Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن

      April 23, 2026

      سعودیە هەماهەنگیی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا فراوانتر دەکات

      April 23, 2026

      بەنزینکردن بە ئاگردا

      April 21, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      ئەمریکا و ئۆزبەکستان پابەندبوونیان بە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست دووپاتکردەوە

      December 31, 2025

      قەتەڕ بەشداریی مەشقی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەکات

      December 31, 2025

      کوەیت هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ بەهێز دەکات

      December 31, 2025

      ئەفسەرێکی باڵای بەحرەین لە کۆلێژی سەربازیی ئەمریکا ڕێزی لێنرا

      December 31, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      بنیاتنانی هێزێکی دەریایی پیشەیی

      December 31, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home»ئاشتی و ئاشتەوایی»مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی
    ئاشتی و ئاشتەوایی

    مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

    ئیماڕات یارمەتی ئاسایشی ئەو ناوچانە دەدات کە بەدەست جەنگ، کارەساتی سروشتی و قەیرانە مرۆییەکانەوە دەناڵێنن
    مریەم ئەل ڕوموسی، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی گەشەپێدانی خێزانیی ئیماڕاتBy مریەم ئەل ڕوموسی، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی گەشەپێدانی خێزانیی ئیماڕاتApril 24, 2026Updated:April 24, 202607 Mins Read
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لە یەکەم‭ ‬ڕۆژەکانی‭ ‬دروستبوونیەوە،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬ئامانجێکی‭ ‬مەزنی‭ ‬بۆ‭ ‬خۆی‭ ‬دیاریکرد‭: ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬کەسانی‭ ‬دۆخناسک‭. ‬کاری‭ ‬مرۆیی‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬پایەیەک‭ ‬لە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬دەوڵەت،‭ ‬بەهایەک‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬مێژووی‭ ‬خاک‭ ‬و‭ ‬خەڵکەکەیدا‭ ‬ڕەگ‭ ‬و‭ ‬ڕیشەیەکی‭ ‬قووڵی‭ ‬داکوتاوە‭. ‬پیاوانی‭ ‬ئەم‭ ‬وڵاتە‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬وەستانەوە‭ ‬لەپێناو‭ ‬مرۆڤایەتی‭ ‬و‭ ‬درێژکردنی‭ ‬دەستی‭ ‬یارمەتی،‭ ‬یاخود‭ ‬وەک‭ ‬چۆن‭ ‬دەڵێین،‭ ‬ئەل‭ ‬فەزعە،‭ ‬واتە‭ ‬پەلەکردن‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتیدان،‭ ‬پەروەردە‭ ‬کراون‭.‬

    ئیماڕات‭ ‬وەک‭ ‬سبەخشەری‭ ‬فەزعەز‭ ‬دەمێنێتەوە،‭ ‬هەرگیز‭ ‬لە‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬یارمەتی‭ ‬و‭ ‬پەلەکردن‭ ‬لە‭ ‬چاکەکردن‭ ‬کەمتەرخەمی‭ ‬ناکات‭. ‬بووە‭ ‬بە‭ ‬مەشخەڵێکی‭ ‬درەوشاوەی‭ ‬بەخشندەیی،‭ ‬بە‭ ‬هەوڵە‭ ‬مرۆییەکانی‭ ‬ڕۆشنکراوەتەوە‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ناوەکەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬چیاکانی‭ ‬ڕۆژهەڵات‭ ‬و‭ ‬ڕۆژئاوا‭ ‬دەنگ‭ ‬دەداتەوە،‭ ‬پێشەنگی‭ ‬بەخشندەیی‭ ‬و‭ ‬ڕۆحییەتی‭ ‬قوڵی‭ ‬مرۆڤدۆستی‭ ‬خۆی‭ ‬هەڵگرتووە‭. ‬

