بۆ یەکەمجار لە مێژوودا: لقێکی سەربازیی ئیماڕات ڕاهێنانی سەربازی لە ئەمریکادا ئەنجام دەدات

دەستەی‭ ‬یونیپاس. وێنەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬ڕائید‭ ‬جەسۆن‭ ‬وێڵچ‭/‬ناوەندی‭ ‬سەربازیی‭ ‬ئەمریکا

‭”‬یەڵا، یەڵا‭!” ‬هاوارەکە‭ ‬دەگاتە‭ ‬تیمی‭ ‬ئەندازیارانی‭ ‬جەنگیی‭ ‬ئەمریکا‭ ‬و‭ ‬ئیماڕات‭. ‬

‭”‬با‭ ‬بڕۆین‭!”‬

تەقەی‭ ‬فیشەک‭ ‬لە‭ ‬دارستانەکەوە‭ ‬دەقلیشێتەوە‭. ‬تەقەی‭ ‬چەکە‭ ‬خۆکارەکان‭ ‬چەکدارانی‭ ‬دوژمن‭ ‬سەرکوت‭ ‬دەکەن‭. ‬ئەندازیاران‭ ‬ڕوبەڕووی‭ ‬هێڵێکی‭ ‬تەلبەند‭ ‬دەبنەوە،‭ ‬کە‭ ‬ڕێگری‭ ‬لە‭ ‬بەرەوپێێشچوونی‭ ‬یەکەی‭ ‬پیادەی‭ ‬لقەکە‭ ‬دەکات‭. ‬

سەبازەکان‭ ‬بە‭ ‬هەورێکی‭ ‬دوکەڵیی‭ ‬سەوزدا‭ ‬دەڕۆن،‭ ‬تۆرپیدۆی‭ ‬جۆری‭ ‬بەنگالۆر‭ ‬جێگیردەکەن‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬بۆ‭ ‬شوێنی‭ ‬سەلامەت‭ ‬دەگەڕێنەوە‭. ‬لە‭ ‬تەقینەوەکە‭ ‬تۆپێکی‭ ‬ئاگرین‭ ‬کە‭ ‬مەودای‭ ‬20‭ ‬پێ‭ ‬دوور‭ ‬لە‭ ‬بەربەستەکەوە‭ ‬دەتەقێنێتەوە،‭ ‬دروست‭ ‬دەبێت‭. ‬ئەندازیارانی‭ ‬سەربازی‭ ‬بەرەو‭ ‬پێشەوە‭ ‬هەنگاو‭ ‬دەنێن،‭ ‬ڕێگەیەکی‭ ‬سەلامەت‭ ‬بۆ‭ ‬دەیان‭ ‬سەربازی‭ ‬ئیماڕاتی‭ ‬و‭ ‬ئەمریکی‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬لە‭ ‬ڕێگەی‭ ‬کەلێنەکەوە‭ ‬پێشڕەوی‭ ‬بکەن،‭ ‬دروست‭ ‬دەکەن‭. ‬

ئەمە‭ ‬ناوەندی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬ئامادەکاریی‭ ‬هاوبەشە‭ (‬JRTC‭) ‬لە‭ ‬فۆڕت‭ ‬جۆنسۆن،‭ ‬لویزیانا،‭ ‬لە‭ ‬باشوری‭ ‬ئەمریکا‭. ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬دوو‭ ‬هەفتە‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2023،‭ ‬ئەمە‭ ‬زەمینەیەکی‭ ‬سەلماندنی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬سەربازیی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بوو‭. ‬

لە‭ ‬18ـی‭ ‬مانگی‭ ‬شوبات‭ ‬هەتا‭ ‬5ـی‭ ‬مانگی‭ ‬ئازار،‭ ‬کەرتی‭ ‬11ـی‭ ‬چیایی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬هاوشان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەربازانی‭ ‬کەرتی‭ ‬1،‭ ‬لیوای‭ ‬3ـی‭ ‬هێزی‭ ‬پیشتیوانی‭ ‬ئاسایش‭ (‬SFAB‭)‬،‭ ‬و‭ ‬لیوای‭ ‬2ـی‭ ‬تیمی‭ ‬جەنگی،‭ ‬لەشکری‭ ‬10ـی‭ ‬چیایی‭ ‬ڕاهێنانیان‭ ‬کرد‭. ‬

‭”‬ئەم‭ ‬یەکەم‭ ‬جێگۆڕکێ‭ ‬مێژووییەی‭ ‬JRTC‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینییەکانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬بەهێزی‭ ‬هاوبەشییەکەمان‭ ‬نیشان‭ ‬دەدات،‭” ‬فەریق‭ ‬پاتریک‭ ‬د‭. ‬فرانک،‭ ‬فەرماندە‭ ‬لە‭ ‬فەرماندەیی‭ ‬ناوەندی‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

سەربازانی ئیماڕات لە لویزیانا ڕاهێنان دەکەن.

