Close Menu
Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Facebook X (Twitter) Instagram
    Unipath
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    سەبسکرایب بکەن
    • ماڵەوە
    • تایبتمەندیەکان

      ڕێنمایی دەستەبژێر

      April 24, 2026

      مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

      April 24, 2026

      پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن

      April 23, 2026

      سعودیە هەماهەنگیی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا فراوانتر دەکات

      April 23, 2026

      بەنزینکردن بە ئاگردا

      April 21, 2026
    • بەشەکان
      1. لە سەرانسەری ناوچەکە
      2. پەیامی سەرەکیی سەرۆك
      3. View All

      ئەمریکا و ئۆزبەکستان پابەندبوونیان بە ئاسایشی ئاسیای ناوەڕاست دووپاتکردەوە

      December 31, 2025

      قەتەڕ بەشداریی مەشقی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەکات

      December 31, 2025

      کوەیت هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ بەهێز دەکات

      December 31, 2025

      ئەفسەرێکی باڵای بەحرەین لە کۆلێژی سەربازیی ئەمریکا ڕێزی لێنرا

      December 31, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      August 15, 2025

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 11, 2025

      پارێزەری بەندەرەکان

      April 23, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      April 1, 2026

      پەیامی سەرەکیی سەرۆك

      January 2, 2026

      بنیاتنانی هێزێکی دەریایی پیشەیی

      December 31, 2025
    • بیبەخشە
      • پەیوەندی
    • دەربارەی یونیپاس
    • سەبسکرایب بکەن
    • Kurdish
      • English
      • Русский(Russian)
      • العربية(Arabic)
    Unipath
    Home»ئاشتی و ئاشتەوایی»ڕێنمایی دەستەبژێر
    ئاشتی و ئاشتەوایی

    ڕێنمایی دەستەبژێر

    لقێکی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن لە ئەمریکا مەشقی چڕی شەڕکردن وەردەگرێت
    UnipathBy UnipathApril 24, 202604 Mins Read
    سەربازێکی ئەردەنی لە میانی مەشقی شەڕدا لە ویلایەتی لویزیانا لە ئەمریکا سەنگەرێکی بەرگری لە دارستانێکدا دەگرێتە دەست. نەقیب ڕۆبێرت سمیس/فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا
    Share
    Facebook Twitter Telegram WhatsApp Copy Link

    لە ناو‭ ‬جەنجاڵیی‭ ‬تەقەی‭ ‬دۆشکە،‭ ‬هێرشی‭ ‬هێلیکۆپتەر‭ ‬و‭ ‬هێرشەکانی‭ ‬زرێپۆشدا،‭ ‬بۆ‭ ‬یەکەمجار‭ ‬لقێک‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬کاردانەوەی‭ ‬خێرای‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ (‬JAF‭) ‬لە‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬گۆڕەپانە‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازی‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬مەشقی‭ ‬ئەنجامدا‭.‬

    سەربازانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬حوزەیرانی‭ ‬2025‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬ئامادەکاریی‭ ‬هاوبەش‭ (‬JRTC‭) ‬لە‭ ‬فۆرت‭ ‬پۆلک،‭ ‬ویلایەتی‭ ‬لویزیانا،‭ ‬خولی‭ ‬چڕی‭ ‬مەشقی‭ ‬شەڕکردنی‭ ‬خۆیان‭ ‬تەواو‭ ‬کرد‭. ‬ئەمە‭ ‬ئەو‭ ‬لوتکەیە‭ ‬بوو‭ ‬نزیکەی‭ ‬ساڵێک‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬بۆ‭ ‬کرا‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬سەربازانەی‭ ‬بە‭ ‬تایبەت‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬سێ‭ ‬کەرتی‭ ‬هێزی‭ ‬کاردانەوەی‭ ‬خێرای‭ ‬ئەردەندا‭ ‬هەڵبژێردران‭.‬

    هەرچەندە‭ ‬سەربازانی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بەردەوام‭ ‬لەو‭ ‬مەشقانەی‭ ‬کە‭ ‬ئەردەن‭ ‬میواندارییان‭ ‬دەکات،‭ ‬وەکو‭ ‬شێری‭ ‬تامەزرۆ،‭ ‬بەشداری‭ ‬دەکەن،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەمە‭ ‬یەکەمجار‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬یەکەیەکی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بە‭ ‬قەبارەی‭ ‬لقێک‭ ‬لە‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬مەشقی‭ ‬جەنگیی‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬مەشقیان‭ ‬پێبکرێت‭.‬

    مەشقەکان‭ ‬بەهێزیی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬وە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬کاتێک‭ ‬مانۆڕی‭ ‬هێرشبەری‭ ‬و‭ ‬بەرگرییان‭ ‬لە‭ ‬گۆڕەپانێکی‭ ‬سروشتیدا‭ ‬ئەنجامدا،‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێوان‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬ئەردەنی‭ ‬نمایش‭ ‬کرد‭.‬

