کارەساتی کتوپڕ

تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت لە ساڵی 2020، دۆسیەیەکی تاقیکاری پێشەکش دەکات لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هێزەکان لەکاتی کارەساتی چاوەڕوان نەکراور

دەستەی‭ ‬“یونیپاس”

لە‭ ‬کاتژمێر‭ ‬6‭:‬07‭ ‬ئێوارە‭ ‬لە‭ ‬4ی‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬ساڵی‭ ‬2020،‭ ‬هەورێکی‭ ‬قارچکی‭ ‬گەورە‭ ‬لەسەر‭ ‬بەندەری‭ ‬بەیروت‭ ‬دروست‭ ‬بوو‭. ‬شەپۆلە‭ ‬ڕاتەکێنەرەکە‭ ‬لە‭ ‬بنەڕەتەوە‭ – ‬بەهۆی‭ ‬تەقینەوەی‭ ‬2,750‭ ‬تەن‭ ‬نیتراتی‭ ‬ئەلەمینیۆمی‭ ‬عەمبارکراوە‭ ‬دروستبوو‭ – ‬تەواوی‭ ‬گەڕەکەکانی‭ ‬پایتەختی‭ ‬لوبنانی‭ ‬خاپورکرد‭.‬

کارەساتەکە‭ ‬زیانی‭ ‬بە‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬40‭,‬000‭ ‬خانوو،‭ ‬شوقە،‭ ‬دوکان‭ ‬و‭ ‬نوسینگە‭ ‬گەیاند‭ ‬کە‭ ‬چی‭ ‬دیکە‭ ‬بۆ‭ ‬ژیان‭ ‬لەبار‭ ‬نەبوون‭. ‬جگە‭ ‬لەمە،‭ ‬تەقینەوەکە‭ ‬218‭ ‬کوژراو،‭ ‬6‭,‬500‭ ‬برینداری‭ ‬دانیشووی‭ ‬بەیروتی‭ ‬لێکەتەوە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئاوەرەبوونی‭ ‬300,000‭ ‬کەس‭ ‬لە‭ ‬ماڵ‭ ‬و‭ ‬شوێنی‭ ‬کاریان‭.‬

چوار‭ ‬نەخۆشخانە‭ ‬کە‭ ‬خزمەتی‭ ‬سەدان‭ ‬هەزار‭ ‬کەسیان‭ ‬دەکرد،‭ ‬لە‭ ‬کارکردن‭ ‬کەوتن‭. ‬بینای‭ ‬سەرەکیی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬تەندروستیی‭ ‬گشتی‭ ‬لوبنان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬چەند‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬تری‭ ‬تەندروستی‭ ‬وێران‭ ‬بوون‭. ‬

ئەمە‭ ‬یەکێک‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬تەقینەوە‭ ‬هەرە‭ ‬گەورە‭ ‬نائەتۆمییەکان‭ ‬لە‭ ‬مێژوودا‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ساتەوختێکی‭ ‬زۆر‭ ‬ناهەمواردا‭ ‬بەسەر‭ ‬لوبناندا‭ ‬هات،‭ ‬کە‭ ‬خۆیان‭ ‬بەدەست‭ ‬پەتای‭ ‬کۆڤید‭-‬‭ ‬19،‭ ‬قەیرانی‭ ‬ئابووری،‭ ‬ناسەقامگیری‭ ‬گشتی‭ ‬و‭ ‬قەیرانی‭ ‬پەنابەرانی‭ ‬سوریا‭ ‬دەیانناڵاند‭. ‬

تەقینەوەکەی‭ ‬بەیروت‭ ‬وەکو‭ ‬کەیسی‭ ‬توێژینەوە‭ ‬بەکارهێنرا‭ ‬لە‭ ‬چوارەمین‭ ‬دیداری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬هاوکاری‭ ‬کەنداو‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هەرێمی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬تەموزی‭ ‬ساڵی‭ ‬2022‭. ‬لە‭ ‬لایەکەوە‭ ‬ئەمە‭ ‬خۆڕاگری‭ ‬و‭ ‬بەخشندەیی‭ ‬و‭ ‬قارەمانێتی‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬کارەساتێکی‭ ‬پێشبینینەکراودا‭ ‬نیشان‭ ‬دەدا‭.‬