کەرتی‭ ‬11ـی‭ ‬چیایی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬شانازی‭ ‬بوون‭ ‬بە‭ ‬یەکەم‭ ‬لق‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬و‭ ‬باشوریا‭ ‬ئاسیا‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لە‭ ‬ناوەندێکی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬جەنگی‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬پێبەخشرا‭.‬

هەر‭ ‬جێگۆڕکێیەک‭ ‬لە‭ ‬پێنج‭ ‬مەشقی‭ ‬ڕاستەوخۆ‭ ‬و‭ ‬نمایشی‭ ‬جەنگی‭ ‬هێز‭ ‬بەرامبەر‭ ‬هێز‭ ‬پێکدێت‭ ‬کە‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬تیمێکی‭ ‬لیوای‭ ‬جەنگی‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگیکردن‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬کەرت‭ ‬و‭ ‬لقەکانی‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵاتیدا‭. ‬بۆ‭ ‬مەبەستی‭ ‬مەشقەکە،‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئیماڕاتی‭ ‬وەکو‭ ‬لقێک‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬لیوایەکی‭ ‬ئەمریکیدا‭ ‬جێگیرکران،‭ ‬کە‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬بەرگریکردن‭ ‬و‭ ‬هێڕشبردنیان‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدا،‭ ‬لە‭ ‬لە‭ ‬نێوانیاندا‭ ‬دوو‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬هێرشی‭ ‬ئاسمانی‭. ‬یەکەیەکی‭ ‬تری‭ ‬سوپای‭ ‬ئەمریکا‭ ‬ڕۆڵی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬دوژمنیان‭ ‬گێڕا‭.‬

ئەرکی‭ ‬JRTC‭ ‬بۆ‭ ‬مەشقپێکردنی‭ ‬تیمەکانی‭ ‬کەرتی‭ ‬جەنگی‭ ‬و‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬سەربازان‭ ‬بۆ‭ ‬ڕزگاربوون‭ ‬لە‭ ‬چەرمەسەرییەکانی‭ ‬جەنگ‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬30‭ ‬ساڵ‭ ‬بەردەوامی‭ ‬هەبووە‭. ‬پێکهاتەی‭ ‬ناوازەی‭ ‬ناوچەکانی‭ ‬مەشقکردن،‭ ‬ڕۆڵگێڕەکان‭ ‬و‭ ‬هێزەکانی‭ ‬دوژمن،‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬شوێنهەڵگرتنی‭ ‬دیجیتاڵی‭ ‬هەموویان،‭ ‬هەستێکی‭ ‬جەنگی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬دەبەخشێت‭.‬

سوپای‭ ‬ئیماڕات‭ ‬سێ‭ ‬ناوەندی‭ ‬مەشقی‭ ‬جەنگیی‭ ‬تایبەت‭ ‬بەخۆی‭ ‬کە‭ ‬کەرتی‭ ‬پیشەیی‭ ‬هێزی‭ ‬بەرەنگاری‭ ‬تێدا‭ ‬جێگیرە،‭ ‬بەڕیوەدەبات‭. ‬ئەوان‭ ‬سەرنج‭ ‬دەخەنە‭ ‬سەر‭ ‬مەشقەکانی‭ ‬دوای‭ ‬فەرمان،‭ ‬مەشەقەکانی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬مەیدانی‭ ‬و‭ ‬ئۆپەراسیۆنە‭ ‬سەربازییەکان‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬مرۆڤ‭ ‬نشینەکاندا‭. ‬

150‭ ‬سەربازی‭ ‬چیایی‭ ‬ئیماڕاتی‭ ‬بە‭ ‬ئامێرەکانیانەوە‭ ‬بە‭ ‬فڕۆکەی‭ ‬C-17ـی‭ ‬هێزی‭ ‬ئاسمانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬گەیشتنە‭ ‬ئەمریکا‭. ‬ئەوان‭ ‬هەفتەیەکیان‭ ‬بە‭ ‬خۆگونجاندن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ناوچەی‭ ‬دارستانی‭ ‬لویزیاندا‭ ‬تێپەڕاند،‭ ‬کە‭ ‬جیاوازییەکی‭ ‬بەرچاوی‭ ‬هەبوو‭ ‬لە‭ ‬بیابان‭ ‬و‭ ‬چیاکانی‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬خۆیان‭.‬

