هاوبەشەکان لە میانی مەشقکردندا

مەشقی سەربازیی 'ئەستێرەی گەش' لەگەڵ 7,600 بەشداربووی فرەنەتەوەییدا کە لە ئۆپەراسیۆنە زەمینی، دەریایی و ئاسمانییەکان بەشداریدەکەن، دەگەڕێتەوە بۆ میسڕ

دەستەی‭ ‬یونیپاس

فڕۆکەی سووتەمەنی‭ ‬پڕکەرەوەی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬KC-10ـی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬زەوییەکی‭ ‬دوورە‭ ‬دەستی‭ ‬کشتوکاڵی‭ ‬پێدەشتی‭ ‬نیلەوە‭ ‬بە‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ساماڵی‭ ‬میسردا‭ ‬بەرز‭ ‬دەبێتەوە‭.‬

بە‭ ‬هاوتاکردنی‭ ‬خێراییەکەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬فڕۆکە‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬پڕکەرەوەکە،‭ ‬فڕۆکەوانێکی‭ ‬فڕۆکەیەکی‭ ‬جەنگیی‭ ‬میسڕی‭ ‬فڕۆکە‭ ‬جەنگییە‭ ‬فاڵکۆنە‭ ‬F-16ـەکەی‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬KC-10‭ ‬ئاڕاستە‭ ‬دەکات‭.‬

بەگەڕخەری‭ ‬بۆڕی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬پڕکەرەوەی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬بە‭ ‬تێبینیکردنی‭ ‬بەستەرەکە‭ ‬لە‭ ‬دواوەی‭ ‬KC-10،‭ ‬دەڵێت‭ “‬لەو‭ ‬ئاستەدا‭ ‬بمێنەرەوە‭”.‬

‭”‬وەرگیرا،‭” ‬دەنگی‭ ‬هاتووی‭ ‬فڕۆکەوانە‭ ‬میسڕییەکە‭ ‬لە‭ ‬ڕادیۆکەوە‭ ‬دێتە‭ ‬بەرگوێ‭.‬

قۆڵی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬پڕکەرەوەکە‭ ‬دادەبەزێتە‭ ‬سەر‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬F-16ـی‭ ‬میسری‭ ‬هەتاوەکو‭ ‬دەگاتە‭ ‬تانکیی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬فڕۆکە‭ ‬جەنگییەکە،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬پشت‭ ‬کابینەی‭ ‬فڕۆکەوانەکەوەیە‭.‬

‭”‬پێوەی‭ ‬لکا‭!” ‬بەگەڕخەری‭ ‬بۆڕیی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬پڕکەرەوە‭ ‬کاتێک‭ ‬نۆزڵی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬خولەکێکدا‭ ‬توانای‭ ‬بەتاڵکردنی‭ ‬4,180‭ ‬لیتر‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬هەیە،‭ ‬کە‭ ‬دەچێتە‭ ‬ناو‭ ‬تانکیی‭ ‬F-16ـەکە‭ ‬بۆ‭ ‬تەواوکردنی‭ ‬مانۆڕە‭ ‬ئاسمانییەکە،‭ ‬ئەمە‭ ‬ڕادەگەیەنێت‭.‬

ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬لە‭ ‬کاری‭ ‬تیمیی‭ ‬پێشکەوتوو،‭ ‬ڕاهێنانێک‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬زیادکرنی‭ ‬چالاکی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬وڵاتە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ناوچەییەکان‭ ‬داڕێژراوە،‭ ‬تەوەری‭ ‬سەرەکیی‭ ‬مەشقی‭ ‬سەربازی‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەشی‭ ‬23‭’ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬میسڕ‭.‬

بە‭ ‬سەرکردایەتیی‭ ‬شاندێکی‭ ‬گەورەی‭ ‬وڵاتی‭ ‬میسڕی‭ ‬میواندار،‭ ‬7‭,‬600‭ ‬بەشداربووی‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’ ‬دوو‭ ‬هەفتەیان‭ ‬لە‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬کە‭ ‬پێیان‭ ‬دەستپێردرێت‭ ‬بەسەربرد،‭ ‬ئەمەش‭ ‬جیاوازییەکانی‭ ‬گفتوگۆکردن،‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬بنەما‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬کاڵ‭ ‬کردەوە‭.‬

