گەشەپێدانی کلتووری ئاسایشی بایۆلۆژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەتای جیهانی کۆڤید- 19 پێویستیی پاراستنی سەلامەتی دژ بە ئەگەری ڤایرۆس و بەکتریای کوشندە دووپاتکردەوە

نەسرین‭ ‬ئەلحەمود،‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬پڕۆژە،‭ ‬ناوەندی‭ ‬جێبەجێکار‭ ‬بۆ‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیای‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬زانستی‭ ‬شاهانە،‭ ‬ئەردەن

دڵنیابوونەوە لەوەی‭ ‬کە‭ ‬لایەنە‭ ‬ناحکومییەکان‭ ‬نەتوانن‭ ‬ڤایرۆس،‭ ‬بەکتریا‭ ‬و‭ ‬ماددە‭ ‬بایۆلۆژییەکانی‭ ‬تر‭ ‬بۆ‭ ‬هەڕەشەکردن‭ ‬لە‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬جیهانی‭ ‬بەدەستبخەن‭ ‬و‭ ‬بیکەن‭ ‬بە‭ ‬چەک،‭ ‬ئامانجی‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬1540ـی‭ ‬ساڵی‭ ‬2004ـی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬و‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬چەکی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬ژەهراوی‭ (‬BTWC‭) ‬ساڵی‭ ‬1972‭ ‬بووە‭.‬

واژۆکەرانی‭ ‬ئەو‭ ‬دوو‭ ‬ڕێککەوتنە‭ ‬بە‭ ‬نزیکەیی‭ ‬هەموو‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکوری‭ ‬ئەفریقا‭ (‬MENA‭) ‬لە‭ ‬خۆدەگرێت،‭ ‬لە‭ ‬نێوانیاندا‭ ‬ئەردەن،‭ ‬بەڵام‭ ‬بەرەوپێشچوونەکان‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬توندکردنی‭ ‬ڕێساکان‭ ‬بۆ‭ ‬دوورکەوتنەوە‭ ‬لە‭ ‬کارەسات‭ ‬و‭ ‬ئەگەری‭ ‬کەوتنە‭ ‬دەستی‭ ‬هەڵەی‭ ‬ماددە‭ ‬بایۆلۆژییە‭ ‬مەترسیدارەکان‭ ‬ناپارسەنگ‭ ‬بووە‭.‬

بۆ‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬مەرجانەی‭ ‬لەم‭ ‬نووسراوە‭ ‬یاساییە‭ ‬نێودەوڵەتیانەدا‭ ‬هاتوون،‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬هەر‭ ‬ئاستێکی‭ ‬بەرایی‭ ‬گەشەسەندیان‭ ‬هەبێت،‭ ‬پێویستیان‭ ‬بە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬ئەزموون‭ ‬و‭ ‬شارەزایی‭ ‬و‭ ‬ژێرخان‭ ‬هەیە‭. ‬ئامانجی‭ ‬ئەم‭ ‬وتارە‭ ‬پوختکردنەوەی‭ ‬پڕۆژەکانی‭ ‬پەیوەست‭ ‬بە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بایۆلۆژییە‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬بەشداریکردنیان‭ ‬لە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬تۆڕێکی‭ ‬جیهانی‭ ‬پابەندبووی‭ ‬دڵنیاییدەر‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ماددە‭ ‬بایۆلۆژییەکان‭ ‬و‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬چەسپاو‭ ‬بۆ‭ ‬مەبەستی‭ ‬ئاشتیانە‭ ‬بەکاردەهێنرێن‭. ‬

ڕۆڵی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬ناحکومییەکان‭ ‬و‭ ‬ڕێکخراوەکانی‭ ‬کۆمەڵگە‭ ‬مەدەنییەکانی‭ ‬تر‭ ‬ماوەیەکی‭ ‬زۆرە‭ ‬لەلایەن‭ ‬حکومەتەکانەوە‭ ‬لە‭ ‬خەبات‭ ‬بۆ‭ ‬جیهانێکی‭ ‬پارێزراو‭ ‬لە‭ ‬مەترسیی‭ ‬چەکی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬یاخود‭ ‬تیرۆری‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬پشتگوێ‭ ‬خراوە‭. ‬ڕەوتە‭ ‬نوێیەکان‭ ‬تیشک‭ ‬دەخەنە‭ ‬سەر‭ ‬سوپاسگوزارییەکی‭ ‬زیاتر‭ ‬وەک‭ ‬پێویستییەک‭ ‬بۆ‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬هەماهەنگی‭.‬

