عێراق لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پشتیوانی بەدەست دەهێنێت

دەستەی‭ ‬یونیپاس

ناوەندی‭ ‬کۆنگرەی‭ ‬بن‭ ‬تەڵاڵی‭ ‬پاشای‭ ‬ئەردەن‭ ‬کە‭ ‬دەکەوێتە‭ ‬سەر‭ ‬کەناراوەکانی‭ ‬دەریای‭ ‬مردوو،‭ ‬لە‭ ‬مانگی‭ ‬کانوونی‭ ‬دووەمی‭ ‬2022‭ ‬بە‭ ‬ئامانجی‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬چڕکردنەوەی‭ ‬سەقامگیریی‭ ‬ناوچەیی،‭ ‬میوانداریی‭ ‬لە‭ ‘‬کۆنفڕانسی‭ ‬بەغدادی‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬و‭ ‬هاوبەشی‭’ ‬کرد‭. ‬

ئەفسەرانی‭ ‬ئاستی‭ ‬باڵا‭ ‬لە‭ ‬ئەردەن،‭ ‬بەحرەین،‭ ‬ئیماڕات،‭ ‬میسڕ،‭ ‬سعودیە،‭ ‬قەتەڕ،‭ ‬تورکیا،‭ ‬ئێران،‭ ‬یەکێتی‭ ‬ئەوروپا‭ ‬و‭ ‬عێراق‭ ‬پێنج‭ ‬پرسیان‭ ‬تاوتوێکرد‭: ‬بارودۆخی‭ ‬ناو‭ ‬عێراق،‭ ‬لوبنان‭ ‬و‭ ‬سوریا؛‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬تیرۆر؛‭ ‬ئاسایشی‭ ‬خۆراک؛‭ ‬وزە؛‭ ‬و‭ ‬ڕێککەوتنی‭ ‬ئەتۆمی‭ ‬ئێران‭. ‬

لە‭ ‬دەستپێکی‭ ‬وتارەکەیدا،‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیرانی‭ ‬عێراق‭ ‬محەمەد‭ ‬شیاع‭ ‬ئەلسودانی‭ ‬تیشکی‭ ‬خستە‭ ‬سەر‭ ‬پتەوکردنی‭ ‬پەیوەندییەکانی‭ ‬نێوان‭ ‬وڵاتانی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭. “‬ئەمڕۆ‭ ‬ئێمە‭ ‬بەوپەڕی‭ ‬هیواوە‭ ‬بۆ‭ ‬بەردەوامبوون‭ ‬لە‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬دۆستایەتیی‭ ‬نێوان‭ ‬وڵاتەکانمان‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬هەموو‭ ‬ئاستەکان‭ ‬بە‭ ‬ڕێگایەک‭ ‬کە‭ ‬بەشداری‭ ‬بکات‭ ‬لە‭ ‬دانانی‭ ‬بناغەی‭ ‬سەقامگیری،‭ ‬خۆشگوزەرانی‭ ‬و‭ ‬پێشخستنی‭ ‬ناوچەکە‭ ‬لە‭ ‬عەمان‭ ‬کۆدەبینەوە،‭” ‬ئەلسودانی‭ ‬ڕایگەیاند‭. ‬

خاوەن‭ ‬شکۆ‭ ‬پاشا‭ ‬عەبدوڵلای‭ ‬دووەم‭ ‬بن‭ ‬ئەلحوسەینی‭ ‬ئەردەن‭ ‬جەختی‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگیی‭ ‬سەقامگیری‭ ‬عێراق‭ ‬بۆ‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬کردەوە‭ ‬و‭ ‬وەکو‭ “‬پایەیەکی‭ ‬سەرەکیی‭ ‬ئاسایشی‭ ‬ناوچەکە‭” ‬ناساندی‭. ‬وەکو‭ ‬پاڵپشتییەک‭ ‬بۆ‭ ‬وتارەکەی‭ ‬پاشا،‭ ‬وەزیری‭ ‬کاروباری‭ ‬دەرەوە‭ ‬و‭ ‬بیانیەکانی‭ ‬ئەردەن،‭ ‬ئەیمەن‭ ‬ئەلسەفادی‭ ‬وەکو‭ ‬بەردەوامیدان‭ ‬بە‭ ‬دوایین‭ ‬هەوڵەکان‭ ‬لەلایەن‭ ‬وڵاتەکەی‭ ‬بۆ‭ ‬پاڵپشتیکردنی‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬کۆبوونەوەکەی‭ ‬دەڕوانی‭.‬

‭”‬کۆبوونەوەکوی‭ ‬ئەمڕۆمان‭ ‬وەک‭ ‬دووپاتکردنەوەی‭ ‬هەڵوێستی‭ ‬پتەوی‭ ‬کۆماری‭ ‬عەرەبی‭ ‬میسر‭ ‬و‭ ‬شانشینی‭ ‬هاشمی‭ ‬ئەردەن‭ ‬لە‭ ‬بەرامبەر‭ ‬عێراقی‭ ‬برا‭ ‬و‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬ئاسایش،‭ ‬سەقامگیری‭ ‬و‭ ‬سەروەری‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬دێت‭. “‬وەک‭ ‬دەزانن،‭ ‬عێراق‭ ‬لە‭ ‬ڕابردوودا‭ ‬سەرکەوتنێکی‭ ‬گەورەی‭ ‬مێژووی‭ ‬بەسەر‭ ‬چەتەکانی‭ ‬داعش‭ ‬بەدەستهێناوە‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬جێگیر‭ ‬و‭ ‬بەرجەستە‭ ‬دەستی‭ ‬بە‭ ‬ئۆپەراسیۆنەکانی‭ ‬ئاوەدانکردنەوە‭ ‬کردووە‭.” ‬