    ڕۆڵی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬وەک‭ ‬مەشخەڵێکی‭ ‬درەوشاوەی‭ ‬چاکەکاری،‭ ‬بە‭ ‬ڕێکەوت‭ ‬سەری‭ ‬هەڵنەدا‭. ‬بەڵکو‭ ‬لە‭ ‬دڵیدا‭ ‬سزایدی‭ ‬چاکەکارز‭ ‬هەبوو،‭ ‬باوکی‭ ‬ڕوحی‭ ‬دامەزرێنەری‭ ‬وڵات‭ ‬شێخ‭ ‬زاید‭ ‬بن‭ ‬سوڵتان‭ ‬ئەل‭ ‬نەهیان،‭ ‬خودای‭ ‬مەزن‭ ‬ڕۆحی‭ ‬شاد‭ ‬بکات،‭ ‬کە‭ ‬ژیانی‭ ‬نموونەیەکی‭ ‬خێرخوازی‭ ‬و‭ ‬بەرجەستەکردنی‭ ‬ڕاستەقینەی‭ ‬مرۆڤایەتی‭ ‬بوو‭. ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬بەرەکاندا‭ ‬گەواهیدەری‭ ‬بەکردارکردنی‭ ‬بەهاکانی‭ ‬بووین،‭ ‬میراتێک‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬کەسانی‭ ‬نزیک‭ ‬و‭ ‬دوور‭ ‬ڕوونە،‭ ‬وە‭ ‬میراتێک‭ ‬کە‭ ‬جیهان‭ ‬خۆی‭ ‬گەواهیدەری‭ ‬بووە‭.‬

    لە‭ ‬سایەی‭ ‬ئەوەوەیە‭ ‬کە‭ ‬وڵاتەکەمان‭ ‬بووەتە‭ ‬نموونەیەک‭ ‬لە‭ ‬کاری‭ ‬مرۆیی،‭ ‬وەک‭ ‬درێژەپێدەری‭ ‬میراتەکەی‭ ‬لەم‭ ‬بوارەدا‭ ‬پێشەنگی‭ ‬گەلانە،‭ ‬ئەو‭ ‬تۆوەی‭ ‬کە‭ ‬زاید‭ ‬چاندی‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬گرنگییەوە‭ ‬پەروەردەی‭ ‬کرد‭ ‬تا‭ ‬گەیاندمانی‭ ‬بە‭ ‬ئەم‭ ‬گەلەی‭ ‬ئەمڕۆ‭. ‬لەنێوان‭ ‬وتە‭ ‬لەبیرنەکراوەکانیدا‭ ‬ئەمانە‭ ‬هەبوون‭: ‬سپێویستە‭ ‬دەوڵەمەندان‭ ‬یارمەتی‭ ‬هەژاران‭ ‬بدەن‭. ‬خودای‭ ‬مەزن‭ ‬ئەم‭ ‬سەروەت‭ ‬و‭ ‬سامانەی‭ ‬بۆ‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬وڵاتەکەمان،‭ ‬لە‭ ‬هەمان‭ ‬کاتدا،‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬گەلانی‭ ‬تر‭ ‬بە‭ ‬ئێمە‭ ‬بەخشیووە‭.‬ز‭ ‬بەم‭ ‬قسانە،‭ ‬کە‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬بۆ‭ ‬واقیعێکی‭ ‬زیندوو‭ ‬وەگێڕدراون،‭ ‬وڵاتەکەمان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬ڕێگایە‭ ‬ماوەتەوە‭ ‬کە‭ ‬زایدی‭ ‬چاکەکار‭ ‬بنیاتی‭ ‬ناوە‭.‬

    ناتوانین‭ ‬تیشک‭ ‬نەخەینە‭ ‬سەر‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئیماڕات،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1976ـەوە‭ ‬بەشدارییەکانی‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬مرۆییەکاندا‭ ‬بەتەواوی‭ ‬دیارە‭. ‬ئەم‭ ‬پابەندبوونە‭ ‬لەلایەن‭ ‬خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬شێخ‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬زاید‭ ‬ئەل‭ ‬نەهیان،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬دووپاتکرایەوە،‭ ‬خودا‭ ‬بیپارێزێت،‭ ‬کە‭ ‬ڕایگەیاند‭: ‬سبە‭ ‬پەیڕەوکردنی‭ ‬ڕێگای‭ ‬زایدی‭ ‬چاکەکار،‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬خۆمان‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬گەلانی‭ ‬پێشەنگی‭ ‬جیهان‭ ‬لە‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬هاوکاریی‭ ‬گەشەپێدان،‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬خێرخوازی‭ ‬بەردەوام‭ ‬دەبین‭. ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬پابەندبوونمان‭ ‬بە‭ ‬درێژکردنی‭ ‬دەستی‭ ‬یارمەتی‭ ‬بۆ‭ ‬کۆمەڵگاکان‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهان،‭ ‬بەبێ‭ ‬گوێدانە‭ ‬ئایین،‭ ‬ڕەگەز‭ ‬و‭ ‬ڕەنگ‭ ‬بەردەوام‭ ‬دەبین‭.‬ز

