کێبەرکێ بەبێ ململانێ

وەزیری دەرەوەی بەحرەین داوای بنەمای هاوبەش لە چارەسەرکردنی ناکۆکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات

دکتۆر‭ ‬عەبدواللتیف‭ ‬بن‭ ‬ڕاشید‭ ‬ئەلزەیانی،‭ ‬وەزیری‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوە،‭ ‬بەحرەین

د. عەبدواللتیف بن ڕاشید ئەلزەیانی

خۆشحاڵم لە‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬ئەمساڵی‭ ‬مەنامە‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬لەم‭ ‬بارودۆخە‭ ‬هەرە‭ ‬سەختە‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬نێودەوڵەتییەدا‭ ‬بەها‭ ‬و‭ ‬گرنگی‭ ‬کرداریی‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬گفتوگۆی‭ ‬دڵسۆزانە‭ ‬و‭ ‬ماناداردا‭ ‬دووپات‭ ‬دەکەینەوە،‭ ‬بەخێرهاتنی‭ ‬گەرمی‭ ‬هەریەکێکتان‭ ‬بکەم‭. ‬بەم‭ ‬کارە،‭ ‬ئێمە‭ ‬لە‭ ‬پێناو‭ ‬دروستکردنی‭ ‬دەرفەت‭ ‬بۆ‭ ‬ئاشتی،‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزەرانی‭ ‬ڕاستەقینە‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژان‭ ‬و‭ ‬ساڵانی‭ ‬داهاتوودا،‭ ‬چالاکانە‭ ‬بۆ‭ ‬هەموو‭ ‬ئەو‭ ‬پرس‭ ‬و‭ ‬ئاڵنگارییانەی‭ ‬کە‭ ‬لەبەردەمماندان‭ ‬بەدوای‭ ‬چارەسەردا‭ ‬دەگەڕێین‭.‬

سەرنجی‭ ‬بابەتیی‭ ‬ئەم‭ ‬دانیشتمان‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬ئاڕاستەکردنی‭ ‬کێبەرکێی‭ ‬جیهانی‭. ‬کەنداو‭ ‬و‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬وەک‭ ‬دوو‭ ‬هەرێم،‭ ‬بەدەست‭ ‬مێژوویەکی‭ ‬دوور‭ ‬و‭ ‬درێژ‭ ‬و‭ ‬زۆرجار‭ ‬پەشێو‭ ‬و‭ ‬پڕ‭ ‬لە‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬نەرێنی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬کێبڕکێیە‭ ‬دەناڵێنن‭. ‬بەدرێژایی‭ ‬سەدەکان،‭ ‬گەلانی‭ ‬ناو‭ ‬و‭ ‬دەرەوەی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬بە‭ ‬سوود‭ ‬وەرگرتن‭ ‬لە‭ ‬تەواوی‭ ‬ئامرازە‭ ‬سیاسی،‭ ‬دیپلۆماسی،‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬سەربازیەکان‭ ‬کێبڕکێیان‭ ‬لەسەر‭ ‬بەدەستهێنانی‭ ‬خاک،‭ ‬سەرچاوە‭ ‬و‭ ‬دەسەڵات‭ ‬کردووە‭. ‬لە‭ ‬ئەنجامدا‭ ‬هەرێمەکە‭ ‬و‭ ‬گەلەکانی‭ ‬بەدەست‭ ‬ململانێی‭ ‬بێکۆتا،‭ ‬ناسەقامگیری‭ ‬و‭ ‬چەرمەسەری‭ ‬مرۆیی‭ ‬وێنا‭ ‬نەکراو‭ ‬ناڵاندوویانە،‭ ‬بەمەش‭ ‬خۆیان‭ ‬لە‭ ‬دەرفەتی‭ ‬بەدیهێنانی‭ ‬تەواوی‭ ‬تواناکانیان‭ ‬بێبەش‭ ‬کردووە‭.‬

ئەمڕۆ‭ ‬ئەم‭ ‬کێبڕکێیە‭ ‬بەردەوامە،‭ ‬وە‭ ‬ئەگەر‭ ‬شتێک‭ ‬هەبێت‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬زۆر‭ ‬زیاتر‭ ‬جاران‭ ‬ئاڵۆزتر،‭ ‬پڕ‭ ‬وزەتر‭ ‬و‭ ‬بەرفراوانتر‭ ‬بووە‭. ‬لە‭ ‬ڕاستیدا،‭ ‬دەکرێت‭ ‬لە‭ ‬بنەڕەتدا‭ ‬ئەمە‭ ‬بە‭ ‬دەروونی‭ ‬مرۆڤایەتیمانەوە‭ ‬بەسترابێت،‭ ‬بەو‭ ‬پێیەی‭ ‬کە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬غەریزەیەکی‭ ‬سەرەکی‭ ‬بۆ‭ ‬بەشداریکردن‭ ‬لە‭ ‬کێبڕکێ‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەوانی‭ ‬تردا‭.‬