بەهۆی‭ ‬هەلومەرجە‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬جیۆستراتیژییە‭ ‬ناوازەکەی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬دامەزراوە‭ ‬مەدەنییەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکوری‭ ‬ئەفریقا‭ (‬MENA‭) ‬ئەزموونی‭ ‬بەرفراوانی‭ ‬ڕاستەوخۆیان‭ ‬لە‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پرسەکانی‭ ‬بەڕێوەبردن‭ ‬و‭ ‬بڵاونەکردنەوەی‭ ‬چەکدا‭ ‬هەیە‭.‬

بۆ‭ ‬نمونە‭ ‬هێزێکی‭ ‬ئەرکی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ساڵانی‭ ‬2010‭ ‬بۆ‭ ‬2012‭ ‬بۆ‭ ‬گفتوگۆکردن‭ ‬لەسەر‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬بەتاڵ‭ ‬لە‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ (‬WMD‭) ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکوری‭ ‬ئەفریقا‭ (‬MENA‭) ‬پێکهێنرا‭. ‬هێزە‭ ‬ئەرکییەکە‭ ‬لە‭ ‬شارەزایانی‭ ‬سیاسەت‭ ‬و‭ ‬تەکنیکی‭ ‬ناوچەکە،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬گوێرەی‭ ‬توانای‭ ‬تایبەتی‭ ‬خۆیان‭ ‬کاریان‭ ‬دەکرد‭ ‬و‭ ‬لایەنەکانی‭ ‬ئاسانکاری‭ ‬و‭ ‬چاودێرانی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬پێکهاتبوو‭. ‬

گروپەکە‭ ‬سەرەتا‭ ‬بۆ‭ ‬سەرنج‭ ‬خستنەسەر‭ ‬چەکە‭ ‬بایۆلۆژییەکان‭ ‬دەستنیشانکرا‭. ‬لە‭ ‬بوارێکدایە‭ ‬کە،‭ ‬بە‭ ‬بەراورد‭ ‬لەگەڵ‭ ‬چەکە‭ ‬کۆمەڵکوژییەکانی‭ ‬تر،‭ ‬کەمترین‭ ‬بەربەستی‭ ‬سیاسی‭ ‬بۆ‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬سوودبەخش‭ ‬دەهێنێتە‭ ‬ئاراوە‭. ‬

هەوڵێکی‭ ‬تر‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬بەرنامەیەکی‭ ‬بەشداریی‭ ‬کرداریی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬ناوەندی‭ ‬سیاسەت‭ ‬بۆ‭ ‬زانست،‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ (‬CSTSP‭) ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬بەرفراوانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکوری‭ ‬ئەفریقا‭ (‬لەوانەش‭ ‬ئەفغانستان‭ ‬و‭ ‬پاکستان‭) ‬ئەنجامدرا‭. ‬بەرنامەکە‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬متمانە‭ ‬و‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬زانایانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بۆ‭ ‬پێشخستنی‭ ‬توێژینەوەی‭ ‬سەلامەت،‭ ‬ئاکاری‭ ‬و‭ ‬پارێزراو‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬زانستە‭ ‬ژیانییەکان‭.‬

بەرنامەکانی‭ ‬بەشداریی‭ ‬کرداریی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬ڕوبەڕووی‭ ‬ئاستەنگی‭ ‬پێکەوە‭ ‬گرێدراو‭ ‬بوونەوە،‭ ‬لە‭ ‬نێوانیاندا‭ ‬کەمی‭ ‬پارە‭ ‬و‭ ‬بەردەوامی‭. ‬لە‭ ‬بنەڕەتدا‭ ‬پیشاندانی‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬بەشداریی‭ ‬کرداریی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬سەختە،‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬هیچ‭ ‬پێوەرێکی‭ ‬هەڵسەنگاندن‭ ‬لە‭ ‬ئارادا‭ ‬نییە‭ ‬بۆ‭ ‬پێوانەکردنی‭ ‬ئامانجی‭ ‬کۆتایی‭ ‬بەرنامەکان،‭ ‬کە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬دەستکەوتنی‭ ‬ئامراز،‭ ‬شارەزایی‭ ‬و‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬بەکارهێنانە‭ ‬خێراکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬تیرۆریستانەوە‭. ‬