    بەشداریکردنە‭ ‬بەرچاوەکان

    ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬چەندین‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬بەرە‭ ‬جۆراوجۆرەکاندا‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬دیار‭ ‬و‭ ‬بەرچاوی‭ ‬هەبووە‭. ‬لە‭ ‬لوبنان،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1976‭ ‬وەک‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ڕێگریی‭ ‬عەرەبی‭ ‬بەشداری‭ ‬کرد‭. ‬لە‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬دەستەخوشکی‭ ‬کوەیت،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬ڕزگاریخوازیدا‭ ‬شانبەشانی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1991‭ ‬کەمتەرخەمیی‭ ‬نەکرد‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لە‭ ‬ئەرکی‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬هیوا‭ ‬لە‭ ‬کۆماری‭ ‬سۆماڵ‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1991‭ ‬بەشداری‭ ‬کردووە‭ ‬و‭ ‬یەکێک‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬یەکەمین‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانەی‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1999‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاشتیپارێزیدا‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬کۆماری‭ ‬کۆسۆڤۆ‭.‬

    جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2001‭ ‬بەشداری‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬داماڵینی‭ ‬مین‭ ‬لە‭ ‬باشووری‭ ‬لوبنان‭ ‬کرد‭. ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2003،‭ ‬بوو‭ ‬بە‭ ‬بەشێك‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬خۆڕاگری‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬کوەیت‭ ‬و‭ ‬دەستبەجێ‭ ‬لە‭ ‬ئەرکی‭ ‬بای‭ ‬چاکەکار‭ ‬ـی‭ ‬لە‭ ‬عێراق،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لە‭ ‬پاکستان‭ ‬و‭ ‬ئەفغانستان‭ ‬بەشداریی‭ ‬کرد‭. ‬

    دەستێوەردانی‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئاسایش‭ ‬لە‭ ‬کۆسۆڤۆ‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬چەتری‭ ‬ناتۆدا‭ ‬تەواو‭ ‬دیارە‭. ‬ئەم‭ ‬ئەرکە،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1999ـەوە‭ ‬هەتا‭ ‬2001‭ ‬بەردەوام‭ ‬بوو،‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬یەکەم‭ ‬و‭ ‬درێژترین‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬سەربازی،‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬فریاگوزاریی‭ ‬ئیماڕاتی‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬ئەوروپا‭. ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬ئەم‭ ‬ماوەیەدا،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬خزمەتگوزاریی‭ ‬مرۆیی‭ ‬پێشەنگی‭ ‬پێشکەشکرد،‭ ‬بە‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬نەخۆشخانەیەکی‭ ‬مەیدانی‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردن‭ ‬و‭ ‬چۆڵکردنی‭ ‬پزیشکی،‭ ‬دابەشکردنی‭ ‬پێداویستییە‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬و‭ ‬هاوکارییە‭ ‬مرۆییەکان،‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬سیستەمی‭ ‬بەرگریی‭ ‬شارستانی‭ ‬و‭ ‬فریاگوزاریی‭ ‬سەرەتایی‭ ‬تەواو،‭ ‬وە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬دروستکردنی‭ ‬نەخۆشخانەی‭ ‬شێخ‭ ‬زاید‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬ڤوشتری‭ ‬دەستیپێکرد‭.‬

    هەروەها‭ ‬ئیماڕات‭ ‬گواستنەوە‭ ‬نەخۆشەکانی‭ ‬کۆسۆڤۆی‭ ‬بۆ‭ ‬نەخۆشخانەکانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬چارەسەرکردنیان‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬لە‭ ‬ناوخۆدا‭ ‬چارەسەریان‭ ‬بەردەوست‭ ‬نەبوو،‭ ‬ڕێکخست‭. ‬نزیکەی‭ ‬1,000‭ ‬ماڵی‭ ‬وێرانکراوی‭ ‬ئاوەدان‭ ‬کردەوە‭ ‬و‭ ‬بنیاتنا‭. ‬

