کارەساتی کتوپڕ
تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت لە ساڵی 2020، دۆسیەیەکی تاقیکاری پێشەکش دەکات لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هێزەکان لەکاتی کارەساتی چاوەڕوان نەکراور
دەستەی “یونیپاس”
لە کاتژمێر 6:07 ئێوارە لە 4ی مانگی ئابی ساڵی 2020، هەورێکی قارچکی گەورە لەسەر بەندەری بەیروت دروست بوو. شەپۆلە ڕاتەکێنەرەکە لە بنەڕەتەوە – بەهۆی تەقینەوەی 2,750 تەن نیتراتی ئەلەمینیۆمی عەمبارکراوە دروستبوو – تەواوی گەڕەکەکانی پایتەختی لوبنانی خاپورکرد.
کارەساتەکە زیانی بە زیاتر لە 40,000 خانوو، شوقە، دوکان و نوسینگە گەیاند کە چی دیکە بۆ ژیان لەبار نەبوون. جگە لەمە، تەقینەوەکە 218 کوژراو، 6,500 برینداری دانیشووی بەیروتی لێکەتەوە لەگەڵ ئاوەرەبوونی 300,000 کەس لە ماڵ و شوێنی کاریان.
چوار نەخۆشخانە کە خزمەتی سەدان هەزار کەسیان دەکرد، لە کارکردن کەوتن. بینای سەرەکیی وەزارەتی تەندروستیی گشتی لوبنان لەگەڵ چەند ناوەندێکی تری تەندروستی وێران بوون.
ئەمە یەکێک بوو لە تەقینەوە هەرە گەورە نائەتۆمییەکان لە مێژوودا و لە ساتەوختێکی زۆر ناهەمواردا بەسەر لوبناندا هات، کە خۆیان بەدەست پەتای کۆڤید- 19، قەیرانی ئابووری، ناسەقامگیری گشتی و قەیرانی پەنابەرانی سوریا دەیانناڵاند.
تەقینەوەکەی بەیروت وەکو کەیسی توێژینەوە بەکارهێنرا لە چوارەمین دیداری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرێمی دژ بە چەکی کۆمەڵکوژ لە مانگی تەموزی ساڵی 2022. لە لایەکەوە ئەمە خۆڕاگری و بەخشندەیی و قارەمانێتی لە بەرامبەر کارەساتێکی پێشبینینەکراودا نیشان دەدا.
لەلایەکی ترەوە، بەرپرسانی لوبنان کارەساتەکەیان بە دەرەنجامی ناکارامەیی کارگێڕی و ڕێکاریەتی، گەندەڵی و بێباکی لە قەڵەمدا. تەنانەت هێشتا بەرپرسان هیچ بۆچوونێکی ڕوونیان نییە لەسەر ئەوەی چۆن ئەم بڕە زۆرە لە نیتراتی یۆرانیۆم گەیشتووەتە بەندەرەکە.
سەڕەڕای ئەوەی لوبنان بە ڕێکەوت ئەم تەقینەوەیەی تێدا ڕوویداوە، هێرشێك بە چەکی کۆمەڵکوژیش تا ڕادەیەک هەمان وەڵامدانەوەی سەرەتایی دەبوو لەلایەن دەسەڵاتدارانی مەدەنی و سەربازی. لە ڕاستیدا، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی دوای تەقینەوەکە، زانایانی فیزیایی لوبنان پشکنینیان بۆ گۆڕەپانەکە کرد بۆ دەستنیشانکردنی هەرشوێنەوارێکی بڵاوبووونەوەی تیشکی چالاك.
هەرچەند دەرەنجامەکەی بەجۆرێك بوو تێیدا خوێندنەوەکان ئاسایی بوون، بەڵام هێشتا ترسی بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی بەیروتی نەڕواندەوە کە لەوە دەترسان بووبن بە قوربانی هێرشێکی بە ئامنجکراوی ئەنقەست. ڤیدیۆی هەورە قارچکیەکە بەردەوام دەبێت بە ئەوەی دەنگۆی زیاتر بخاتە ناو جەماوەر.
پەیوەندی بکە بە سوپاوە
وەکو دامەزراوەی هەرە باوەڕپێکراوی لوبنان (LAF)، هێزە چەکدارەکانی لوبنان ڕۆڵێکی نمونەییان نواند لە وەڵامدانەوەیان بۆ کارەساتەکە. تەنها لەدوای بیست خولەك لە تەقینەوەکە، فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لیژنەی بەڕێوەبەری هاوبەشی کارەساتی پێکهێنا بۆ هەماهەنگیکردنی وەڵامدانەوەی مەدەنی و سەبازی.
لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەم، 1,500 سەرباز لە ناوچەکە ئامادەبوون، داروپەردووەکانیان ڕادەماڵی، هاوڵاتیانی مەدەنیان دورخستەوە و بنکەی تەندروستیان دامەزراند بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان. بە خێرایی ئەرکەکە گۆڕرا بۆ سەرژمێریکردنی زیانەکان، دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی و پاککردنەوەی داروپەروی بەندەرەکە.
لە ساڵی 2009 و وەکو بەشێک لە فەوجی ئەندازیاریی سەربازی کۆمپانیایەکی هێزە چەکدارەکانی لوبنانی تایبەت بە کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدانەوە و ئەتۆمی (CBRN) دامەزرێنرا، کە سەرنجی ئەرکەکەی بریتی بوو لە ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی هەر ژەهراوی بوونێك کە بەهۆی داڕمانی بەندەرەکەوە ڕویداوە. ئەوان کەرەستە مەترسیدارەکانی وەکو یاریی ئاگرین، گازە ژەهراوییەکان، شلە سوتێنەر و قڕکەرەکانیان دەستنیشان کرد و خستیانە لیستەوە.
