نیشتنەوەیەکی بە زەبروزەنگ
شێتگیری ڕەسەنی 22 (Native Fury 22) توانای عەرەبستانی سعودیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشان دەدات لە بڵاوکردنەوەی هێزێکی گەڕان لە کاتی قەیراندا
دەستەی یونیپاس
لە نمایشکردنی لێهاتووی سەربازی کە دیزاینکراوە بۆ ڕێگریکردن لە دوژمنان و دڵنیاکردنەوەی هاوبەشەکان، سوپاکانی سعودیە و ئەمریکا هێزێکی گەڕانی وشکانی دەریای لە بەندەری یەنبوع سەر دەریای سوور دابەزاند و بۆ سەدان کیلۆمەتر لەناو وشکانی جوڵەپێکرد.
ئەمە دوایین دووبارەبوونەوەی مانۆڕی سەربازیی شێتگیری ڕەسەنی بوو، کە لە مانگی ئابی ساڵی 2022 لە سعودیە بەڕێوەچوو. شێتگیری ڕەسەنی 22 زیاتر تیشکی خستە سەر بواری لۆجیستیی دەریایی بە بەشداری هێزی چەکداری شاهانەی سعودیە و هێزی پیادەی دەریایی ئەمریکا.
زیاتر لە 1,000 کارمەندی سەربازی، زۆرێك لە کەشتی، کەشتییە دەریاییەکان، ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆنی تاکتیکی و توانا ئەلیکترۆنییەکان بەشداربوون لە هەشتەمین گەڕی مانۆڕەکە لە بەندەرەکانی بازرگانیی یەنبوع و بە هەمان شێوەش بنکەی ئاسمانیی شازادە سوڵتان لە نزیک ڕیاز. مانۆڕەکە تیشکی خستە سەر نیشاندانی تواناکانی نیشتنەوەی خێرا و ئاوێتەکردنی توانای هێزێکی دەریایی پێشوەختە جێگیرکراو، و تاقیکردنەوەی ئامادەیی هێزەکە بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و دۆخە فریاگوزارییەکان لە ناوچەکەدا. هەروەها هێزی دەریایی و دەریاوانەکانی سەر بە فەوجی یەکی لۆجیستیی جەنگ، گروپی لۆجیستیی دەریایی یەکەم و هێزی دەریایی گەڕۆك لە بنکەی پێندڵتۆن لە کالیفۆرنیا بەشدارییان لە مانۆڕەکەدا کرد.
شێتگیری ڕەسەنی 22 هەوڵیدا کاریگەریی جەنگی هێزە چەکدارەکانی سعودیە زیاد بکات لە ڕێگەی مەشقی سەربازی لەگەڵ هاوپەیمانان، ئەزموونی مەیدانی پێشکەش بکات و چەمک و زاراوەی سەربازی لە نێوان بەشداربووانی فرەنەتەوەیی یەکبخات.
لەژێر چاودێری فەرماندەی هەرێمی ڕۆژئاوای سعودیە لیوا ئەحمەد دوبەیس و ژمارەیەک ئەفسەری باڵای دەسەڵاتی پەروەردە و ڕاهێنانی سعودیە، فەرماندەیی کەشتیگەلی ڕۆژئاوا، فەرماندەیی هەرێمی ڕۆژئاوا و ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی درعییە ئەنجامدرا.
لە لایەنی ئەمریکیەکانەوە، فەرماندەی پێشووی هێزی پیادەی دەریایی فەرماندەیی ناوەندی (MARCENT)، لیوا پاوڵ ڕۆك و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای سەربازیی ئەمریکا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕیاز ئامادەبوون. ئەوان گەڕانێکی مەیدانییانئەنجامدا بۆ شوێنگانی ئەو هێزانەی بەشدارییان لە مانۆڕەکەدا کردبوو، لەنێویاندا کەشتی کەنارگری سێیەی USNSـی بارهەڵگری هێزی دەریایی ئەمریکا کە سەدان گوێزەرەوەی سەربازیی دابەزاندبوو.