    ڕۆڵی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬چەندین‭ ‬بواردا‭ ‬کە‭ ‬هەموویان‭ ‬خزمەت‭ ‬بە‭ ‬بەرژەوەندییەکانی‭ ‬مرۆڤایەتی‭ ‬دەکەن‭ ‬هەمەلایەن‭ ‬بووە،‭ ‬لە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬خۆراک‭ ‬و‭ ‬فریاگوزاریی‭ ‬پزیشکییەوە‭ ‬بگرە‭ ‬تا‭ ‬دەگاتە‭ ‬پاراستن،‭ ‬نۆژەنکردنەوە‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬بینا‭ ‬و‭ ‬دامەزراوەکان،‭ ‬وە‭ ‬تەنانەت‭ ‬دروستکردنی‭ ‬پارکەکانیش‭. ‬ئەو‭ ‬هاوکارییانەی‭ ‬پێشکەشی‭ ‬کردووە‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬ئاسایی‭ ‬پێداویستیی‭ ‬خۆراک‭ ‬یاخود‭ ‬چارەسەری‭ ‬پزیشکیدا‭ ‬سنووردار‭ ‬نەبوو؛‭ ‬بەڵکو،‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬لەو‭ ‬وتەیەدا‭ ‬بەرجەستە‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬دەڵێت‭: ‬سئەگەر‭ ‬هەریەکێک‭ ‬لە‭ ‬ئێوە‭ ‬ئەرکێک‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدات،‭ ‬ئەوا‭ ‬با‭ ‬بە‭ ‬باشی‭ ‬ئەنجامی‭ ‬بدات‭.‬ز‭ ‬

    لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2003،‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬چەندین‭ ‬ساڵ‭ ‬لە‭ ‬سەختی‭ ‬درووستبوو‭ ‬بەهۆی‭ ‬سزاکان‭ ‬و‭ ‬شەڕەوە،‭ ‬کە‭ ‬وێرانکاری‭ ‬و‭ ‬نەبوونی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بەدوای‭ ‬خۆیدا‭ ‬جێهێشت،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬بەشدارییان‭ ‬لە‭ ‬ئاوەدانکردنەوەی‭ ‬عێراقدا‭ ‬کرد‭. ‬لەو‭ ‬کاتەدا،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬دەستبەجێ‭ ‬بۆ‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬تاقیکردنەوەکەدا‭ ‬وەڵامی‭ ‬دایەوە،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬دابینکاریی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی،‭ ‬بە‭ ‬ناردنی‭ ‬سێ‭ ‬کەشتی‭ ‬بارکراو‭ ‬بە‭ ‬دەرمان،‭ ‬پێداویستیی‭ ‬پزیشکی‭ ‬و‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬بۆ‭ ‬بەندەری‭ ‬ئوم‭ ‬قەسڕ‭ ‬دەستیپێکرد‭. ‬جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬60‭ ‬بارهەڵگر‭ ‬بە‭ ‬پێنج‭ ‬کاروانی‭ ‬وشکانی‭ ‬کە‭ ‬کەرەستەی‭ ‬فریاگوزارییان‭ ‬هەڵگرتبوو‭ ‬ڕەوانە‭ ‬کران،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬پردێکی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬24‭ ‬فڕۆکەیی‭ ‬بۆ‭ ‬گەیاندنی‭ ‬395‭ ‬تەن‭ ‬خۆراک‭ ‬و‭ ‬هاوکارییە‭ ‬پێویستەکان‭ ‬دامەزراند‭.‬

    لە‭ ‬چوارچێوەی‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬مرۆیی‭ ‬هەمەلایەنەی‭ ‬خۆیدا،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬چەند‭ ‬پرۆژەیەکی‭ ‬تەواو‭ ‬کرد،‭ ‬بەر‭ ‬لە‭ ‬هەموویان‭ ‬نەخۆشخانەی‭ ‬شێخ‭ ‬زاید‭ ‬لە‭ ‬بەغدا‭. ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬چەند‭ ‬ڕۆژێکدا،‭ ‬نەخۆشخانەکە‭ ‬پێشوازی‭ ‬لە‭ ‬41,196‭ ‬نەخۆش‭ ‬کرد‭. ‬سەرەڕای‭ ‬بارودۆخی‭ ‬ئاڵۆز‭ ‬و‭ ‬مەترسیدار،‭ ‬نەخۆشخانەکە‭ ‬لە‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬خزمەتگوزاری‭ ‬کارامە‭ ‬بەردەوام‭ ‬بوو‭. ‬لە‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬نیگەرانییەکانی‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬و‭ ‬بەدواداچوونی‭ ‬ڕاستەوخۆ،‭ ‬فەریقی‭ ‬فڕۆکەوان‭ ‬خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬شێخ‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬زاید‭ ‬ئەل‭ ‬نەهیان،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬ئەوکاتەی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان،‭ ‬خودی‭ ‬خۆی‭ ‬سەردانی‭ ‬نەخۆشخانەی‭ ‬شێخ‭ ‬زایدی‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬بەغدا‭.‬

