پەیامی سەرەکیی سەرۆك

بۆ ئەم‭ ‬بانگهێشتنامە‭ ‬میهرەبانە‭ ‬بۆ‭ ‬نووسینی‭ ‬سەروتاری‭ ‬ئەم‭ ‬وەشانەی‭ ‬گۆڤاری‭ ‘‬یونیپاس‭’ ‬لەبارەی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬من‭ ‬دەمەوێت‭ ‬سوپاسی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بکەم‭. ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬عێراقدا،‭ ‬کاتێک‭ ‬کە‭ ‬هاوبەشەکانمان‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬هەرە‭ ‬مەترسیدارترین‭ ‬قۆناغی‭ ‬مێژووی‭ ‬هاوچەرخی‭ ‬عێراق‭ ‬شان‭ ‬بە‭ ‬شانی‭ ‬ئێمە‭ ‬وەستان،‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬کە‭ ‬گروپەکانی‭ ‬داعش‭ ‬زۆر‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬لە‭ ‬زۆربەی‭ ‬بەشەکانی‭ ‬باکور‭ ‬و‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬عێراق‭ ‬دەرکەوتن،‭ ‬بەرهەمی‭ ‬ئەمەمان‭ ‬بەدیکرد‭. ‬لە‭ ‬سایەی‭ ‬بوێری‭ ‬و‭ ‬خۆڕاگریی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانمان‭ ‬و‭ ‬وەڵامدانەوەی‭ ‬بەپەلەی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬بۆ‭ ‬ڕاگرتنی‭ ‬پێشڕەویی‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستییەکان،‭ ‬تێکشاندنی‭ ‬هێڵە‭ ‬دابینکارییەکانی‭ ‬دوژمن‭ ‬و‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردن،‭ ‬هێزەکانمان‭ ‬بە‭ ‬هاوکاریی‭ ‬ڕاهێنەران‭ ‬و‭ ‬شارەزایانی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬دەستیان‭ ‬بە‭ ‬ئەرکێکی‭ ‬مەزنی‭ ‬بنیاتنانەوەی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬عێراق‭ ‬کرد‭. ‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقپێکردن‭ ‬و‭ ‬پڕچەککردنی‭ ‬سەربازەکان‭ ‬بەرلەوەی‭ ‬بەرەو‭ ‬جەنگ‭ ‬ڕەوانە‭ ‬بکرێن،‭ ‬ڕێکخستەنەوەی‭ ‬یەکەکانی‭ ‬دوای‭ ‬شەڕ‭ ‬و‭ ‬ئامادەکردنیان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەرکی‭ ‬داهاتوو،‭ ‬بەبێ‭ ‬وچان‭ ‬کارمانکرد‭.‬

چەمکەکانی‭ ‬جەنگی‭ ‬ئاسایی‭ ‬گەشەیان‭ ‬سەند‭ ‬و‭ ‬جیهان‭ ‬ڕوبەڕووی‭ ‬ئاڵنگارییەکی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬جەنگی‭ ‬ئاوێتە‭ ‬دەبێتەوە،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬دوژمن‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬شارەکان‭ ‬خۆی‭ ‬حەشاردەدات‭ ‬و‭ ‬تەکتیکە‭ ‬جەنگییەکانی‭ ‬کۆڵان‭ ‬بە‭ ‬كۆڵان‭ ‬دەگرێتەبەر‭. ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬جەنگە‭ ‬بۆ‭ ‬سوپا‭ ‬ئاساییەکان‭ ‬ئاستەنگدارە،‭ ‬چونکە‭ ‬پاراستنی‭ ‬دانیشتوانی‭ ‬مەدەنی‭ ‬و‭ ‬موڵکی‭ ‬گشتی،‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬چەکە‭ ‬قورسەکان‭ ‬سنوردار‭ ‬دەکات‭. ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬گروپە‭ ‬تیرۆرستییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬دروستکردنی‭ ‬تۆڕی‭ ‬ئاڵۆزی‭ ‬سنوربەزێن‭ ‬لەو‭ ‬ناوچانەدا‭ ‬کە‭ ‬بەهۆی‭ ‬ململانێکانەوە‭ ‬دەناڵێنن‭ ‬سەرهەڵدەدەن،‭ ‬پێویستە‭ ‬دەوڵەتان‭ ‬هەوڵەکانیان‭ ‬لەسەر‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬زانیاریی‭ ‬هەواڵگری‭ ‬چڕبکەنەوە‭ ‬و‭ ‬بچنە‭ ‬ناو‭ ‬یەکێتییەکی‭ ‬سەقامگیرەوە‭ ‬تا‭ ‬بتوانن‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەیەوە‭ ‬مەودای‭ ‬چاودێریکردن‭ ‬بۆ‭ ‬دەستنیشانکردنی‭ ‬شوێنی‭ ‬تیرۆرستان‭ ‬و‭ ‬شوێنهەڵگرتنی‭ ‬گروپە‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬فراوانتر‭ ‬بکەن،‭ ‬پاڵپشتییە‭ ‬داراییەکانیان‭ ‬ببڕن‭ ‬و‭ ‬سەرکردەکانیان‭ ‬بکەنە‭ ‬ئامانج‭. ‬

هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراق‭ ‬خاوەنی‭ ‬ئەزموونی‭ ‬کەڵەکەبووە‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬فڕۆکەوان‭ ‬و‭ ‬ئەندازیار‭ ‬و‭ ‬تەکنیکارەکانییەوە،‭ ‬بەڵام‭ ‬بەهۆی‭ ‬سەرکێشییە‭ ‬هەڵەکانی‭ ‬ڕژێمی‭ ‬پێشووەوە‭ ‬زیان‭ ‬بەر‭ ‬ژێرخان‭ ‬و‭ ‬ئامێرەکانی‭ ‬کەوتووە‭. ‬وەکو‭ ‬دەرەنجامێک،‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬پاشەکشەی‭ ‬موسڵ‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2014‭ ‬بەهۆی‭ ‬کەمیی‭ ‬بەرچاوی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬جەنگی‭ ‬و‭ ‬نەبوونی‭ ‬ژێرخانی‭ ‬پێویست‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬دژ‭ ‬بە‭ ‬تیرۆرستان،‭ ‬ئێمە‭ ‬خۆمان‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬ئاڵنگارییەکی‭ ‬مەزندا‭ ‬بینییەوە‭. ‬فڕۆکەوانە‭ ‬قارەمانەکانمان‭ ‬ناچار‭ ‬بوون‭ ‬لەو‭ ‬فڕۆکەخانانەی‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬هیچ‭ ‬جۆرێک‭ ‬نزیک‭ ‬نەبوون‭ ‬لە‭ ‬شانۆی‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکان‭ ‬بە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬کۆن‭ ‬بۆ‭ ‬لێدانی‭ ‬ئامانجەکان‭ ‬بفڕن،‭ ‬ئەمەش‭ ‬ئەرکەکەی‭ ‬سەختتر‭ ‬و‭ ‬ئاڵۆزتر‭ ‬کرد‭.‬

پێویستە‭ ‬دان‭ ‬بە‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬شکۆداری‭ ‬هاوبەشەکانمان‭ ‬لە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیماناندا‭ ‬بنێم،‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬خێرا‭ ‬گەیاندنی‭ ‬یەکەم‭ ‬پۆلی‭ ‬فڕۆکە‭ ‬جەنگییەکانی‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬F-16،‭ ‬هەموو‭ ‬هەوڵێکی‭ ‬خۆیان‭ ‬خستەگەڕ‭. ‬گەیشتنی‭ ‬ئەم‭ ‬فڕۆکە‭ ‬جەنگییە‭ ‬هاوچەرخانە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2015ـدا‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬خۆیدا‭ ‬سەرکەوتنێک‭ ‬بوو‭ ‬بۆ‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراق‭. ‬توانا‭ ‬جەنگییە‭ ‬پێشکەوتووەکانی‭ ‬فڕۆکە‭ ‬جەنگییە‭ ‬F-16‭ ‬ـەکان‭ ‬ورەی‭ ‬کارمەندانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراقی‭ ‬بەرزکردەوە‭ ‬و‭ ‬ئەرکەکەی‭ ‬بۆ‭ ‬فڕۆکەوانان‭ ‬و‭ ‬کارمەندانی‭ ‬تەکنیکی‭ ‬ئاسانتر‭ ‬کرد‭. ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬چەند‭ ‬هەفتەیەکدا،‭ ‬بە‭ ‬وردبیینی‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬پیشەیی‭ ‬ئاست‭ ‬بەرزەوە‭ ‬لەو‭ ‬ناوچانەی‭ ‬کە‭ ‬دوژمن‭ ‬باوەڕی‭ ‬نەدەکرد‭ ‬دەستمان‭ ‬پێیان‭ ‬بگات،‭ ‬فڕۆکەکانی‭ ‬ئێر‭ ‬هاوکس‭ ‬ئامانجەکانیان‭ ‬دەپێکا‭. ‬

