‬بە‭ ‬پەستان‭ ‬خستنە‭ ‬سەر‭ ‬دوگمەیەک‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬تێچوویەکی‭ ‬کەمتر‭ ‬لە‭ ‬سامانی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬نەریتی‭ ‬بەگەڕدەخرێن‭. ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬شیکەرەوەکان‭ ‬زۆر‭ ‬دوورتر‭ ‬بیریان‭ ‬کردووەتەوە‭ ‬بە‭ ‬وتنی‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬لە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬درۆنەکان‭ ‬ئاماژەیە‭ ‬بە‭ ‬کۆتایی‭ ‬هاتنی‭ ‬دەبابە‭ ‬زرێپۆشە‭ ‬قورسەکان،‭ ‬کە‭ ‬ئەمەش‭ ‬لەناوچوونی‭ ‬تەواوەتی‭ ‬دەگەیەنێت‭ ‬بەهەمان‭ ‬شێوەی‭ ‬یەکە‭ ‬ئەسپ‭ ‬سوارییەکان‭ ‬لە‭ ‬جەنگی‭ ‬جیهانیی‭ ‬یەکەمدا‭.‬

لە‭ ‬بواری‭ ‬دەریاوانیدا،‭ ‬هیزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬59‭ ‬لە‭ ‬ناوەوە‭ ‬و‭ ‬دەوروبەری‭ ‬دەریای‭ ‬سوردا‭ ‬داهێنانی‭ ‬هاوشێوە‭ ‬لەسەر‭ ‬دەریاکاندا‭ ‬بە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەگەێنێت‭. ‬من‭ ‬ناتوانم‭ ‬شتێکی‭ ‬جوانتر‭ ‬بڵێم‭ ‬بەدەر‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬وتەی‭ ‬جێگری‭ ‬فەریق‭ ‬بڕاد‭ ‬کووپەر،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندیی‭ ‬هێزە‭ ‬دەریاییەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دوبارە‭ ‬بکەمەوە‭: “‬کورتەی‭ ‬باسەکە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬بۆچی‭ ‬ئێمە‭ ‬ئەمە‭ ‬دەکەین،‭ ‬واتە‭ ‬ئەم‭ ‬هێزی‭ ‬ئەرکی‭ ‬59ـە،‭ ‬بریتییە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬دەتوانین‭ ‬سیستەمە‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینییەکان‭ ‬و‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکرد‭ ‬بنیات‭ ‬بنێین‭ ‬و‭ ‬ئاوێتە‭ ‬بکەین‭ ‬وەکو‭ ‬ئامڕازێک‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬دوو‭ ‬شت‭: ‬یەک،‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬هۆشیاریی‭ ‬بواری‭ ‬دەریایی‭ ‬خۆمان،‭ ‬و‭ ‬دوو،‭ ‬بۆ‭ ‬زیادکردنی‭ ‬توانای‭ ‬ڕێگریکردن‭.   

Comments are closed.