هەماهەنگی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەخشەر‭ ‬ئاڵنگارییەکی‭ ‬سەربەخۆیە،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬هەندێک‭ ‬ناوچەی‭ ‬دیاریکراودا‭ ‬کاریگەری‭ ‬لەسەر‭ ‬بەردەوامی‭ ‬ماوە‭ ‬درێژی‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬بەشداریی‭ ‬کرداری‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬هەیە‭. ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬و‭ ‬جێبەجێکاران‭ ‬پشتگیری‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬بەشداری‭ ‬کرداریی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬دەکەن‭ ‬یاخود‭ ‬ئەنجامی‭ ‬دەدەن،‭ ‬بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬لەو‭ ‬ناوچانەی‭ ‬کە‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬تیرۆریستی‭ ‬یاخود‭ ‬چەکی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬تێدا‭ ‬زۆرە‭. ‬

جیاوازی‭ ‬لە‭ ‬توانای‭ ‬زانستی‭ ‬لە‭ ‬ئەفغانستان،‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬باکوری‭ ‬ئەفریقا‭ ‬و‭ ‬پاکستاندا‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬ئاڵۆزتر‭ ‬دەکات‭. ‬بۆ‭ ‬نمونە،‭ ‬ئەزموون‭ ‬لە‭ ‬تۆکمەکردنی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬لە‭ ‬تاقیگەکاندا‭ ‬بە‭ ‬ڕادەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ناوچەکە‭ ‬جیاوازە‭. ‬

لە‭ ‬لایەکی‭ ‬ترەوە،‭ ‬بەرنامەکە‭ ‬دەرفەتی‭ ‬نوێی‭ ‬بەشداریی‭ ‬کرداریی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬چاکسازی‭ ‬دیاریکراو‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاییکردنی‭ ‬بەشداری‭ ‬کرداریی‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬کە‭ ‬جیاوازییەکانی‭ ‬توانای‭ ‬نیشتمانی‭ ‬دەردەخەن،‭ ‬خسستەڕوو‭. ‬پێشنیازەکان‭ ‬لە‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬مەترسییە‭ ‬بایۆلۆژییەکان‭ ‬بەندبوون‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاڵنگارییەکان،‭ ‬کەلێنەکان‭ ‬و‭ ‬پێویستییەکان‭. ‬وەکو‭ ‬لایەنێکی‭ ‬گرنگ،‭ ‬دەرفەتەکان‭ ‬و‭ ‬ڕێبازەکان‭ ‬سوودبەخش‭ ‬دەبن‭ ‬لە‭ ‬چەمکی‭ ‬دەیەیەک‭ ‬لە‭ ‬تۆڕی‭ ‬ڕێگریکردن،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬بەرنامەی‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬نیگەرانییە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬ئەنجامدراون‭.‬

بەشداریکردنی‭ ‬یەکێتیی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬

ناوەندی‭ ‬باڵای‭ ‬چەکی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمیی‭ ‬یەکێتیی‭ ‬ئەوروپا‭ (‬EU CBRN CoE‭) ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬دەستپێشخەرییەکی‭ ‬جیهانی‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ناوەندی‭ ‬توێژینەوەی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬کۆمیسیۆنی‭ ‬ئەوروپا‭ (‬EC-JRC‭) ‬و‭ ‬دامەزراوەی‭ ‬توێژینەوەی‭ ‬تاوان‭ ‬و‭ ‬دادپەروەری‭ ‬نێوناوچەویی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ (‬UNICRI‭) ‬جێبەجێ‭ ‬دەکرێت‭.‬

ئامانجی‭ ‬دەستپێشخەرییەکە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬مەترسیە‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬کە‭ ‬دەکرێت‭ ‬تاوانکاری،‭ ‬ڕوداو‭ ‬یاخود‭ ‬سروشتی‭ ‬بێت،‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬سیاسەتێکی‭ ‬یەکگرتوو،‭ ‬باشترکردنی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬پێشنیارکردنی‭ ‬ڕێبازێک‭ ‬کە‭ ‬پرسە‭ ‬یاسایی،‭ ‬زانستی،‭ ‬چەسپاندن‭ ‬و‭ ‬تەکنیکییەکان‭ ‬چارەسەر‭ ‬بکات‭. ‬دەستپێشخەرییەکە‭ ‬بۆ‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬سیاسەتێکی‭ ‬یەکگرتووی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬لەسەر‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستەکان‭ ‬لەپێناو‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬وەڵامدانەوەیەکی‭ ‬کاریگەر،‭ ‬سەرچاوە‭ ‬نیشتمانی،‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬کۆدەکاتەوە‭. ‬