‭’‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬گەورەترین‭ ‬مەشقی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬جیهانی‭ ‬کە‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینی،‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬لەخۆدەگرێت‭. ‬مەشقەکە،‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬31ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئاب‭ ‬هەتا‭ ‬14ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئەیلولی‭ ‬2023‭ ‬بەردەوامبوو،‭ ‬18ـمین‭ ‬جار‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬میسڕ‭ ‬لە‭ ‬1980ـاوە‭ ‬میوانداری‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’ ‬بکات‭.‬

فڕۆکەیەکی جەنگیی فاڵکۆنی F-16ـی هێزی ئاسمانی میسڕی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئاسمانیدا خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە فڕۆکەیەکی جۆری KC-10 Extenderـی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئامادە دەکات.  عەریفی دەستە ئێمیڵی فارنسوۆرس/هێزی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

‭”‬بەشداری‭ ‬خودی‭ ‬هێزەکان‭ ‬لە‭ ‬بە‭ ‬ئەنجامگەیاندنی‭ ‬مەشقی‭ ‬هاوبەش‭ ‬لە‭ ‬گۆڕەپانە‭ ‬جیاوازەکاندا‭ ‬شتێکی‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە‭. ‬بە‭ ‬گیانێکی‭ ‬یەک‭ ‬تیمی‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬جیهاندا‭ ‬ئەم‭ ‬هەوڵانە‭ ‬دران،‭” ‬محەمەد‭ ‬زەکی،‭ ‬وەزیری‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬میسڕ‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

حەڤدە‭ ‬وڵات‭ ‬بەشداریان‭ ‬لە‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’‬ـدا‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬10ـیەکەی‭ ‬تر‭ ‬چاودێریان‭ ‬دابینکرد‭. ‬لە‭ ‬ناوخۆی‭ ‬ناوچەکەشەوە‭ ‬سەربازان‭ ‬لە‭ ‬ئەردەن،‭ ‬کوەیت،‭ ‬پاکستان،‭ ‬قەتەر‭ ‬و‭ ‬سعودیەوە‭ ‬بەشدارییان‭ ‬کرد‭. ‬هەروەها‭ ‬میسڕ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬دەریاییەکانی‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬دەریای‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬یۆنان‭ ‬و‭ ‬قوبرس،‭ ‬بانگهێشت‭ ‬کرد،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوەش‭ ‬وڵاتان‭ ‬لە‭ ‬سەحرای‭ ‬باشوری‭ ‬ئەفریقا،‭ ‬لەوانە‭ ‬کامیڕۆن،‭ ‬مەلاوی‭ ‬و‭ ‬ئەفریقای‭ ‬باشور‭. ‬ئامادەبووانی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬لە‭ ‬کۆتاییدا‭ ‬بریتی‭ ‬بوون‭ ‬لە‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬فەرەنسا،‭ ‬ئەڵمانیا،‭ ‬بەریتانیا،‭ ‬هیندستان‭ ‬و‭ ‬ئیتاڵیا‭. ‬تونس‭ ‬و‭ ‬ئیماڕات‭ ‬چاودێریان‭ ‬دابینکرد‭.‬

مەشقی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬لە‭ ‬ئاسمانەکانی‭ ‬سەر‭ ‬میسردا‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬ئاسمانییەکانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬میسر‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لە‭ ‬خوارەوە‭ ‬لەسەر‭ ‬زەوی‭ ‬کاتێک‭ ‬تیمەکانی‭ ‬تانکی‭ ‬فرەنەتەوەیی،‭ ‬یەکەکانی‭ ‬تۆپخانە‭ ‬و‭ ‬فڕۆکەوانانی‭ ‬هێلیکۆپتەرەکان‭ ‬بۆ‭ ‬نمایشی‭ ‬تەقەی‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬لە‭ ‬گۆڕەپانەکانی‭ ‬بیابانەکەدا‭ ‬کۆبوونەوە،‭ ‬ئەنجامدرا‭.‬