لە‭ ‬کۆتایی‭ ‬ئەرکی‭ ‬جەنگیی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬هاوپەیمانان‭ ‬لە‭ ‬عێراق،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لە‭ ‬توانایدابوو‭ ‬ئەرکە‭ ‬پەیوەندیدارەکان‭ ‬بە‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬هێڵی‭ ‬سنورەکە،‭ ‬دابینکردنی‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬نزیک‭ ‬و‭ ‬پێکانی‭ ‬ئامانجەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوەندی‭ ‬بیاباندا‭ ‬بە‭ ‬ئەنجام‭ ‬بگەیەنێت‭. ‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوڕێکانمان‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقپیکردنی‭ ‬فڕۆکەوان‭ ‬و‭ ‬ئەندازیاران‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەندامانی‭ ‬تری‭ ‬ناتۆ‭ ‬بۆ‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬مەنهەجی‭ ‬کۆلێژی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراق‭ ‬بەردوام‭ ‬دەبین‭ ‬لە‭ ‬کارکردن‭.‬

ئێمە‭ ‬لە‭ ‬دووبارە‭ ‬بنتاتنانەوە‭ ‬و‭ ‬مەشقکردن‭ ‬نەوەستاوین؛‭ ‬بەڵکو‭ ‬لە‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬بۆ‭ ‬یەکەم‭ ‬جار‭ ‬لە‭ ‬مێژووی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬عێراقدا،‭ ‬مەشقێکی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬ئاسمانیمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوڕێکانمان‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬فەڕەنسی‭ ‬ئەنجامدا‭. ‬لە‭ ‬یەکەم‭ ‬هەنگاوی‭ ‬بێ‭ ‬هاوتادا،‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬جەنگیی‭ ‬ڕافاڵی‭ ‬فەرەنسی‭ ‬لە‭ ‬بنکەی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬بەلەد‭ ‬نیشتەوە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬مانۆڕەکەدا‭ ‬بەشداریی‭ ‬کرد،‭ ‬لە‭ ‬ڕێوڕەسمەکەدا‭ ‬فەرماندەی‭ ‬باڵای‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان،‭ ‬وەزیری‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬ئامادەی‭ ‬بوون‭. ‬ئەم‭ ‬مەشقە‭ ‬گرنگە‭ ‬پەیامێکە‭ ‬بۆ‭ ‬تیرۆریستان‭ ‬و‭ ‬هەموو‭ ‬ئەوانەی‭ ‬کە‭ ‬گومانیان‭ ‬لە‭ ‬تواناکانی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬عێراقە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬دەتوانین‭ ‬تیرۆریزم‭ ‬تێکبشکێنین‭ ‬و‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬بنیاتبنێین‭. ‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬نیودەوڵەتییەکانماندا‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداربوون‭ ‬لەو‭ ‬مەشقە‭ ‬نێودەوڵەتییانەی‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێن،‭ ‬کاردەکەین‭. ‬

لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬سەردانی‭ ‬بەردەوام‭ ‬بۆ‭ ‬بنکە‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ناتۆ‭ ‬و‭ ‬کارکردن‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬نزیک‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەرکردەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬دۆستەکان،‭ ‬ئێمە‭ ‬لەوە‭ ‬تێگەیشتین‭ ‬کە‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬ڕووی‭ ‬تەنکەلۆژیا،‭ ‬چاککردنەوە‭ ‬و‭ ‬هاوچەرخکردنی‭ ‬بنکەی‭ ‬ئاسمانییەوە‭ ‬بە‭ ‬ئاستی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تر‭ ‬گەیشتووە‭. ‬لە‭ ‬سەردانێکی‭ ‬ئەم‭ ‬دواییانەدا‭ ‬بۆ‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬سەرنجمان‭ ‬لە‭ ‬بارەگا‭ ‬ئۆپەراسیۆنییەکان‭ ‬و‭ ‬فڕۆکەکانمان‭ ‬دا‭. ‬هەروەها‭ ‬بۆ‭ ‬ناردنی‭ ‬پەیامێک‭ ‬بۆ‭ ‬نەیارانی‭ ‬ئاشتی،‭ ‬ئێمە‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬جەنگیی‭ ‬F-16‭ ‬ـەمان‭ ‬بەکارهێنا‭. ‬