تا‭ ‬ئێرە،‭ ‬زۆربەی‭ ‬ڕاهێنانەکانی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمیی‭ ‬کۆمیسیۆنی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬لە‭ ‬یەکێتی‭ ‬سۆڤیەتی‭ ‬جاران‭ ‬بووە،‭ ‬کە‭ ‬سەرنجیان‭ ‬خستووەتە‭ ‬سەر‭ ‬پاریزبەندی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەتۆمی‭. ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬زیادبوونی‭ ‬داواکاری‭ ‬بۆ‭ ‬وزەی‭ ‬ئەتۆمی،‭ ‬بایۆتەکنەلۆژی‭ ‬و‭ ‬ماددە‭ ‬کیمیاییەکان‭ ‬لە‭ ‬بەشەکانی‭ ‬ئەفریقا،‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬باشوری‭ ‬ئاسیا‭ ‬و‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬پێویستبوونی‭ ‬بەرفراوانکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬ڕاهێنانە‭ ‬دەردەخات‭. ‬ئەم‭ ‬گۆڕانکارییە‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬مەرجەی‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬1540ـی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکانە‭ (‬UNSCR‭) ‬بۆ‭ ‬هاوکاریکردنی‭ ‬هەر‭ ‬وڵاتێک‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬پێویستیدا‭. ‬گروپی‭ ‬هەشت‭ ‬دەوڵەتە‭ ‬پیشەسازییەکە‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاسانکارکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬هاوکارییە‭ ‬ڕێککەوتوون‭.‬

ناوەندی‭ ‬باڵا‭ ‬لە‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬مەرجە‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬بڕیارنامەکە‭ ‬بە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬هاوکاری‭ ‬و‭ ‬پاڵپشتتی‭ ‬تەکنینی‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬یارمەتیدانی‭ ‬حکومەتەکان‭ ‬لە‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬پێویستییە‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬ناوچەییەکاندا‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدان‭ ‬لە‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬پڕۆژە‭ ‬گونجاوەکانی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬باڵا‭ ‬بۆ‭ ‬پڕکردنەوەی‭ ‬کەلێنەکانی‭ ‬توانا‭ ‬بەشداری‭ ‬دەکات‭.‬

دەستپیشخەرییەکەی‭ ‬یەکێتیی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2013ـەوە‭ ‬دەستی‭ ‬پێکرد،‭ ‬12‭ ‬پڕۆژەی‭ ‬بە‭ ‬ئەنجام‭ ‬گەیاند‭. ‬پڕۆژەکان‭ ‬باسیان‭ ‬لە‭ ‬پرسە‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمیی‭ ‬دەکرد‭ ‬وەکو‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬کاری‭ ‬یاسایی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی،‭ ‬باشترکردنی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬پاشماوەی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬کیمیایی،‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬هەڵەبەکارهێنانی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی،‭ ‬بەرەوپێشبردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬توانا‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬نایاسایی‭ ‬ماددە‭ ‬کیمیاییەکان‭ ‬یاخود‭ ‬ئەتۆمییەکان‭ ‬یاخود‭ ‬ماددە‭ ‬تیشکدەرەکان،‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬هۆشیاری‭ ‬لە‭ ‬بارەی‭ ‬بابەتە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬بە‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی،‭ ‬دابینکاری‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬بەپەلە‭ ‬بۆ‭ ‬ڕوداوە‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمییەکان‭ ‬و‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬سەلامەتی‭ ‬زانیاری‭ ‬لە‭ ‬بارەی‭ ‬ڕوداوە‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمییەکان‭.‬

یەکێک‭ ‬لە‭ ‬نوێترین‭ ‬پڕۆژەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬بە‭ ‬ناونیشانی‭ “‬بەهێزکردنی‭ ‬تواناکان‭ ‬لە‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬کیمیایی‭ ‬و‭ ‬پزیشکیدا‭” ‬دەستیپێکرا‭. ‬ئامانجی‭ ‬گشتگیری‭ ‬ئەم‭ ‬پڕۆژەیە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬پێکهاتەیەکی‭ ‬یەکانگیری‭ ‬نێونەتەوەیی‭ (‬عێراق،‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬لوبنان‭) ‬و‭ ‬نێودەزگایی‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگی،‭ ‬بنیاتنان‭ ‬و‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردنی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬پێشهاتی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ناوچەکە‭.‬