ئەمە‭ ‬لە‭ ‬کەناراوەکاندا‭ ‬ئەنجامدرا،‭ ‬کاتێک‭ ‬سەربازانی‭ ‬جووڵەپێکراو‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬کەشتییەکی‭ ‬دەریایی‭ ‬فرەنەتەوەییەوە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬دەکران‭ ‬هێزێکی‭ ‬هێرشبەریان‭ ‬نیشتەوە‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬بەشداربووانی‭ ‬تری‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’‬ـەوە‭ ‬لە‭ ‬قەراخ‭ ‬ئاوەکەدا‭ ‬بەرپەرچدرانەوە‭.‬

وە‭ ‬لە‭ ‬گوندێکی‭ ‬ساختەدا‭ ‬لە‭ ‬بیابانەکەدا‭ ‬ئەنجامدرا،‭ ‬کە‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەتی‭ ‬فرەنەتەوەیی،‭ ‬کە‭ ‬زۆربەیان‭ ‬پەڕەشووتەوان‭ ‬بوون‭ ‬لە‭ ‬هێلیکۆپتەرە‭ ‬شینۆکەکان‭ ‬و‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬C-130ـەوە‭ ‬خرابوونە‭ ‬خوارەوە،‭ ‬لە‭ ‬نمایشێکی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆردا‭ ‬بەسەر‭ ‬هێزەکانی‭ ‬دوژمندا‭ ‬سەرکەوتن‭.‬

‭”‬وەک‭ ‬چۆن‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەشی‭ ‬23‭’ ‬بەهێزترین‭ ‬ئامرازە‭ ‬بۆ‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬چالاکیی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬و‭ ‬یەکگرتوویی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬مژدەبەخشی‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬سەربازییەکانە‭.” ‬عەمیدی‭ ‬پاکستانی‭ ‬عیمران‭ ‬شەهید،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬شاندێکی‭ ‬پاکستانی‭ ‬کە‭ ‬ژمارەیان‭ ‬لە‭ ‬100‭ ‬سەربازی‭ ‬سوپا،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬و‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬زیاتر‭ ‬بوو‭.‬

دەرفەتێک‭ ‬بۆ‭ ‬پیشاندانی‭ ‬شارەزایی‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬پیشەیی‭ ‬دابیندەکات‭. ‬وەکو‭ ‬ڕێگرییەک‭ ‬لەبەردەم‭ ‬نەیارانی‭ ‬هاوبەش‭ ‬کاردەکات‭.”‬

جگە‭ ‬لە‭ ‬مانۆڕە‭ ‬سەربازییە‭ ‬باش‭ ‬ئەنجامدراوەکان‭ ‬لە‭ ‬مەیداندا،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬پلەبەندی‭ ‬کۆمپیوتەرەکان،‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬پۆلەکانی‭ ‬خوێندن‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬تەقەکردنی‭ ‬مەوداییدا‭ ‬سەرکەوتوبوو‭. ‬ئەمانە‭ ‬بواریان‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشە‭ ‬فرەنەتەوەییەکان‭ ‬بەخشی‭ ‬لە‭ ‬پێکاتەی‭ ‬کەمتر‭ ‬ڕێکخراودا‭ ‬لە‭ ‬یەکترەوە‭ ‬فێرببن‭. ‬

