Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      جێگیر لە دەریادا

      April 24, 2026

      ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

      April 24, 2026

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      توندکردنی بەڕێوەبردنی سنوور

      April 23, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026

      مەشقی ئاک شومکار پەیوەندیی نێوان قڕغستان و ئەمریکا بەهێز دەکات

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      عێراق بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پشتیوانیی دیپلۆماسی دەکات

      April 23, 2026

      کازاخستان و ئەمریکا پەیوەندییەکەیان بەهێزدەکەن

      April 23, 2026

      هێزەکانی ئاسایشی میسڕ هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

      April 23, 2026
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home » ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان
    ئاشتی و ئاشتەوایی

    ڕێبازی هێزی نەرمی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی توندڕەوەکان

    دەزگای دژەتیرۆر ڕاهێنانەوە و یەکخستنەوەی خێزانەکانی تیرۆریستانی داعش دەکاتە ئامانج
    دەزگای دژەتیرۆری عێراقBy دەزگای دژەتیرۆری عێراقApril 24, 2026Updated:April 24, 202604 Mins Read
    ئەندامانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بەشداریی لە مەشقی تاکتیکیی مشتی ئاسنیندا دەکەن.
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    بە شێوەیەکی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬بە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬ئامانجدارە‭ ‬مەیدانییەکانی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬داعش‭ ‬ناسراوە،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەرکی‭ ‬تری‭ ‬کەمتر‭ ‬ناسراو‭ ‬و‭ ‬هاوئاست‭ ‬گرنگ‭ ‬لەخۆدەگرێت‭: ‬پەیڕەوکردنی‭ ‬ڕێبازی‭ ‬هێزی‭ ‬نەرم‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬بیرەباوەڕی‭ ‬توندڕەو‭. ‬ئەم‭ ‬ڕێبازە‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پێکهاتەیەک‭ ‬لە‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬وردی‭ ‬ئاسایشی،‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬دەروونی،‭ ‬ئاڕاستەکردنەوەی‭ ‬بیرمەندی‭ ‬و‭ ‬ئایینی،‭ ‬وە‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬ئاوێتەکردنی‭ ‬کۆمەڵگاوە‭ ‬سەرنج‭ ‬دەخاتە‭ ‬سەر‭ ‬ڕاهێنانەوەی‭ ‬بیرمەندی‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵایەتیی‭ ‬ئەو‭ ‬کەسانی‭ ‬لە‭ ‬کەمپی‭ ‬ئەلهولی‭ ‬سوریاوە‭ ‬هێنراونەتەوە‭.‬

    کەمپی‭ ‬ئەلهول،‭ ‬لە‭ ‬باکووری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬سوریا،‭ ‬ئاڵنگاریی‭ ‬ئاڵۆزی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬و‭ ‬مرۆیی‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭: ‬دەیان‭ ‬هەزار‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬منداڵی‭ ‬داڵدە‭ ‬داوە،‭ ‬لە‭ ‬نێوانیاندا‭ ‬ئەندامان‭ ‬یاخود‭ ‬ئەو‭ ‬خێزانانەی‭ ‬پەیوەندییان‭ ‬بە‭ ‬داعشەوە‭ ‬هەیە‭. ‬دەزگاکانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬کەمپەکە‭ ‬وەک‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬بەپیت‭ ‬بۆ‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬توندڕەوی‭ ‬توندوتیژ‭ ‬سەیر‭ ‬دەکەن،‭ ‬چونکە‭ ‬بیروباوەڕی‭ ‬توندڕەوبوون‭ ‬لەناو‭ ‬کەمپەکەدا‭ ‬بەردەوامە‭ ‬لە‭ ‬بڵاوبوونەوە‭ ‬و‭ ‬پەروەردەکردن‭.‬

    بە‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬ئەم‭ ‬چوارچێوەیە،‭ ‬لە‭ ‬11ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاری‭ ‬2025،‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬لەژێر‭ ‬چاودێری‭ ‬و‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬فەرماندەکەی،‭ ‬فەریق‭ ‬کەریم‭ ‬ئەلتەمیمی،‭ ‬بەرنامەیەکی‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬ڕاهێنانەوە‭ ‬دەستپێکرد‭. ‬بەرنامەکە‭ ‬سەردانکردنی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەل‭ ‬ئەمەل‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاهێنانەوەی‭ ‬دەروونی‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬لە‭ ‬پارێزگای‭ ‬نەینەوا‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاپرسی‭ ‬و‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬نموونەیەکی‭ ‬گەڕاوەکانی‭ ‬کەمپی‭ ‬ئەلهول‭ ‬لەخۆگرت‭. ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬ئەو‭ ‬سەردانانەدا،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەرپرسان‭ ‬و‭ ‬کارمەندانی‭ ‬ناوەندەکە‭ ‬لەنێویاندا‭ ‬نوێنەرانی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان،‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬ئەوانەی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬کە‭ ‬سەرەڕای‭ ‬ئاڵنگارییە‭ ‬کارگێڕی‭ ‬و‭ ‬داراییەکان‭ ‬بەردەوامن‭ ‬لە‭ ‬پێشکەشکردنی‭ ‬پشتیوانی‭ ‬و‭ ‬چاودێریی‭ ‬مرۆیی،‭ ‬چەندین‭ ‬کۆبوونەوە‭ ‬ئەنجامدرا‭.‬

    بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ئەو‭ ‬زانیاریانەی‭ ‬لەم‭ ‬سەردانانە‭ ‬کۆکرانەوە،‭ ‬وەزارەتی‭ ‬کۆچ‭ ‬و‭ ‬کۆچبەرانی‭ ‬عێراق‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کاریان‭ ‬بۆ‭ ‬داڕشتنی‭ ‬پلانێک‭ ‬کرد‭ ‬کە‭ ‬بووە‭ ‬هۆی‭ ‬واژۆکردنی‭ ‬ڕێککەوتنێکی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬هاوکاری‭ ‬لەنێوان‭ ‬وەزارەتەکە‭ ‬و‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆر‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تەمموزی‭ ‬2025‭.‬

    ڕێککەوتنەکە‭ ‬لایەنەکانی‭ ‬ئاسایش،‭ ‬دەروونی‭ ‬و‭ ‬زانیاری‭ ‬لەخۆدەگرێت‭ ‬کە‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬لە‭ ‬ئاوێتەکردن،‭ ‬پاراستن‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانەوەی‭ ‬گەڕاوەکانە‭ ‬بۆ‭ ‬عێراق‭ ‬لەدوای‭ ‬چەندین‭ ‬ساڵ‭ ‬ژیان‭ ‬لە‭ ‬ژینگەیەکی‭ ‬بیروباوەڕی‭ ‬وەهادا‭ ‬کە‭ ‬توندڕەوی‭ ‬بەرهەمهێنا،‭ ‬دەکاتە‭ ‬ئامانج‭.‬

    کوڕێک لە کەمپی ئەلهول لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە کەسوکاری ئەندامانی داعشی تێدایە، عەرەبانەیەک ڕادەکێشێت.

    ڕێبازی‭ ‬دەزگای‭ ‬دژەتیرۆر‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەو‭ ‬باوەڕە‭ ‬دامەزراوە‭ ‬کە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬توندڕەوی‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬بیرمەندی‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵایەتییەوە‭ ‬هێندەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬جوڵەییەکانی‭ ‬دژە‭ ‬تیرۆر‭ ‬گرنگە‭. ‬بەم‭ ‬پێیە،‭ ‬دەزگاکە‭ ‬چەندین‭ ‬بەرنامەی‭ ‬گرتۆتەبەر‭:‬

    پشکنینی‭ ‬پێشوەختە‭:‬‭ ‬بەر‭ ‬لە‭ ‬تۆمارکردنی‭ ‬ناوی‭ ‬گەڕاوەکان‭ ‬لە‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬چاکسازیدا،‭ ‬دەزگاکە‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دەزگا‭ ‬ئاسایشییەکانی‭ ‬تر‭ ‬بۆ‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬ئاستی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬و‭ ‬پۆلێنکردنی‭ ‬تاکەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬بنەمانی‭ ‬ڕادەی‭ ‬ئەو‭ ‬مەترسییەی‭ ‬دروستی‭ ‬دەکەن،‭ ‬پشکنینی‭ ‬ورد‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدات‭.‬

    پشتیوانیی‭ ‬دەروونی‭ ‬و‭ ‬چارەسەری‭ ‬زەبری‭ ‬دەروونی‭:‬‭ ‬زۆرێک‭ ‬لە‭ ‬گەڕاوەکان،‭ ‬بە‭ ‬تایبەتی‭ ‬ژنان‭ ‬و‭ ‬منداڵان،‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامی‭ ‬شەڕ‭ ‬و‭ ‬ئاوارەبوون‭ ‬تووشی‭ ‬ڕاتەکانی‭ ‬دەروونی‭ ‬بوون‭. ‬دەزگاکە‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬نەخۆشیی‭ ‬فشاری‭ ‬دوای‭ ‬زەبری‭ ‬دەروونی‭ ‬و‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬کاریگەرییەکانی‭ ‬دابڕانی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬و‭ ‬مێشک‭ ‬شۆردنەوەی‭ ‬ئایدیۆلۆژی،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پسپۆڕەکانی‭ ‬تەندروستیی‭ ‬دەروونی‭ ‬کار‭ ‬دەکات‭.‬

    ئاڕاستەکردنەوەی‭ ‬ئایینی‭ ‬و‭ ‬بیرمەندی‭:‬‭ ‬بە‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬زانایانی‭ ‬ئایینی‭ ‬و‭ ‬دامەزراوە‭ ‬پەروەردەییەکان،‭ ‬دەزگاکە‭ ‬بەرنامەکانی‭ ‬چاکسازی‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکات‭ ‬کە‭ ‬لێکدانەوەی‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دەقە‭ ‬ئاینییەکان‭ ‬پووچەڵ‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬و‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬پێکەوەژیان‭ ‬و‭ ‬ڕەتکردنەوەی‭ ‬توندوتیژی‭ ‬دەکاتەوە‭.‬