    لە‭ ‬میانی‭ ‬سەردانەکەیدا،‭ ‬ڕێنمایی‭ ‬بۆ‭ ‬نۆژەنکردنەوە‭ ‬و‭ ‬پاراستنی‭ ‬چەندین‭ ‬خانەی‭ ‬بێ‭ ‬سەرپەرشتان‭ ‬و‭ ‬چاودێریی‭ ‬بەساڵاچووان‭ ‬دەرکرد‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬فەرمانی‭ ‬دا‭ ‬بە‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬ژمارەیەک‭ ‬نەخۆش‭ ‬کە‭ ‬باری‭ ‬تەندروستیان‭ ‬ناجێگیربوو‭ ‬بۆ‭ ‬نەخۆشخانەکانی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬ئیماڕات،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬300‭ ‬عێراقی‭ ‬چاودێریی‭ ‬پزیشکییان‭ ‬پێشکەش‭ ‬کرا‭. ‬ڕۆڵی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬کاریگەرییەکی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬بەجێهێشت‭.‬

    ئیماڕات لە ساڵی 2025 لە میانی ئۆپەراسیۆنی ‘سوارچاکی جوامێری 3’ لە غەززە، هاوکاریی مرۆیی پێشکەش دەدات.

    ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬فریاگوزاری

    هاوئاهەنگ‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەرکە‭ ‬مرۆییە‭ ‬ڕوونەکەی،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬دەستپێکردنی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬بەردەوام‭ ‬بووە،‭ ‬هەرە‭ ‬دیارترینیان‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬سوارچاکی‭ ‬جوامێر‭. ‬یەکەمینیان‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2021ـدا‭ ‬بوو،‭ ‬کە‭ ‬چۆڵکردنی‭ ‬هاووڵاتیانی‭ ‬چەندین‭ ‬وڵاتانی‭ ‬لە‭ ‬ئەفغانستان‭ ‬کردبوو‭ ‬بە‭ ‬ئامانج‭. ‬ژمارەی‭ ‬ئەو‭ ‬ئەفغانی‭ ‬و‭ ‬هاووڵاتیانەی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دۆست‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئەفغانستان‭ ‬دەربازکران،‭ ‬گەیشتە‭ ‬36,500‭ ‬کەس‭. ‬هاوکات‭ ‬ئیماڕات‭ ‬بۆ‭ ‬میوانداریکردنی‭ ‬5,000‭ ‬هاوڵاتی‭ ‬ئەفغانی،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئەفغانستانەوە‭ ‬دەربازکران‭ ‬لەکاتێکدا‭ ‬لە‭ ‬ڕێگادابوون‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬سێهەم،‭ ‬ڕەزامەندیی‭ ‬دەربڕی‭.‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬ئەو‭ ‬بوومەلەرزە‭ ‬وێرانکەرەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬6ـی‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتی‭ ‬2023ـدا‭ ‬سوریا‭ ‬و‭ ‬تورکیای‭ ‬هەژاند،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬دەستبەجێ‭ ‬ئەرکی‭ ‬مرۆیی‭ ‬خۆی‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کرد‭. ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬پێنج‭ ‬مانگی‭ ‬یەک‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬یەک،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬سوارچاکی‭ ‬جوامێری‭ ‬2‭ ‬ـی‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬کە‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕزگاربووانی‭ ‬بوومەلەرزەکە‭ ‬دابینکرد،‭ ‬هاوکاری‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬ڕاهێنانەوەی‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬چارەسەری‭ ‬13,500‭ ‬برینداری‭ ‬کرد‭.‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پردێکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬260‭ ‬گەشتی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬پێکهاتبوو،‭ ‬15,200‭ ‬تەن‭ ‬هاوکاریی‭ ‬مرۆیی‭ ‬گەیاند،‭ ‬کە‭ ‬6,912‭ ‬تەن‭ ‬هاوکاریی‭ ‬فریاگوزاریی‭ ‬بەپەلەی‭ ‬هەڵگرتبوو،‭ ‬لە‭ ‬نێوانیاندا‭ ‬خێمە،‭ ‬پێداویستیی‭ ‬بنەڕەتیی‭ ‬خۆراک‭ ‬و‭ ‬دەرمان‭. ‬جگە‭ ‬لەوەش،‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬چوار‭ ‬کەشتی‭ ‬بارهەڵگر‭ ‬بۆ‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬کەرەستەی‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬و‭ ‬ئاوەدانکردنەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچە‭ ‬زیانلێکەوتووەکان،‭ ‬8,252‭ ‬تەن‭ ‬هاوکاریی‭ ‬مرۆیی‭ ‬گەیەنرا‭.‬