ڕاهێنەرانی‭ ‬چۆڵکردنی‭ ‬پزیشکیی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬گروپێک‭ ‬لە‭ ‬پزیشکان‭ ‬و‭ ‬پەرستارانی‭ ‬سەربازیی‭ ‬میسری‭ ‬گرنگییان‭ ‬بە‭ ‬چارەسەرکردن‭ ‬و‭ ‬چۆڵکردنی‭ ‬قوربانیانی‭ ‬گۆڕەپانەکانی‭ ‬جەنگ‭ ‬دا‭: ‬وەستاندنی‭ ‬خوێنبەربوون،‭ ‬لەجوڵەخستنی‭ ‬ئەندامە‭ ‬بریندارەکان،‭ ‬پاککردنەوەی‭ ‬بۆری‭ ‬هەناسە،‭ ‬دابینکردنی‭ ‬ئۆکسجین‭. ‬فێربوون‭ ‬دوولایەنە‭ ‬بوو‭. ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬دانیشتنێکدا،‭ ‬پزیشکێکی‭ ‬میسڕی‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬تەکنیکێکی‭ ‬باڵای‭ ‬دروستکردنی‭ ‬ڕاگری‭ ‬قۆڵ‭ ‬ستایشی‭ ‬دەکرد،‭ ‬پیشانی‭ ‬هاوبەشە‭ ‬ئەمریکییە‭ ‬سوپاسگوزارەکانی‭ ‬دا‭. ‬

لە‭ ‬جێگایەکی‭ ‬تر،‭ ‬پزیشکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬کوەیت‭ ‬پسپۆڕیی‭ ‬تایبەتمەندی‭ ‬خۆیان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشە‭ ‬فرەنەتەوەییەکاندا‭ ‬هاوبەشیپێکرد‭: ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ئەو‭ ‬بریندارانەی‭ ‬بە‭ ‬دەست‭ ‬ئازاری‭ ‬سوتانەوە‭ ‬دەناڵێنن‭.‬

پەرستاران و پزیشکانی میسڕی لەسەر چۆڵکردنی بریندارەکان بە فڕۆکە مەشقیان پێدەکرێت.  هاوڕێی باڵا جەیکۆب کابانێرۆ/هێزی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

‭”‬مەشقە‭ ‬هاوبەشە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬لە‭ ‬بنیاتنانەوە‭ ‬و‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬هێزەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستەکان‭ ‬و‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬بەشێکی‭ ‬بنەڕەتی‭ ‬ئامادەیی‭ ‬جەنگی‭ ‬دادەنرێت،‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬گرنگ‭ ‬دەگێڕن،‭” ‬عەمید‭ ‬موشعەل‭ ‬ئەبا‭ ‬ئەلخەیل‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬مەشقەکانی‭ ‬وەکو‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەشی‭ ‬23‭’ ‬توانای‭ ‬جەستەیی‭ ‬و‭ ‬دەروونی‭ ‬سەربازەکان‭ ‬بەرەوپێش‭ ‬دەبات‭. ‬سوپای‭ ‬کوەیت‭ ‬لە‭ ‬گرنگیی‭ ‬مەشقە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬تێدەگات‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬تیایاندا‭ ‬هەوڵی‭ ‬بێوچان‭ ‬دەدات‭.”‬

تەقەکردی‭ ‬مەودایی‭ ‬لە‭ ‬بیاباندا‭ ‬لە‭ ‬بنکەی‭ ‬سەربازیی‭ ‬محەمەد‭ ‬نەجیب‭ ‬بۆ‭ “‬مەشقی‭ ‬تەکتیکیی‭ ‬بارودۆخی‭” ‬کە‭ ‬تەقەکردن‭ ‬بە‭ ‬قەناس،‭ ‬ئاسایشی‭ ‬سنور،‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ئامێرەکانی‭ ‬بۆمبی‭ ‬چێنراو‭ ‬و‭ ‬سیستەمی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشین‭ ‬و‭ ‬ڕزگارکردنی‭ ‬ژیانی‭ ‬لە‭ ‬گۆڕەپانی‭ ‬جەنگدا‭ ‬لەخۆگرتوبوو،‭ ‬سەرنجی‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬500‭ ‬سەربازی‭ ‬فرەنەتەوەیی‭ ‬بەلای‭ ‬خۆیدا‭ ‬ڕاکێشا‭. ‬