زیاتر لە 6,000 لیتر لە شلەی سوتێنەر لە تانکیەکانەوە دزەیان کردبوو، و سەربازەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی درزەکانیان چارەسەر کرد و ڕژانەکەیان وەستاند.
مانگێك لە دوای کارەساتە سەرەتاییەکە، کەوتنەوەی ئاگر لە کۆگایەکی تایەی بەندەرەکە مەترسیی دروستکرد لەسەر گڕگرتنی هەزاران لیتر لە سوتەمەنی عەمبارکراوی قورسی نزیك بە ڕوداوەکە. هەوڵێکی هەماهەنگیی پێکەوەیی لە سەربازەکان، کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە و هێزی ئاسمانی لوبنانی پێویست بوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
هاوبەشەکان یارمەتیی هاوبەشەکان دەدەن
وەڵامدانەوەی لوبنان بریتی بوو لە هاوکاریی هاوئاهەنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەزگای نەهێشتنی هەڕەشەی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆڵێکی ڕەهای گێڕا لە دروستکردنی کۆمپانیای کیمیایی، بایۆلۆژی، تیشکدانەوە و ئەتۆمی هێزە چەکدارەکانی لوبنان کە کارێکی مەزنیان کرد لەدوای ڕودانی تەقینەوەکە.
زانایانی فیزیا لە لێکۆڵینەوەکانیان لە ئەگەری ژەهراویبوونی ئەتۆمی لە بەیروت دوای هاوکاریان کرد لە ‘ناوەندی دۆخی لە ناکاو’ کرد لە بارەگای ڤییەنای ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی جیهانی. ڕێکخراوەکە دڵنیایی دا بە لوبنان لەوەی کە چەکی ئەتۆمی هیچ ڕۆڵێکی لە کارەساتەکەدا نەبووە.
خۆبەخشان لە 12 تیمی نێودەوڵەتی گەڕان و ڕزگارکرد گەیشتنە بەندەرەکە و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ دەرهێنانی ڕزگاربووان لەژێر داروپەردووەی بیناکان.
لە ماوەی تەنها یەك هەفتە لە دوای تەقینەوەکە، 162 فڕۆکەی هەڵگری هاوکاری مرۆیی لە لایەن 40 وڵاتەوە گەیشتنە لوبنان. چوار کەشی گوێزەرەوەی بار کەرەستە خێرخوازیەکانیان گەیاندە لەڕێگەی بەندەرە زیان بەرنەکەوتووەکانی کارەساتەکە. وەزارەتی تەندروستی گشتیی لوبنان خەرجیی تەندروستیی بۆ زیاتر لە 7,000 لە دانیشتوانی بەیروت دابینکرد.
وانە وەرگیراوەکان
بەرپرسانی لوبنان بە هەردوو مەدەنی و سەربازییەوە تەقینەوەکەیان وەکو شکستێکی ئاسایی پێکهاتوو لە گەندەڵی و کەموکوڕی تەماشاکرد. لە قسەکردن لەسەر کارەساتەکە لە دیداری هەرێمی بۆ ڕوبەڕو بوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ، یەکێك لە بەرپرسانی لوبنان داوای جێبەجێکردنی شێوەیەکی نوێی لە ڕێکاری بەرپرسیاریەتی لە نێو دەزگا و وەزارەتەکانی وڵاتدا کرد.
“هیچ دەزگایەک نایەوێت بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرێت کاتێك شتەکان بەرەو خراپی دەڕۆن،” ئەو ڕایگەیاند.
دەرەنجامی نوێی لەم شێوەیە یاسای توندتر بۆ ماددە مەترسیەکان لە بەندەرەکە لەخۆدەگرێت، باشترکردنی هاوکاربوون لە نێوان دەزگاکانی بەندەرەکە و سەرنجدانی زیاتر بە مەشقی ماددە مەترسیدارەکان بۆ سەربازەکان و کارمەندانی فریاگوزاری سەرەتایی.
بەرپرسانی عێراقی بۆ وەرگرتنی ڕاوێژ لەسەر دەستنیشانکردنی ماددە مەترسیدارەکان لە بەندەری سەرەکی عێراق لە بەسڕە هانایان برد بۆ هاوتاکانیان لە لوبنان.
عێراقیەکان پێشنیاری دروستکردنی “نەخشەی ژینگە” ـیان کرد بۆ ئەوەی بەرپرسانی بەرگری مەدەنی بزانن چی جۆرە ماددەیەکی مەترسیدار عەمبارکراوە و لە کوێ. ئامانجەکە بریتیبوو لە خۆپاراستن لە کارەساتی هاوشێوەی بەیروت کە بەسرە خاپوور بکات.
بەڵام لە دوای 5 ملیار دۆلاری ئەمریکی لە زیان بەرکەوتن لە مانگی ئابی ساڵی 2020 – زیانێك کە ترسی دروستکردووە لە ئەگەری دووبارە ڕوودانەوەی کارەساتی هاوشێوە لە داهاتوودا – لوبنان سەرپەرشتی ووردترین شیکاریی خۆی دەکات.
Comments are closed.