لەلایەکی‭ ‬ترەوە،‭ ‬بەرپرسانی‭ ‬لوبنان‭ ‬کارەساتەکەیان‭ ‬بە‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬ناکارامەیی‭ ‬کارگێڕی‭ ‬و‭ ‬ڕێکاریەتی،‭ ‬گەندەڵی‭ ‬و‭ ‬بێباکی‭ ‬لە‭ ‬قەڵەمدا‭. ‬تەنانەت‭ ‬هێشتا‭ ‬بەرپرسان‭ ‬هیچ‭ ‬بۆچوونێکی‭ ‬ڕوونیان‭ ‬نییە‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوەی‭ ‬چۆن‭ ‬ئەم‭ ‬بڕە‭ ‬زۆرە‭ ‬لە‭ ‬نیتراتی‭ ‬یۆرانیۆم‭ ‬گەیشتووەتە‭ ‬بەندەرەکە‭. ‬

سەڕەڕای‭ ‬ئەوەی‭ ‬لوبنان‭ ‬بە‭ ‬ڕێکەوت‭ ‬ئەم‭ ‬تەقینەوەیەی‭ ‬تێدا‭ ‬ڕوویداوە،‭ ‬هێرشێك‭ ‬بە‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژیش‭ ‬تا‭ ‬ڕادەیەک‭ ‬هەمان‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬سەرەتایی‭ ‬دەبوو‭ ‬لەلایەن‭ ‬دەسەڵاتدارانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬سەربازی‭. ‬لە‭ ‬ڕاستیدا،‭ ‬لە‭ ‬کاتژمێرە‭ ‬سەرەتاییەکانی‭ ‬دوای‭ ‬تەقینەوەکە،‭ ‬زانایانی‭ ‬فیزیایی‭ ‬لوبنان‭ ‬پشکنینیان‭ ‬بۆ‭ ‬گۆڕەپانەکە‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬هەرشوێنەوارێکی‭ ‬بڵاوبووونەوەی‭ ‬تیشکی‭ ‬چالاك‭. ‬

هەرچەند‭ ‬دەرەنجامەکەی‭ ‬بەجۆرێك‭ ‬بوو‭ ‬تێیدا‭ ‬خوێندنەوەکان‭ ‬ئاسایی‭ ‬بوون،‭ ‬بەڵام‭ ‬هێشتا‭ ‬ترسی‭ ‬بەشێکی‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬بەیروتی‭ ‬نەڕواندەوە‭ ‬کە‭ ‬لەوە‭ ‬دەترسان‭ ‬بووبن‭ ‬بە‭ ‬قوربانی‭ ‬هێرشێکی‭ ‬بە‭ ‬ئامنجکراوی‭ ‬ئەنقەست‭. ‬ڤیدیۆی‭ ‬هەورە‭ ‬قارچکیەکە‭ ‬بەردەوام‭ ‬دەبێت‭ ‬بە‭ ‬ئەوەی‭ ‬دەنگۆی‭ ‬زیاتر‭ ‬بخاتە‭ ‬ناو‭ ‬جەماوەر‭.‬

سوپای لوبنان یارمەتی دانیشتوویەکی برینداری بەیروت دەدەن لە تەقینەوەی بەندەرەکە. AFP/گێتی ئیمەیجس

پەیوەندی‭ ‬بکە‭ ‬بە‭ ‬سوپاوە

وەکو‭ ‬دامەزراوەی‭ ‬هەرە‭ ‬باوەڕپێکراوی‭ ‬لوبنان‭ (‬LAF‭)‬،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬نمونەییان‭ ‬نواند‭ ‬لە‭ ‬وەڵامدانەوەیان‭ ‬بۆ‭ ‬کارەساتەکە‭. ‬تەنها‭ ‬لەدوای‭ ‬بیست‭ ‬خولەك‭ ‬لە‭ ‬تەقینەوەکە،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬لیژنەی‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬هاوبەشی‭ ‬کارەساتی‭ ‬پێکهێنا‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگیکردنی‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬سەبازی‭.‬