مەشقی‭ ‬دوای‭ ‬فەرمان‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬زۆری‭ ‬تیشکی‭ ‬خستبووە‭ ‬سەر‭ ‬چۆڵکردنی‭ ‬مەدەنییەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬جەنگ،‭ ‬ئەوەی‭ ‬دەرخست‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬ئەفسەرە‭ ‬سەربازییە‭ ‬فرەنەتەوەییەکان‭ ‬دەتوانن‭ ‬بەسەر‭ ‬جیاوازییە‭ ‬کلتوورییەکاندا‭ ‬زاڵبن‭ ‬و‭ ‬ببن‭ ‬بە‭ ‬دەستەیەکی‭ ‬بارەگا‭ ‬هاوبەشەکان‭. ‬بۆ‭ ‬دابینکردنی‭ ‬ڕەسەنایەتی،‭ ‬ڕێکخەران‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬هەندێک‭ ‬سیناریۆی‭ ‬کۆمپیوتەریی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬مەیدانی‭ ‬لە‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’‬ـدا‭ ‬هاودەمکراون‭. ‬

مەشقێکی‭ ‬48‭ ‬کاتژمێریی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬دوو‭ ‬تیمی‭ ‬خستە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬یەکتر‭ ‬و‭ ‬پاشان‭ ‬سیناریۆکانی‭ ‬ئاوێتەی‭ ‬مەشقێکی‭ ‬فراوانتر‭ ‬کرد‭. ‬18‭ ‬بەشداربووەکەی‭ ‬لە‭ ‬8‭ ‬وڵاتەوە‭ ‬هاتبوون‭: ‬میسڕ،‭ ‬ئەردەن،‭ ‬کوەیت،‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬سعودیە،‭ ‬کامیڕۆن،‭ ‬هیندستان‭ ‬و‭ ‬ئەفریقای‭ ‬باشور‭. ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬سێ‭ ‬ڕۆژ‭ ‬لە‭ “‬ئەکادیمیای‭ ‬ئەلیکترۆنی‭”‬،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬چەمکەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬فێربوون،‭ ‬فێرخوازان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬تیمی‭ ‬سور‭ ‬کە‭ ‬هەوڵیان‭ ‬دەدا‭ ‬بەرگریی‭ ‬تۆڕەکانی‭ ‬کۆمپیوتەر‭ ‬بشکێنن‭ ‬و‭ ‬تیمی‭ ‬شین‭ ‬کە‭ ‬بەرگرییان‭ ‬لەو‭ ‬تۆڕانە‭ ‬دەکرد،‭ ‬دابەشکران‭.‬

‭”‬مەشقەکان‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬بەکۆمەڵی‭ ‬داڕیژراو‭ ‬بۆ‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬پیشەیی‭ ‬و‭ ‬کاری‭ ‬تیمی‭ ‬لە‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬ئەرکەکان‭ ‬لەخۆدەگرێت‭. ‬ئەوان‭ ‬لە‭ ‬باشترکردنی‭ ‬توانای‭ ‬هێزەکان،‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئامادەباشی،‭ ‬پێشخستنی‭ ‬ئاستی‭ ‬پیشەیی‭ ‬و‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬باڵا‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەو‭ ‬ئەرکانەی‭ ‬کە‭ ‬پێیان‭ ‬سپێردراوە،‭ ‬ڕۆڵێکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬دەگێڕن،”‭ ‬عەقید‭ ‬عەبدوڵڵا‭ ‬ئەلڕەشود،‭ ‬ئەفسەری‭ ‬باڵای‭ ‬سعودیە‭ ‬لە‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