لە‭ ‬نیوەی‭ ‬جێگۆڕکێی‭ ‬مەشقی‭ ‬شەڕدا‭ ‬بۆ‭ ‬باشترکردنی‭ ‬ئەدای‭ ‬کرداری،‭ ‬چاودێران‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سەرنجەکانیان‭ ‬پێداچوونەوەیەکیان‭ ‬پێشکەش‭ ‬کرد‭. ‬بابەتێکی‭ ‬گرنگی‭ ‬گفتۆگۆکە‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬کوالێتی‭ ‬پەیوەندییەکان‭ ‬کاتێک‭ ‬فەرمانەکان‭ ‬بە‭ ‬زنجیرەی‭ ‬فەرماندا‭ ‬دەڕۆیشتن‭. ‬

بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬سەربازانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬یەکە‭ ‬تاکە‭ ‬کەسییەکاندان،‭ ‬دەکرێت‭ ‬تێگەیشتن‭ ‬لە‭ ‬چۆنیەتی‭ ‬گونجاندن‭ ‬لە‭ ‬ناو‭ ‬پلانی‭ ‬گەورەتری‭ ‬جەنگی‭ ‬سەختبێت‭. ‬سەرنج‭ ‬و‭ ‬پێشنیارەکان،‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬کردارەکانیان‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬لق‭ ‬پشتیوانی‭ ‬هەوڵە‭ ‬گشتگیرەکانی‭ ‬کەرت‭ ‬و‭ ‬لیواکەی‭ ‬کرد،‭ ‬تێگەیشتنێکی‭ ‬باشتریان‭ ‬بە‭ ‬سەبازانی‭ ‬کەرتی‭ ‬11ـی‭ ‬چیایی‭ ‬بەخشی‭. ‬

بۆ‭ ‬هەردوو‭ ‬هێزی‭ ‬ئیمارات‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬زمان‭ ‬ئاڵنگاری‭ ‬ئاشکرا‭ ‬بوو،‭ ‬بەڵام‭ ‬دەبوو‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئیمارات‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دارستانە‭ ‬فێنک‭ ‬و‭ ‬تەڕەکانیشدا‭ ‬کە‭ ‬هێزەکانی‭ “‬دوژمن‭” ‬ئاشنایەتی‭ ‬نزیکیان‭ ‬لەگەڵیدا‭ ‬هەبوو،‭ ‬خۆیان‭ ‬بگونجێبن‭. ‬بۆ‭ ‬بەردەوامیدان‭ ‬بە‭ ‬ئەرکەکەیان‭ ‬لە‭ ‬مەیدانەکەدا،‭ ‬پێویست‭ ‬بوو‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬خواردنەوەی‭ ‬ئاو،‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬پاتری‭ ‬و‭ ‬بەفڕۆدانی‭ ‬فیشەک‭ ‬سنوردار‭ ‬بکەن‭. ‬کەسانی‭ ‬ڕۆڵگێڕی‭ ‬مەدەنیی‭ ‬تەماشاکەر‭ ‬ئاڵۆزییەکانیان‭ ‬زیاتر‭ ‬کرد،‭ ‬چونکە‭ ‬سەربازەکان‭ ‬ناچار‭ ‬بوون‭ ‬لە‭ ‬چەکدارانی‭ ‬دوژمن‭ ‬جیایان‭ ‬بکەنەوە‭. ‬

توانای‭ ‬هاوکاتکردن‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬ئەنجامگەیاندنی‭ ‬ئەرکەکە‭ ‬بە‭ ‬پشتیوانی‭ ‬کەرتێکی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬نیشاندەری‭ ‬ئاستی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێوان‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بوو،‭ ‬کە‭ ‬کاری‭ ‬لەپێشینەی‭ ‬هێزەکانی‭ ‬ئەمریکایە‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوڕاستدا‭. ‬سەربازانی‭ ‬ئیمارات‭ ‬بەبێ‭ ‬ئامادەکاری‭ ‬نەگەیشتن‭: ‬لە‭ ‬سەرەتای‭ ‬ساڵی‭ ‬2022‭ ‬ـەوە‭ ‬بۆ‭ ‬سەردانەکەی‭ ‬ئەمریکا،‭ ‬تیمێکی‭ ‬12‭ ‬ڕاهێنەریی‭ ‬لیوای‭ ‬سێیەمی‭ ‬هێزی‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬ئاسایش‭ (‬SFAB‭) ‬دەستی‭ ‬بە‭ ‬ئامادەکردنی‭ ‬سەربازانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬کرد‭. ‬

سەربازانی ئیماڕاتی سەر بە کەرتی 11ـی چیایی بەشداری لە مەشقی تەقەکردنی ڕاستەوخۆدا دەکەن.