لە‭ ‬ماوەی‭ ‬چەند‭ ‬کاتژمێرێکی‭ ‬کەم،‭ ‬1‭,‬500‭ ‬سەرباز‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬ئامادەبوون،‭ ‬داروپەردووەکانیان‭ ‬ڕادەماڵی،‭ ‬هاوڵاتیانی‭ ‬مەدەنیان‭ ‬دورخستەوە‭ ‬و‭ ‬بنکەی‭ ‬تەندروستیان‭ ‬دامەزراند‭ ‬بۆ‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬بریندارەکان‭. ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬ئەرکەکە‭ ‬گۆڕرا‭ ‬بۆ‭ ‬سەرژمێریکردنی‭ ‬زیانەکان،‭ ‬دابەشکردنی‭ ‬هاوکاری‭ ‬مرۆیی‭ ‬و‭ ‬پاککردنەوەی‭ ‬داروپەروی‭ ‬بەندەرەکە‭.‬

لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2009‭ ‬و‭ ‬وەکو‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬فەوجی‭ ‬ئەندازیاریی‭ ‬سەربازی‭ ‬کۆمپانیایەکی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنانی‭ ‬تایبەت‭ ‬بە‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدانەوە‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ (‬CBRN‭) ‬دامەزرێنرا،‭ ‬کە‭ ‬سەرنجی‭ ‬ئەرکەکەی‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬ڕاگرتنی‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬هەر‭ ‬ژەهراوی‭ ‬بوونێك‭ ‬کە‭ ‬بەهۆی‭ ‬داڕمانی‭ ‬بەندەرەکەوە‭ ‬ڕویداوە‭. ‬ئەوان‭ ‬کەرەستە‭ ‬مەترسیدارەکانی‭ ‬وەکو‭ ‬یاریی‭ ‬ئاگرین،‭ ‬گازە‭ ‬ژەهراوییەکان،‭ ‬شلە‭ ‬سوتێنەر‭ ‬و‭ ‬قڕکەرەکانیان‭ ‬دەستنیشان‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬خستیانە‭ ‬لیستەوە‭.‬

زیاتر‭ ‬لە‭ ‬6‭,‬000‭ ‬لیتر‭ ‬لە‭ ‬شلەی‭ ‬سوتێنەر‭ ‬لە‭ ‬تانکیەکانەوە‭ ‬دزەیان‭ ‬کردبوو،‭ ‬و‭ ‬سەربازەکان‭ ‬و‭ ‬هاوڵاتیانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬درزەکانیان‭ ‬چارەسەر‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬ڕژانەکەیان‭ ‬وەستاند‭. ‬

مانگێك‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬کارەساتە‭ ‬سەرەتاییەکە،‭ ‬کەوتنەوەی‭ ‬ئاگر‭ ‬لە‭ ‬کۆگایەکی‭ ‬تایەی‭ ‬بەندەرەکە‭ ‬مەترسیی‭ ‬دروستکرد‭ ‬لەسەر‭ ‬گڕگرتنی‭ ‬هەزاران‭ ‬لیتر‭ ‬لە‭ ‬سوتەمەنی‭ ‬عەمبارکراوی‭ ‬قورسی‭ ‬نزیك‭ ‬بە‭ ‬ڕوداوەکە‭. ‬هەوڵێکی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬لە‭ ‬سەربازەکان،‭ ‬کارمەندانی‭ ‬ئاگرکوژێنەوە‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لوبنانی‭ ‬پێویست‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬کۆنتڕۆڵکردنی‭ ‬ئاگرەکە‭. ‬

هاوبەشەکان‭ ‬یارمەتیی‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬دەدەن

وەڵامدانەوەی‭ ‬لوبنان‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬هاوکاریی‭ ‬هاوئاهەنگی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬دەزگای‭ ‬نەهێشتنی‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬وەزارەتی‭ ‬بەرگری‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬ڕەهای‭ ‬گێڕا‭ ‬لە‭ ‬دروستکردنی‭ ‬کۆمپانیای‭ ‬کیمیایی،‭ ‬بایۆلۆژی،‭ ‬تیشکدانەوە‭ ‬و‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬لوبنان‭ ‬کە‭ ‬کارێکی‭ ‬مەزنیان‭ ‬کرد‭ ‬لەدوای‭ ‬ڕودانی‭ ‬تەقینەوەکە‭. ‬

زانایانی‭ ‬فیزیا‭ ‬لە‭ ‬لێکۆڵینەوەکانیان‭ ‬لە‭ ‬ئەگەری‭ ‬ژەهراویبوونی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬لە‭ ‬بەیروت‭ ‬دوای‭ ‬هاوکاریان‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬‘ناوەندی‭ ‬دۆخی‭ ‬لە‭ ‬ناکاو’‭ ‬کرد‭ ‬لە‭ ‬بارەگای‭ ‬ڤییەنای‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬وزەی‭ ‬ئەتۆمیی‭ ‬جیهانی‭. ‬ڕێکخراوەکە‭ ‬دڵنیایی‭ ‬دا‭ ‬بە‭ ‬لوبنان‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬چەکی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬هیچ‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬لە‭ ‬کارەساتەکەدا‭ ‬نەبووە‭. ‬

خۆبەخشان‭ ‬لە‭ ‬12‭ ‬تیمی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬گەڕان‭ ‬و‭ ‬ڕزگارکرد‭ ‬گەیشتنە‭ ‬بەندەرەکە‭ ‬و‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬دەوروبەری‭ ‬بۆ‭ ‬دەرهێنانی‭ ‬ڕزگاربووان‭ ‬لەژێر‭ ‬داروپەردووەی‭ ‬بیناکان‭. ‬

لە‭ ‬ماوەی‭ ‬تەنها‭ ‬یەك‭ ‬هەفتە‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬تەقینەوەکە،‭ ‬162‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬هەڵگری‭ ‬هاوکاری‭ ‬مرۆیی‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬40‭ ‬وڵاتەوە‭ ‬گەیشتنە‭ ‬لوبنان‭. ‬چوار‭ ‬کەشی‭ ‬گوێزەرەوەی‭ ‬بار‭ ‬کەرەستە‭ ‬خێرخوازیەکانیان‭ ‬گەیاندە‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬بەندەرە‭ ‬زیان‭ ‬بەرنەکەوتووەکانی‭ ‬کارەساتەکە‭. ‬وەزارەتی‭ ‬تەندروستی‭ ‬گشتیی‭ ‬لوبنان‭ ‬خەرجیی‭ ‬تەندروستیی‭ ‬بۆ‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬7‭,‬000‭ ‬لە‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬بەیروت‭ ‬دابینکرد‭.‬

فڕۆکەیەکی سەربازیی قەتەری پێکهاتەکانی نەخۆشخانەی کاتی و پێویستییە تەندروستیەکان دەگەیەنێتە لوبنان دوای ڕودانی کارەساتی بەندەرەکە. AFP/گێتی ئیمەیجس