“شێتگیری ڕەسەن زۆر گرنگە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی درێژخایەنی ئەمریکا لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سعودیە. هەروەها تاکتیکە هاوبەشەکان و توانا دەریاییەکان بەرز دەکاتەوە و پشتگیری لە سەقامگیریی درێژخایەنی ناوچەیی دەکات،” لیوا ڕۆك ڕایگەیاند.
شێتگیری ڕەسەن بە نزیکەیی هەر دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بە نۆرە میوانداری دەکەن. هەڵبژاردنی سعودیە، کە یەکەمجارە وڵاتەکە میوانداریی شێتگیری ڕەسەن دەکات، وەبیرهێنانەوەیەك بوو سەبارەت بە گرنگیی ئەو وڵاتە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. “هیچ شتێك ڕونادات لە ناوچەکە بەبێ سعودییەکان.’ ئەوان رابەرێکی سەرەکین لە ناوچەکە،” لیوا ڕۆك لە درێژەی قسەکانی ڕایگەیاند.
مانۆڕەکەدا چەندین سیناریۆی گریمانەیی شانبەشانی لۆجستی و مەشقی تەقەی ڕاستەوخۆی نێوان هێزەکانی سعودیە و ئەمریکای لەخۆگرتبوو. ئەوان سەرنجیان لەسەر کۆکردنەوە، ڕەوانەکردن و لۆجیستی بوو، لەگەڵ پەیوەندییەکان، فریاگوزاریی سەرەتایی، پراکتیزەکردنی تەقەی ڕاستەوخۆی ئامانج و ئۆپەراسیۆنەکانی دابینکردن و چۆڵکردن.
“مانۆڕەکانی مەشقکردن و ئەرکی تەواوکاری بەرزدەکەنەوە و گونجان و ئامادەیی جەنگی هێزەکانی سعودیە و ئەمریکا باشتر دەکەن،” عەقید ماتیۆ هاکۆلا، فەرماندەی هێزە بەشداربووەکانی ئەمریکا لە مانۆڕەکە ئەمەی ڕاگەیاند.
شێتگیری ڕەسەن تەنها لە هێزە چەکدارەکاندا قەتیس نەبوو، بەڵکو بەشداری و پشتیوانیی زۆرێك لە وەزارەتەکانی سعودیە و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بەخۆیەوە بینی بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەراپا حوکمییەکان. بۆ نمونە دوای داگرتنی ئامێرەکان لە یەنبوع، سەربازەکان سەدان کیلۆمەتر لە سەر رێگا سەرەکییەکانی سعودیە پێشرەوەیان کرد، کە پێویستی بە هەماهەنگی بوو لەگەڵ کەرتی مەدەنی.
کەشتی کەنارگری سێیەی USNS هەڵسا بە دابەزاندن و گواستنەوەی زیاتر لە شەست سەد گوێزەرەوە و ئامێری جۆراوجۆر بۆ پاڵپشتیکردنی هێزی ئەرکی ئاسمانی زەمینی دەریایی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی شێتگیری ڕەسەنی 22.
ئەفسەرێك ئەرك و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی ئامادەیی دەریایی ڕونکردەوە، ئەویش کۆکردنەوە و ڕەوانەکردنی خێرای هێزی ئەرکی ئاسمانی زەمینی دەریایی لە ناوچەیەکی پارێزراودا بە بەکارهێنانی پردێکی ئاسمانی لە نێوان شوێنگەکانی ئۆپەراسیۆن و کەشتییەکانی جێگیرکردنی هێزی دەریایی پێشوەختە جێگیرکراو.
ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنە وەكو بژاردەیەکی ستراتیژی بۆ بڵاوکردنەوەی سەرباز و ئامێرەکان بەهۆی خێرایی و گشتگیرییەکەیەوە جێگای سەرنجە. هێزی ئەرکی ئاسمانی زەمینی دەریایی هێزێکی ئەرکیی یەکخراوە سەر بە هێزی دەریایی لەژێر سەرکردایەتی یەك فەرماندە.
