دەمەوێت‭ ‬بۆ‭ ‬بڵاوکردنەوەی‭ ‬ئەم‭ ‬چاپەی‭ ‬گۆڤاری‭ ‬یونیپاس‭ ‬کە‭ ‬باس‭ ‬لە‭ ‬پێویستیی‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییە‭ ‬توندڕەوەکان‭ ‬دەکات،‭ ‬سوپاس‭ ‬و‭ ‬پێزانینی‭ ‬خۆم‭ ‬بۆ‭ ‬فەرماندەﯾﯽ‭ ‬ناوەندی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دەرببڕم‭. ‬

دەوڵەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬سەرەتاوە‭ ‬ئاگاداری‭ ‬مەترسییەکانی‭ ‬ڕێکخراوی‭ ‬تیرۆریستیی‭ ‬حوسی‭ ‬بوو‭ ‬و‭ ‬20‭ ‬ساڵ‭ ‬لەمەوبەر‭ ‬بەرەنگاری‭ ‬بووەوە‭. ‬جەنگەکە‭ ‬هەتا‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬بەردەوامە‭.‬

گروپەکە‭ ‬توانی‭ ‬مەودای‭ ‬یاخیبوونەکەی‭ ‬فراوانتر‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬سود‭ ‬وەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬لاوازیی‭ ‬سیستەمە‭ ‬سیاسییەکە‭ ‬و‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬بێسنووری‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2014‭ ‬ـدا‭ ‬حکومەتەکەی‭ ‬ڕوخاند‭ ‬و‭ ‬سەنعای‭ ‬پایتەخت‭ ‬و‭ ‬شارەکانی‭ ‬دیکەی‭ ‬یەمەنی‭ ‬خستە‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬خۆیەوە‭.‬

شەڕی‭ ‬نێوان‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬گروپەکە‭ ‬بە‭ ‬سەرکردایەتی‭ ‬حکومەتی‭ ‬دەستووری،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکان‭ ‬و‭ ‬گروپە‭ ‬خۆڕاگرییە‭ ‬ناوخۆییەکان‭ ‬بە‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬هاوپەیمانیەتیی‭ ‬دەستوورخوازی‭ ‬پێکهێنراو‭ ‬لەلایەن‭ ‬سعودیەوە‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬ئازاری‭ ‬،‭2015 ‬بەرەو‭ ‬بەرەنگاربوونەوەیەکی‭ ‬تەواو‭ ‬پەرەی‭ ‬سەند‭. ‬ئەمە‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬ئازادکردنی‭ ‬مەودایەکی‭ ‬بەرفراوانی‭ ‬خاکی‭ ‬لێکەوتەوە‭. ‬بەداخەوە،‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬هێزە‭ ‬دەرەکییەکان‭ ‬و‭ ‬کاردانەوەی‭ ‬لاوازی‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بە‭ ‬خواستی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬شکایەوە‭.‬

لەگەڵ‭ ‬ئەوەشدا،‭ ‬سەرەڕای‭ ‬کوشتن‭ ‬و‭ ‬سەرکوتکردنی‭ ‬لە‭ ‬ڕادە‭ ‬بەدەر،‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬ملکەچکردنی‭ ‬زۆرینەی‭ ‬هاوڵاتیانی‭ ‬ڕەسەنی‭ ‬یەمەن‭ ‬شکستیان‭ ‬هێنا‭. ‬حوسییەکان‭ ‬لێدان‭ ‬لە‭ ‬چەمک،‭ ‬شوناس،‭ ‬بیرکردنەوە،‭ ‬کولتوور‭ ‬و‭ ‬کەلەپووری‭ ‬یەمەنیان‭ ‬کردووەتە‭ ‬ئامانج‭. ‬بەڵام‭ ‬سەرەڕای‭ ‬ئەو‭ ‬مەینەتی‭ ‬و‭ ‬قوربانیدانەی‭ ‬کە‭ ‬ئەزموونیانکرد،‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن‭ ‬خۆراگڕبوون‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬بەدەستهێنانەوەی‭ ‬ماف،‭ ‬ئازادی‭ ‬و‭ ‬دەوڵەتەکەیان‭ ‬جەنگاون‭. ‬بەڵام‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن‭ ‬لەم‭ ‬شەڕە‭ ‬ڕەوایەدا‭ ‬هەست‭ ‬بە‭ ‬کەنارخراوی‭ ‬دەکەن‭. ‬ئەوان‭ ‬باوەڕیان‭ ‬وایە‭ ‬کە‭ ‬کۆمەڵگەیەکی‭ ‬نێودەوڵەتیی ‭”‬نەرم‭ “‬بواری‭ ‬بە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬داوە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬تیرۆریستییەکانیان‭ ‬لە‭ ‬دەرەوەی‭ ‬یەمەن‭ ‬فراوانتر‭ ‬بکەن‭ ‬هەتا‭ ‬ئەو‭ ‬ڕادەیەی‭ ‬کە‭ ‬ئێستا‭ ‬هەڕەشە‭ ‬لە‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬عەرەب‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬جیهانی‭ ‬دەکەن‭. ‬ئەوان‭ ‬فڕۆکەخانەکان،‭ ‬بەندەرەکان‭ ‬و‭ ‬کارگەکانی‭ ‬بەرهەمهێنانی‭ ‬نەو‭ ‬و‭ ‬گازی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دراوسێ‭ ‬دەکەنە‭ ‬ئامانج‭.‬

حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬چاو‭ ‬ڕێکخراوە‭ ‬تیرۆریستییەکانی‭ ‬تری‭ ‬وەکو‭ ‬قاعیدە‭ ‬و‭ ‬داعش‭ ‬مەترسییەکی‭ ‬گەورەتر‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬ئاشتیی‭ ‬جیهانی‭ ‬دەخەنەڕوو،‭ ‬لەبەرئەوەی‭ ‬دەستیان‭ ‬بەسەر‭ ‬پێکهاتەکانی‭ ‬دەوڵەتی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬چەکەکانی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانیدا‭ ‬گرتووە‭. ‬بەدەر‭ ‬لەمەش،‭ ‬ئێستا‭ ‬خاوەنی‭ ‬جبەخانەیەکن‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬کەرتی‭ ‬سەربازیی‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬دابینکراون،‭ ‬لەوانە‭ ‬مووشەکی‭ ‬بالیستی‭ ‬و‭ ‬مووشەکی‭ ‬باڵدار،‭ ‬درۆن،‭ ‬بەلەم‭ ‬و‭ ‬کەشتیی‭ ‬بچووکی‭ ‬بێ‭ ‬سەرنشین‭.‬

ئەم‭ ‬گرووپە‭ ‬وەکو‭ ‬ڕێکخراوێکی‭ ‬یەکگرتوو‭ ‬بۆ‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬پلانە‭ ‬ئێرانییەکەی‭ ‬هەنگاو‭ ‬دەنێت‭ ‬و‭ ‬بەشێوەی‭ ‬ئاشکرا‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬دیار‭ ‬چالاکی‭ ‬ئەنجامدەدات‭. ‬وەک‭ ‬گروپە‭ ‬توندوتیژ‭ ‬و‭ ‬توندڕەوەکانی‭ ‬تر‭ ‬کە‭ ‬شانەی‭ ‬بچووک‭ ‬پێکدەهێنن،‭ ‬بە‭ ‬نهێنی‭ ‬خەریکی‭ ‬نزیکبوونەوە‭ ‬و‭ ‬چونە‭ ‬ناو‭ ‬لادێ‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵگاکان‭ ‬دەبن،‭ ‬هێرشی‭ ‬لەناکاو‭ ‬و‭ ‬جەنگی‭ ‬گەریلایی‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدەن‭ ‬و‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬تاکەکەسی‭ ‬دەبەستن،‭ ‬کارناکات‭.‬

لەوەش‭ ‬مەترسیدارترە‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬گروپەکە‭ ‬بە‭ ‬دامەزراندنی‭ ‬نەوەیەک‭ ‬لە‭ ‬جەنگاوەر‭ ‬و‭ ‬شوێنکەوتووی‭ ‬تایفەگەری،‭ ‬چاندنی‭ ‬دووبەرەکیی‭ ‬تائیفەگەری‭ ‬لە‭ ‬کۆمەڵگادا،‭ ‬و‭ ‬دەستەبەرکردنی‭ ‬سەرچاوە‭ ‬ستراتیژییەکانی‭ ‬دابینکردنی‭ ‬بودجەی‭ ‬هەمیشەیی‭ ‬بۆ‭ ‬چەسپاندنی‭ ‬بەرنامەکەی‭ ‬کاردەکات‭ ‬و‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬جەنگی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬ئامادە‭ ‬دەکات‭.‬