وانە‭ ‬وەرگیراوەکان

بەرپرسانی‭ ‬لوبنان‭ ‬بە‭ ‬هەردوو‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬سەربازییەوە‭ ‬تەقینەوەکەیان‭ ‬وەکو‭ ‬شکستێکی‭ ‬ئاسایی‭ ‬پێکهاتوو‭ ‬لە‭ ‬گەندەڵی‭ ‬و‭ ‬کەموکوڕی‭ ‬تەماشاکرد‭. ‬لە‭ ‬قسەکردن‭ ‬لەسەر‭ ‬کارەساتەکە‭ ‬لە‭ ‬دیداری‭ ‬هەرێمی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕوبەڕو‭ ‬بوونەوەی‭ ‬چەکی‭ ‬کۆمەڵکوژ،‭ ‬یەکێك‭ ‬لە‭ ‬بەرپرسانی‭ ‬لوبنان‭ ‬داوای‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬نوێی‭ ‬لە‭ ‬ڕێکاری‭ ‬بەرپرسیاریەتی‭ ‬لە‭ ‬نێو‭ ‬دەزگا‭ ‬و‭ ‬وەزارەتەکانی‭ ‬وڵاتدا‭ ‬کرد‭. ‬

“هیچ‭ ‬دەزگایەک‭ ‬نایەوێت‭ ‬بەرپرسیاریەتی‭ ‬لە‭ ‬ئەستۆ‭ ‬بگرێت‭ ‬کاتێك‭ ‬شتەکان‭ ‬بەرەو‭ ‬خراپی‭ ‬دەڕۆن،”‭ ‬ئەو‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

دەرەنجامی‭ ‬نوێی‭ ‬لەم‭ ‬شێوەیە‭ ‬یاسای‭ ‬توندتر‭ ‬بۆ‭ ‬ماددە‭ ‬مەترسیەکان‭ ‬لە‭ ‬بەندەرەکە‭ ‬لەخۆدەگرێت،‭ ‬باشترکردنی‭ ‬هاوکاربوون‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬دەزگاکانی‭ ‬بەندەرەکە‭ ‬و‭ ‬سەرنجدانی‭ ‬زیاتر‭ ‬بە‭ ‬مەشقی‭ ‬ماددە‭ ‬مەترسیدارەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەربازەکان‭ ‬و‭ ‬کارمەندانی‭ ‬فریاگوزاری‭ ‬سەرەتایی‭.‬

بەرپرسانی‭ ‬عێراقی‭ ‬بۆ‭ ‬وەرگرتنی‭ ‬ڕاوێژ‭ ‬لەسەر‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬ماددە‭ ‬مەترسیدارەکان‭ ‬لە‭ ‬بەندەری‭ ‬سەرەکی‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬بەسڕە‭ ‬هانایان‭ ‬برد‭ ‬بۆ‭ ‬هاوتاکانیان‭ ‬لە‭ ‬لوبنان‭. ‬

عێراقیەکان‭ ‬پێشنیاری‭ ‬دروستکردنی‭ ‬“نەخشەی‭ ‬ژینگە”‭ ‬ـیان‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬بەرپرسانی‭ ‬بەرگری‭ ‬مەدەنی‭ ‬بزانن‭ ‬چی‭ ‬جۆرە‭ ‬ماددەیەکی‭ ‬مەترسیدار‭ ‬عەمبارکراوە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬کوێ‭. ‬ئامانجەکە‭ ‬بریتیبوو‭ ‬لە‭ ‬خۆپاراستن‭ ‬لە‭ ‬کارەساتی‭ ‬هاوشێوەی‭ ‬بەیروت‭ ‬کە‭ ‬بەسرە‭ ‬خاپوور‭ ‬بکات‭.‬

بەڵام‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬5‭ ‬ملیار‭ ‬دۆلاری‭ ‬ئەمریکی‭ ‬لە‭ ‬زیان‭ ‬بەرکەوتن‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئابی‭ ‬ساڵی‭ ‬2020‭ – ‬زیانێك‭ ‬کە‭ ‬ترسی‭ ‬دروستکردووە‭ ‬لە‭ ‬ئەگەری‭ ‬دووبارە‭ ‬ڕوودانەوەی‭ ‬کارەساتی‭ ‬هاوشێوە‭ ‬لە‭ ‬داهاتوودا‭ – ‬لوبنان‭ ‬سەرپەرشتی‭ ‬ووردترین‭ ‬شیکاریی‭ ‬خۆی‭ ‬دەکات‭.   

Comments are closed.