بەهۆی‭ ‬سنورداریی‭ ‬ژمارەی‭ ‬کورسییە‭ ‬بەردەستەکان‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقکردن‭ ‬لەسەر‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬جەنگیی‭ ‬F-16‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬ئێمە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬براکانمان‭ ‬لە‭ ‬شانشینی‭ ‬ئەردەن‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬دەستەیەک‭ ‬فرۆکەوان‭ ‬و‭ ‬ئەندازیار‭ ‬دەستمان‭ ‬بە‭ ‬کارکردن‭ ‬کرد‭. ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬بۆ‭ ‬خێراکردنی‭ ‬تواناکانمان‭ ‬لە‭ ‬پڕکردنەوەی‭ ‬کەموکوڕییەکان،‭ ‬ئێمە‭ ‬تامەزرۆی‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬ئەزموون‭ ‬و‭ ‬مەشقکردنین‭ ‬لەگەڵ‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تری‭ ‬ناوچەکە‭. ‬

دروستکردنی‭ ‬هێزێکی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬یەکخراو‭ ‬بۆ‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬بۆ‭ ‬جەنگ‭ ‬ئەنجام‭ ‬نەدرا،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بۆ‭ ‬بەردەوامبوونی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ڕزگارکردنی‭ ‬ژیانی‭ ‬خەڵک‭ ‬ئەنجامدرا‭. ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬گواستەوەی‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬مرۆیی‭ ‬بۆ‭ ‬سوریا‭ ‬و‭ ‬تورکیا‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬بومەلەرزە‭ ‬تۆقێنەرەکەی‭ ‬مانگی‭ ‬شوباتی‭ ‬2023‭ ‬کە‭ ‬ناوچەکەی‭ ‬هەژاند،‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬گێڕا‭. ‬یەکەکەمان‭ ‬لە‭ ‬C-130‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬عێراق،‭ ‬سوریا‭ ‬و‭ ‬تورکیادا‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬24‭ ‬ڕۆژ‭ ‬پردێکی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬دروستکرد،‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬330‭ ‬تەن‭ ‬لە‭ ‬دەرمانی‭ ‬پزیشکی،‭ ‬خۆراک‭ ‬و‭ ‬کەرەستەکانی‭ ‬ناوماڵیان‭ ‬گواستەوە‭. ‬یەکەکە،‭ ‬تیمەکانی‭ ‬گەران‭ ‬و‭ ‬ڕزگارکردی‭ ‬وەزارەتی‭ ‬ناوخۆیان‭ ‬گواستەوە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬62‭ ‬گەشتدا،‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬کۆی‭ ‬گشتی‭ ‬مەوادی‭ ‬65,100‭ ‬کیلۆمەتریان‭ ‬بڕیووە،‭ ‬400‭ ‬هاوڵاتی‭ ‬عێراقییان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬ژێر‭ ‬کاریگەری‭ ‬کشاندەوە‭. ‬هەروەها‭ ‬فڕۆکەکانمان‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬کەمتر‭ ‬لە‭ ‬دوو‭ ‬هەفتە‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬بەرپابوونی‭ ‬جەنگیی‭ ‬ناوخۆ‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬نیسانی‭ ‬2023،‭ ‬392‭ ‬هاوڵاتی‭ ‬عێراقی‭ ‬و‭ ‬برایانی‭ ‬عەرەبی‭ ‬لە‭ ‬سودان‭ ‬کشاندەوە‭. ‬

فەریق‭ ‬شەهاب‭ ‬جاهد‭ ‬زەنگەنە،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬عێراق

Comments are closed.