پابەندبوونی قەتەڕ بە بۆشایی ئاسمان

هێزە چەکدارەکانی قەتەڕ لەگەڵ فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکادا بۆ پاراستنی مانگە دەستکردەکانی لە خولگەی زەویدا ڕێککەوتننامەیەک واژۆدەکات

دەستەی‭ ‬یونیپاس

بۆ قەتەڕ،‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬دوایین‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانەی‭ ‬کە‭ ‬پاڵپشتیی‭ ‬بەرنامەی‭ ‬ناوخۆیی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬دەکەن،‭ ‬پێویستبوونی‭ ‬چاودێریکردنێکی‭ ‬متمانەپێکراو‭ ‬لە‭ ‬سەرووی‭ ‬بەرگەهەوای‭ ‬زەوییەوە‭ ‬ئێجگار‭ ‬گرنگە‭. ‬بۆ‭ ‬دڵنیابوونەوە‭ ‬لە‭ ‬کاریگەریی‭ ‬چالاکیی‭ ‬مانگە‭ ‬دەستکردەکانی‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬بەدواداچوون‭ ‬بۆ‭ ‬پارچە‭ ‬پاشماوەکانی‭ ‬بۆشایی،‭ ‬ماددە‭ ‬نەناسراوەکان‭ ‬و‭ ‬تێکچوونی‭ ‬کارۆموگناتیسی‭ ‬پێویستە‭.‬

لە‭ ‬23ـی‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬یەکەمی‭ ‬2023،‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬هاوبەشپێکردنی‭ ‬زانیاریی‭ ‬ئاگامەندیی‭ ‬بارودۆخیی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ئەمریکا‭ (‬USSPACECOM‭) ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬دابیکردنی‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬پێشکەوتووی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬پەشێو‭ ‬تر‭ ‬لەسەرووی‭ ‬زەوییەوە‭ ‬داڕێژرابوو،‭ ‬واژۆکرد‭.‬

لیوای‭ ‬قەتەڕی‭ ‬عەبدولعەزیز‭ ‬ئەلدۆسەری،‭ ‬ڕاوێژکاری‭ ‬جێگیری‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیرانی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬و‭ ‬دەوڵەت‭ ‬بۆ‭ ‬کاروباری‭ ‬بەرگریی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬و‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬ئەلیکترۆنییەکانی‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬لەگەڵ‭ ‬لیوای‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬مایکڵ‭ ‬مۆریسی،‭ ‬بەڕێوەبەری‭ ‬بەڕێوەبەرایتی‭ ‬ستراتیژی،‭ ‬پلاندانان‭ ‬و‭ ‬سیاسەتی‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ئەمریکادا‭ ‬ڕێککەوتننامەکەی‭ ‬واژۆکرد‭.‬

ڕێککەوتننامەکە‭ ‬ڕێگە‭ ‬بە‭ ‬ئاڵوگۆڕی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬باشترکردنی‭ ‬سەلامەتی،‭ ‬سەقامگیری،‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬بەردەوامی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬بۆ‭ ‬هەمووان‭ ‬دەدات‭.‬

‭”‬ئەم‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬ستراتیژییە‭ ‬هەنگاوێکی‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگە‭ ‬لە‭ ‬بەرەوپێشچوونی‭ ‬ئاگامەندیی‭ ‬بارودۆخی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانمان،‭ ‬کە‭ ‬تیشک‭ ‬دەخاتە‭ ‬سەر‭ ‬پابەندبوون‭ ‬بە‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬ئاسایش‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬جیهانی‭. ‬ئەم‭ ‬ڕێککەوتننامەیە‭ ‬پابەندبوونی‭ ‬هەردوولا‭ ‬بۆ‭ ‬هاوبەشپێکردنی‭ ‬زانیاری‭ ‬لەگەل‭ ‬هاوتا‭ ‬بەڕێزەکانمان‭ ‬لە‭ ‬هێزی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬دووپات‭ ‬دەکاتەوە،‭ ‬کە‭ ‬تواناکانی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬لە‭ ‬چاودێریکردن‭ ‬و‭ ‬تێگەیشتن‭ ‬لە‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬بەرەوپێش‭ ‬دەبات،‭” ‬لیوا‭ ‬ئەلدۆسەری‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