    لە‭ ‬غەززە،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬خراپتربوونی‭ ‬قەیرانی‭ ‬مرۆیی،‭ ‬خاوەن‭ ‬پایە‭ ‬شێخ‭ ‬محەمەد‭ ‬بن‭ ‬زاید‭ ‬ئەل‭ ‬نەهیان‭ ‬بۆ‭ ‬دەستپێکردنی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬مرۆیی‭ ‬سوارچاکی‭ ‬جوامێری‭ ‬3‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬غەززە،‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬تەواو‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وەزارەتەکانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬سەرجەم‭ ‬دامەزراوە‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬خێرخوازییەکان،‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگریی‭ ‬کرد‭. ‬ئەم‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬لە‭ ‬سوککردنی‭ ‬قەیرانەکە،‭ ‬دابینکردنی‭ ‬پێداویستییە‭ ‬پێویستەکان‭ ‬و‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬سەرچاوە‭ ‬بەردەستەکان‭ ‬بۆ‭ ‬گەیاندنی‭ ‬هاوکارییەکان،‭ ‬لەوانەش‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬نەخۆشخانەیەکی‭ ‬مەیدانی،‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬یەکلاکەرەوەی‭ ‬بینیووە‭. ‬

    هەوڵە‭ ‬مرۆییەکانی‭ ‬ئیماڕات،‭ ‬وەک‭ ‬چۆن‭ ‬لەلایەن‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانمانەوە‭ ‬بەرجەستە‭ ‬کراوە،‭ ‬سنووری‭ ‬هاوکارییە‭ ‬ماددییەکان‭ ‬تێدەپەڕێت‭ ‬و‭ ‬نوێنەرایەتیی‭ ‬بەهاکانی‭ ‬لێبوردەیی،‭ ‬جوامێری‭ ‬و‭ ‬بەخشندەیی‭ ‬دەکات‭. ‬ئەوان‭ ‬ڕێگایەکی‭ ‬سهەماهەنگیی‭ ‬لە‭ ‬ڕەوایەتییزـن،‭ ‬مەشخەڵێکن‭ ‬بۆ‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬مرۆڤ‭ ‬و‭ ‬بەشداریکردنێک‭ ‬لە‭ ‬ژیانێکی‭ ‬شکۆمەندانە‭ ‬بۆ‭ ‬هەمووان،‭ ‬بەبێ‭ ‬هیچ‭ ‬ناونیشان‭ ‬و‭ ‬پۆلێنکردنێک‭.‬

    ئەم‭ ‬هەوڵانە‭ ‬وەک‭ ‬مەشخەڵێکی‭ ‬چاکەکاری‭ ‬و‭ ‬بەخشینی‭ ‬بەردەوام‭ ‬وان،‭ ‬کە‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمای‭ ‬لەپێشینە‭ ‬دانانی‭ ‬مرۆڤایەتی،‭ ‬ئەرکی‭ ‬پاراستنی‭ ‬شکۆمەندی‭ ‬و‭ ‬پارێزگاریکردن‭ ‬لە‭ ‬خاک،‭ ‬وە‭ ‬ئەو‭ ‬بۆچوونەی‭ ‬کە‭ ‬هەمووان‭ ‬شایەنی‭ ‬ژیانێکی‭ ‬باشن،‭ ‬دوور‭ ‬لە‭ ‬وێرانکارییەکانی‭ ‬جەنگ،‭ ‬سەرچاوەیان‭ ‬گرتووە‭. ‬ئەمە‭ ‬ڕوانگەیەکە‭ ‬تێیدا‭ ‬ئاشتی،‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهاندا‭ ‬باڵادەست‭ ‬دەبێت‭ ‬و‭ ‬ڕێگە‭ ‬بە‭ ‬گەلان‭ ‬دەدات‭ ‬بە‭ ‬شکۆوە‭ ‬سەرفرازبن‭.  ‬‭ ‬

    وەشانێکی‭ ‬ئەم‭ ‬وتارە‭ ‬لە‭ ‬گۆڤاری‭ ‬سەربازیی‭ ‬ئیماڕات،‭ ‬قەڵغانی‭ ‬وڵات،‭ ‬بڵاوکراوەتەوە‭.‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleپاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن
    Next Article ڕێنمایی دەستەبژێر

    Related Posts

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    April 24, 2026

    پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن

    April 23, 2026

    سعودیە هەماهەنگیی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا فراوانتر دەکات

    April 23, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.