بە‭ ‬دڵگرانییەوە‭ ‬ڕایدەگەیەنین‭ ‬کە‭ ‬حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬پێشێلکارییە‭ ‬بەردەوامەکانی‭ ‬ئێران‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬یاسا‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬و‭ ‬بڕیارنامەکانی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬و‭ ‬دابینکردنی‭ ‬نایاسایی‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬تەکنۆلۆژیای‭ ‬سەربازی‭ ‬بۆ‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکانی،‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬بە‭ ‬پارە،‭ ‬هەواڵگری،‭ ‬بانگەشە‭ ‬و‭ ‬پڕوپاگەندەوە‭ ‬توانیویانە‭ ‬توانا‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬خۆیان‭ ‬پەرەپێبدەن‭.‬

جەنگی‭ ‬ئێران‭ ‬لە‭ ‬یەمەن‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬جەنگی‭ ‬غەزەدا‭ ‬پەرەی‭ ‬سەند‭. ‬بە‭ ‬جوڵاندنی‭ ‬زیاتری‭ ‬میلیشیا‭ ‬حوسییەکان‭ ‬و‭ ‬بەکرێگیراوەکانی‭ ‬تر‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەدا،‭ ‬ئێران‭ ‬هەڵوێستی‭ ‬خۆی‭ ‬ڕوون‭ ‬کردووەتەوە‭. ‬سەرنجی‭ ‬هەوڵە‭ ‬سەربازییەکانی‭ ‬خستووەتە‭ ‬سەر‭ ‬هەڕەشەکردن‭ ‬لە‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬کەشتیوانییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬و‭ ‬چالاکییە‭ ‬تیرۆریستییەکانی‭ ‬کە‭ ‬لەلایەن‭ ‬حوسییەکانەوە‭ ‬لە‭ ‬دەریای‭ ‬سوور‭ ‬و‭ ‬کەنداوی‭ ‬عەدەن‭ ‬و‭ ‬هەتا‭ ‬دووری‭ ‬دەریای‭ ‬عەرەبی‭ ‬چڕکردووەتەوە‭. ‬گرتنەدەستی‭ ‬گەرووی‭ ‬باب‭ ‬ئەل‭ ‬مەندەب،‭ ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬ڕێڕەوە‭ ‬هەرە‭ ‬گرنگەکان‭ ‬بۆ‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬جیهانی،‭ ‬ئامانجی‭ ‬سەرەکی‭ ‬ئێرانە‭ ‬و‭ ‬هەڕەشەیەکی‭ ‬ستراتیژییە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬ئاسایشی‭ ‬جیهانی‭.‬

حوسییەکان‭ ‬لە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕووخساری‭ ‬پشتیوانیکردن‭ ‬لە‭ ‬خەڵکی‭ ‬غەززە،‭ ‬هەست‭ ‬و‭ ‬سۆزی‭ ‬جەماوەر‭ ‬بەرامبەر‭ ‬بە‭ ‬جەنگی‭ ‬غەزە‭ ‬بۆ‭ ‬کۆکردنەوەی‭ ‬سەربازی‭ ‬و‭ ‬بانگەشەی‭ ‬ڕق‭ ‬و‭ ‬کینە‭ ‬دەقۆزنەوە‭.‬

ناتوانرێت‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬هاوپەیمانێتییە‭ ‬سەربازییە‭ ‬دەریاییەکان‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬ئێرانی‭ ‬حوسی‭ ‬بکرێت،‭ ‬چونکە‭ ‬بە‭ ‬پلەی‭ ‬یەکەم‭ ‬کێشەیەکی‭ ‬زەمینییە‭ ‬و‭ ‬هێرشە‭ ‬تیرۆریستییەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵآتی‭ ‬یاخیبووەکانەوە‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت‭. ‬هێرشە‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬هەندێک‭ ‬لە‭ ‬ئامانجەکانیان‭ ‬پێکاوە‭ ‬و‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬تواناکانی‭ ‬حوسییەکانیان‭ ‬پەکخستووە،‭ ‬بەڵام‭ ‬ناتوانن‭ ‬ئامانجی‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬توانای‭ ‬حوسییەکان‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬دوژمنکارییەکانیان‭ ‬بەدیبهێنن‭.‬