    ناوەندی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬ئامادەکاریی‭ ‬هاوبەش‭ (‬JRTC‭) ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬سێ‭ ‬ناوەندە‭ ‬سەرەکییەکەی‭ ‬مەشقی‭ ‬جەنگیی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭. ‬ئەرکەکەی‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬ئامادەیی‭ ‬سەربازیی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬مەشقی‭ ‬چەکداریی‭ ‬هاوبەش‭ ‬و‭ ‬یەکخراوی‭ ‬ڕاستەقینەی‭ ‬چڕ‭. ‬سەربازانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬نمایشیی‭ ‬جەنگی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬هێزێکی‭ ‬دوژمن‭ ‬کە‭ ‬پێکهاتبوو‭ ‬لە‭ ‬سەربازانی‭ ‬لێهاتووی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬دوژمنیان‭ ‬دەگێڕا،‭ ‬بەشدارییان‭ ‬کرد‭.‬

    لە سەرەوە: بەشداربووانی هێزە چەکدارەکانی ئەردەن لە جێگۆڕکێی مەشقی شەڕدا لە مانگی حوزەیرانی 2025 لە فۆرت پۆلک.
    عەریفی دەستە دێڤۆن جۆنز/فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا

    لە‭ ‬حاڵەتی‭ ‬مانۆڕەکانی‭ ‬مانگی‭ ‬حوزەیرانی‭ ‬2025ـدا،‭ ‬لەشکری‭ ‬34ـی‭ ‬پیادەی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬گشتی‭ ‬لە‭ ‬سەربازانی‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬سوپای‭ ‬مینیسۆتا‭ ‬و‭ ‬ئایۆوا‭ ‬پێکهاتبوو،‭ ‬ڕیزەکانی‭ ‬تیمی‭ ‬شەڕکەری‭ ‬بەرامبەریان‭ ‬پڕکردەوە‭.‬

    خاکی‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬ئامادەکاریی‭ ‬هاوبەش‭ (‬JRTC‭) ‬لە‭ ‬فۆرت‭ ‬پۆلک‭ ‬ئاڵنگاری‭ ‬بۆ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬بەشداربووی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬دابین‭ ‬دەکات‭. ‬گەرم‭ ‬و‭ ‬شێدارە‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬دارستانی‭ ‬چڕ‭ ‬داپۆشراوە،‭ ‬ئەمەش‭ ‬پەیوەندی‭ ‬و‭ ‬بینین‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬یەکەکانی‭ ‬جەنگ‭ ‬سنووردار‭ ‬دەکات‭. ‬بەربەستە‭ ‬ئاوییەکان،‭ ‬لەوانەش‭ ‬ئەو‭ ‬زەلکاوانەی‭ ‬کە‭ ‬مار‭ ‬و‭ ‬تیمساح‭ ‬تێیدا‭ ‬دەژین،‭ ‬چڕی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬بەرزتر‭ ‬دەکەنەوە‭.‬

    سەربازانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بەڵێنیان‭ ‬داوە‭ ‬ئەو‭ ‬مەشقەی‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بەدەستیان‭ ‬هێناوە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەندامانی‭ ‬یەکەکانیان‭ ‬لە‭ ‬نیشتمان‭ ‬هاوبەشی‭ ‬پێبکەن‭. ‬نەقیب‭ ‬شەرەف‭ ‬ئەل‭ ‬شەوابکە،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬لقە‭ ‬ئەردەنییەکە‭ ‬لە‭ ‬لویزیانا‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    ‭”‬تەنیا‭ ‬بە‭ ‬لێرە‭ ‬بوونمان،‭ ‬لە‭ ‬لایەنی‭ ‬سەربازییەوە‭ ‬زۆر‭ ‬شتی‭ ‬جیاواز‭ ‬فێربووین،‭” ‬نەقیب‭ ‬شەرەف‭ ‬ئەل‭ ‬شەوابکە‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭.‬

    بەرلەوەی‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بەشداری‭ ‬سیناریۆکانی‭ ‬شەڕ‭ ‬بکەن،‭ ‬بۆ‭ ‬چەند‭ ‬مانگێک‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوتاکانیان‭ ‬لە‭ ‬لیوای‭ ‬3ـی‭ ‬هێزی‭ ‬پیشتیوانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ (‬SFAB‭) ‬مەشقیان‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬لیوای‭ ‬هێزی‭ ‬پیشتیوانی‭ ‬ئاسایش‭ (‬SFAB‭) ‬لەگەڵ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬سعودیە‭ ‬و‭ ‬ئیماڕات‭ ‬مەشقی‭ ‬ئەنجامداوە‭.‬