پرسیارەکە‭ ‬بریتییە‭ ‬لەوەی‭ ‬چۆن‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬بنیاتنەر‭ ‬ئەم‭ ‬کێبەرکێیە‭ ‬بکەین‭ ‬بە‭ ‬ناوەندێک‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬داهێنان،‭ ‬گەشەسەندن‭ ‬و‭ ‬بەرەوپێشچوون‭ ‬ببێتە‭ ‬سووتەمەنی‭. ‬چۆن‭ ‬دەتوانین‭ ‬دڵنیابینەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬دواناکەوین،‭ ‬لە‭ ‬کاتێکدا‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬دڵنیابینەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ئێمە‭ ‬کەسانی‭ ‬تر‭ ‬لەدوای‭ ‬خۆمان‭ ‬جێناهێڵین؟‭ ‬چۆن‭ ‬ئێمە‭ ‬دەتوانین‭ ‬هاوسەنگی‭ ‬نێوان‭ ‬بەرژەوەندی‭ ‬نیشتمانی‭ ‬و‭ ‬بەرپرسیاریەتییە‭ ‬جیهانییەکانمان‭ ‬بپارێزین؟‭ ‬چۆن‭ ‬ئێمە‭ ‬دەتوانین‭ ‬جیهانێکی‭ ‬لەخۆگرتر،‭ ‬بەرگەگرتر‭ ‬و‭ ‬ئاشتیانەتر‭ ‬پێکبهێنین؟‭ ‬

وە‭ ‬لە‭ ‬ناوەڕۆکی‭ ‬فراوانتری‭ ‬نێودەوڵەتی،‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬پێویستە‭ ‬ئێمە‭ ‬بپرسین‭ ‬چۆن‭ ‬وەکو‭ ‬هەر‭ ‬دەوڵەت‭ ‬و‭ ‬کۆمەڵگەیەکی‭ ‬تاک‭ ‬دەتوانین‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هەر‭ ‬یەک‭ ‬لە‭ ‬لایەنە‭ ‬ناوچەیی‭ ‬و‭ ‬جیهانییەکان‭ ‬بە‭ ‬ئاڕاستەی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬وەک‭ ‬لە‭ ‬ململانێ‭ ‬برەو‭ ‬بە‭ ‬کێبەرکێ‭ ‬بدەین‭.‬

زۆر‭ ‬گرنگە‭ ‬ئێمە‭ ‬دان‭ ‬بەو‭ ‬بەها‭ ‬مەزن‭ ‬و‭ ‬توانا‭ ‬شاراوانەی‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬هەوڵەکانی‭ ‬پێکەوەییەکاندا‭ ‬بوونیان‭ ‬هەیە،‭ ‬وەک‭ ‬لە‭ ‬بەردەوامیدان‭ ‬بە‭ ‬سووڕێکی‭ ‬وێرانکەری‭ ‬دژایەتیکردن‭.‬

من‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدام‭ ‬کە‭ ‬دوو‭ ‬مەرجی‭ ‬لەپێشینەی‭ ‬بنەڕەتی‭ ‬پێویست‭ ‬بۆ‭ ‬گەیشتن‭ ‬بەم‭ ‬ئامانجە‭ ‬بوونیان‭ ‬هەیە‭. ‬یەکەم،‭ ‬ئێمە‭ ‬پێویستمان‭ ‬بە‭ ‬چوارچێوەیەکی‭ ‬کاریی‭ ‬بنەما‭ ‬و‭ ‬بەهای‭ ‬هاوبەش‭ ‬هەیە،‭ ‬کە‭ ‬بتوانێت‭ ‬ڕێبەریی‭ ‬چالاکییەکانی‭ ‬هەموو‭ ‬لایەنە‭ ‬بەشداربووەکان‭ ‬بکات‭. ‬شانشینی‭ ‬بەحرەین‭ ‬هەمیشە‭ ‬باوەڕی‭ ‬بە‭ ‬گرنگیی‭ ‬ڕێزگرتنی‭ ‬هاوبەش،‭ ‬گفتوگۆ‭ ‬و‭ ‬لێبوردەیی‭ ‬هەبووە‭. ‬ئەم‭ ‬بەهایانە‭ ‬لە‭ ‬ئاڕاستەکردنی‭ ‬کێبەرکێی‭ ‬جیهانی‭ ‬و‭ ‬دروستکردنی‭ ‬ئاشتی،‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزەرانی‭ ‬نەک‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬ناوچە‭ ‬بەڵکو‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬لە‭ ‬دەرەشیدا‭ ‬ئێجگار‭ ‬گرنگن‭. ‬ئەوان‭ ‬بە‭ ‬تەنها‭ ‬لە‭ ‬پاراستنی‭ ‬باشی‭ ‬پەیوەندییەکان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دراوسێکان‭ ‬و‭ ‬هاوبەشەکانمان‭ ‬یارمەتیمان‭ ‬نادەن،‭ ‬بەڵکو‭ ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬پەیوەندیی‭ ‬بنیاتنەرمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬فراوانتر‭ ‬ڕێکدەخات‭.‬