سەرۆکی‭ ‬فەڕەنسا‭ ‬ئیمانوێل‭ ‬ماکڕۆن‭ ‬جەختی‭ ‬لەسەر‭ ‬گرنگی‭ ‬ڕێزگرتن‭ ‬لە‭ ‬سەربەخۆیی‭ ‬عێراق‭ ‬و‭ ‬برەودان‭ ‬بە‭ ‬سەقامیگری‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬کردووە،‭ ‬و‭ ‬ڕایگەیاند‭: “‬بە‭ ‬لەبەرچاوگرتنی‭ ‬دەیەکانی‭ ‬ڕابردوو،‭ ‬عێراق‭ ‬بەبێ‭ ‬گومان‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬قوربانییە‭ ‬سەرەکییەکانی‭ ‬ناسەقامگیریی‭ ‬ناوچەکە‭.” ‬لەسەر‭ ‬هەمان‭ ‬ڕێچکە،‭ ‬وەزیری‭ ‬دەرەوەی‭ ‬سعودیە‭ ‬شازادە‭ ‬فەیسەڵ‭ ‬بن‭ ‬فەرحان‭ ‬ڕایگەیاند،‭ ‬“شانشینی‭ ‬سعودیە‭ ‬ڕەتکردنەوەی‭ ‬تەواوی‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬هەر‭ ‬دەستدرێژییەک‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬خاکی‭ ‬عێراق‭ ‬دووپات‭ ‬دەکاتەوە‭”.‬

عێراق‭ ‬لەم‭ ‬دواییانەدا‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬ساڵێک‭ ‬لە‭ ‬چەقبەستوویی‭ ‬گەیشت‭ ‬بە‭ ‬حکومەتێکی‭ ‬کۆدەنگ‭. ‬لە‭ ‬ماوەیەکی‭ ‬کەم‭ ‬لە‭ ‬دوای‭ ‬دەستبەکاربوونی،‭ ‬ئەلسودانی‭ ‬بۆ‭ ‬گەیاندنی‭ ‬ئەو‭ ‬بەڵێنانەی‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬عێراقییەکان‭ ‬دابوو‭ ‬بۆ‭ ‬بەرەنگاربوونەوەی‭ ‬گەندەڵی،‭ ‬ماددە‭ ‬هۆشبەر‭ ‬و‭ ‬تیرۆریزم‭ ‬دەستی‭ ‬بە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەرکێکی‭ ‬سەخت‭ ‬کرد‭. ‬بەڵێنەکانی‭ ‬تر‭ ‬ڕەخساندنی‭ ‬هەلی‭ ‬کار،‭ ‬باشترکردنی‭ ‬خزمەتگوزارییە‭ ‬گشتییە‭ ‬سەرەکییەکان‭ ‬و‭ ‬چارەسەرکردنی‭ ‬ناڕەزایەتییە‭ ‬نەژادییەکان‭ ‬کە‭ ‬هەڕەشەی‭ ‬دابەشکردنی‭ ‬کۆمەڵگا‭ ‬دەکەن،‭ ‬لەخۆدەگرێت‭. ‬

بە‭ ‬جێبەجێکردنی‭ ‬بەڵێنەکانی‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیران،‭ ‬لە‭ ‬گەورەترین‭ ‬ئۆپەراسیۆنی‭ ‬لەناوبردنی‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەر‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬ساڵانی‭ ‬ڕابردوودا،‭ ‬دەسەڵاتدارانی‭ ‬عێراق‭ ‬نزیکەی‭ ‬شەش‭ ‬تەن‭ ‬ماددەی‭ ‬هۆشبەریان‭ ‬لە‭ ‬قەزای‭ ‬نەهرەوان‭ ‬لە‭ ‬بەغدا‭ ‬سووتاند‭: ‬کەڵەکراوی‭ ‬حەشیش‭ ‬و‭ ‬حەبی‭ ‬کاپتاگۆن‭ ‬و‭ ‬کۆکاین‭. ‬

لە‭ ‬مانگی‭ ‬تشرینی‭ ‬دووەمی‭ ‬2022،‭ ‬وڵاتەکە‭ ‬یەکەم‭ ‬گومانلێکراوەکانی‭ ‬لە‭ ‬دزینی‭ ‬پارەی‭ ‬گشتی‭ ‬ناسراو‭ ‬بە‭ “‬دزیی‭ ‬سەدە‭” ‬دەستگیرکرد‭. ‬لەبارەی‭ ‬بە‭ ‬تاڵانبردنی‭ ‬سندوقی‭ ‬دارایی‭ ‬گشتی‭ ‬عێراق،‭ ‬سەرۆک‭ ‬وەزیران‭ ‬سوێندی‭ ‬خوارد‭ ‬کە‭ “‬هەرکەسێک‭ ‬کە‭ ‬تێوەگلانی‭ ‬بسەلمێنرێت،‭ ‬لێپرسینەوەی‭ ‬لەگەڵدا‭ ‬دەکات،‭ ‬ئاخۆ‭ ‬سیاسییەکان‭ ‬بن‭ ‬یاخود‭ ‬بەرپرسانی‭ ‬دەوڵەت‭.”‬‭ ‬

سەرچاوەکان: ئەلحوڕە، سکای نیوز، ز گاڕدیان، یوتیوب 

Comments are closed.