دواتر فەرماندە باڵاکان سەردانی پردی کەنارگری سێیەی USNSـیان کرد بۆ کۆنفڕانسێك لەسەر توانای بەرزی هێزی ئەرکی ئاسمانی زەمینی دەریایی بۆ گواستنەوە و گەیاندن و دابەزاندنی سەدان گویزەرەوە، ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆنی تاکتیکی، تواناکانی پەیوەندیی ئەلیکترۆنی و تۆڕەکانی پەیوەندیکردن بۆ پاڵپشتیکردنی زیاتر لە 1,000 بەشداربوو لە هێزی دەریایی پیادەی و پیادەی دەریایی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سعودیە و فەرماندەیی یەکەمی بەردەوامیی شانۆی سوپای ئەمریکا.
لیوا ڕۆك ستایشی توانای هێزە چەکدارەکانی سعودیەی کرد بۆ دابینکردنی ژێرخان و پاڵپشتی بۆ مانۆڕەکە لە ڕێگەی هەماهەنگیکردنی هێزە بەشداربووەکان بەشێوەیەکی کارا و کاریگەر، هەروەها بەکارهێنانی هێز و سەرچاوەکانی ناوچەکە بەخێرایی. سەربازەکان دەستڕاگەیشتنی جوگرافییان لەبەردەستدابوو بۆ ناوچەکان بە درێژای مەودای زیاتر لە 1,500 میل لە سنورەکانی شانشین. ئەو جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی چالاکییەکانی مانۆڕەکە بەڵگەی گونجانی وەگەڕخستنی بەهێزو پابەندبوونێکی هاوبەشە بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
یونیپاس چاوپێکەوتنی لەگەڵ لیوا پاوڵ ڕۆك، فەرماندەی پێشووی هێزی پیادەی دەریایی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەنجام دا
یونیپاس: چۆن شێتگیری ڕەسەنی 22 توانا سەربازییەکانی سعودیە و ئەمریکا باشتر دەکات؟
لیوا ڕۆك: مەشقی هاوشێوەی شێتگیری ڕەسەن گرنگە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیمان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سعودیە لە ڕێگەی پاڵاوتنی تاکتیکە یەکگرتووەکان و باشترکردنی شیاوی چالاکی پێکەوەیی. ئەمە هەشتەمین جارە لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا ئەم مەشقە دووساڵ جارێك دووبارە دەبێتەوە، و یەکەم گەڕە کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سعودییەوە میوانداری دەکرێت. ئۆپەراسیۆنەکە بژاردەیەکی ستراتیژیی بڵاوکردنەوەیە کە بە سروشت جیهانییە، بە خەسڵەت دەریاییە و گونجاوە بۆ سیناریۆی جۆراو جۆری بەکارهێنان. شێتگیری ڕەسەن ی 22 ئۆپەراسیۆنێکی دابەزاندنی جێگیرکردنی پێشوەختی هێزی دەریایی (MPF) جێبەجێکرد، بە پاڵپشتی فەرماندەیی هەمیشەیی شانۆگەری یەکەمی سوپای ئەمریکا، لە دامەزراوەی بەندەری بازرگانی رۆژئاوا لە یەنبوع و ئەلبەیاز لە بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان. ئەم مەشقە بووە هۆی زیادکردنی دەستڕاگەیشتن بە ستراتیژی و پوختەکردنی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، وەرگرتن، قۆناغبەندی، جووڵە پیشڕەوی کردن و یەکخستن، و مەشقکردنی هێڵەکانی پەیوەندی تۆڕی زەمینی نێوعەرەبی.