بە‭ ‬گوێرەی‭ ‬ئەم‭ ‬بەها‭ ‬سەرەکییانە،‭ ‬ئێمە‭ ‬بنەماکانی‭ ‬وەکو‭ ‬ڕێزگرتن‭ ‬لە‭ ‬سەروەریی‭ ‬نیشتمانی،‭ ‬دەستێوەرنەدان‭ ‬لە‭ ‬کاروباری‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬پەیڕەوکردنی‭ ‬یاسای‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬و‭ ‬جاڕنامەی‭ ‬نەتەوە‭ ‬یەکگرتووەکان‭ ‬بنیاتدەنێین‭. ‬ئەم‭ ‬بەها‭ ‬و‭ ‬بنەمایانە‭ ‬وەکو‭ ‬قیبلەنمایەک‭ ‬بۆ‭ ‬نەتەوەکان‭ ‬کاردەکەن،‭ ‬لە‭ ‬پانتایی‭ ‬کێبەرکێی‭ ‬جیهانیی‭ ‬هەمیشە‭ ‬گۆڕاو‭ ‬ڕێبەریمان‭ ‬دەکەن‭.‬

لەگەڵ‭ ‬لایەن،‭ ‬هاوپەیمانێتی‭ ‬و‭ ‬داینامیکی‭ ‬نوێی‭ ‬ڕۆژانە‭ ‬سەرهەڵداو،‭ ‬خاڵێکی‭ ‬ئاماژەی‭ ‬نەگۆڕ‭ ‬لە‭ ‬سەردەمی‭ ‬گۆڕانکاریە‭ ‬چاوەڕوان‭ ‬نەکراودا‭ ‬دابین‭ ‬دەکەن‭. ‬لە‭ ‬سەرهەڵدانی‭ ‬ئابوورییە‭ ‬تازەپێگەیشتوەکانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬بڵاوبوونەوەی‭ ‬خێرای‭ ‬تەکنەلۆژیا‭ ‬دیجیتاڵییەکان‭ ‬و‭ ‬ئاڵنگارییەکانی‭ ‬جیهانگیری‭ ‬و‭ ‬خۆڕاگری‭ ‬دابینکاری،‭ ‬ئەم‭ ‬بەها‭ ‬و‭ ‬بنەمایانە‭ ‬لە‭ ‬جوڵەکردنی‭ ‬ئەم‭ ‬جۆرە‭ ‬ئاڵنگاریانە‭ ‬و‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬زەمینەی‭ ‬هاوبەش‭ ‬یارمەتیمان‭ ‬دەدات‭.‬

ئەگەر‭ ‬ئێمە‭ ‬بتوانین‭ ‬لەسەر‭ ‬ئاستی‭ ‬جیهانی‭ ‬برەو‭ ‬بەم‭ ‬بەها‭ ‬و‭ ‬بنەمایانە‭ ‬بدەین‭ ‬و‭ ‬بڵاویان‭ ‬بکەینەوە،‭ ‬گرنگییان‭ ‬بۆ‭ ‬هەموو‭ ‬وڵاتان،‭ ‬کۆمەڵگەکان‭ ‬و‭ ‬میلەتان‭ ‬نیشان‭ ‬بدەین،‭ ‬ئەوا‭ ‬لەو‭ ‬باوەڕەدام‭ ‬کە‭ ‬دەتوانین‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکەمان‭ ‬و‭ ‬دەرەوەیدا‭ ‬کێبەرکێکان‭ ‬بە‭ ‬ئاڕاستەیەکی‭ ‬ئەرێنیدا‭ ‬ببەین‭. ‬بەم‭ ‬کارە،‭ ‬ئێمە‭ ‬نیشانی‭ ‬دەدەین‭ ‬کە‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬نێودەوڵەتییەکان‭ ‬کایەیەک‭ ‬نین‭ ‬لەسەر‭ ‬حسابی‭ ‬یەکتر،‭ ‬بەڵکو‭ ‬دەەفەتێکن‭ ‬بۆ‭ ‬هاوکاری‭ ‬و‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬کە‭ ‬دەبنە‭ ‬هۆی‭ ‬سوود‭ ‬و‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬هاوبەش‭.  ‬‭ ‬

Comments are closed.