    بەرنامەکانی‭ ‬یەکخستننی‭ ‬کۆمەڵگا‭:‬‭ ‬دەزگاکە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬هۆزەکان،‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬دەسەڵاتە‭ ‬ناوخۆییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ئاسانکردنی‭ ‬گەڕانەوەی‭ ‬تاکەکان‭ ‬بۆ‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬ڕەسەنی‭ ‬خۆیان‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬دەکات،‭ ‬لە‭ ‬هەمان‭ ‬کاتدا‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬چەواشەکاریی‭ ‬کۆمەڵایەتی‭ ‬و‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬چاودێریی‭ ‬ئەرێنی‭ ‬کۆمەڵگا‭ ‬دەکات‭.‬

    ناکرێت‭ ‬وەک‭ ‬یەک‭ ‬کەیسی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هەموو‭ ‬گەڕاوەکاندا‭ ‬بکرێت‭. ‬هەندێکیان‭ ‬پابەندن‭ ‬بە‭ ‬بیروباوەڕی‭ ‬توندڕەو،‭ ‬لەکاتێکدا‭ ‬ئەوانی‭ ‬تر‭ ‬قوربانیی‭ ‬زۆرەملێ‭ ‬بوون‭. ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬جیاوازیانە‭ ‬بوار‭ ‬بۆ‭ ‬دەزگاکە‭ ‬دەڕەخسێنێت‭ ‬بەرنامەی‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬دابڕێژێت‭ ‬کە‭ ‬ئاسایش،‭ ‬پاراستن‭ ‬و‭ ‬ڕاهێنانەوە‭ ‬یەکبخات،‭ ‬ئەمەش‭ ‬دەرفەتی‭ ‬سەرکەوتن‭ ‬زیاد‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬مەترسی‭ ‬دووبارەبوونەوەی‭ ‬تاوانەکە‭ ‬کەمدەکاتەوە‭.‬

    ئەزموونەکان‭ ‬دەریانخستووە‭ ‬کە‭ ‬بەشداریکردنی‭ ‬کۆمەڵگا‭ ‬ناوخۆییەکان‭ ‬لە‭ ‬پرۆسەی‭ ‬ڕاهێنانەوە‭ ‬گرژییەکان‭ ‬کەمدەکاتەوە‭ ‬و‭ ‬ئەگەرەکانی‭ ‬سەرکەوتن‭ ‬زیاد‭ ‬دەکات‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬دابینکردنی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬پیشەیی‭ ‬بۆ‭ ‬گەڕاوەکان‭ ‬ئەنجامێکی‭ ‬باشتری‭ ‬لێدەکەوێتەوە‭.‬

    ئەزمونی‭ ‬عێراق‭ ‬شێوازێکی‭ ‬گرنگ‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬دەوڵەتەکان‭ ‬و‭ ‬دامەزراوە‭ ‬ئاسایشییەکان‭ ‬دەکات‭. ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬بەردەوامی‭ ‬تیرۆر‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬پێکهاتەیەک‭ ‬لە‭ ‬توانای‭ ‬یەکلاکەرەوەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ئامرازە‭ ‬جەنگییانە‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬ڕەگ‭ ‬و‭ ‬ڕیشەی‭ ‬پرسە‭ ‬تایبەتەکان‭ ‬چارەسەر‭ ‬دەکەن‭.‬

    دەزگای‭ ‬دژەتیرۆری‭ ‬عێراق‭ ‬گۆڕانکارییەکی‭ ‬گرنگ‭ ‬لە‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬توندڕەوی‭ ‬توندوتیژ‭ ‬بەرجەستە‭ ‬دەکات‭. ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬هەڕەشەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬گۆڕەپان‭ ‬لەناو‭ ‬نابات‭ ‬بەڵکو‭ ‬کار‭ ‬بۆ‭ ‬هەڵوەشاندنەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬بناغە‭ ‬بیرمەندی‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵایەتیانەش‭ ‬دەکات‭ ‬کە‭ ‬ڕێگەیان‭ ‬پێدەدات‭ ‬بڵاوبێتەوە‭.‬

    ئەم‭ ‬ڕێبازە‭ ‬هاوسەنگانەی‭ ‬هێزی‭ ‬ڕەق‭ ‬و‭ ‬نەرم‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬بەردی‭ ‬بناغەی‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بەردەوام‭. ‬ستراتیژییەکی‭ ‬گونجاوە‭ ‬نەک‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬بۆ‭ ‬عێراق،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بۆ‭ ‬ناوچەکە‭ ‬و‭ ‬جیهانیش‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleڕێنمایی دەستەبژێر
    Next Article جێگیر لە دەریادا

    Related Posts

    جێگیر لە دەریادا

    April 24, 2026

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    April 24, 2026

    مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

    April 24, 2026

    Comments are closed.

    ئاشتی و ئاشتەوایی | بەرگی 13، ژمارە 4 زستانی 2026

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.