یونیپاس: بۆچی هاوبەشی شان بە شان لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە گرنگە؟
لیوا ڕۆك: ئۆپەراسیۆنەکانی جێگیرکردنی پێشوەختی هێزی دەریایی لێکدراوی هێزی هاوبەشە، توانا دەدات بە فەرماندەی جەنگی بۆ جوڵاندنی توانای پتەویی هێزی ئەرکی ئاسمانی زەمینی دەریایی (MAGTF) بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵێك لە ئۆپەراسیۆنە ئەمەریکی و هاوبەشەکان لە ناوچەکەدا. هاوبەشی بەردەواممان لەگەڵ سعودیە وا لە فەرماندەی هێزی پیادەی دەریایی فەرماندەیی ناوەندی (MARCENT) دەکات کە بە شێوەیەکی کاریگەر ئۆپەراسیۆنەکانی جێگیرکردنی پێشوەختی هێزی دەریایی جێبەجێ بکات بۆ پاڵپشتیکردن لە هێزی هاوبەش و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ناوچەکەدا.
یونیپاس: چۆن ئەم جۆرە مەشقانە بەشدارن لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەیی؟
لیوا ڕۆك: توانای کاریگەری هێزە چەکدارەکانی سعودیە بۆ دابینکردنی دەستڕاگەیشتن و ژێرخان بۆ پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی جێگیرکردنی پێشوەختی هێزی دەریایی، گەواهیدەری کارکردنی هاوبەشی بەهێز و پابەندبوونی بەردەواممانە بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە. پتەوی هاوبەشیمان لەگەڵ سعودیەدا ئاسنینە و ئێمە پابەندین بە پشتگیری بەردەوامی ئاسایشی عەرەبستانی سعودیە.
یونیپاس: گەورەترین دەرئەنجام لە کارکردن لەگەڵ سوپادا لەم مانۆڕەدا چییە؟
لیوا ڕۆك: فەرماندەیی پشتیوانی شانۆی یەکەمی سوپای ئەمریکا خێرایی و کارایی دابینکرد بۆ هێزی دەریایی و دەریاوانان کە تایبەتمەندیی مێژووی بەناوبانگی ئەوانە. پشتگیری لۆجستیکی ئەوان بۆ شێتگیری ڕەسەن ڕێگەی بە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی بەندەردا وەکو لێکدەری هێزی هاوبەش، کە دەسەڵات دەدات بە فەرماندەی جەنگاوەری فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (USCENTCOM) بۆ ئەوەی ئەرکی پاڵپشتی جۆرا و جۆر بسپێرێت بە هێزی ئەرکی ئاسمانی زەمینی دەریایی (MAGTF) لە پاڵپشتیکردن لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا و هاوبەشە ناوچەییەکان.
یونیپاس: چۆن گرنگیی ئەم ڕووداوە ڕوندەکەیەوە بۆ داپیرەیەك کە لە ولاتەوە سەیری دەکات؟
لیوا ڕۆك: شێتگیری ڕەسەن ی 22 ئۆپەراسیۆنێکە کە بژاردەیەکی بڵاوکردنەوەی ستراتیژیە بۆ هێزی پیادەی دەریایی و دەریاوانەکانمان. ئەمە لە سروشتدا جیهانییە، لە خەسڵەتدا دەریاییە و گونجاوە بۆ سیناریۆی بەکارهێنانی جۆراوجۆر. لە دەرەوەی ڕاهێنان، مەشقەکە دەرفەتی بە هێزی پیادەی دەریایی و دەریاوانەکان دا بۆ کارکردن لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سعودیە و فێربوونی کولتوورەکەیان و تەنانەت ئەوەی چەند ژەمێکی نەریتی پێکەوە بخۆن. مەشقی لەم چەشنەزۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی ئەمریکا و شانشینی عەرەبستانی سعودیە لەڕێگەی پوختەکردنی تاکتیکە یەکگرتووەکان و پتەوکردنی توانای کارکردنی هاوبەش. هاوبەشییە بەهێزەکان یارمەتی بۆ چەند هێندەکردنی توانای فەرماندەی جەنگاوەری فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەدات بۆ پاڵپشتیکردن لە ئاسایشی ناوچەکە، ڕێگریکردن لە خراپەکارانن و پێدانی سەرچاوە بە هاوبەشەکانی ناوچەکە بەشێویەکی خێرا.
Comments are closed.