ئەمە‭ ‬بە‭ ‬بەرەپێشبردنی‭ ‬توانای‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬بەپەلەی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬بەردەست‭ ‬و‭ ‬دابینکردنی‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگریلێکردن،‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬و‭ ‬وەڵامدانەوە‭ ‬تاوتوێی‭ ‬پێویستییە‭ ‬نیشتمانییەکان‭ ‬لە‭ ‬وڵاتاندا‭ ‬دەکات‭.‬

یەکێتیی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬

یەکێتیی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بایۆلۆژی‭ (‬BBIC‭) ‬بوار‭ ‬بە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناوچەی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکوری‭ ‬ئەفریقا‭ (‬MENA‭) ‬دەدات‭ ‬مەترسییە‭ ‬بایۆلۆژییەکان‭ ‬کە‭ ‬بەرکەوتنیان‭ ‬لەگەڵیان‭ ‬هەیە،‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬یاسادانان‭ ‬و‭ ‬وەبەرهێنانی‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬فیزیکیی‭ ‬ستراتیژییەکانی‭ ‬سەلامەتی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬ناوچەیی‭ ‬کەم‭ ‬بکەنەوە‭. ‬

ئەم‭ ‬ڕێبازە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ڕوانگەیەکی‭ ‬سەرانسەریی‭ ‬حکومەتێکی،‭ ‬یەک‭ ‬جیهانی‭  ‬بۆ‭ ‬مەترسیە‭ ‬بایۆلۆژییەکانە‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬لایەنەکانی‭ ‬مەترسیی‭ ‬سروشتی،‭ ‬ڕوداو‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ئەنقەست‭ ‬کە‭ ‬دەشێن‭ ‬کاریگەریی‭ ‬بکەنە‭ ‬سەر‭ ‬مرۆڤ،‭ ‬ئاژەڵ،‭ ‬ڕووەک‭ ‬و‭ ‬ژینگە،‭ ‬لەنێوانیاندا‭ ‬ئاو‭. ‬چالاکییەکانی‭ ‬تۆڕەکە‭ ‬کۆنفرانسی‭ ‬ساڵانە،‭ ‬نەخشەسازیی‭ ‬ستراتیژییە‭ ‬نیشتمانییەکان‭ ‬و‭ ‬دروستکردنی‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬ناوچەیی‭ ‬دەگرێتەوە‭.‬

یەکێتیی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬سەلامەتیی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬لە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬دوو‭ ‬ناوەندی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬سەلامەتی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچەکە‭ ‬هاوکاریکرد،‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬ئەردەن‭ ‬و‭ ‬ئەوی‭ ‬تریان‭ ‬لە‭ ‬مەغریب‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬چەندین‭ ‬تاقیگەی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬مەترسیی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬توێژینەوە‭ ‬و‭ ‬لێکۆڵینەوە‭ ‬لە‭ ‬ڕێخستنێکی‭ ‬پارێزراودا‭ ‬پەسەند‭ ‬کرد‭. ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬مەغریب‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانەن‭ ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬تاقیگانەی‭ ‬بەڕێوەبردنی‭ ‬مەترسیی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬تێدا‭ ‬دەکرێنەوە‭.‬

دەرەنجام‭ ‬و‭ ‬ڕێنماییەکان‭ ‬

تۆڕەکان‭ ‬و‭ ‬چالاکییە‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬سەکۆی‭ ‬گونجاون‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدان‭ ‬لە‭ ‬زاڵبوون‭ ‬بەسەر‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬1540ـی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکانە‭ (‬UNSCR‭). ‬ژمارەیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬شارەزایانی‭ ‬ناوچەی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکوری‭ ‬ئەفریقا‭ ‬لەم‭ ‬چالاکی‭ ‬و‭ ‬دەستپێشخەرییە‭ ‬ناوچەییانەدا‭ ‬بەشدارن‭. ‬بە‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬شارەزایانی‭ ‬هەر‭ ‬کەرتێکی‭ ‬پەیوەندیدار‭ ‬بەیەکەوە،‭ ‬ئەم‭ ‬دەستپێشخەرییانە‭ ‬تۆڕی‭ ‬شارەزایان‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬ئاستی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬ناوچەییدا‭ ‬لە‭ ‬پیناو‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬پەیوەندییەکان‭ ‬بنیاتنراون‭ ‬دروست‭ ‬دەکەن‭ ‬بۆ‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ڕوداوێکی‭ ‬بایۆلۆژی‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬کە‭ ‬ڕوبدات‭.‬