بۆ‭ ‬یەکەم‭ ‬جار،‭ ‬میسڕییەکان‭ ‬میوانداری‭ ‬کۆڕبەندی‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’‬ـیان‭ ‬کرد‭ ‬بۆ‭ ‬گفتوگۆکردن‭ ‬لەسەر‭ ‬تەوەرەکانی‭ ‬بەرگری‭ ‬و‭ ‬ئاسایش،‭ ‬کە‭ ‬دەرەنجامە‭ ‬مرۆییەکانی‭ ‬جەنگی‭ ‬ناو‭ ‬شار،‭ ‬سیستەمە‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشینەکان‭ ‬و‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکردی‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬سوپاکانەوە‭ ‬لەخۆگرتبوو‭. ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬91‭ ‬خوێندکارە‭ ‬فرەنەتەوەییەکانی‭ ‬سیمینارەکان‭ ‬لە‭ ‬کۆتایی‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’‬ـدا‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬وەرگیراوی‭ ‬خۆیان‭ ‬پێشکەش‭ ‬بە‭ ‬دەستەیەکی‭ ‬فەرماندە‭ ‬باڵاکان‭ ‬کرد‭.‬

سەربازانەکان‭ ‬جەختیان‭ ‬لە‭ ‬بەهای‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬زیرەکیی‭ ‬دەستکرد‭ (‬AI‭) ‬بۆ‭ ‬بەرەوپیشبردنی‭ ‬تواکانی‭ ‬شەڕکردن‭ ‬کردەوە‭. ‬AI‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬باشترکردنی‭ ‬جوڵەکردن،‭ ‬فڕین‭ ‬و‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداریی‭ ‬درۆن‭ ‬ئەم‭ ‬کارە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدات‭. ‬یارمەتی‭ ‬ڕاییکردنی‭ ‬قەبارەیەکی‭ ‬گەورەی‭ ‬داتای‭ ‬کۆکراوە‭ ‬بە‭ ‬شێوەی‭ ‬ئەلیکترۆنی‭ ‬دەدات،‭ ‬دروستی‭ ‬و‭ ‬بەنهێنی‭ ‬گەیاندنی‭ ‬چەک‭ ‬زیاد‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ژینگە‭ ‬فرەنەتەوەییەکاندا‭ ‬یارمەتی‭ ‬لابردنی‭ ‬بەربەستەکانی‭ ‬زمان‭ ‬دەدات‭. ‬لە‭ ‬ڕوانگەی‭ ‬نەرێنییەوە،‭ ‬هەندێک‭ ‬پرسیاریان‭ ‬لە‭ ‬متمانەپێکراوی‭ ‬بڕیاردانی‭ ‬AI‭ ‬لە‭ ‬نەبوونی‭ ‬چاودێری‭ ‬مرۆڤدا‭ ‬کرد‭ ‬و‭ ‬لاوازیی‭ ‬سیستەمەکانی‭ ‬AI‭ ‬بۆ‭ ‬هێرشە‭ ‬ئەلیکترۆنییەکان‭ ‬دووپاتکردەوە‭. ‬

سەربازانی سعودیە و ئەمریکا بەر لە چالاکی تەقەکردنی ڕاستەوخۆ لە ‘ئەستێرەی گەش’ خۆیان ئامادە دەکەن.  عەریف. ئامبەر کۆبێنا/سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

چالاکییە‭ ‬هەمەچەشنەکان‭ ‬لە‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’‬ـدا‭ ‬ئەو‭ ‬هۆکارەبوو‭ ‬کە‭ ‬سەرنجی‭ ‬زۆر‭ ‬وڵاتی‭ ‬بۆ‭ ‬میسڕ‭ ‬ڕاکێشا‭. ‬بۆ‭ ‬نمونە‭ ‬قوبرس‭ ‬کە‭ ‬مەشقی‭ ‬دوولایەنەی‭ ‬زۆر‭ ‬لەگەڵ‭ ‬میسڕ‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدات،‭ ‬تیمیکی‭ ‬پیادەی‭ ‬پڕچەککراوی‭ ‬بۆ‭ ‬نمایشی‭ ‬تەقەکردنی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‘‬ئەستیرەی‭ ‬گەش‭’‬،‭ ‬تیمێکی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬تایبەت‭ ‬بۆ‭ ‬چالاکی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭ ‬و‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬کەرتی‭ ‬وێرانکەری‭ ‬ژێردەریایی‭ ‬بۆ‭ ‬بەشی‭ ‬دەریایی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬ڕەوانەکرد‭. ‬