لیوای قەتەڕی عەبدولعەزیز ئەلدۆسەری، ڕاوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگریی بۆشایی ئاسمان و پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکانی قەتەڕ، لەگەڵ لیوای سوپای ئەمریکا مایکڵ مۆریسی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ستراتیژی، پلاندانان و سیاسەتی فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکدا ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆکرد. فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا

‭”‬ئامانجەکانی‭ ‬ئەم‭ ‬هەماهەنگییە‭ ‬سنورە‭ ‬نیشتمانییەکان‭ ‬دەبەزێنێت،‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬جیهانی‭ ‬دەکاتە‭ ‬ئامانج،‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬هەڕەشە‭ ‬ئەگەرییەکان‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬لە‭ ‬بوارێکی‭ ‬هەمیشە‭ ‬پەرەسەندووی‭ ‬گەڕان‭ ‬لە‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬و‭ ‬تێگەیشتن‭ ‬گەشەپێدەدات‭. ‬هەوڵە‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداربوون‭ ‬لە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ئاشتییانە‭ ‬و‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬بۆ‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬هەردوو‭ ‬قەتەڕ‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬نراون،‭ ‬ئەمە‭ ‬سەرەڕای‭ ‬دڵنیاییدان‭ ‬لە‭ ‬گەڕانی‭ ‬ئاشتیانە‭ ‬و‭ ‬ئاسایشیی‭ ‬ئەم‭ ‬بوارە‭ ‬گرنگە‭ ‬بۆ‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬فراوانتر‭ ‬بۆ‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬جیهانی‭.”‬

قەتەڕ‭ ‬ڕایگەیان‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬بەگەڕخستنی‭ ‬سەتەلایتی‭ ‬Esصhail‭ ‬لە‭ ‬گویانای‭ ‬فەڕەنسا‭ ‬لە‭ ‬2013،‭ ‬دەچێتە‭ ‬ناو‭ ‬بواری‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانەوە‭. ‬سەتەلایتەکەی‭ ‬دواتری،‭ ‬Esصhail 2،‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بە‭ ‬خولگەی‭ ‬جوگرافیی‭ ‬جێگری‭ ‬36,000‭ ‬کیلۆمەتر‭ ‬لە‭ ‬سەرووی‭ ‬هەسارەکە‭ ‬لە‭ ‬2018‭ ‬لە‭ ‬فلۆریداوە‭ ‬ڕەوانەکرا‭.‬

بۆ‭ ‬پشتیوانیکردنی‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬فڕۆکەوانی‭ ‬ئاسمانیی‭ ‬و‭ ‬کەشتیوانی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬لە‭ ‬وڵاتەکەدا،‭ ‬دەزگای‭ ‬فڕۆکەوانی‭ ‬و‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬قەتەڕی‭ ‬دامەزراند‭. ‬قەتەڕ‭ ‬و‭ ‬ئیدارەی‭ ‬فڕۆکەوانی‭ ‬و‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ئەمریکا‭ (‬NASA‭) ‬لەسەر‭ ‬پڕۆژەیەکی‭ ‬تر‭ ‬بۆ‭ ‬ناردنی‭ ‬مانگێکی‭ ‬دەستکردی‭ ‬زانستیی‭ ‬تایبەتمەند‭ ‬بۆ‭ ‬ناسینەوەی‭ ‬ئاوی‭ ‬نەدۆزراو‭ ‬لە‭ ‬بیابانەکاندا‭ ‬کە‭ ‬مایەی‭ ‬نیگەرانییەکی‭ ‬دیاری‭ ‬وڵاتانی‭ ‬بیابانییە‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاستدا،‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬دەکەن‭.‬

لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬شاندی‭ ‬قەتەڕ‭ ‬بۆ‭ ‬واژۆکردنی‭ ‬ڕێککەوتنەکە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬لە‭ ‬ویلایەتی‭ ‬کۆلۆرادۆی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بوو،‭ ‬USSPACECOM‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬پاسەوانی‭ ‬جیهانیی‭ ‬2024‭ ‬لە‭ ‬بنکەی‭ ‬هێزی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ڤاندنبێرگ‭ ‬لە‭ ‬ویلایەتی‭ ‬کالیفۆرنیا،‭ ‬بانگهێشتی‭ ‬هێزە‭ ‬چەکدارەکانی‭ ‬قەتەڕی‭ ‬کرد‭.‬

پاسەوانی‭ ‬جیهانی،‭ ‬گرنگترین‭ ‬چالاکیی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬ئاسایشیUSSPACECOMـە،‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬هاوبەشییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان،‭ ‬باشترکردنی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬کارکردن‭ ‬و‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬ئاکاری‭ ‬بەرپرسیارانە‭ ‬لە‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬داڕێژراوە‭.‬

لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەو‭ ‬زانیارییانەی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬ڕێککەوتنەکەی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬USSPACECOMـدا‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ڕادەیەکی‭ ‬بەرفراوان‭ ‬بۆ‭ ‬قەتەڕ‭ ‬بەردەستن،‭ ‬ئاگادارکردنەوەی‭ ‬پێکدادان‭ ‬بۆ‭ ‬دوورکەوتنەوە‭ ‬لە‭ ‬لەناوچوونی‭ ‬مانگە‭ ‬دەستکردەکان،‭ ‬شیکردنەوە‭ ‬پارچەپارچەبوون‭ ‬بۆ‭ ‬بەدواداچوونی‭ ‬تەنە‭ ‬پاشماوەییە‭ ‬نوێیەکان‭ ‬لە‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬و‭ ‬داتای‭ ‬دووبارە‭ ‬تۆمارکردنەوەی‭ ‬بۆ‭ ‬هەڵسەنگاندنی‭ ‬مەترسییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬مرۆڤ‭ ‬بەهۆی‭ ‬دابەزینی‭ ‬تەنۆچکە‭ ‬ئاسمانییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬زەوی‭.‬

USSPACECOM‭ ‬زیاتر‭ ‬لە‭ ‬170‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬هاوبەشپێکردنی‭ ‬زانیاریی‭ ‬ئاگامەندی‭ ‬بارودۆخی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشەکان‭ ‬لە‭ ‬کەرتی‭ ‬بازرگانی،‭ ‬دامەزراوە‭ ‬ئەکادیمی‭ ‬و‭ ‬بیانییەکان‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬دەزگا‭ ‬حکومی‭ ‬و‭ ‬نێوحکومییانەی‭ ‬کە‭ ‬خواستیان‭ ‬تامەزرۆی‭ ‬دڵنیابوون‭ ‬لە‭ ‬ڕەفتاری‭ ‬بەرپرسیارانە‭ ‬لە‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسماندا،‭ ‬واژۆکردووە‭.‬

‭”‬بە‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬هاوپەیمانیی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬بەهێز،‭ ‬ئێمە‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬شێوازی‭ ‬ژیانمان‭ ‬دەپارێزین‭ ‬بەڵکو‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬نمونە‭ ‬دەبین‭ ‬لە‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬ئاشتیانەی‭ ‬بۆشایی‭ ‬ئاسمان‭ ‬بۆ‭ ‬هەمووان،‭” ‬لیوا‭ ‬مۆریسی‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬ئێمە‭ ‬بە‭ ‬بەهێزکردنی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬مەزنەکەمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬قەتەڕدا،‭ ‬دڵخۆشین‭.”  ‬‭ ‬

سەرچاوەکان‭: ‬USSPACECOM،‭ ‬دۆحە‭ ‬نیوز،‭ ‬ناسا،‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان

Comments are closed.