ئۆزبەکستان و کازاخستان لەسەر دیاریکردنی سنور ڕێکدەکەون

دەستەی‭ ‬یونیپاس

هەردوو‭ ‬سەرۆک‭ ‬شەڤکەت‭ ‬میرزیۆیێڤی‭ ‬ئۆزبەکستان‭ ‬و‭ ‬قاسم‭ ‬جومرات‭ ‬تۆکایێڤی‭ ‬کازاخستان‭ ‬لە‭ ‬تاشکێنت‭ ‬دیدارێکیان‭ ‬بەست‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬ڕێککەوتنی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬بە‭ ‬دیاریکردنی‭ ‬2,330‭ ‬کیلۆمەتری‭ ‬سنور‭ ‬گەیشتە‭ ‬لوتکە‭. ‬

‭”‬ڕێککەوتننامەکە‭ ‬بە‭ ‬تەواوی‭ ‬دانپێدادانی‭ ‬یاسایی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬سنوری‭ ‬کازاخستان‭ ‬لە‭ ‬سنورەکانی‭ ‬باشور‭ ‬وەرگرت،‭” ‬سەرۆک‭ ‬تۆکایێڤ‭ ‬ڕایگەیاند‭.‬

دراوسێکان‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬2003‭ ‬دەستیان‭ ‬بە‭ ‬دانوستانەکان‭ ‬لەسەر‭ ‬دیاریکردنی‭ ‬سنور‭ ‬دەستپێکرد‭. ‬دیاریکردنی‭ ‬ئاشتیانەی‭ ‬سنوری‭ ‬ئۆزبەکستان‭ ‬و‭ ‬کازاخستان‭ ‬هەنگاوێکی‭ ‬گرنگە،‭ ‬بەوەی‭ ‬کە‭ ‬دیاریکردنی‭ ‬سنوری‭ ‬چارەسەر‭ ‬نەکراو‭ ‬لە‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست،‭ ‬پاشماوەی‭ ‬ڕۆژەکانی‭ ‬یەکیەتی‭ ‬سۆڤیەت،‭ ‬ببووە‭ ‬هۆکاری‭ ‬گرژی‭. ‬

جگە‭ ‬لە‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬سنور،‭ ‬ئۆزبەکستان‭ ‬و‭ ‬کازاخستان‭ ‬لەسەر‭ ‬ڕێکەوتنی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬هاوپەیمانییەکان‭ ‬هەماهەنگییان‭ ‬کرد‭. ‬سەرۆک‭ ‬میرزیۆیێڤ‭ ‬جەختی‭ ‬کردەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ ‬ڕێککەوتنی‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬هاوپەیمانییەکان‭ ‬نوێنەرایەتی‭ ‬ئاستی‭ ‬بەرزی‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬نێوان‭ ‬دەوڵەتان‭ ‬دەکات‭. ‬سەرۆک‭ ‬تۆکایێڤ‭ ‬هاوڕا‭ ‬بوو‭. ‬

‭”‬وا‭ ‬بیردەکەمەوە‭ ‬کە‭ ‬ناوبردنی‭ ‬ڕێککەوتننامەکە‭ ‬بە‭ ‬بەڵگەنامەیەکی‭ ‬مێژوویی‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگ،‭ ‬زیادەڕۆیی‭ ‬نییە،‭” ‬ناوبراو‭ ‬ڕایگەیاند‭. “‬ئەم‭ ‬بەڵگەنامە‭ ‬دانپێدانراوە‭ ‬بواری‭ ‬نوێمان‭ ‬بۆ‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬و‭ ‬ڕەنگدانەوەی‭ ‬ویستی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵاتە‭ ‬بۆ‭ ‬هاوبەشیی‭ ‬قوڵتر‭.” ‬

هەروەها‭ ‬دیدارەکە‭ ‬دەرەنجامی‭ ‬15‭ ‬ڕێککەوتننامەی‭ ‬تری‭ ‬لەخۆگرت،‭ ‬کە‭ ‬پێکهاتووە‭ ‬لەوانەی‭ ‬بابەتی‭ ‬پاراستنی‭ ‬ژینگە،‭ ‬گەشتی‭ ‬تێپەڕاندنی‭ ‬سنور،‭ ‬پەرەپێدانی‭ ‬بازرگانیی‭ ‬ئەلیکترۆنی،‭ ‬قوڵکردنەوەی‭ ‬هەماهەنگی‭ ‬نێوان‭ ‬ژمارەیەک‭ ‬ناوچەی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬دروستکردنی‭ ‬ناوەندی‭ ‬نێودەوڵەتیی‭ ‬ئاسیای‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬بۆ‭ ‬هەماهەنگیی‭ ‬پیشەسازی‭.‬

هەردوو‭ ‬لایەن‭ ‬لەسەر‭ ‬گەشەپێدانی‭ ‬زیاتری‭ ‬ژێرخانی‭ ‬گواستنەوە‭ ‬بۆ‭ ‬بەیەکبەستنەوەی‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵات‭ ‬ڕێککەوتن‭. ‬ئەوان‭ ‬لەم‭ ‬کاتەدا‭ ‬هاوبەشی‭ ‬بەهێزی‭ ‬ئابوورین‭: ‬بازرگانی‭ ‬و‭ ‬وەبەرهێنانی‭ ‬ساڵانە‭ ‬لە‭ ‬نێوان‭ ‬هەردوو‭ ‬وڵاتدا‭ ‬بە‭ ‬8‭ ‬ملیار‭ ‬دۆلاری‭ ‬ئەمریکی‭ ‬دەخەمڵێنرێت‭.  ‬سەرچاوەکان: Gazeta.uz ،Tengrinews.kz

Comments are closed.