    ‭”‬ینینی‭ ‬دەرچوونی‭ ‬ئەم‭ ‬سەربازانە‭ ‬و‭ ‬سوودمەندبوون‭ ‬لە‭ ‬مەشقەکان‭ ‬ناوازەبوو،‭”‬‭ ‬عەریفی‭ ‬دەستەی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕاول‭ ‬لۆپێز‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێدا‭. “‬دوای‭ ‬نۆ‭ ‬مانگ‭ ‬لە‭ ‬کارکردنی‭ ‬نزیک‭ ‬لەگەڵـیاندا،‭ ‬مەشقکردن،‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬و‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬لێهاتووییەکانیان،‭ ‬بینیان‭ ‬لە‭ ‬جێبەجێ‭ ‬کردنی‭ ‬ڕاهێنانەکان‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬مەشقی‭ ‬تەقەکردنی‭ ‬ڕاستەوخۆدا‭ ‬جێگەی‭ ‬دڵخۆشییە‭.”‬

    هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا‭ ‬سەرچاوەی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬بووە،‭ ‬وە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ (‬USCENTCOM‭)‬،‭ ‬کە‭ ‬هاوبەشە‭ ‬لە‭ ‬زۆرێک‭ ‬لە‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬ڕاهێناندا،‭ ‬تامەزرۆیە‭ ‬بۆ‭ ‬بانگهێشتکردنی‭ ‬سەربازە‭ ‬دەستەبژێرەکانی‭ ‬ئەردن‭ ‬تا‭ ‬مانۆڕی‭ ‬چڕتری‭ ‬شەڕکردن‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدەن‭.‬

    هێزێکی کاردانەوەی خێرای ئەردەن لەگەڵ لیوای 3ـی هێزی پیشتیوانیی ئاسایشی سوپای ئەمریکا (SFAB) لە گۆڕەپانەکەدا مەشق دەکات.  عەریفی دەستە دێڤۆن جۆنز/فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا

    ‭”‬ئەم‭ ‬هەوڵە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬نێوان‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ (‬JAF‭)‬،‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ (‬USCENTCOM‭)‬ـی‭ ‬کردبووە‭ ‬ئامانج،‭ ‬لە‭ ‬هەمان‭ ‬کاتدا‭ ‬کوشندەیی‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬یەکخراوی‭ ‬هەردوو‭ ‬سوپاکە‭ ‬نیشان‭ ‬دەدات‭.” ‬عەقید‭ ‬چارڵز‭ ‬کانۆن،‭ ‬بەرپرسی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

    لە‭ ‬میانی‭ ‬سەردانێکیدا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬لە‭ ‬فۆرت‭ ‬پۆلک،‭ ‬فەریق‭ ‬پاتریک‭ ‬فڕانک،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬گشتیی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬ستایشی‭ ‬بەرزی‭ ‬مانۆڕەکەی‭ ‬کرد،‭ ‬وە‭ ‬جەختی‭ ‬لەسەر‭ ‬بەهێزیی‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬نێوان‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬ئەردەن‭ (‬JAF‭) ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬کردەوە‭.‬

    ‭”‬تەنها‭ ‬چەند‭ ‬مانگێک‭ ‬لەمەوبەر،‭ ‬ئەمە‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬دیدگایەک‭ ‬بوو،‭” ‬فەریق‭ ‬فڕانک‭ ‬ئاماژەی‭ ‬پێکرد‭. “‬ئێستا‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬ئامادەکاریی‭ ‬هاوبەش‭ (‬JRTC‭) ‬بەیەکەوە‭ ‬وەستاوین،‭ ‬ئامادەین‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقکردن،‭ ‬شەڕکردن‭ ‬و‭ ‬نیشاندانی‭ ‬کوشندەیی‭ ‬یەکخراوی‭ ‬هێزەکانمان‭.”‬

    بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2023،‭ ‬لقێکی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬مەشقی‭ ‬شەڕکردنی‭ ‬تەقەی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬ئامادەکاریی‭ ‬هاوبەش‭ (‬JRTC‭) ‬تەواو‭ ‬کرد،‭ ‬وە‭ ‬فەرماندەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬هیوادارن‭ ‬ئەم‭ ‬چەشنە‭ ‬هەماهەنگییانە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬تر‭ ‬فراوانتر‭ ‬بکەن‭.  ‬

    Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
    Previous Articleمەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

    Related Posts

    مەشخەڵی هیوا لە کەنداوی عەرەبی

    April 24, 2026

    پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن

    April 23, 2026

    سعودیە هەماهەنگیی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا فراوانتر دەکات

    April 23, 2026

    Comments are closed.

    چاپی تایبەت

    سەبسکرایب بکەن

    Unipath
    Facebook X (Twitter) Instagram
    © 2026 Unipath. All Rights Reserved.

    Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.