نزیکەی‭ ‬70‭ ‬بەشداربووی‭ ‬قوبرسی‭ ‬پلانی‭ ‬هاوبەشپێکردنی‭ ‬زانیاریی‭ ‬کۆکراوە‭ ‬لە‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوەڵەکانیان‭ ‬لە‭ ‬نیشتماندا‭ ‬داڕشتبوو،‭ ‬ڕائید‭ ‬ستێلیۆس‭ ‬کراشیاس،‭ ‬کە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوکارەکانی‭ ‬لە‭ ‬پاسەوانی‭ ‬نیشتمانیی‭ ‬قوبرس‭ ‬بەشداریی‭ ‬لە‭ ‬مانۆڕەکەدا‭ ‬کرد،‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

‭”‬تەواوی‭ ‬ئەم‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬ڕێچکەشکێن‭ ‬بووە‭ ‬و‭ ‬بوارمان‭ ‬پێدەدات‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوکارەکانمان‭ ‬لە‭ ‬ئاستێکی‭ ‬بەرفراوانی‭ ‬سوپا،‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی،‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی،‭ ‬هێزە‭ ‬تایبەتەکان‭ ‬و‭ ‬هەروەها‭ ‬جۆرەکانی‭ ‬تری‭ ‬مەشق‭ ‬و‭ ‬چالاکی‭ ‬کە‭ ‬نزیکەی‭ ‬هەموو‭ ‬لق‭ ‬و‭ ‬تەکتیکە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬دەگرێتەوە،‭ ‬پێکەوە‭ ‬کاربکەین‭.” ‬ڕائید‭ ‬کراشیاس‭ ‬دووپاتی‭ ‬کردەوە‭.‬

فەرماندەکانی‭ ‬میسڕ‭ ‬خواستی‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬بەردەوامبوونی‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’ ‬لە‭ ‬گەشەکردن‭ ‬بە‭ ‬هەمەچەشنیی‭ ‬فراوانتری‭ ‬چالاکییەکان‭ ‬کە‭ ‬گونجاوبێت‭ ‬بۆ‭ ‬مەودای‭ ‬گشتیی‭ ‬پسپۆڕییە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬دەربڕی‭. ‬هەر‭ ‬دوو‭ ‬ساڵ‭ ‬جارێک‭ ‬میسڕ‭ ‬میوانداری‭ ‘‬ئەستێرەی‭ ‬گەش‭’ ‬دەکات،‭ ‬و‭ ‬بڕیارە‭ ‬نۆبەی‭ ‬داهاتووی‭ ‬مەشقەکە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2025‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدرێت‭.‬

‭”‬لە‭ ‬میانی‭ ‬مەشقەکە،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬تەوەرەکانی‭ ‬فەرمان‭ ‬و‭ ‬بەڕێوەبردن‭ ‬بێت‭ ‬یاخود‭ ‬تەوەرە‭ ‬تەکتیکییەکان‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬چالاکییە‭ ‬دیاریکراوەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬زەمینی،‭ ‬ئاسمان‭ ‬یاخود‭ ‬دەریایی،‭ ‬بەم‭ ‬شێوەیەش‭ ‬ئاوێتەکردنی‭ ‬هەموو‭ ‬ئەم‭ ‬چالاکییانە‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬مەشقەکە،‭ ‬شتێکە‭ ‬کە‭ ‬خۆشحاڵی‭ ‬بەدوای‭ ‬خۆیدا‭ ‬دەهێنێت‭. ‬ئێمە‭ ‬هیوادارین‭ ‬قەبارەی‭ ‬بەشداربووان‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬داهاتوودا‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بەشداربووەوە‭ ‬زیاتربێت‭.” ‬فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬زاکی‭ ‬ڕایگەیاند‭.  

Comments are closed.