یەمەنییەکان‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدان‭ ‬کە‭ ‬چارەسەر‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬حکومەتی‭ ‬دەستووری‭ ‬یەمەن،‭ ‬یارمەتیدان‭ ‬لە‭ ‬بەدەستهێنانەوەی‭ ‬دەوڵەت،‭ ‬ئازادکردنی‭ ‬ناوچەکان‭ ‬و‭ ‬تێکشکاندنی‭ ‬هێزە‭ ‬حوسییەکاندایە‭. ‬ئەمە‭ ‬لە‭ ‬بنیاتنانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬سەقامگیری،‭ ‬ئاسایشکردنی‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬بەرقەرارکردنی‭ ‬ئاشتی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬درێژخایەن‭ ‬بۆ‭ ‬یەمەن‭ ‬یارمەتیدەر‭ ‬دەبێت‭. ‬هەروەها‭ ‬پێویستە‭ ‬ئەوە‭ ‬هاوپەیمانییە‭ ‬فەرامۆش‭ ‬نەکەین‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬گەلی‭ ‬یەمەن‭ ‬و‭ ‬حکومەتە‭ ‬دانپێدانراوە‭ ‬نێودەوڵتییەکەیان‭ ‬پێکهێراوە‭.‬

ئێمە،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬یەمەن،‭ ‬هەڵوێستی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬حکومەتی‭ ‬دەستووری‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬هاوکارییە‭ ‬پێشکەشکراوەکان‭ ‬بە‭ ‬سوپای‭ ‬یەمەن،‭ ‬وە‭ ‬هەروەها‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬هێزە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لە‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬بەقاچاخبردنی‭ ‬چەک‭ ‬و‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬لە‭ ‬ئێرانەوە‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬گەیشتنیان‭ ‬بە‭ ‬دەستی‭ ‬حوسییەکان‭ ‬بەرز‭ ‬دەنرخێنین‭.‬

ئێمە‭ ‬چاوەڕوانی‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬زیاتر‭ ‬بۆ‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانمان‭ ‬و‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬تواناکانیان‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬بەجێگەیاندنی‭ ‬ئەرکەکانیان‭ ‬دەکەین‭ ‬تا‭ ‬بتوانن‭ ‬ببن‭ ‬بە‭ ‬هاوبەشێکی‭ ‬کاریگەر‭ ‬لە‭ ‬بەرزکردنەوەی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر‭. ‬یەکەکانی‭ ‬هێزی‭ ‬دەریایی‭ ‬و‭ ‬پاسەوانی‭ ‬کەناراوەکان‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬سنوورەکانمان‭ ‬ئەرکی‭ ‬گەورە‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬ئۆپەراسیۆندا‭ ‬بەجێدەگەیەنن،‭ ‬بەڵام‭ ‬پێویستیان‭ ‬بە‭ ‬چەک،‭ ‬ئامێر،‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬و‭ ‬پشتیوانی‭ ‬و‭ ‬هەواڵگریی‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬پێشکەوتوو‭ ‬هەیە‭.‬

ئێمە‭ ‬بۆ‭ ‬گەڕاندنەوەی‭ ‬ئارامی‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتەکەمان‭ ‬و‭ ‬ڕێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشەکانی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬بەکرێگیراوەکانی،‭ ‬پشت‭ ‬بە‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬هاوبەش،‭ ‬برا‭ ‬و‭ ‬دۆستەکانمان‭ ‬دەبەستین‭. ‬سەقامگیریی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬بەندە‭ ‬بە‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬یەمەنەوە‭.‬

فەریق‭ ‬دکتۆر‭ ‬ساغیر‭ ‬مەحمود‭ ‬بن‭ ‬عەزیز،‭ ‬سەرۆکی‭ ‬دەستەی‭ ‬ئەرکان‭ ‬و‭ ‬فەرماندەی‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬هاوبەشەکان،‭ ‬کۆماری‭ ‬یەمەن‭ ‬

Comments are closed.