بە‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬ئەزموون‭ ‬و‭ ‬زانیاریی‭ ‬دەستکەوتوو‭ ‬لەم‭ ‬جۆرە‭ ‬دەستپێشخەریی‭ ‬و‭ ‬تۆڕانەوە،‭ ‬شارەزایانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکوری‭ ‬ئەفریقا‭ ‬دەتوانن‭ ‬ئامۆژگاری‭ ‬بڕیاربەدەستانی‭ ‬وڵاتەکانیان‭ ‬بکەن‭. ‬هەروەها‭ ‬ئەم‭ ‬تۆڕانە‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬سنوورە‭ ‬ئاڵۆزە‭ ‬سیاسییەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬جێگیرەکانەوە‭ ‬کاردەکەن‭. ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬دەستپێشخەرییان‭ ‬دەتوانن‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬یەکلاکەرەوە‭ ‬لە‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬میکانیزمەکان‭ ‬بۆ‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاستی‭ ‬بەرژەوەندیی‭ ‬هەموو‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەشداربوو‭ ‬بگێڕن‭. ‬

لە‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬پڕ‭ ‬لە‭ ‬سنوری‭ ‬هەستیاری‭ ‬سیاسی،‭ ‬ئەو‭ ‬لایەنە‭ ‬سەرەکییانەی‭ ‬کە‭ ‬وادەکەن‭ ‬هەر‭ ‬تۆڕێک‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬کاریگەر‭ ‬کاربکات‭ ‬بریتیین‭ ‬لە‭ ‬کۆبوونەوەی‭ ‬ڕوبەڕوو،‭ ‬وۆڕکشۆپ،‭ ‬سیمینار‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنان‭. ‬دەستپێشخەرییەکان‭ ‬و‭ ‬چالاکییە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکوری‭ ‬ئەفریقا‭ ‬برەوی‭ ‬باشتریان‭ ‬لە‭ ‬تێگەیشتن‭ ‬لە‭ ‬تێڕوانینی‭ ‬هەڕەشەکان‭ ‬داوە،‭ ‬پەیوەندیان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬شارەزایانی‭ ‬ئاسایش،‭ ‬بەرپرسان‭ ‬و‭ ‬ئەکادیمییەکان‭ ‬بنیاتناوە‭ ‬و‭ ‬وەکو‭ ‬تاقیگەیەک‭ ‬بۆ‭ ‬بیرۆکەی‭ ‬نوێ‭ ‬کاری‭ ‬کردووە‭. ‬

لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬بۆ‭ ‬جێگیرکردنی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدەر‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکوری‭ ‬ئەفریقا،‭ ‬لەوانە‭ ‬ڕاهێنان،‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬سیاسەت‭ ‬و‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬توانا،‭ ‬ئامرازێکی‭ ‬پاڵنەرێتی‭ ‬دارایی‭ ‬جێگیر‭ ‬پێویستە‭ ‬بۆ‭ ‬پشتگیریکردنی‭ ‬توانای‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردنی‭ ‬تۆڕە‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬و‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬دەتوانن‭ ‬تواناکانیان‭ ‬وەک‭ ‬ئاسانکاری‭ ‬پێوەرەکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬بەدیبهێنن،‭ ‬لە‭ ‬نێوانیاندا‭ ‬بڕیارنامەی‭ ‬1540ـی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭.‬

بە‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬پاڵپشتکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬لەلایەن‭ ‬دامەزراوە‭ ‬تایبەتەکانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬خاوەندارێتیی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬تێڕوانینەی‭ ‬کە‭ ‬دەڵێت‭ ‬پرۆسەکە‭ ‬لەلایەن‭ ‬حکومەتەکانی‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ناوچەکەوە‭ ‬بەڕێوەدەچێت‭. ‬

چالاکیی‭ ‬سەلامەتی‭ ‬بایۆلۆژیی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بایۆلۆژیی‭ ‬بەردەوام‭ ‬و‭ ‬کاریگەر‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باکوری‭ ‬ئەفریقا‭ ‬بە‭ ‬هاوکاری‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬دارایی‭ ‬و‭ ‬شارەزایەتی‭ ‬جێبەجێکراوی‭ ‬بیرمەندانە‭ ‬گەشەی‭ ‬پێدراوە‭ ‬و‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کراوە،‭ ‬ئەمەش‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬یەکگرتوویی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬جیهانی‭ ‬بەهێز‭ ‬دەکات.  

Comments are closed.