‭”‬هێزە‭ ‬زەمینییەکانی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬ئەم‭ ‬جێگۆڕکێیە‭ ‬دوولایەنە‭ ‬سەرسوڕهێنەرەی‭ ‬JRTC‭ ‬ـدا‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬لێهاتوویی‭ ‬خۆیان‭ ‬نیشان‭ ‬دا،‭” ‬عەقید‭ ‬زاکاری‭ ‬میلەر،‭ ‬فەرماندەی‭ ‬لیوای‭ ‬سێیەمی‭ ‬هێزی‭ ‬پشتیوانیی‭ ‬ئاسایش‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬لە‭ ‬بەشداربوون‭ ‬لە‭ ‬تەقەکردنی‭ ‬ڕاستەوخۆی‭ ‬هێز‭ ‬بەرامبەر‭ ‬هێز،‭ ‬ئەمە‭ ‬زەمینەیەکی‭ ‬سەلماندن‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬چەندین‭ ‬مانگ‭ ‬لە‭ ‬مەشقی‭ ‬پێکەوەیی‭ ‬بەرهەمدار‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هاوبەشانی‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینییەکانی‭ ‬ئیماڕات‭.” ‬

لە‭ ‬دوای‭ ‬دوو‭ ‬ساڵی‭ ‬بەردەوام‭ ‬لە‭ ‬ئەرکی‭ ‬ڕاوێژکاری‭ ‬بۆ‭ ‬هێزە‭ ‬جەنگییەکان‭ ‬لە‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬ئەفغانستان،‭ ‬SFABـی‭ ‬سێیەم‭ ‬گۆڕدرا‭ ‬بۆ‭ ‬ئەم‭ ‬مۆدێلی‭ ‬هاوبەشیکردنە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬هێزە‭ ‬زەمینییەکان‭ ‬لە‭ ‬سەرانسەری‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬کە‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬سودبەخشی‭ ‬هاوبەشی‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬ئەردەن،‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬سعودیەدا‭ ‬بنیاتنا‭. ‬

هەر‭ ‬کەموکوڕییەک‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬میانی‭ ‬مەشقەکەدا‭ ‬تێبینی‭ ‬کرابێت،‭ ‬وەك‭ ‬چۆن‭ ‬میلەر‭ ‬ڕایگەیاند‭ ‬کە‭ ‬چەند‭ ‬کەموکوڕییەک‭ ‬بوونیان‭ ‬هەبوو،‭ ‬دوای‭ ‬ئەوەی‭ ‬سەربازانی‭ ‬کەرتی‭ ‬11ـی‭ ‬چیایی‭ ‬گەڕانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬ئیماڕات‭ ‬بەدواداچوونیان‭ ‬بۆ‭ ‬کرا‭.‬

‭”‬ئەگەر‭ ‬بڵێم‭ ‬شانازی‭ ‬بە‭ ‬هەموو‭ ‬بەشداربووەکانەوە‭ ‬دەکەم،‭ ‬هێشتا‭ ‬کەمە،‭” ‬میلەر‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬تیمەکەمان‭ ‬بۆ‭ ‬گەڕانەوە‭ ‬لەگەڵیاندا‭ ‬بۆ‭ ‬ئیماڕات‭ ‬و‭ ‬گەیاندنی‭ ‬ئەو‭ ‬کۆمەڵە‭ ‬وانەیەی‭ ‬کە‭ ‬فێریبوون،‭ ‬زۆر‭ ‬بە‭ ‬جۆشن‭.”‬

فەریقی‭ ‬یەکەم‭ ‬فڕانک‭ ‬ئومێدەواربوو‭ ‬کە‭ ‬سەرکەوتنی‭ ‬ئەرکی‭ ‬ڕاهێنانی‭ ‬2023‭ ‬ـی‭ ‬ئیماڕات‭ ‬هانی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬تریش‭ ‬بۆ‭ ‬ناردنی‭ ‬هێزەکانیان‭ ‬بۆ‭ ‬ناوەندەکانی‭ ‬ڕاهێنان‭ ‬لە‭ ‬ئەمریکا‭ ‬بدات‭. 

Comments are closed.